چیچان
![]() | ئەم وتارە ئاماژەی بە ھیچ سەرچاوەیەک نەداوە. تکایە بە دانانی ئاماژە بۆ سەرچاوە بڕواپێکراوەکان، ئەم وتارە باشتر بکە. دەقە بێسەرچاوەکان لەوانەیە داوای سەرچاوەیان لێ بکرێت یان لاببرێن. |
چیچان یان چیچانیا ناوچەیەکە کە بەشێکە لە ڕووسیا کەدەکەوێتە باکووری ڕۆژئاوای ھەرێمی قەوقاز چیچان زۆرجار بەکۆماری چیچان دەناسرێت لەبرئەوەی خاوەنی فیدڕالیین لە ڕووسیا، چیچان ڕووبەرەکەی ١٥٬٨٠٠ کیلۆمەتر دووجایە، ژمارەی چیچانیەکان کە لەھەرێمی چیچان نیشتەجێن دەگاتە ١٬٢٠٦٬٥٥١ کەس، ژمارەیەکی کەمیشیان لە ناوچەکانی تری ڕووسیادا دەژین، چیچانییەکان زمانی خۆیان ھەیە کە پێی دەڵێن چیچانی ھاوکات بە زمانی ڕووسیش دەدوێن، شاری گرۆزنی بە پایتەختی شیشان ناودەبرێت، ئاینی ئیسلام لە چیچان ئاینی یەکەمە.
ئاین[دەستکاری]
زۆربەی دانیشتوانی شیشان موسڵمانی سوننەن و لەسەر مەزهەبی شافعین.
زمان[دەستکاری]
زمانی چیچانی و ڕوسی زمانی دانپێدانراون لە وڵاتدا.
دانیشتوان[دەستکاری]
شاری گرۆزنی سەرەتا وەک قەڵایەی سەربازی لە ساڵی ١٨١٨ دروستبوو لە ساڵی ١٩٨٩ ژمارەی دانیشتوانی گرۆزنی ٤٠٠ هەزاری تێپەڕاند و لە ساڵی ٢٠١٠ ژمارەیان گەیشتە ٢٧١ هەزار.
وشەی گرۆزنی بە زمانی شیشانی واتە (ڕوباری سونج).
جوگرافیا[دەستکاری]
شیشان دەکەوێتە باشور ڕوسیاوە و لە باشورەوە وڵاتی جۆرجیایە بەرزترین لوتکە شاخی ئەلبرۆس بەرزیەکەی 18481 پێیە دەکەوێتە باشوری ڕۆژئاوای شیشان.
ڕوبەری شیشان 15,800 کیلۆمتر دوجایە.
داهاتە سروشتیەکان[دەستکاری]
بترۆل نەوت بە داهاتی سەرەکی شیشان دادەنرێت زۆربەی نەوت لە پایتەختی شیشانە لە ناوەڕاستی وڵات.
کێشەی چیچانیەکان و ڕووسەکان[دەستکاری]
کێشەی چیچان مێژووییەکی درێژی ھەیە، ئەوەش لەوەوە ھات کەلەساڵی ١٧٢٢ ڕووسیا دەستی گرت بەسەر بەشی باکوری قەفقاسیا گرت، لەوکاتەوە خەباتی چەکداری دژی ڕووسیا سەری ھەڵداوە، سەرباری ئەوەی زۆر جار خەباتی چەکداری چیچانییەکان تێکشاوە بەڵام ھەرگیز دەسەڵاتی ڕووسەکان قبووڵ نەکردووە و نەیانھێشتووە ڕووسەکان بەشەکەیان کۆنتڕۆڵ بکات.
لە ساڵی ١٩٩٤ دا لەوکاتەی ھێزەکانی ڕووسەکان چوونە ناویەوە، شەڕەکە دوای دوو ساڵ بەردەوام بوو بەڵام دوایی ئاگربەست ڕاگەیەندرا لەگەڵ ئەوەشدا لە پایزی ساڵی ١٩٩٩ دا جارێکی دیکە شەڕەکە بە قوڕسی دەستی پێکردەوە، بەتێپەڕبوونی کات شەڕەکە خاوبوونەوەی بەخۆوە بینی، لە ئێستادا ھەرێمی چیچان چووەتە کەش و بارێکی تەواو جیاوازەوە بە جۆرێک کە ھیچ شەڕ و مەترسیەک بوونی نەماوە لە ناوچەکەدا و بەڵکو لە زۆر ڕووەوە پێشکەوتنی بە خۆیەوە بینیووە و دانیشتوانەکەی لە ژیان و گوزەرانێکی زۆر خۆش و ئارامدان بە بەراورد بە زۆربەی ھەرێمەکانی تر لە ڕووسیا.
سەرچاوەکان[دەستکاری]
![]() | ئەم ڕووسیا وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |