دەوڵەتی سەروەر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئەم وتارە سەبارەت بە چەمکی دەوڵەت لە یاسای نێونەتەوەییدا نووسراوە. بۆ واتا گشتییەکەی چەمکی دەوڵەت، وتاری دەوڵەت ببینە.

دەوڵەتی سەروەر یان دەوڵەتی فەرمانڕەوا یان دەوڵەتی حاکم، بە پێ پەیماننامەی مۆنتێ ویدیۆ، ئەو دەوڵەتەیە کە خاوەنی ئەم تایبەتمەندییانە بێ:

  1. ئاپۆرەیەکی ھەمیشەیی،
  2. سەرزەمینێکی دیاریکراو،
  3. حکوومەتێک کە گرێدراوی حکوومەتێکی دیکە نەبێ،
  4. توانای دامەزراندنی پێوەندی لەگەڵ دەوڵەتە سەروەرەکانی تردا.[١][٢] دەوڵەت وەکوو کەسایەتییەکی نێونەتەوەیی دەشێ خاوەنی ھەمووی ئەو تایبەتمەندییانە بێ. دەوڵەتی سەروەر سەر بە ھیچ ھێز یان دەوڵەتێکی تر نییە و بوونیشی گرێدراو بە بوونی ھیچ ھێز یان دەوڵەتێکی تر نییە.

وتارە پێوەندیدارەکان[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ماڵکم ناتان شاو (Malcolm Nathan Shaw) پرۆفیسۆری یاسای نێودەوڵەتییە. ئەو لە کتێبەکەی خۆیدا بە ناوی یاسای نێونەتەوەیی (International law) لە لاپەڕەی ژمارە ١٧٨ وەھا دەڵێ:

    "... the state as an international person should possess the following qualifications: (a) a permanent population; (b) a defined territory; (c) government; and (d) capacity to enter into relations with other states."

  2. ^ ئەحمەد شەبانی لە فەرھەنگی زانستی سیاسییەکەیدا دەڵێ:

    "سێ پێناسەی جیاواز بۆ دەوڵەت پێشکەش کراوە: پێناسەی قانوونی، پێناسەی فەلسەفی، و پێناسەی سیاسی. لە پێناسە قانوونییەکەیدا، دەوڵەت یەکەیەکە کە خاوەنی ئەم تایبەتمەندییانە بێ:
    ١) حەشیمەت، ٢) سەرزەمین، ٣) سەروەری، ٤) حکوومەت."