دانمارک
پۆتانەکان: 56°N 10°E / 56°N 10°E
Danmark دانیمارک |
||||
|---|---|---|---|---|
| دروشم: "Forbundne, forpligtet, for kongeriget Danmark" (یەکگرتوو، پابەند، بۆ شانشینی دانیمارک) |
||||
نەخشەی دانیمارک
|
||||
| پایتەخت | کۆپنهاگن | |||
| گەورەترین شار | پایتەخت | |||
| زمانە فەرمییەکان | دانیمارکی | |||
| زمانە ناوچەیییەکان | ئەڵمانی | |||
| گرووپە ڕەگەزییەکان (٢٠٢٥) | ٨٣٫٧٪ دانیمارکی، ١٦٫٣٪ ئەوانی تر | |||
| ناوی هاووڵاتی | دانیمارکی | |||
| ئەندام | یەکێتیی ئەورووپا | |||
| دەوڵەت | پاشایەتیی دەستووریی پەرلەمانی | |||
| - | پاشا | فرێدریکی دەیەم | ||
| - | سەرۆک وەزیران | مێتە فرێدریکسن | ||
| یاسادانەر | فۆلکتینگ (پەرلەمان) | |||
| ڕووبەر | ||||
| - | سەرجەم | ٤٣٬٠٩٤ کیلۆمەتری چوارگۆشە (١٣٠) ھەڵەی دەربڕین: پیتێکی نەناسراو ھەیە "٤" مایلی چوارگۆشە |
||
| - | ئاو (%) | ١٫٧٤ | ||
| ژمارەی دانیشتوان | ||||
| - | بەراوردی ٢٠٢٥ | ٦٬٠٠١٬٠٠٨ (١١٢) | ||
| - | چڕی | ١٣٩٫٣ کەس لە کیلۆمەتری چوارگۆشە ھەڵەی دەربڕین: پیتێکی نەناسراو ھەیە "١"کەس لە مایلی چوارگۆشە |
||
| GDP (PPP) | بەراوردی ٢٠٢٦ | |||
| - | سەرجەم | ٥٤١٫٣٣٥ ملیار دۆلار (٥٤) | ||
| - | سەرانە | ٨٩٬٦٦٧ دۆلار (١١) | ||
| GDP (nominal) | بەراوردی ٢٠٢٦ | |||
| - | سەرجەم | ٥٠٣٫٧٧٢ ملیار دۆلار (37) | ||
| - | سەرانە | ٨٣٬٤٤٥ دۆلار (9) | ||
| Gini (2022) | 27.7 | |||
| HDI (2023) | 0.962 (٤) | |||
| دراو | کرۆنی دانیمارکی | |||
| ناوچەی کاتی | (UTC+01:00) | |||
| - | ھاوین (DST) | (UTC+02:00) | ||
| پاوانی ئینتەرنێت | .dk | |||
| کۆدی تەلەفۆن | +45 | |||
دانیمارک وڵاتێکە لە باکووری ئەورووپا. ئەم وڵاتە ناوەندی سەرەکی و پڕدانیشتووانترین بەشی شانشینی دانیمارکە،[١] کە بە شانشینەى دانیمارکیش ناسراوە، دەوڵەتێکی یەکگرتووی دەستوورییە کە هەردوو ناوچەی ئۆتۆنۆمیی (خۆبەڕێوەبەری) دوورگەکانی فارۆ و گرینلەند لە باکووری ئۆقیانووسی ئەتلانتیک لەخۆ دەگرێت.[٢] خاکی سەرەکیی دانیمارک، کە پێشی دەوترێت "دانیمارکی کیشوەری"،[٣] پێکدێت لە بەشی باکووری نیمچەدوورگەی یوتلاند و کۆمەڵە دوورگەیەک کە لە ٤٠٦ دوورگە پێکهاتوون.[٤] دانیمارک باشوورترین وڵاتی سکاندیناڤیایە؛ دەکەوێتە باشووری ڕۆژئاوای سوێد، باشووری نەرویژ، و باکووری ئەڵمانیا (کە تەنیا لەگەڵ ئەڵمانیادا سنووری کورتە وشکانیی هەیە). خاکی سەرەکیی دانیمارک دەکەوێتە نێوان دەریای باکوور لە ڕۆژئاوا و دەریای باڵتیک لە ڕۆژهەڵاتەوە.[٥]
شانشینی دانیمارک، بە دوورگەکانی فارۆ و گرینلەندیشەوە، خاوەنی نزیکەی ١٬٤٠٠ دوورگەیە کە ڕووبەریان لە ١٠٠ مەتر چوارگۆشە زیاترە؛ ٤٤٣ لەو دوورگانە ناویان لێنراوە و تەنیا ٧٨ دوورگەشیان ئاوەدانن و خەڵکیان تێدا دەژی.[٦] ژمارەی دانیشتووانی دانیمارک زیاترە لە ٦ ملیۆن کەس (بەپێی ئاماری ئایاری ٢٠٢٥)،[٧] کە نزیکەی ٤٠٪یان لە زیلاند دەژین، کە گەورەترین و پڕدانیشتووانترین دوورگەی خاکی سەرەکیی دانیمارکە؛ شاری کۆپنهاگن، پایتەخت و گەورەترین شاری شانشینەکە، دەکەوێتە سەر دوورگەی زیلاند و هەردوو دوورگەی ئاماگەر و سلۆتسۆڵمن.[٨] زۆربەی خاکی دانیمارک تەختە و گونجاوە بۆ کشتوکاڵ، هەروەها بە کەناراوە لمییەکان، نزمیی ئاستی خاکەکەی و کەشوهەوا مامناوەندەکەی جیادەکرێتەوە. حکوومەتی ناوەندیی دانیمارک دەسەڵاتی سەرەکیی بەسەر تەواوی شانشینەکەدا هەیە، بەڵام دەسەڵاتی بەڕێوەبردنی ناوخۆیی داوە بە ناوچەکانی تریش؛ بۆ نموونە مافی خۆبەڕێوەبەری لە ساڵی ١٩٤٨ درا بە دوورگەکانی فارۆ، گرینلەندیش لە ساڵی ١٩٧٩ بووە خاوەنی خۆبەڕێوەبەری و دواتریش لە ساڵی ٢٠٠٩دا ئۆتۆنۆمیی زیاتری بەدەستهێنا.[٩]
لە ڕووی مێژووییەوە، شانشینی یەکگرتووی دانیمارک لە سەدەی هەشتەمی زایینیدا وەک هێزێکی دەریایی دەرکەوت لە کاتی ململانێکان بۆ کۆنترۆڵکردنی دەریای باڵتیک.[١٠] لە ساڵی ١٣٩٧دا، لەگەڵ نەرویژ و سوێددا یەکێتیی کالماریان پێکهێنا. ئەم یەکێتییە بەردەوام بوو تا کاتی جیابوونەوەی سوێد لە ساڵی ١٥٢٣. دواتر شانشینی ماوەی دانیمارک-نەرویژ لە سەدەی حەڤدەهەمدا ڕووبەڕووی زنجیرەیەک جەنگ بووەوە کە بووە هۆی لەدەستدانی بەشێک لە خاکەکەی بۆ سوێد. شەپۆلی بزووتنەوە نەتەوەیییەکان لە سەدەی نۆزدەهەمدا لەلایەن دانیمارکییەکانەوە لە جەنگی یەکەمی شلیزڤیگ لە ساڵی ١٨٤٨ تێکشکێنران. پەسەندکردنی دەستووری دانیمارک لە ٥ی حوزەیرانی ١٨٤٩ بەتەواوی کۆتایی بە سیستەمی پاشایەتیی ڕەها هێنا. لە جەنگی دووەمی شلیزڤیگدا، دانیمارک ناوچەی شلیزڤیگ-هۆلشتاینی لەدەستدا، ئەمەش بووە هۆی گۆڕانکاری لە سیاسەتی ناوخۆیی دانیمارکدا کە لەو کاتەوە زیاتر جەختی لەسەر یەکڕیزیی کۆمەڵایەتی دەکردەوە لەناو ئەو خاکەی بۆی مابووەوە. لەو سەردەمەدا ڕووبەرێکی بەرفراوان لە زەوییەکانی یوتلاند بۆ کشتوکاڵکردن ئامادەکران، و چەند بزووتنەوەیەکی مەسیحیی نوێ سەریان هەڵدا، بەڵام بەگشتی هەستی نەتەوەیی و یەکبوون لەناو گەلی دانیمارکدا بەهێزتر بوو. لە ساڵی ١٩٢٠دا، بەشی باکووری شلیزڤیگ گەڕایەوە سەر دانیمارک.
دانیمارک لە ناوەڕاستی سەدەی نۆزدەهەمدا دەستی بە پێشکەوتنی پیشەسازی کرد و بووە یەکێک لە گەورەترین هەناردەکارانی بەرهەمی کشتوکاڵی. لە سەرەتای سەدەی بیستەمدا چاکسازیی فراوانی لە بازاڕی کار و ژیانی کۆمەڵایەتیدا کرد، کە بووە بنەمای مۆدێلی ئێستای دەوڵەتی خۆشگوزەرانی و ئابووریی تێکەڵاوی پێشکەوتوو. دانیمارک لە جەنگی جیهانیی یەکەمدا بێلایەن بوو؛ بەڵام ئەم بێلایەنییە لە جەنگی جیهانیی دووەمدا گۆرا کاتێک ئەڵمانیا لە نیسانی ١٩٤٠دا بە خێرایی وڵاتەکەی داگیرکرد. لە سەردەمی داگیرکاریدا، بزووتنەوەیەکی بەرگری لە ساڵی ١٩٤٣ سەری هەڵدا، هاوکات ئایسلەند لە ساڵی ١٩٤٤ سەربەخۆیی خۆی ڕاگەیاند؛ لە کۆتاییدا دانیمارک لە مانگی ئایاری ١٩٤٥ دوای کۆتایی هاتنی جەنگ ئازاد کرا. لە ساڵی ١٩٧٣دا، دانیمارک لەگەڵ گرینلەند (بەبێ دوورگەکانی فارۆ) بووە ئەندامی یەکێتیی ئەورووپا بەڵام چەند مەرجێکی تایبەتی هەبوو بۆ هەندێک بوار، بۆ نموونە پاراستن و نەگۆڕینی دراوی خۆی کە کرۆنی دانیمارکییە.
لە ئێستادا، دانیمارک وڵاتێکی پێشکەوتووە، خاوەنی ئابوورییەکی بەهێز و داهاتێکی بەرزە، ئاستی بژێویی ژیان تێیدا زۆر باشە و سیاسەتێکی بەهێزی خۆشگوزەرانیی کۆمەڵایەتی پەیڕەو دەکات. کولتوور و کۆمەڵگەی دانیمارکی بەگشتی پێشکەوتنخواز، یەکسانیخواز، و لیبڕاڵە لە ڕووی کۆمەڵایەتییەوە؛ دانیمارک یەکەم وڵات بوو لە جیهاندا کە بە فەرمی دان بە هاوسەرگیریی هاوڕەگەزخوازاندا بنێت. ئەم وڵاتە ئەندامێکی دامەزرێنەری هاوپەیمانیی ناتۆ، ئەنجومەنی نۆردیک، ڕێکخراوی هاوکاری و گەشەپێدانی ئابووری (OECD)، ڕێکخراوی ئاسایش و هاوکاریی ئەورووپا (OSCE)، ئەنجومەنی ئەورووپا، و نەتەوە یەکگرتووەکانە، هەروەها بەشێکە لە ناوچەی شنگن. دانیمارک پەیوەندییەکی زۆر نزیکی سیاسی، کولتووری، و زمانەوانی لەگەڵ وڵاتە دراوسێکانی لە سکاندیناڤیادا هەیە.
مێژوو
[دەستکاری]پێش مێژوو
[دەستکاری]
کۆنترین شوێنەوارە دۆزراوەکانی دانیمارک دەگەڕێنەوە بۆ سەردەمی نێوان-سەهۆڵبەندی ئیمی (Eemian) لە نێوان ١٣٠٬٠٠٠ بۆ ١١٠٬٠٠٠ پێش زایین.[١١] دانیمارک لە نزیکەی ١٢٬٥٠٠ پێش زایینەوە ئاوەدان بووە و شوێنی نیشتەجێبوون بووە، و بەڵگەکانی بوونی کشتوکاڵیش دەگەڕێنەوە بۆ ٣٬٩٠٠ پێش زایین.[١٢] سەردەمی بڕۆنزی باکووری (١٨٠٠-٦٠٠ پێش زایین) لە دانیمارک بە گردە گۆڕەکان (گۆڕی شێوە گرد) جیادەکرێتەوە، کە چەندین شوێنەواری تێدا دۆزراوەتەوە لەوانە ئامێری مۆسیقای (لوور - lur) و گالیسکەی خۆر.
لە سەردەمی ئاسنی پێش-ڕۆمانیدا (٥٠٠ پێش زایین - ١ی زایینی)، گرووپە ڕەسەنەکان دەستیان بە کۆچکردن کرد بەرەو باشوور، و یەکەمین هۆزە دانیمارکییەکان لە نێوان سەردەمی پێش-ڕۆمانی و سەردەمی ئاسنی جێرمانیدا هاتنە وڵاتەکە،[١٣] واتە لە سەردەمی ئاسنی ڕۆمانیدا (١-٤٠٠ی زایینی).[١٢] پارێزگاکانی ڕۆما ڕێڕەوی بازرگانی و پەیوەندییان لەگەڵ هۆزە ڕەسەنەکانی دانیمارک هەبوو، و دراوی ڕۆمانی لە دانیمارک دۆزراوەتەوە. بەڵگەکانی بوونی کاریگەرییەکی بەهێزی کولتووری سێلتییەکان (Celtic) دەگەڕێتەوە بۆ ئەم سەردەمە لە دانیمارک و بەشێکی زۆری باکووری ڕۆژئاوای ئەورووپا، کە یەکێک لە بەڵگەکان دۆزینەوەی (مەنجەڵی گوندێستروپ - Gundestrup cauldron)ـە.
هۆزە دانیمارکییەکان لە دوورگەکانی ڕۆژهەڵاتی دانیمارک (زیلاند) و سکانیا (کە ئەمڕۆ دەکەوێتە باشووری سوێدەوە) هاتن، و بە شێوەزارێکی سەرەتاییی زمانی ژێرمەنیی باکوور قسەیان دەکرد. مێژوونووسان پێیان وایە کە پێش هاتنی ئەوان، زۆربەی ناوچەی یوتلاند و دوورگەکانی نزیکی لەلایەن هۆزەکانی یوت (Jute)ەوە ئاوەدان کرابوونەوە. زۆرێک لە یوتەکان کۆچیان کرد بۆ بەریتانیای مەزن، بەپێی ئەفسانەکان هەندێکیان وەک سەربازی بەکرێگیراوی پاشای بریتۆنی، ڤۆرتیگێرن چوون، و ناوچەکانی باشووری ڕۆژهەڵاتی کێنت، دوورگەی وایت و ناوچەکانی تریان پێکهێنا و تێیدا نیشتەجێ بوون. دواتر لەلایەن هۆزە داگیرکەرەکانی ئەنگلۆکان و ساکسۆنەکانەوە (کە پێکەوە ئەنگلۆ-ساکسۆنیان پێکهێنا) توانەوە یان ڕووبەڕووی پاکتاوی نەتەوەیی بوونەوە. ئەو یوتانەی کە لە یوتلاند مابوونەوە تێکەڵ بە دانیمارکییەکان بوون.
تێبینییەکی کورت دەربارەی وشەی "دانی" (Dani) لە پەڕتووکی (گێتیکا - Getica) لەلایەن مێژوونووس یۆردانێسەوە بە یەکەمین ئاماژەپێکردن بۆ دانیمارکییەکان دادەنرێت، کە یەکێک بوون لەو گرووپە نەتەوەیییانەی دانیمارکییەکانی ئەمڕۆیان لێ کەوتووەتەوە.[١٤][١٥] پێکهاتە بەرگرییەکانی دانێڤیرکە لە سەدەی سێیەمەوە بە چەند قۆناغێک دروست کران و گەورەییی قەبارەی هەوڵەکانی دروستکردنەکە لە ساڵی ٧٣٧ی زایینیدا دەگەڕێندرێتەوە بۆ سەرهەڵدانی پاشایەکی دانیمارکی.[١٦] لە هەمان کاتدا ئەلفوبێی ڕوونیی نوێ بۆ یەکەم جار بەکارهێنرا و شاری ڕیبێ (Ribe)، کە کۆنترین شاری دانیمارکە، لە نزیکەی ساڵی ٧٠٠ی زایینیدا دامەزرا.
سەردەمی ڤایکینگ و چاخەکانی ناوەڕاست
[دەستکاری]
لە سەدەی هەشتەمەوە تا سەدەی دەیەم، دانیشتووانی ناوچە بەرفراوانەکانی سکاندیناڤیا لەلایەن گەلانی ترەوە بە ڤایکینگ دەناسران. لە کاتێکدا زۆربەیان پشتیان بە کشتوکاڵ، ماسیگرتن و بازرگانی دەبەست بۆ بژێویی ژیان، بەڵام دەریاوانێکی زۆر شارەزاش بوون و گەشتیان دەکرد بۆ ناوچە دوورەکانی وەک ئایسلەند، گرینلەند و کەنەدا. ئەوان لە سەرجەم ناوچەکانی ئەورووپادا بازرگانییان دەکرد، تا دەگەیشتە قوستەنتینییە و دواتریش، بەڵام لە هەمان کاتدا هێرشیان دەکردە سەر ناوچە ئاوەدانەکان و کۆلۆنییان لە ناوچە دوورەدەستەکان دادەمەزراند. ڤایکینگە دانیمارکییەکان زیاتر چالاکانە هێرشیان دەکردە سەر ناوچەکانی ڕۆژهەڵات و باشووری دوورگەکانی بەریتانیا و ڕۆژئاوای ئەورووپا. ئەوان لە ساڵی ١٠١٣ لە بەشێکی ئینگلتەرا (کە بە دانلۆ - Danelaw ناسرابوو) لەژێر سەرکردایەتیی پاشا سوێنی ڕیش-دوولەت نیشتەجێ بوون، هەروەها لە فەڕەنساش دانیمارکی و نەرویژییەکان ڕێگەیان پێدرا لە ناوچەیەک نیشتەجێ ببن کە دواتر بوو بە نۆرماندی، لە بەرامبەر بەیعەتدان بە پاشا (ڕۆبێرت)ی یەکەمی فەڕەنسا و بە سەرکردایەتیی رۆلۆ وەک یەکەم فەرمانڕەوای ناوچەکە.[١٧] چەندین دراوی پەنس (pence)ی ئەنگلۆ-ساکسۆنیی ئەو سەردەمە لە دانیمارک دۆزراونەتەوە.[١٨]
لە کۆتایی سەدەی هەشتەمدا، دانیمارک تا ڕادەیەکی زۆر یەکیگرت و فەرمانڕەواکانی لە سەرچاوە فرانکەکاندا وەک پاشا ناویان دەهێنرا. لە سەردەمی دەسەڵاتی گودفرێد لە ساڵی ٨٠٤دا، ڕەنگە شانشینی دانیمارک سەرجەم ناوچەکانی یوتلاند، سکانیا و دوورگەکانی دانیمارکی (جگە لە بۆرنهۆڵم) گرتبێتەوە.[١٩]

مێژووی پاشایەتیی ئێستای دانیمارک دەگەڕێتەوە بۆ پاشا گۆرمی پیر (Gorm the Old)، کە لە سەرەتای سەدەی دەیەمدا دەسەڵاتی دامەزراند.[١٠] وەک لە بەردەکانی یێلینگەوە سەلمێنراوە، دانیمارکییەکان لە دەوروبەری ساڵی ٩٦٥ لەلایەن هاراڵد بلوتوس (Harald Bluetooth) کوڕی گۆرم و تیراوە، بوون بە مەسیحی. پێدەچێت دانیمارک لەبەر هۆکاری سیاسی بووبێت بە مەسیحی بۆ ئەوەی ڕووبەڕووی هێرشی ئیمپراتۆریەتیی ڕۆمیی پیرۆز نەبێتەوە. ئیمپراتۆریەتیی ڕۆمیی پیرۆز کە هێزێکی مەسیحیی گەشەسەندوو بوو لە ئەورووپا، هاوبەشێکی بازرگانیی گرنگی دانیمارکییەکان بوو. وەک هەنگاوێک بۆ ڕێگریکردن لەم هەڕەشەیە، هاراڵد شەش قەڵای لە سەرتاسەری دانیمارک دروست کرد بە ناوی (ترێلێبۆرگ) و بەشێکی تری دانێڤیرکەی دروست کرد. لە سەرەتای سەدەی یانزەهەمدا، پاشا کانوت (Canute the Great) سەرکەوتنی بەدەستهێنا و هەر سێ وڵاتی دانیمارک، ئینگلتەرا و نەرویژی بە سوپایەکی سکاندیناڤی بۆ ماوەی نزیکەی ٣٠ ساڵ یەکخست.[١٨][٢٠]
بە درێژایی سەردەمی پێشکەوتن و کۆتاییی چاخەکانی ناوەڕاست، دانیمارک ناوچەکانی سکانێلاند (کە پێکهاتبوون لە سکانیا، هالاند و بلێکنیج لە باشووری ئێستای سوێد)ی لەخۆدەگرت، و پاشاکانی دانیمارک فەرمانڕەوایەتیی ئەستۆنیای دانیمارکی و میرنشینەکانی شلیزڤیگ و هۆلشتاینیان دەکرد. زۆربەی ئەم دوو ناوچەیەی کۆتایی ئێستا ویلایەتی شلیزڤیگ-هۆلشتاین لە باکووری ئەڵمانیا پێکدەهێنن.[٢١]
لە ساڵی ١٣٩٧دا، دانیمارک چووە ناو یەکێتییەکی کەسییەوە بە ناوی یەکێتیی کالمار لەگەڵ نەرویژ و سوێد، کە لەژێر سەرکردایەتیی شاژن مارگرێتی یەکەمدا یەکیان گرت.[٢٢][٢٣][٢٤] بڕیار بوو هەر سێ وڵاتەکە لە یەکێتییەکەدا وەک یەکسان مامەڵەیان لەگەڵ بکرێت. بەڵام تەنانەت لە سەرەتاشەوە، ڕەنگە مارگرێت ئەوەندە نموونەیی نەبووبێت؛ و مامەڵەی لەگەڵ دانیمارک وەک لایەنی "باڵادەست"ی یەکێتییەکە دەکرد.[٢٥][٢٦] بەم شێوەیە، زۆربەی ڕووداوەکانی ١٢٥ ساڵی داهاتووی مێژووی سکاندیناڤیا بە دەوری ئەم یەکێتییەدا دەسوڕایەوە، کە سوێد چەندین جار لێی جیادەبووەوە و دووبارە دەگەڕایەوە ناوی. ئەم کێشەیە لە ١٧ی حوزەیرانی ١٥٢٣دا بە شێوەیەکی کرداری چارەسەر کرا، کاتێک پاشای سوێد، گوستاڤ ڤاسا شاری سٹۆکھۆڵمی داگیرکرد. ڕیفۆرمی پرۆتێستانی لە ساڵانی ١٥٣٠دا گەیشتە سکاندیناڤیا، و دوای شەڕی ناوخۆیی (Count's Feud)، دانیمارک لە ساڵی ١٥٣٦دا ئایینی گۆڕی بۆ مەزهەبی لوتەری. هەر لەو ساڵەدا، دانیمارک چووە ناو یەکێتییەکی نوێوە لەگەڵ نەرویژ.
مێژووی مۆدێرنی سەرەتایی (١٥٣٦-١٨٤٩)
[دەستکاری]
دوای ئەوەی سوێد بە یەکجاری لە یەکێتیی کالمار جیابووەوە، دانیمارک چەندین جار هەوڵیدا کۆنترۆڵی خۆی بەسەر ئەو وڵاتە دراوسێیەیدا بسەپێنێتەوە. پاشا کریستیانی چوارەم هێرشی کردە سەر سوێد لە جەنگی کالمار (١٦١١-١٦١٣) بەڵام نەیتوانی ئامانجە سەرەکییەکەی بپێکێت کە ناچارکردنی سوێد بوو بۆ گەڕانەوە بۆ ناو یەکێتییەکە. جەنگەکە هیچ گۆڕانکارییەکی خاکی لێ نەکەوتەوە، بەڵام سوێد ناچار کرا قەرەبووی جەنگ بە بڕی یەک ملیۆن ڕیکسدالەری (riksdaler) زیو بدات بە دانیمارک، کە بە (باجی ئێلڤسبۆرگ - Älvsborg ransom) ناسراوە.[٢٧] پاشا کریستیان ئەم پارەیەی بۆ دروستکردنی چەندین شارۆچکە و قەڵا بەکارهێنا، دیارترینیان شارۆچکەی گلوکشتات (Glückstadt - کە وەک ڕکابەرێک بۆ هامبۆرگ دامەزرا) و کریستیانیا (ئۆسلۆی ئێستا). بە ئیلهام وەرگرتن لە کۆمپانیای هۆڵەندی بۆ هیندستانی ڕۆژهەڵات، کۆمپانیایەکی هاوشێوەی دانیمارکی دامەزراند و پلانی دانا بۆ ئەوەی سیلۆن (شریلانکا) وەکو کۆلۆنییەک داگیر بکات، بەڵام کۆمپانیاکە تەنیا توانی ناوچەی ترانکێبار لە کەناراوەکانی کۆرۆماندێلی هیندستان بەدەستبهێنێت.[٢٨][٢٩] ئامانجە کۆلۆنیالیزمییە گەورەکانی دانیمارک چەندین ناوەندی بازرگانیی گرنگی لە ئەفریقا و هیندستان لەخۆدەگرت. هەرچەندە ناوەندە بازرگانییەکانی لە هیندستان کەمتر گرنگ بوون، بەڵام ڕۆڵێکی گەورەی هەبوو لە بازرگانیی پڕقازانجی کۆیلە لە زەریای ئەتڵەسیدا، لە ڕێگەی ناوەندە بازرگانییەکانی لە قەڵای کریستیانسبۆرگ لە شاری ئۆسۆی گاناوە کە نزیکەی ١٫٥ ملیۆن کۆیلەی لێوە مامەڵە پێوە کراوە.[٣٠][٣١] هەرچەندە ئیمپراتۆریەتی کۆلۆنیالیزمیی دانیمارکی لە ڕێگەی بازرگانی لەگەڵ زلهێزەکانی تر و کێڵگە کشتوکاڵییەکانەوە بەردەوام بوو، بەڵام لە کۆتاییدا کەمیی سەرچاوەکان بووە هۆی لاوازبوونی.[٣٢]
لە جەنگی سی ساڵەدا، کریستیان هەوڵیدا ببێتە سەرکردەی وڵاتە لوتەرییەکانی ئەڵمانیا بەڵام لە شەڕی لوتەردا شکستی گەورەی هێنا.[٣٣] لە ئەنجامدا سوپای کاسۆلیکی بە سەرکردایەتیی ئالبریخت ڤۆن ڤالنشتاین توانی هێرش بکاتە سەر یوتلاند و داگیری بکات و تاڵانی بکات، ئەمەش دانیمارکی ناچار کرد لە جەنگەکە بکشێتەوە.[٣٤] دانیمارک توانی خۆی لە لەدەستدانی خاک بپارێزێت، بەڵام دەستوەردانەکانی پاشا گوستاڤۆس ئەدۆلفۆسی سوێد لە ئەڵمانیا وەک نیشانەیەک بینرا کە هێزی سەربازیی سوێد لە هەڵکشاندایە، لە کاتێکدا هەژموونی دانیمارک لە ناوچەکەدا لە دابەزیندایە. سوپای سوێد لە ساڵی ١٦٤٣ هێرشی کردە سەر یوتلاند و لە ساڵی ١٦٤٤دا داوای ناوچەی سکانیای کرد. لە ڕێکەوتننامەی برۆمسێبرۆ لە ساڵی ١٦٤٥دا، دانیمارک ناوچەکانی هالاند، گۆتلاند، دوا بەشەکانی ئەستۆنیای دانیمارکی، و چەندین پارێزگای لە نەرویژ ڕادەست کرد.

پاشا فریدریخی سێیەمی دانیمارک بە مەبەستی هەڵوەشاندنەوەی ڕێکەوتننامەی برۆمسێبرۆ و بە قۆستنەوەی سەرقاڵبوونی سوێد بە جەنگی دووەمی باکوور (١٦٥٥-١٦٦٠)، لە ساڵی ١٦٥٧دا جەنگی دژی سوێد ڕاگەیاند و بەرەو ناوچەی برێمێن-ڤێردێن جووڵەی کرد. ئەمە بووە هۆی شکستێکی گەورەی دانیمارک، چونکە سوپاکانی پاشا چارڵسی دەیەمی گوستاڤی سوێد یوتلاندیان داگیرکرد و دوای پەڕینەوە بەسەر گەرووە بەستووەکانی دانیمارکدا، ناوچەی فونین و بەشێکی زۆری زیلاندیان داگیرکرد، پێش ئەوەی ڕێکەوتنی ئاشتیی ڕۆسکیلدە لە شوباتی ١٦٥٨دا واژوو بکرێت. بەپێی ئەم ڕێکەوتنە، سوێد کۆنترۆڵی ناوچەکانی سکانیا، بلێکنیج، بۆهوسلان، ترۆندێلاگ، و دوورگەی بۆرنهۆڵمی بەدەستهێنا. چارڵسی دەیەمی گوستاڤ زوو پەشیمان بووەوە لەوەی کە بەتەواوی دانیمارکی وێران نەکردووە، بۆیە لە ئابی ١٦٥٨دا هێرشی دووەمی کردە سەر دانیمارک، زۆربەی دوورگەکانی دانیمارکی داگیرکرد و گەمارۆیەکی دوو ساڵەی خستە سەر کۆپنهاگن. پاشا فریدریخی سێیەم بە چالاکییەوە سەرکردایەتیی بەرگریی شارەکەی کرد و هاووڵاتییانی هاندا بۆ هەڵگرتنی چەک، و هێرشەکانی سوێدی تێکشکاند.[٣٥][٣٦] گەمارۆکە دوای مردنی چارڵسی دەیەمی گوستاڤ لە ساڵی ١٦٦٠دا کۆتایی هات.[٣٧] لە ڕێکەوتنی ئاشتیی دواتر لە کۆپنهاگن (١٦٦٠)، دانیمارک توانی سەربەخۆییی خۆی بپارێزێت و کۆنترۆڵی ترۆندێلاگ و بۆرنهۆڵم بەدەست بهێنێتەوە.[٣٨] بەهۆی بەدەستهێنانی جەماوەرییەکی زۆرەوە لە دوای جەنگەکە، فریدریخی سێیەم ئەم هەلەی قۆستەوە بۆ هەڵوەشاندنەوەی سیستەمی پاشایەتیی هەڵبژێردراو و دامەزراندنی سیستەمی پاشایەتیی ڕەها، کە تا ساڵی ١٨٤٨ لە دانیمارک بەردەوام بوو.[٣٩]
دانیمارک هەوڵیدا بەڵام نەیتوانی کۆنترۆڵی سکانیا بەدەست بهێنێتەوە لە جەنگی سکانیا (١٦٧٥-١٦٧٩). دوای جەنگی باکووری مەزن (١٧٠٠-١٧٢١)، دانیمارک توانی کۆنترۆڵی ئەو بەشانەی شلیزڤیگ و هۆلشتاین بەدەست بهێنێتەوە کە لەلایەن بنەماڵەی هۆلشتاین-گۆتۆرپەوە فەرمانڕەوایەتییان دەکرا، ئەمەش بەپێی ڕێکەوتننامەی فرێدریکسبۆرگ لە ١٧٢٠ و ڕێکەوتننامەی تسارسکۆی سێلۆ لە ١٧٧٣. دانیمارک لە دەیەکانی کۆتایی سەدەی هەژدەهەمدا گەشەیەکی ئابووریی باشی بەخۆیەوە بینی، ئەمەش بەهۆی سیاسەتی بێلایەنییەوە بوو کە ڕێگەی پێدەدا بازرگانی لەگەڵ هەردوو لایەنی شەڕکەری جەنگە جیاوازەکانی ئەو سەردەمەدا بکات. لە جەنگەکانی ناپلیۆندا، دانیمارک بازرگانی لەگەڵ هەردوو ئیمپراتۆریەتیی فەڕەنسا و شانشینی یەکگرتووی بەریتانیا و ئێرلەند دەکرد، و چووە پاڵ لیگی دووەمی بێلایەنیی چەکدار لەگەڵ ئیمپراتۆریەتیی ڕووسیا، سوێد، و پرۆسیا.[٤٠] ترسی بەریتانیا لەوەی کە دانیمارک-نەرویژ هاوپەیمانی لەگەڵ فەڕەنسا ببەستێت، بووە هۆی دوو هێرش بۆ سەر ئامانجەکانی دانیمارک لە کۆپنهاگن لە ساڵانی ١٨٠١ و ١٨٠٧. ئەم هێرشانە بوونە هۆی دەستبەسەرداگرتنی زۆربەی کەشتیگەلی دانیمارک-نەرویژ لەلایەن بەریتانیاوە و هەڵگیرسانی جەنگی کەشتییە تۆپهاوێژەکان (Gunboat War). لە ساڵی ١٨٠٧دا بەشێکی زۆری شاری کۆپنهاگن بەهۆی ئەم بۆردومانانەوە سووتا، لەوانەش کڵێسای ڤۆر فروێ (Vor Frue Kirke) کە کڵێسای سەرەکیی دانیمارک بوو. کۆنترۆڵکردنی ڕێڕەوە ئاوییەکانی نێوان دانیمارک و نەرویژ لەلایەن بەریتانیاوە زیانێکی گەورەی بە ئابووریی یەکێتییەکە گەیاند، و لە ساڵی ١٨١٣دا دانیمارک-نەرویژ مایەپووچبوونی خۆی ڕاگەیاند.[ژێدەر پێویستە]
ئەم یەکێتییە لە ڕێگەی پەیماننامەی کیێل لە ساڵی ١٨١٤دا هەڵوەشایەوە؛ پاشایەتیی دانیمارک بە شێوەیەکی "حاشاهەڵنەگر و بۆ هەمیشەیی" دەستبەرداری داواکارییەکانی بوو بۆ شانشینی نەرویژ لە بەرژەوەندیی پاشای سوێد.[٤١] بەڵام دانیمارک هەریەک لە ئایسلەند (کە تا ساڵی ١٩٤٤ سەر بە پاشایەتیی دانیمارک بوو)، دوورگەکانی فارۆ و گرینلەندی پاراست، کە هەموویان بۆ چەندین سەدە لەلایەن نەرویژەوە فەرمانڕەوایەتی دەکران.[٤٢] جگە لە کۆلۆنییە باکوورییەکان، دانیمارک بەردەوام بوو لە فەرمانڕەواییکردنی هیندستانی دانیمارکی لە ١٦٢٠ بۆ ١٨٦٩، کەناراوەکانی زێڕی دانیمارکی (گانا) لە ١٦٥٨ بۆ ١٨٥٠، و هیندی ڕۆژئاوای دانیمارکی لە ١٦٧١ بۆ ١٩١٧.
پاشایەتیی دەستووری (١٨٤٩–ئێستا)
[دەستکاری]
بزووتنەوەیەکی سەرەتاییی لیبڕاڵ و نەتەوەییی دانیمارکی لە ساڵانی ١٨٣٠دا سەری هەڵدا و گەشەی سەند؛ دوای شۆڕشەکانی ١٨٤٨ی ئەورووپا، دانیمارک لە ٥ی حوزەیرانی ١٨٤٩دا بە ئاشتییانە بوو بە پاشایەتیی دەستووری. دەستوورە نوێیەکە پەرلەمانێکی دوو ژووریی دامەزراند. دانیمارک لە جەنگێکدا ڕووبەڕووی هەردوو وڵاتی پرۆسیا و ئیمپراتۆریەتیی نەمسا بووەوە کە بە جەنگی دووەمی شلیزڤیگ ناسراوە و لە شوبات تا تشرینی یەکەمی ١٨٦٤ی خایاند. دانیمارک شکستی هێنا و ناچار بوو شلیزڤیگ و هۆلشتاین بداتە پرۆسیا. ئەم دەستبەرداربوونە دوایین شکست بوو لە زنجیرەیەکی درێژی شکست و لەدەستدانی خاک کە لە سەدەی ١٧وە دەستی پێکردبوو. دوای ئەم ڕووداوانە، دانیمارک سیاسەتی بێلایەنیی لە ئەورووپادا پەیڕەو کرد.[٤٣]
پیشەسازیبوون لە نیوەی دووەمی سەدەی ١٩دا گەیشتە دانیمارک.[٤٤] یەکەم هێڵی ئاسنی وڵاتەکە لە ساڵانی ١٨٥٠دا دروست کران، و بەرەوپێشچوونی پەیوەندییەکان و بازرگانیی دەرەوە ڕێگەی دا پیشەسازی گەشە بکات سەرەڕای کەمیی سەرچاوە سروشتییەکان لە دانیمارک. سەندیکاکانی کارکەران لە ساڵانی ١٨٧٠وە دروست بوون. کۆچێکی بەرچاو لە لادێکانەوە بۆ شارەکان ڕووی دا، و کشتوکاڵی دانیمارکی زیاتر جەختی خستە سەر هەناردەکردنی بەرهەمەکانی سپیایی و گۆشت.
دانیمارک لە کاتی جەنگی جیهانیی یەکەمدا هەڵوێستی بێلایەنانەی خۆی پاراست. دوای شکستی ئەڵمانیا، هێزەکانی پەیماننامەی ڤێرسای پێشنیاری گەڕاندنەوەی ناوچەی شلیزڤیگ-هۆلشتاینیان بۆ دانیمارک کرد. بەڵام دانیمارک لە ترسی یەکپارچەییخوازیی ئەڵمانییەکان، ڕەتی کردەوە ناوچەکە وەربگرێتەوە بەبێ ئەنجامدانی ڕاپرسی؛ هەردوو ڕاپرسیی شلیزڤیگ لە ١٠ی شوبات و ١٤ی ئاداری ١٩٢٠دا ئەنجام دران. لە ١٠ی تەممووزی ١٩٢٠دا، باکووری شلیزڤیگ بۆ دانیمارک گەڕێنرایەوە، بەمەش نزیکەی ١٦٣٬٦٠٠ دانیشتوو و ٣٬٩٨٤ کیلۆمەتر چوارگۆشە ڕووبەر بۆ وڵاتەکە زۆر کرا. یەکەم حکوومەتی سۆسیال دیموکراتی وڵاتەکە لە ساڵی ١٩٢٤ دەستبەکار بوو.[٤٥]
لە ساڵی ١٩٣٩دا، دانیمارک پەیماننامەیەکی نەپەڕینەوەی ۱۰ ساڵەی لەگەڵ ئەڵمانیای نازی واژوو کرد. بەڵام ئەڵمانیا لە ٩ی نیسانی ١٩٤٠دا هێرشی کردە سەر دانیمارک و حکوومەتی دانیمارک بە خێرایی خۆی بەدەستەوە دا. لەبەر ئەوەی نزیکەی ١٠٪ی بەرهەمی خۆراکی سوپای ئەڵمانیا بەستراوەتەوە بە کشتوکاڵی دانیمارکەوە، داگیرکارییەکە بەراورد بە وڵاتانی تری ئەورووپا بە هاوکاریی ڕێژەیی مایەوە بۆ دەستەبەرکردنی بەردەوامیی بەرهەمهێنان. جەنگی جیهانیی دووەم لە دانیمارک بە هاوکاریی ئابووری لەگەڵ ئەڵمانیا تایبەتمەند بوو تا ساڵی ١٩٤٣، کاتێک حکوومەتی دانیمارکی ڕەتی کردەوە هاوکاریی زیاتر بکات و هێزە دەریایییەکەی زۆربەی کەشتییەکانی خۆی نوقم کرد و گەلێک لە ئەفسەرەکانی ڕەوانەی سوێدی بێلایەن کرد. لەو کاتەدا حکوومەت ڕووخا. بەرگریی دانیمارک ئۆپراسیۆنێکی ڕزگارکردنی ئەنجام دا کە توانی چەند هەزار جوو و خێزانەکانیان بە سەلامەتی ڕەوانەی سوێد بکات پێش ئەوەی ئەڵمانییەکان بیانیان نێرن بۆ کامپەکانی مرگ. هەندێک لە دانیمارکییەکان پشتگیریی نازیزمیان کرد بە چوونە ناو پارتی نازیی دانیمارک یان خۆبەخشین بۆ شەڕکردن لەگەڵ ئەڵمانیا وەک بەشێک لە فری کۆرپس دانیمارک.[٤٦] ئایسلەند پەیوەندییەکانی لەگەڵ دانیمارک پچڕاند و لە ساڵی ١٩٤٤دا بوو بە کۆمارێکی سەربەخۆ؛ ئەڵمانیا لە ئایاری ١٩٤٥دا خۆی بەدەستەوە دا. لە ساڵی ١٩٤٨دا، دوورگەکانی فارۆ مافی خۆبەڕێوەبەریی بەدەست هێنا. لە ساڵی ١٩٤٩دا، دانیمارک بوو بە ئەندامی دامەزرێنەری نەیتۆ.

دانیمارک ئەندامی دامەزرێنەری ڕێکخراوی بازرگانیی ئازادی ئەورووپا (EFTA) بوو. لە ساڵانی ١٩٦٠دا، وڵاتانی EFTA زۆرجار بە (حەوت وڵاتی دەرەوە) ناودەبران، بە پێچەوانەی (شەش وڵاتی ناوەوە) کە خاوەنی کۆمەڵگەی ئابووریی ئەورووپا (EEC) بوون.[٤٧] لە ساڵی ١٩٧٣دا، دانیمارک لەگەڵ بەریتانیا و ئیرلەند، دوای ڕاپرسییەکی گشتی چووە ناو کۆمەڵگەی ئابووریی ئەورووپا (کە ئێستا یەکێتیی ئەورووپایە). پەیماننامەی ماستریخت، کە یەکگرتنی زیاتری ئەورووپای لەخۆدەگرت، لە ساڵی ١٩٩٢دا لەلایەن گەلی دانیمارکەوە ڕەت کرایەوە؛ تەنیا دوای دووەم ڕاپرسی لە ساڵی ١٩٩٣دا پەسەند کرا، کە چوار مەرجی تایبەتی لە سیاسەتەکاندا بۆ دابین کرا. دانیمارکییەکان ڕەتیان کردەوە یۆرۆ بکەنە دراوی نەتەوەیی لە ڕاپرسییەکدا لە ساڵی ٢٠٠٠. گرینلەند لە ساڵی ١٩٧٩دا مافی خۆبەڕێوەبەریی بەدەست هێنا و لە ساڵی ٢٠٠٩دا مافی خۆبڕیاردانی پێدرا. نە دوورگەکانی فارۆ و نە گرینلەند ئەندامی یەکێتیی ئەورووپا نین، لەبەر ئەوەی فارۆیییەکان ئەندامێتیی کۆمەڵگەی ئابوورییان لە ساڵی ١٩٧٣ و گرینلەند لە ساڵی ١٩٨٦ ڕەت کردەوە، کە لە هەردوو حاڵەتەکەدا بەهۆی سیاسەتەکانی ماسیگرییەوە بوو.
گۆڕانکاریی دەستووری لە ساڵی ١٩٥٣دا بووە هۆی دروستبوونی پەرلەمانێکی یەک ژووری کە بە نوێنەرایەتیی ڕێژەیی هەڵدەبژێردرێت، هەروەها ڕێگەدان بە ژنان بۆ گەیشتن بە تەختی پاشایەتیی دانیمارک، و بوونی گرینلەند بە بەشێکی دانەبڕاو لە دانیمارک. پارتەکانی چەپی ناوەندی سۆسیال دیموکرات سەرکردایەتیی زنجیرەیەک حکوومەتی هاوپەیمانییان کرد لە زۆربەی نیوەی دووەمی سەدەی ٢٠دا، کە مۆدێلی خۆشگوزەرانیی نۆردیکیان ناساند. هەروەها پارتی لیبڕاڵ و پارتی گەلی کۆنەپارێز سەرکردایەتیی حکوومەتەکانی ڕاستی ناوەندیان کردووە.[٤٨][٤٩][٥٠]
لە ساڵی ٢٠٢٥ەوە ناوچەی دانیمارکیی گرینلەند بووەتە ئامانجی جەنگی هایبریدیی ویلایەتە یەکگرتووەکان لەژێر دەسەڵاتی دۆناڵد ترامپدا.[٥١] مێتە فرێدریکسن ڕایگەیاند کە "شانشینی دانیمارک — هەروەها گرینلەندیش — ئەندامی نەیتۆیە و بۆیە گەرەنتیی ئاسایشی بەکۆمەڵی هاوپەیمانییەکە دەیانگرێتەوە [...] من [...] بە توندی داوا لە ویلایەتە یەکگرتووەکان دەکەم دەستبەرداری هەڕەشەکانی بێت لە دژی هاوپەیمانێکی مێژوویی و نزیک."[٥٢]
جوگرافیا
[دەستکاری]
دانیمارک دەکەوێتە باکووری ئەورووپا، لەسەر هەمان هێڵی پانیی باشووری ئەلاسکایە و دەکەوێتە باکووری ئێدمۆنتۆن. خاکی سەرەکیی دانیمارک[N ١] پێکدێت لە بەشی باکووری نیمچەدوورگەی یوتلاند و کۆمەڵە دوورگەیەک کە لە ٤٠٦ دوورگە پێکهاتووە.[٥٣] لە نێو ئەمانەدا، گەورەترین دوورگە بریتییە لە زیلاند، کە پایتەختی وڵات (کۆپنهاگن)ی تێدایە و دەکەوێتە سەر هەمان هێڵی پانیی مۆسکۆ و گلاسگۆ، دوای ئەویش دوورگەی باکووری یوتلاند، فونین و لۆلاند دێن.[٥٤] دوورگەی بۆرنهۆڵم و کۆمەڵە دوورگەی بچووکی ئێرتۆڵمێنە (کە بە شێوەیەکی نافەرمی بە دوورگە گەورەکەیان دەوترێت کریستیانسۆ) بە دووریی نزیکەی ١٥٠ کیلۆمەتر دەکەونە ڕۆژهەڵاتی بەشەکانی تری وڵاتەکەوە لە دەریای باڵتیکدا. زۆربەی دوورگە گەورەکان لە ڕێگەی پردەوە بەیەکەوە بەستراونەتەوە؛ پرد-تونێلێک بەسەر گەرووی ئۆرێسونددا زیلاند بە سوێدەوە دەبەستێتەوە؛ پردی پشتێنەی گەورە فونین بە زیلاندەوە دەبەستێتەوە؛ و پردی پشتێنەی بچووکیش یوتلاند بە فونینەوە دەبەستێتەوە. هاتوچۆ بۆ دوورگە بچووکەکانیش لە ڕێگەی بەلەم یان فڕۆکەی بچووکەوە دەکرێت. ئەو چوار شارەی کە ژمارەی دانیشتووانیان لە ١٠٠٬٠٠٠ کەس زیاترە بریتین لە کۆپنهاگنی پایتەخت لە زیلاند؛ ئاروس و ئالبۆرگ لە یوتلاند؛ و ئۆدێنسێ لە فونین.

خاکی سەرەکیی دانیمارک ڕووبەرێکی گشتیی ٤٢٬٩٤٣٫٩ کیلۆمەتر چوارگۆشە دەگرێتەوە.[٥٥] ڕووبەری ئاوە ناوخۆیییەکانیشی ٦٠٠ کیلۆمەتر چوارگۆشەیە.[٥٦] ناتوانرێت قەبارەی ڕووبەری وشکانی بە تەواوی و وردی دیاری بکرێت، چونکە زەریا بەردەوام کەناراوەکان دادەڕووشێنێت و پێکهاتەی نوێیان بۆ زیاد دەکات، هەروەها بەهۆی پڕۆژە مرۆیییەکانی وشککردنەوەی دەریا (بۆ ڕێگریکردن لە داڕووشان). بەرزبوونەوەی زەوی لە دوای سەردەمی سەهۆڵبەندانەوە وای کردووە خاکی وڵاتەکە لە باکوور و ڕۆژهەڵات ساڵانە بە بڕێکی کەمتر لە یەک سانتیمەتر بەرز ببێتەوە، کە ئەمەش کەناراوەکان فراوانتر دەکات. ئەگەر بازنەیەک بە هەمان ڕووبەری دانیمارک بکێشرێت، تیرەکەی ٢٣٤ کیلۆمەتر و چێوەکەشی ٧٣٦ کم دەبێت (بۆ ڕووبەری وشکانی بە تەنیا: ٢٣٢٫٣٣ کم و ٧٣٠ کم دەبێت). ڕووبەری وشکانییەکەی نزیکەی هێندەی قەبارەی نیمچەدوورگەی سەرەوەی میشیگانە. لە باشوورەوە سنوورێکی وشکانی بە درێژیی ٦٨ کیلۆمەتر لەگەڵ ئەڵمانیا هەیە، و لە بەشەکانی تریشەوە بە ٨٬٧٥٠ کم کەناراوی دەریایی (بە کەنداوە بچووکەکان و ڕێڕەوە ئاوییەکانەوە) دەورەدراوە.[٥٧] هیچ شوێنێک لە دانیمارک لە ٥٢ کم زیاتر لە کەناراوەکانەوە دوور نییە. لە کەناراوەکانی باشووری ڕۆژئاوای یوتلاند، هەڵکشان و داکشانی ئاوی دەریا لە نێوان ١ بۆ ٢ مەتردایە، و هێڵی کەناراوەکە بۆ مەودای ١٠ کم بەرەو دەرەوە و ناوەوە دەجووڵێت.[٥٨] کۆی ڕووبەری ئاوە هەرێمییەکانی دانیمارک ١٠٥٬٠٠٠ کیلۆمەتر چوارگۆشەیە.
باکوورترین خاڵی دانیمارک بریتییە لە خاڵی سکاگێن (کەناراوی باکووری سکاو) لەسەر هێڵی پانیی باکووری 57° 45' 7"؛ باشوورترین خاڵ بریتییە لە خاڵی گێدسێر (کۆتایی باشووری فالستەر) لەسەر هێڵی پانیی باکووری 54° 33' 35"؛ ڕۆژئاواترین خاڵ بریتییە لە بلاڤاندسهوک لەسەر هێڵی درێژیی ڕۆژهەڵاتی 8° 4' 22"؛ و ڕۆژهەڵاتترین خاڵیش ئۆستێرسکێرە لەسەر هێڵی درێژیی ڕۆژهەڵاتی 15° 11' 55". ئەم خاڵە دەکەوێتە ناو کۆمەڵە دوورگەی بچووکی ئێرتۆڵمێنە بە دووریی ١٨ کیلۆمەتر لە باکووری ڕۆژهەڵاتی بۆرنهۆڵمەوە. دووریی نێوان ڕۆژهەڵات بۆ ڕۆژئاوا ٤٥٢ کم، و لە باکوور بۆ باشوور ٣٦٨ کم دەبێت.[٥٩]

خاکی سەرەکیی دانیمارک تەختە و بەرزییەکەی کەمە، تێکڕای بەرزییەکەی ٣١ مەترە لە سەرووی ئاستی دەریاوە. بەرزترین خاڵی سروشتی بریتییە لە مۆلێهۆی کە بەرزییەکەی ١٧٠٫٨٦ مەترە.[٦٠] هەرچەندە ئەمە بە جیاوازییەکی زۆر نزمترین خاڵی بەرزە لە نێوان وڵاتانی نۆردیکدا و هەروەها کەمترە لە نیوەی بەرزیی بەرزترین خاڵ لە باشووری سوێد، بەڵام بەگشتی ئاستی بەرزیی ناوچەکانی ناوەوەی دانیمارک لە ئاستێکی سەلامەتدایە لە مەترسیی بەرزبوونەوەی ئاستی دەریا. لامیفیۆردێن، کە قووڵییەکەی زیاتر لە ٧ مەترە لە خوار ئاستی دەریاوە (لە نزیک ئاودێبۆ)، نزمترین خاڵی وڵاتەکەیە. بەشێکی بەرچاو لە تۆپۆگرافیای دانیمارک لە دەشتایییە نەرمەکان پێکدێت، لە کاتێکدا کەناراوەکانی لمیین، بەتایبەت لە باکووری یوتلاند کە گردەلمیی گەورەی لێیە. هەرچەندە لە ڕابردوودا دارستانی بەرفراوانی هەبووە، بەڵام ئەمڕۆ زۆربەی خاکی دانیمارک لە زەویی کشتوکاڵی پێکدێت. خاکی وڵاتەکە لە ڕێگەی نزیکەی دەیان ڕووبار و جۆگەلەوە ئاودەرێژ دەکرێت، گرنگترینیشیان بریتین لە ڕووبارەکانی گودێنا، ئۆدێنسێ، سکیێرن، سوسا و ڤیدا (کە ئەمەی دواییان بە درێژایی سنووری باشووری وڵاتەکە لەگەڵ ئەڵمانیادا دەڕوات). وڵاتەکە خاوەنی ١٠٠٨ دەریاچەیە، کە ١٦ لەوانە ڕووبەریان لە ٥٠٠ هێکتار زیاترە. دەریاچەی ئارێسۆ، کە دەکەوێتە باکووری ڕۆژئاوای کۆپنهاگنەوە، گەورەترین دەریاچەیە.[٥٦]
شانشینی دانیمارک دوو ناوچەی دەرەوەی وڵات لەخۆدەگرێت، کە هەردووکیان دەکەونە ڕۆژئاوای دانیمارکەوە: گرینلەند، کە گەورەترین دوورگەی جیهانە، لەگەڵ دوورگەکانی فارۆ لە باکووری زەریای ئەتڵەسی. ئەم ناوچانە خۆبەڕێوەبەرن و پەرلەمانی تایبەت بە خۆیان هەیە (لۆگتینگ لە فارۆ و ئیناتسیسارتوت لە گرینلەند)، و پێکەوە لەگەڵ دانیمارکی کیشوەری، بەشێک لە "شانشینی دانیمارک" پێکدەهێنن کە یەک وڵاتە.[٦١][٦٢]
کەشوهەوا
[دەستکاری]دانیمارک خاوەنی کەشوهەوایەکی مامناوەندە، کە بە زستانێکی فێنک بۆ سارد جیادەکرێتەوە و تێکڕای پلەی گەرمی لە مانگی کانوونی دووەمدا دەگاتە ١٫١ پلەی سیلیزی، هەروەها هاوینێکی فێنکی هەیە کە تێکڕای پلەی گەرمی لە مانگی تەممووزدا دەگاتە ١٦٫٥ پلەی سیلیزی.[٦٣] ئەوپەڕی پلەکانی گەرمی کە لە دانیمارک تۆمارکرابن (لە ساڵی ١٨٧٤ەوە کە تۆمارکردن دەستی پێکردووە)، بریتین لە ٣٧٫٠ پلەی سیلیزی لە ساڵی ٢٠٢٦[٦٤] و -٣١٫٢ پلەی سیلیزی لە ساڵی ١٩٨٢.[٦٥] دانیمارک تێکڕا ١٧٩ ڕۆژی باراناویی هەیە لە ساڵێکدا، و بە تێکڕایی ساڵانە ٧٦٥ ملم بارانی لێ دەبارێت؛ پاییز باراناویترین وەرزە و بەهاریش وشکترینە.[٦٣] هەڵکەوتەی وڵاتەکە لە نێوان کیشوەرێک و زەریایەکدا وای کردووە کە کەشوهەواکەی زۆرجار ناسەقامگیر و گۆڕاو بێت.[٦٦]
بەهۆی هەڵکەوتەی دانیمارک لە باکوور، جیاوازییەکی وەرزیی زۆر هەیە لە درێژیی ڕۆژدا: لە زستاندا ڕۆژەکان کورتن و خۆرهەڵاتن لە دەوروبەری کاتژمێر ٨:٤٥ی بەیانی و خۆرئاوابوون لە ٣:٤٥ی ئێوارە دایە (بە کاتی کاتیی ستاندارد)، لە کاتێکدا ڕۆژەکانی هاوین درێژن و خۆرهەڵاتن لە دەوروبەری ٤:٣٠ی بەرەبەیان و خۆرئاوابوون لە ١٠:٠٠ی شەوە (بە کاتی هاوینە).[٦٧] لە ناوەڕاستی هاویندا، ئاسمان بە درێژایی شەو ڕووناکە.
یاسا و سیستەمی دادوەری
[دەستکاری]
دانیمارک خاوەنی سیستەمی یاسای شارستانییە کە هەندێک ئاماژەی بۆ یاسای ئەڵمانى تێدایە. دانیمارک لە نەرویژ و سوێد دەچێت لەوەی کە هەرگیز یاسای پێشینەی وەک یاسای ئینگلتەرا و ویلایەتە یەکگرتووەکانی گەشە پێنەداوە و بە هەمان شێوە یاسای کۆدکراوی بەرفراوانی وەک فەڕەنسا و ئەڵمانیای نییە. بەشێکی زۆری یاساکانی سەر بە یاسای نەریتین.[٦٩]
سیستەمی دادوەریی دانیمارک دابەشکراوە لە نێوان دادگاکانی خاوەن دەسەڵاتی ئاساییی شارستانی و تاوانکاری، لەگەڵ دادگا ئیدارییەکان کە دەسەڵاتیان بەسەر ململانێکانی نێوان تاکەکان و ئیدارەی گشتیدا هەیە. ماددەکانی ٦٢ و ٦٤ی دەستوور (grundloven) سەربەخۆییی دادوەری لە حکوومەت و پەرلەمان دەستەبەر دەکەن بە جەختکردنەوە لەسەر ئەوەی کە دادوەران تەنیا دەبێت ڕێنمایی لە یاساوە وەربگرن، لەوانەش یاسا دەرچووەکان، بڕیارنامەکان و نەریتە یاسایییەکان.[٧٠] شانشینی دانیمارک خاوەنی یەک سیستەمی دادوەریی یەکگرتوو نییە – دانیمارک سیستەمێکی هەیە، گرینلەند سیستەمێکی تر، و دوورگەکانی فارۆش سیستەمێکی سێیەم.[٧١] بەڵام، بڕیارەکانی بەرزترین دادگاکان لە گرینلەند و دوورگەکانی فارۆ دەکرێت داوای پێداچوونەوەیان بۆ بپێشرێت لە دادگا بەرزەکانی دانیمارک. دادگای باڵای دانیمارک بەرزترین دادگای شارستانی و تاوانکارییە کە بەرپرسە لە بەڕێوەبردنی دادپەروەری لە شانشینەکەدا.
شانشینی دانیمارک
[دەستکاری]
شانشینی دانیمارک دەوڵەتێکی یەکگرتوویە کە جگە لە دانیمارکی میترۆپۆلیتان، دوو ناوچەی ئۆتۆنۆمی لە ئۆقیانووسی ئەتلانتیک باکوور لەخۆدەگرێت:[٧٢] دوورگەکانی فارۆ و گرینلەند. ئەوان لە سەدەی هەژدەهەمەوە بەشێکی تەواوکاریی شانشینی دانیمارک بوون؛ بەڵام بەهۆی ناسنامە مێژوویی و کولتوورییە جیاوازەکانیانەوە، ئەم بەشانەی شانشینەکە خاوەنی دەسەڵاتی سیاسیی بەرفراوانن و بەرپرسیارێتیی یاسادانان و ئیدارییان لە ژمارەیەکی زۆری بوارەکاندا لە ئەستۆ گرتووە.[٧٣] مافی خۆبەڕێوەبەری لە ساڵی ١٩٤٨ درا بە دوورگەکانی فارۆ و لە ساڵی ١٩٧٩ بە گرینلەند، کە پێشتر وەک پارێزگا مامەڵەیان لەگەڵ دەکرا.[٧٤]
دوورگەکانی فارۆ و گرینلەند حکوومەت و پەرلەمانی خۆیان هەیە و لە ڕووی کردارییەوە خۆبەڕێوەبەرییان لە کاروباری ناوخۆییدا هەیە، جگە لە سیستەمی دادوەری و سیاسەتی دراو. کۆمسیاری باڵا وەک نوێنەری حکوومەتی دانیمارک لە پەرلەمانی فارۆ (لۆگتینگ) و لە پەرلەمانی گرینلەنددا کار دەکات، بەڵام مافی دەنگدانیان نییە.[٧٤] حکوومەتی خۆبەڕێوەبەریی فارۆ وەک هاوبەشێکی یەکسان لەگەڵ حکوومەتی نیشتمانیی دانیمارک پێناسە کراوە،[٧٥] لە کاتێکدا گەلی گرینلەند وەک گەلێکی سەربەخۆ بە مافی خۆبڕیاردانەوە پێناسە کراون.[٧٦]
دابەشکردنی ئیداری
[دەستکاری]دانیمارک، بە کۆی ڕووبەری ٤٣٬٠٩٤ کیلۆمەتر چوارگۆشە، دابەشکراوە بەسەر پێنج هەرێمی ئیداریدا (بە دانیمارکی: regioner). هەرێمەکان دواتر دابەش دەبنەوە بەسەر ٩٨ شارەوانیدا (kommuner). ڕۆژهەڵاتترین خاکی دانیمارک، کۆمەڵە دوورگەی ئێرتۆڵمێنە، کە ڕووبەرەکەی ٣٩ هێکتارە (٠٫١٦ میل چوارگۆشە)، نە بەشێکە لە شارەوانی و نە لە هەرێمێک، بەڵکو بەستراوەتەوە بە وەزارەتی بەرگرییەوە.[٧٧] پارێزگاکانی دانیمارک دابەشکاریی ئامارین لە دانیمارکدا کە دەکەونە نێوان هەرێمە ئیدارییەکان و شارەوانییەکان. ئەوان دابەشکاریی ئیداری نین و هیچ جۆرە هەڵبژاردنێکی سیاسییان تێدا ناکرێت، بەڵکو زیاتر بۆ مەبەستی ئاماری بەکاردێن.
هەرێمەکان لە ١ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٧دا دامەزران بۆ جێگرتنەوەی ١٦ پارێزگا پێشووەکە. لە هەمان کاتدا شارەوانییە بچووکەکان بۆ ناو یەکەی گەورەتر تێکەڵ کران، کە ژمارەیانی لە ٢٧١ەوە بۆ ٩٨ کەم کردەوە.[٧٨] زۆربەی شارەوانییەکان دانیشتووانیان کەمتر نییە لە ٢٠٬٠٠٠ کەس بۆ ئەوەی لە ڕووی دارایی و پیشەیییەوە بەردەوامییان هەبێت، سەرەڕای ئەوەی چەند بەدەرکردنێک بۆ ئەم یاسایە کراوە.[٧٩] دابەشکارییە ئیدارییەکان لەلایەن ئەنجومەنە ڕاستەوخۆ هەڵبژێردراوەکانەوە بەڕێوەدەبرێن کە هەر چوار ساڵ جارێک بە شێوەی ڕێژەیی هەڵدەبژێردرێن؛ دوا هەڵبژاردنی ناوخۆیی لە دانیمارک لە ١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥ ئەنجام درا. پێکهاتە ناوچەیییەکانی تر سنووری شارەوانییەکان وەک بنەما بەکاردێنن، لەوانەش بازنەکانی پۆلیس، بازنەکانی دادگا و بازنەکانی هەڵبژاردن.
هەرێمەکان
[دەستکاری]دەستەی بەڕێوەبەریی هەرێمەکان بریتییەلە ئەنجومەنەکانی هەرێم، کە هەر یەکەیان لە چل و یەک ئەندام پێکهاتووە و بۆ ماوەی چوار ساڵ هەڵدەبژێردرێن. ئەنجومەنەکان لەلایەن سەرۆکی هەرێمەوە (بە دانیمارکی: regionsrådsformand) بەڕێوەدەبرێن، کە لەلایەن ئەنجومەنەکەوە هەڵدەبژێردرێت. بوارەکانی بەرپرسیارێتیی ئەنجومەنی هەرێمەکان بریتین لە خزمەتگوزاریی تەندروستیی نیشتمانی، خزمەتگوزارییە کۆمەڵایەتییەکان و گەشەپێدانی هەرێمی.[٨٠][٨١] بە پێچەوانەی ئەو پارێزگایانەی کە جێگەیان گرتنەوە، هەرێمەکان ڕێگەیان پێندراوە باج بسپێرن و خزمەتگوزاریی تەندروستی بەشێکی تا ساڵی ٢٠١٨ لە ڕێگەی پشکی تەندروستیی نیشتمانییەوە (sundhedsbidrag) و بەشێکی لە ڕێگەی سندوقەکانی حکوومەت و شارەوانییەکانەوە دابین دەکرا.[٨٢] لە ١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ەوە ئەم پشکە هەڵوەشێنرایەوە و لە بڕیدا باجی داهاتی بەرزتر جێگەی گرتەوە.لە ١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٧دا، هەرێمی پایتەخت و هەرێمی زیلاند تێکەڵ دەکرێن بۆ پێکهێنانی هەرێمی ڕۆژهەڵاتی دانیمارک.[٨٣]
پەیوەندییە دەرەکییەکان
[دەستکاری]
دانیمارک هەژموونێکی بەرچاو لە باکووری ئەورووپادا دەنوێنێت و هێزی ناوەندە لە کاروباری نێودەوڵەتیدا.[٨٤] لە ساڵانی دواییدا، گەرەنتی بە گرینلەند و دوورگەکانی فارۆ دراوە کە لە بڕیارەکانی سیاسەتی دەرەوەدا سەبارەت بە ماسیگری، ڕاوی نەهەنگ، و بابەتە ژیۆپۆلیتیکییەکان ڕۆڵیان هەبێت. سیاسەتی دەرەوەی دانیمارک بە شێوەیەکی بەرچاو لەژێر کاریگەریی ئەندامێتیی لە یەکێتیی ئەورووپادایە؛ دانیمارک بە گرینلەندیشەوە لە ساڵی ١٩٧٣دا بوو بە ئەندامی کۆمەڵگەی ئابووریی ئەورووپا (کە پێشەنگی یەکێتیی ئەورووپا بوو).[٨٥] دانیمارک لە حەوت بۆنەدا سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی یەکێتیی ئەورووپای گرتووەتە دەست، کە دواینیان لە کانوونی دووەم تا حوزەیرانی ٢٠١٢ بوو.[٨٦] دوای جەنگی جیهانیی دووەم، دانیمارک کۆتایی بە سیاسەتی بێلایەنیی دووسەد ساڵەی هێنا. لە ساڵی ١٩٤٩ەوە ئەندامێکی دامەزرێنەری ڕێکخراوی پەیمانی ئاتڵانتیکی باکوور (نەیتۆ)یە و ئەندامێتییەکەشی ڕێژەیەکی بەرز لە جەماوەریبوونی هەیە.[٨٧]
وەک ئەندامێکی کۆمیتەی هاوکاریی گەشەپێدان (DAC)، دانیمارک بۆ ماوەیەکی درێژ لە نێوان ئەو وڵاتانەی جیهاندا بووە کە بەرزترین ڕێژەی سەدیی داهاتی نیشتمانیی خۆیان بۆ هاوکاریی گەشەپێدان تەرخان دەکەن. لە ساڵی ٢٠١٥دا، دانیمارک ٠٫٨٥٪ی داهاتی کۆی نیشتمانی (GNI) خۆی بۆ هاوکاریی دەرەکی تەرخان کرد و یەکێک بوو لە تەنیا شەش وڵات کە گەیشتنە ئامانجی درێژخایەنی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ٠٫٧٪ی داهاتی نیشتمانی.[٨٨][٨٩] وڵاتەکە بەشداری لە هاوکاریی دوولایەنە و فرەلایەنەدا دەکات، کە زۆربەی هاوکارییەکان لەلایەن وەزارەتی دەرەوەەوە بەڕێوەدەبرێن. ناوی ڕێکخراوەییی ئاژانسی نێودەوڵەتیی دانیمارک بۆ گەشەپێدان (DANIDA) زۆرجار بەکاردێت، بەتایبەت لە کاتی ئیدارەدانی هاوکارییە دوولایەنەکاندا. بەپێی ئیندێکسی ئاشتیی جیهانی لە ساڵی ٢٠٢٤دا، دانیمارک ٨ەمین ئارامترین وڵاتی جیهانە.[٩٠]
هێزی سەربازی
[دەستکاری]هێزە چەکدارەکانی دانیمارک بە (بەرگریی دانیمارک - بە Danish: Forsvaret) ناسراون. وەزیری بەرگری فەرماندەی گشتیی هێزەکانی بەرگریی دانیمارکە، و هەروەها وەک گەورە بەرپرسی دیپلۆماسی لە دەرەوەی وڵات کار دەکات. لە کاتی ئاشتیدا، وەزارەتی بەرگری بەگشتی نزیکەی ٣٣٬٠٠٠ کارمەندی هەیە. لقە سەربازییە سەرەکییەکان نزیکەی ٢٧٬٠٠٠ کارمەندیان هەیە کە بەم شێوەیە دابەشبوون: ١٥٬٤٦٠ کارمەند لە سوپای شاهانەی دانیمارک، ٥٬٣٠٠ لە هێزی دەریاییی شاهانەی دانیمارک، و ٦٬٠٥٠ لە هێزی ئاسمانیی شاهانەی دانیمارک (ئەم ژمارانە سەربازانی یەدەگ و ناچاریش لەخۆ دەگرن).[ژێدەر پێویستە] ئاژانسی بەڕێوەبردنی باری لەناکاوی دانیمارک ٢٬٠٠٠ کارمەندی هەیە (بە سەربازانی ناچاریشەوە)، و نزیکەی ٤٬٠٠٠ کارمەندیش لەو خزمەتگوزارییانە کار دەکەن کە سەر بە لقێکی دیاریکراو نین، وەک فەرماندەییی بەرگریی دانیمارک و دەزگای هەواڵگریی بەرگریی دانیمارک. سەرباری ئەوەش، نزیکەی ٤٤٬٥٠٠ کەس وەک خۆبەخش لە پاسەوانی نیشتمانیی دانیمارک خزمەت دەکەن.[٩١]
دانیمارک بۆ ماوەیەکی درێژ پشتگیری لە ئەرکەکانی پاراستنی ئاشتیی نێودەوڵەتی کردووە، بەڵام لە دوای بۆردومانەکانی نەیتۆ بۆ سەر یوگۆسلاڤیا لە ساڵی ١٩٩٩ و جەنگی ئەفغانستان لە ساڵی ٢٠٠١ەوە، دانیمارک ڕۆڵێکی نوێی وەک وڵاتێکی جەنگاوەر وەرگرتووە و بەشدارییەکی چالاکانەی لە چەندین جەنگ و داگیرکاریدا کردووە. ئەم دۆخە نوێیە تا ڕادەیەک بووەتە هۆی دروستبوونی ڕەخنەی ناوخۆیی، بەڵام بەگشتی دانیشتووانی دانیمارک زۆر پشتگیریی سوپاکەیان کردووە، بەتایبەتی لە جەنگی ئەفغانستاندا.[٩٢][٩٣] هێزی بەرگریی دانیمارک نزیکەی ١٬٤٠٠ کارمەندی لە ئەرکە نێودەوڵەتییەکاندا هەیە (ئەمە بێجگە لە بەشدارییە هەمیشەیییەکانی لە هێزەکانی دەریاییی نەیتۆ - SNMCMG1).[٩٤] هێزەکانی دانیمارک بە شێوەیەکی بەرچاو بەشدارییان کردووە لە یوگۆسلاڤیای پێشوو لە چوارچێوەی هێزی پاراستنی نەتەوە یەکگرتووەکان (UNPROFOR)، لەگەڵ هێزی جێبەجێکردن (IFOR)،[٩٥] و ئێستاش لە هێزی سەقامگیری (SFOR).[٩٦] لە نێوان ساڵانی ٢٠٠٣ بۆ ٢٠٠٧دا، نزیکەی ٤٥٠ سەربازی دانیمارکی لە عێراق بوون.[٩٧] دانیمارک هەروەها بە توندی پشتگیریی ئۆپراسیۆنەکانی ئەمریکای لە ئەفغانستان کردووە و بە پارە و کەرەستەش بەشداریی لە هێزی ئاسایشی نێودەوڵەتی (ISAF) کردووە.[٩٨] ئەم هەنگاوانە زۆرجار لەلایەن دەسەڵاتدارانەوە وەک بەشێک لە "سیاسەتی دەرەوەی چالاک"ی دانیمارک وەسف دەکرێن.[ژێدەر پێویستە]
خزمەتگوزاریی پۆستە
[دەستکاری]خزمەتگوزاریی پۆستەی دانیمارک پێشتر بە (پۆستی دانیمارک - Post Danmark) ناسرابوو. دواتر لەگەڵ ڕێکخراوی خزمەتگوزاریی پۆستەی سوێد یەکیگرت و پێکەوە (پۆستنۆرد دانیمارک - PostNord Danmark)یان پێکهێنا. دوای ٣١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥، پۆستنۆرد دانیمارک بەتەواوی کۆتایی بە گەیاندنی نامە کاغەزییەکان هێنا؛ ئامانج لەم بڕیارە هاندانی خەڵک بوو بۆ بەکارهێنانی ئیمەیڵ لە دانیمارک، و کەمکردنەوەی تێچووی دووبارە بەکارهێنانەوەی ئەو بەرهەمانەی لە دار دروست دەکرێن. هەروەها ئامانجێکی تر ئەوە بوو کە زیاتر سەرنج بخەنە سەر گەیاندنی پاکەت و کەلوپەلەکان و خزمەتگوزاریی گەیاندن لە سەرتاسەری وڵاتدا خێراتر و باشتر بکەن.[٩٩] لە مانگی حوزەیرانی ٢٠٢٥ەوە، نزیکەی ١٬٥٠٠ سندووقی پۆستە لە سەر شەقامەکانی دانیمارک لابراون. دانیمارک یەکەمین وڵاتە لە جیهاندا کە کۆتایی بە گەیاندنی نامەی کاغەزی بهێنێت لە ناو سیستەمی پۆستەی نیشتمانیی وڵاتەکەیدا. جێگای ئاماژەیە سیستەمی گەیاندنی پۆستەی گرینلەند بەتەواوی لە دانیمارک جیایە.[١٠٠] بەهۆی ئەم گۆڕانکارییانەوە، پێشبینی دەکرێت لە ساڵی ٢٠٢٦دا یەک لەسەر سێی کارمەندانی پۆستنۆرد دانیمارک (کە دەکاتە نزیکەی ١٬٥٠٠ کارمەند) کارەکانیان لەدەست بدەن و بێکار ببن.[١٠١]
ئابووری
[دەستکاری]
دانیمارک خاوەنی ئابوورییەکی تێکەڵی پێشکەوتووە کە لەلایەن بانکی نێودەوڵەتییەوە لە ڕیزی ئابوورییە داهات بەرزەکان پۆلێن کراوە.[١٠٢] لە ساڵی ٢٠٢٢دا، لە ڕووی داهاتی نەتەوەییی کۆ بۆ هەر تاکێکەوە لە پلەی ٨ەم و لە ڕووی داهاتی نەتەوەییی کۆی ناوەکی بۆ هەر تاکێکەوە لە پلەی ١٠ەمی جیهاندایە.[١٠٣] ئابووریی دانیمارک وەک یەکێک لە ئازادترین ئابوورییەکانی جیهان دەناسرێتەوە بەپێی هەردوو پێوەرەکانی ئازادیی ئابووری و ئازادیی ئابووری لە جیهاندا.[١٠٤][١٠٥] بەپێی ڕاپۆرتی کێبڕکێی جیهانیی ٢٠١٩ی سەر بە کۆڕبەندی ئابووریی جیهانی، ئابووریی دانیمارک ١٠ەمین ئابوورییە لە ڕووی کێبڕکێوە لە جیهان و ٧ەمینە لە ئەورووپا و باکووری ئەمریکا.[١٠٦]
دانیمارک لە ڕووی ڕێژەی هەڵگرانی بڕوانامەی خوێندنی باڵاوە چوارەم بەرزترین ڕێژەی هەیە لە جیهاندا.[١٠٧] وڵاتەکە لە ڕووی مافەکانی کرێکارانەوە لە پلەی یەکەمی جیهاندایە.[١٠٨] لە ساڵی ٢٠٢٢دا، تێکڕای بەرهەمی ناوخۆیی بۆ هەر کاتژمێرێکی کارکردن ١٦ەمین بوو لە جیهاندا. جیاوازیی داهاتی بازاڕ لەم وڵاتەدا نزیکە لە تێکڕای وڵاتانی ڕێکخراوی ڕێکخراوی هاوکاری و گەشەپێدانی ئابووری،[١٠٩][١١٠] بەڵام دوای لێدەرکردنی باج و گواستنەوەی نەختیی گشتی، نایەکسانیی داهات بە شێوەیەکی بەرچاو کەمتر دەبێتەوە. بەپێی ئاماری یۆرۆستات، هاوکۆلکەی جینی بۆ داهاتی بەردەست لە دانیمارک ٧ەمین نزمترین بوو لە ناو وڵاتانی یەکێتیی ئەورووپادا لە ساڵی ٢٠١٧دا.[١١١]
بەپێی ڕاپۆرتی سندووقی دراوی نێودەوڵەتی، دانیمارک خاوەنی بەرزترین کەمترین کرێی کارە لە جیهاندا.[١١٢] بەو پێیەی دانیمارک هیچ یاسایەکی تایبەتی نییە بۆ دیاریکردنی کەمترین کرێ، ئەم ئاستە بەرزەی کرێی کار دەگەڕێتەوە بۆ هێزی سەندیکاکانی کارکەران. بۆ نموونە، لە ئەنجامی ڕێکەوتنی بەکۆمەڵی نێوان سەندیکای کرێکاران و گرووپی خاوەنکارەکانی ، ئەو کرێکارانەی لە چێشتخانەی مەکدۆناڵدز و چێشتخانەکانی تری خۆراکی خێرا کار دەکەن بڕی نزیکەی ٢٠ دۆلاری ئەمریکی لە کاتژمێرێکدا وەردەگرن، کە ئەمەش زیاترە لە دوو هێندەی ئەو مووچەیەی هاوتاکانیان لە ئەمریکا وەریدەگرن، سەرباری ئەوەش مافی وەرگرتنی مۆڵەتی پشووی بەپاره، مۆڵەتی دایکایەتی و باوکایەتی، و پلانی خانەنشینییان هەیە.[١١٣] ڕێژەی بەشداریکردنی کرێکاران لە سەندیکاکاندا لە ساڵی ٢٠١٥دا ٦٨٪ بووە.[١١٤]
لەگەڵ ئەوەی لە ڕابردوودا بەهۆی زەوییە کشتوکاڵییەکانییەوە وڵاتێکی زۆرینە وەرزێری بووە، بەڵام لە دوای ساڵی ١٩٤٥ەوە دانیمارک بە شێوەیەکی گەورە بنکەی پیشەسازی و کەرتی خزمەتگوزاریی خۆی فراوان کردووە. تا ساڵی ٢٠١٧ خزمەتگوزارییەکان نزیکەی ٧٥٪ی کۆی بەرهەمی ناوخۆیییان پێکهێناوە، پیشەسازی نزیکەی ١٥٪ و کشتوکاڵیش کەمتر لە ٢٪.[١١٥] پیشەسازییە سەرەکییەکانی بریتین لە تۆرباینەکانی با، دەرمانسازی، ئامێری پزیشکی، ئامێر و کەرەستەی گواستنەوە، پیشەسازیی خۆراک، و بیناسازی. نزیکەی ٦٠٪ی کۆی بەهای هەناردەکردن دەگەڕێتەوە بۆ هەناردەی کاڵاکان، و ٤٠٪ەکەی تریش لە هەناردەی خزمەتگوزارییەکانەوە دێت کە زۆربەیان گواستنەوەی دەریایین. کاڵا هەناردەکراوە سەرەکییەکانی وڵاتەکە بریتین لە: تۆرباینەکانی با، دەرمان، ئامێر و ئامرازەکان، گۆشت و بەرهەمە گۆشتییەکان، بەرهەمە سپیایییەکان، ماسی، مۆبیلیات و دیزاین.[١١٦] دانیمارک وڵاتێکی هەناردەکاری سافە بۆ خۆراک و وزە، و بۆ چەندین ساڵە خاوەنی زیادەی تەرازووی پارەدانە، کە ئەمەش وڵاتەکەی لە وڵاتێکی قەرزدارەوە گۆڕیوە بۆ وڵاتێکی قەرزدەر. تا ١ی تەممووزی ٢٠١٨، پێگەی وەبەرهێنانی نێودەوڵەتیی دانیمارک یەکسان بوو بە ٦٤٫٦٪ی کۆی بەرهەمی ناوخۆیی.[١١٧]

دانیمارک بەشێکە لە بازاڕی ناوخۆییی یەکێتیی ئەورووپا، کە زیاتر لە ٥٠٨ ملیۆن بەکاربەر لەخۆدەگرێت. چەندین سیاسەتی بازرگانیی ناوخۆیی لە ڕێگەی ڕێکەوتنی نێوان ئەندامانی یەکێتیی ئەورووپا و یاساکانی یەکێتییەکەوە دیاری دەکرێن. پشتگیری بۆ بازرگانیی ئازاد لە ناو خەڵکی دانیمارکدا بەرزە؛ لە ڕاپرسییەکی ساڵی ٢٠١٦دا ٥٧٪ی بەشداربووان بەجیهانیبوونیان وەک هەلێک دەبینی لە کاتێکدا ١٨٪ وەک هەڕەشە دەیانبینی.[١١٨] ٧٠٪ی جووڵەی بازرگانی لە ناوخۆی یەکێتیی ئەورووپادایە. تا ساڵی ٢٠١٧، گەورەترین هاوبەشە بازرگانییەکانی دانیمارک لە بواری هەناردەکردندا بریتین لە ئەڵمانیا، سوێد، شانشینی یەکگرتوو، و ویلایەتە یەکگرتووەکان.[١١٩]
دراوی دانیمارک کە کرۆن (DKK)ە، بەستراوەتەوە بە یۆرۆوە بە تێکڕای نزیکەی ٧٫٤٦ کرۆن بۆ هەر یۆرۆیەک لە ڕێگەی ERM IIەوە. هەرچەندە لە ڕاپرسییەکەی ئەیلوولی ٢٠٠٠دا وەرگرتنی یۆرۆ ڕەتکرایەوە،[١٢٠] بەڵام وڵاتەکە پەیڕەوی ئەو سیاسەتانە دەکات کە لەلایەن یەکێتیی ئابووری و دراوی یەکێتیی ئەورووپا (EMU)وە دانراون و پێوەرەکانی گونجانی ئابووری بۆ بەکارهێنانی یۆرۆ جێبەجێ دەکات. زۆرینەی پارتە سیاسییەکانی ناو فۆلکتینگ (پەرلەمان) پشتگیریی چوونە ناو یەکێتیی ئابووری و دراو دەکەن، بەڵام لە ساڵی ٢٠١٠ەوە ڕاپرسییەکان بەردەوام زۆرینەیەکی ڕوونیان پیشان داوە کە دژی بەکارهێنانی یۆرۆن. لە ئاداری ٢٠١٨دا، ٢٩٪ی بەشداربووانی دانیمارک لە ڕاپرسییەکی یۆرۆبارۆمێتەردا ڕایانگەیاند کە پشتگیریی EMU و یۆرۆ دەکەن، لە کاتێکدا ٦٥٪ دژی بوون.[١٢١] هەمان ڕاپرسی کە لە تشرینی دووەمی ٢٠٢٣دا ئەنجام درا، نزیکەی بێ گۆڕانکاری مایەوە کە تێیدا ٣١٪ لەگەڵ و ٦٣٪ دژی بوون.[١٢٢]حکوومەتی دانیمارک لە ساڵی ٢٠٢٣دا سەرنجی خستە سەر ڕێگاکانی زیادکردنی باج لەسەر بازرگانانی وزە.[١٢٣]
گواستنەوە
[دەستکاری]

وەبەرهێنانێکی زۆر کراوە لە دروستکردنی ڕێگاوبان و هێڵی ئاسن لە نێوان هەرێمەکانی دانیمارکدا، لە هەمووی دیارتر پردی پشتێنەی گەورەیە کە زیلاند و فونین بەیەکەوە دەبەستێتەوە. ئێستا دەتوانیت لە شاری فرێدریکشهاڤن لە باکووری یوتلاندەوە تا کۆپنهاگن لە ڕۆژهەڵاتی زیلاند شۆفێری بکەیت بەبێ ئەوەی لە ڕێگای خێرا دەربچیت. کۆمپانیای (DSB) کۆمپانیای سەرەکیی شەمەندەفەرە بۆ گواستنەوەی سەرنشینان و کۆمپانیای (DB Cargo)یش بۆ شەمەندەفەری بارهەڵگر. هێڵەکانی شەمەندەفەر لەلایەن کۆمپانیای (Banedanmark)ەوە سەرپەرشتی دەکرێن. دەریای باکوور و دەریای باڵتیک لە ڕێگەی چەندین هێڵی نێودەوڵەتیی بەلەمەوە بەیەکەوە بەستراونەتەوە. دروستکردنی پرد-تونێلی فێمێرن بۆ بەستنەوەی دانیمارک و ئەڵمانیا بە دووەم ڕێگا، لە ساڵی ٢٠٢١دا دەستی پێکرد.[١٢٥] کۆپنهاگن سیستەمێکی خێرای گواستنەوەی هەیە کە میترۆی کۆپنهاگنە، هەروەها تۆڕێکی بەرفراوانی شەمەندەفەری کارەبایی دەوروبەری شار هەیە کە پێی دەوترێت شەمەندەفەری ئێس. لە چوار گەورەترین شاری وڵاتەکەدا کە بریتین لە کۆپنهاگن، ئاروس، ئۆدێنسێ و ئالبۆرگ، پلان دانرابوو کە لە دەوروبەری ساڵی ٢٠٢٠دا سیستەمی شەمەندەفەری سووک بکەوێتە کار.[١٢٦]
پاسکیلسواری لە دانیمارک شێوازێکی زۆر باوی هاتوچۆیە، بەتایبەتی بۆ گەنجان و دانیشتووانی شارەکان. بە هەبوونی تۆڕێکی ڕێگای پاسکیل کە درێژییەکەی دەگاتە زیاتر لە ١٢٬٠٠٠ کم[١٢٧] و نزیکەی ٧٬٠٠٠ کم[١٢٨] لە ڕێرەوی تایبەت و جیاکراوە بۆ پاسکیل، دانیمارک خاوەنی ژێرخانێکی زۆر باشە بۆ پاسکیلسواری.
ئۆتۆمبێلە تایبەتەکان زیاتر و زیاتر وەک هۆکارێکی هاتوچۆ بەکاردەهێنرێن. بەهۆی باجی زۆری تۆمارکردن (١٥٠٪)، باجی بەهای زیادکراو (٢٥٪)، و هەبوونی یەکێک لە بەرزترین ڕێژەکانی باجی داهات لە جیهاندا، کڕینی ئۆتۆمبێلی نوێ زۆر گرانە. ئامانج لەم باجانە کەمکردنەوەی خواستی خەڵکە بۆ کڕینی ئۆتۆمبێل. لە ساڵی ٢٠٠٧دا، حکوومەت هەوڵیدا پشتگیری لەو ئۆتۆمبێلانە بکات کە دۆستی ژینگەن لە ڕێگەی کەمکردنەوەیەکی کەمی باج لەسەریان. بەڵام ئەمە کاریگەرییەکی کەمی هەبوو، و لە ساڵی ٢٠٠٨دا دانیمارک ڕووبەڕووی زیادبوونی هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلە کۆنەکان بووەوە کە سووتەمەنی زۆر سەرف دەکەن،[١٢٩] چونکە تێچووی ئۆتۆمبێلە کۆنەکان — تەنانەت لەگەڵ باجەکانیشدا — هێشتا لەگەڵ گیرفانی زۆربەی دانیمارکییەکاندا دەگونجێت. تا ساڵی ٢٠١١، تێکڕای تەمەنی ئۆتۆمبێل لە دانیمارک ٩٫٢ ساڵ بووە.[١٣٠]
لەگەڵ نەرویژ و سوێددا، دانیمارک بەشێکە لە کۆمپانیای هێڵی ئاسمانیی سکاندیناڤیا (SAS). فڕۆکەخانەی کۆپنهاگن قەرەباڵغترین فڕۆکەخانەی گەشتیارییە لە سکاندیناڤیا، کە لە ساڵی ٢٠٢٤دا مامەڵەی لەگەڵ نزیکەی ٣٠ ملیۆن گەشتیاردا کردووە.[١٢٤] فڕۆکەخانە گرنگەکانی تری وڵاتەکە بریتین لە فڕۆکەخانەی بیلوند، فڕۆکەخانەی ئالبۆرگ، و فڕۆکەخانەی ئاروس.
دیمۆگرافیا
[دەستکاری]دانیشتووان بەپێی ڕەچەڵەک (چارەکی دووەمی ٢٠٢٠):[١٣١] ██ خەڵکی بە ڕەچەڵەک دانیمارکی (بە فارۆیی و گرینلەندییەوە) (86.10%)██ کۆچبەران (10.56%)██ نەوەی کۆچبەران (3.34%)
ژمارەی دانیشتووان
[دەستکاری]لە ئایاری ٢٠٢٥دا، ژمارەی دانیشتووانی دانیمارک بەپێی تۆمارەکانی ئاماری دانیمارک، ٦ ملیۆن کەس بووە.[١٣١] دانیمارک یەکێکە لەو وڵاتانەی کە خاوەنی بەتەمەنترین دانیشتووانە لە جیهاندا، کە تێکڕای تەمەن تێیدا ٤٢٫٢ ساڵە،[١٣٢] و بەرامبەر بە هەر ژنێک ٠٫٩٩ پیاو هەیە. سەرەڕای نزمیی ڕێژەی لەدایکبوون کە ١١٫٣ لەدایکبوونە بۆ هەر ١٠٠٠ کەسێک، بەڵام ژمارەی دانیشتووان ساڵانە بە تێکڕای ڕێژەی ٠٫٤٤٪ گەشە دەکات،[١٣٣] ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ زیادبوونی کۆچبەران و بەرزبوونەوەی تێکڕای تەمەنی ژیان. ڕاپۆرتی دڵخۆشیی جیهانی زۆرجار دانیشتووانی دانیمارک وەک دڵخۆشترین گەلی جیهان ڕیزبەند دەکات.[١٣٤][١٣٥][١٣٦] ئەمەش دەگەڕێندرێتەوە بۆ سیستەمە زۆر پێشکەوتووەکانی پەروەردە و چاودێریی تەندروستیی وڵاتەکە،[١٣٧] و هەروەها کەمیی ئاستی نایەکسانی لە داهاتدا.[١٣٨] خەڵکی دانیمارک هەست بە بەرپرسیارێتی دەکەن بەرامبەر بە خۆشگوزەرانیی کۆمەڵایەتی. ڕێژەی باج لەم وڵاتەدا یەکێکە لە بەرزترینەکانی جیهان و دەکرێت بگاتە نیوەی داهاتی هاووڵاتییەک، بەڵام لە بەرامبەردا زۆربەی خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان بێبەرامبەرن، خوێندنی زانکۆ بێبەرامبەرە و خوێندکاران دەرماڵە وەردەگرن، باخچەی ساوایان پاڵپشتیی داراییی حکوومەتی هەیە، و کەسانی بەتەمەنیش مووچەی خانەنشینی و چاودێریان بۆ دابین دەکرێت.[١٣٩]
لە ڕووی مێژووییەوە دانیمارک نەتەوەیەکی یەکدەستە.[١٤٠] بەڵام، هەروەک دراوسێ سکاندیناڤییەکانی، دانیمارک لەم دواییانەدا لە وڵاتێکی کۆچکەرەوە (کە خەڵکەکەی کۆچیان دەکردە دەرەوە تا کاتی جەنگی جیهانیی دووەم)، گۆڕاوە بۆ وڵاتێک کە خەڵکێکی زۆر کۆچی بۆ دەکەن. لەمڕۆدا، زۆربەی مۆڵەتەکانی نیشتەجێبوون دەدرێن بەو کۆچبەرانەی کە لە وڵاتانی تری یەکێتیی ئەورووپاوە دێن (کە لە ساڵی ٢٠١٧دا ٥٤٪ی کۆی کۆچبەرە ناسکاندیناڤییەکانیان پێکدەهێنا). ٣١٪ی تری مۆڵەتەکانی نیشتەجێبوون بۆ مەبەستی خوێندن یان کارکردن بوون، ٤٪ دراون بە پەنابەران، و ١٠٪ دراون بەو کەسانەی وەک ئەندامی خێزانی کۆچبەران هاتوون.[١٤١] بەگشتی، تێکڕای ڕێژەی کۆچکردن بۆ دانیمارک لە ساڵی ٢٠١٧دا ٢٫١ کۆچبەر بووە بۆ هەر ١٠٠٠ کەسێک، کە تا ڕادەیەک کەمترە لە بەریتانیا و وڵاتانی تری نۆردیک.[١٣٣][١٤٢][١٤٣]
هیچ ئامارێکی فەرمی سەبارەت بە گرووپە نەتەوەیییەکان بوونی نییە، بەڵام بەپێی ئامارەکانی ئاماری دانیمارک بۆ ساڵی ٢٠٢٠، ٨٦٫١٪ی دانیشتووانی دانیمارک بە ڕەچەڵەک دانیمارکی بوون (بە فارۆیی و گرینلەندییەکانیشەوە)، کە پێناسە دەکرێن بەو کەسانەی کە لایەنی کەم یەکێک لە دایک یان باوکیان لە ناو شانشینی دانیمارک لەدایک بوون و هەڵگری ڕەگەزنامەی دانیمارکین.[١٣١][١٤٤] ئەو ١٣٫٨٩٪ەی کە ماونەتەوە باکگراوندێکی بیانییان هەیە، کە پێناسە دەکرێن بە کۆچبەران یان نەوەی ئەو کۆچبەرانەی لەم دواییانەدا هاتوون. بە هەمان پێناسە، باوترین وڵاتانی بنەچەی ئەم کۆچبەرانە بریتین لە تورکیا، پۆڵەندا، سووریا، ئەڵمانیا، عێراق، ڕۆمانیا، لوبنان، پاکستان، بۆسنیا و هەرزەگۆڤینا، و سۆماڵ.[١٣١] کەمینەکانی دانیمارک بریتین لە تورکەکان، پۆڵەندییەکان، سوورییەکان، ئەڵمانییەکان، عێراقییەکان، ڕۆمانییەکان و خەڵکی یوگۆسلاڤیای پێشوو. هەروەها دانیشتووانی تری ئاسیایی و ئەفریقیش لە وڵاتەکەدا هەن. ژمارەیەکی کەم لە خەڵکی ڕۆمانی و هەنگاریش لە دانیمارک دەژین. هەروەها دانیشتووانێکی کەمی جوویش هەن.[١٤٥]
ئینویتییەکان (Inuit) دانیشتووانی ڕەسەنی گرینلەندن لە ناو شانشینەکەدا، و لە مێژەوە لە گرینلەند و بەشەکانی باکووری کەنەدا و ئەلاسکا لە ناوچەی جەمسەری باکووردا ژیاون. لە سەدەی هەژدەهەمەوە تا ساڵانی ١٩٧٠کان، حکوومەتی دانیمارک (دانیمارک-نەرویژ تا ساڵی ١٨١٤) هەوڵیدا ئینویتییەکانی گرینلەند لەگەڵ کۆمەڵگەی دانیمارکیدا بتوێنێتەوە، و هانیانی دەدا بۆ ئەوەی زمان و کولتووری زۆرینە قبووڵ بکەن. بەهۆی ئەم "پرۆسەی دانیمارکاندنە"وە، هەندێک لەو کەسانەی کە بە ڕەچەڵەک ئینویتین، ئێستا زمانی دایکی خۆیان بە زمانی دانیمارکی دەزانن.
دانیشتوان
[دەستکاری]بەپێی ئامارەکانی ساڵی ٢٠١٤ ژمارەی دانیشتوانی وڵاتی دانمارک ٥,٦٤٠,١٨٤ کەس بووە کە دەکاتە ٠.٠٨ لەسەدی ڕێژەی خەڵکی جیھان. تەمەنی مامناوەندی خەڵکی ئەم وڵاتە ٤١.٣ ساڵە. ھەروەھا ٨٧ لەسەدی دانیشتوانی وڵات لە شارەکان دەژین.[١٤٦]
ئایین
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ بە Danish: Kongeriget Danmark، pronounced [ˈkʰɔŋəʁiːð̩ ˈtænmɑk]
[[:میدیا:Kongeriget Danmark.ogg|]] یارمەتی·زانیاری. - ↑
- Benedikter، Thomas (١٩ی حوزەیرانی ٢٠٠٦). «The working autonomies in Europe». Society for Threatened Peoples. لە ڕەسەنەکە لە ٩ی ئازاری ٢٠٠٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ٨ی حوزەیرانی ٢٠١٢ ھێنراوە.
Denmark has established very specific territorial autonomies with its two island territories
- Ackrén، Maria (تشرینی دووەمی ٢٠١٧). «Greenland». Autonomy Arrangements in the World. لە ڕەسەنەکە لە ٣٠ی ئابی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣٠ی ئابی ٢٠١٩ ھێنراوە.
Faroese and Greenlandic are seen as official regional languages in the self-governing territories belonging to Denmark.
- «Greenland». International Cooperation and Development (بە ئینگلیزی). European Commission. ٣ی حوزەیرانی ٢٠١٣. لە ١٦ی ئەیلوولی ٢٠١٤ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٧ی ئابی ٢٠١٩ ھێنراوە.
Greenland [...] is an autonomous territory within the Kingdom of Denmark
- Benedikter، Thomas (١٩ی حوزەیرانی ٢٠٠٦). «The working autonomies in Europe». Society for Threatened Peoples. لە ڕەسەنەکە لە ٩ی ئازاری ٢٠٠٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ٨ی حوزەیرانی ٢٠١٢ ھێنراوە.
- ↑ «Denmark | History, Geography, Map, & Culture | Britannica». www.britannica.com (بە ئینگلیزی). ١٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤. لە ٢٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ↑ «Denmark in numbers 2010» (PDF). Statistics Denmark. لە ١٨ی نیسانی ٢٠١٣ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە (PDF). لە ٢ی ئایاری ٢٠١٣ ھێنراوە.
- ↑ دوورگەی بۆرنهۆڵم دەکەوێتە ڕۆژهەڵاتی تێکڕای وڵاتەکەوە، لە ناو دەریای باڵتیکدا.
- ↑ «About Denmark». لە ٢٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ↑ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی نادروستی
<ref>؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری "Pop.Denmark" نەدراوە - ↑ «Statistikbanken». statistikbanken.dk. لە ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ↑ «Greenland and the Faroe Islands». Ministry of Foreign Affairs Denmark. لە ١٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- 1 2 Stone et al. (2008)، لاپەڕە 31.
- ↑ Michaelsen (2002)، لاپەڕە 19.
- 1 2 Nielsen، Poul Otto (ئایاری ٢٠٠٣). «Denmark: History, Prehistory». Ministry of Foreign Affairs of Denmark. لە ڕەسەنەکە لە ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٥ ئەرشیڤ کراوە. لە ١ی ئایاری ٢٠٠٦ ھێنراوە.
- ↑ Busck (2002)، لاپەڕە 20.
- ↑ Busck (2002)، لاپەڕە 19.
- ↑ Jordanes (٢٢ی نیسانی ١٩٩٧). «The Origin and Deeds of the Goths, chapter III». لەلایەن Charles C. Mierow وەرگێڕدراوە. لە ٢٤ی نیسانی ٢٠٠٦ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١ی ئایاری ٢٠٠٦ ھێنراوە.
- ↑ Michaelsen (2002)، لاپەڕەکانی 122–123.
- ↑ «Sweyn I | biography - king of Denmark and England». Encyclopædia Britannica (بە ئینگلیزی). لە ڕەسەنەکە لە ٥ی ئەیلوولی ٢٠١٥ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٧ی ئایاری ٢٠٢٦ ھێنراوە.
- 1 2
- Lund، Niels (ئایاری ٢٠٠٣). «Denmark – History – The Viking Age». Ministry of Foreign Affairs of Denmark. لە ڕەسەنەکە لە ١٠ی ئایاری ٢٠٠٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٤ی حوزەیرانی ٢٠١٢ ھێنراوە.
- ↑ Berend، Nora (٢٠٠٧). Christianization and the Rise of Christian Monarchy: Scandinavia, Central Europe and Rus' c. 900–1200. Cambridge University Press. ژپنک ٩٧٨-١-١٣٩-٤٦٨٣٦-٧ – لەڕێگەی Google Books.
- ↑ Whitelock، Dorothy. «Canute (I) | king of England, Denmark, and Norway». Encyclopædia Britannica (بە ئینگلیزی). لە ڕەسەنەکە لە ١٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٧ی ئایاری ٢٠٢٦ ھێنراوە.
- ↑ «Schleswig-Holstein | History, People, & Maps | Britannica». Encyclopedia Britannica (بە ئینگلیزی). لە ڕەسەنەکە لە ١١ی شوباتی ٢٠٢٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ١ی حوزەیرانی ٢٠٢٦ ھێنراوە.
- ↑ Stone et al. (2008)، لاپەڕە 33.
- ↑ «Kalmar Union | Scandinavian history». Encyclopædia Britannica (بە ئینگلیزی). لە ڕەسەنەکە لە ١٢ی حوزەیرانی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٧ی ئایاری ٢٠٢٦ ھێنراوە.
- ↑ Folke، Hans؛ Linton، Michael I.A.؛ Nokkentved، Christian؛ Anderson، Robert T.؛ Anderson، Stanley Victor. «Denmark | History, Geography, & Culture». Encyclopædia Britannica (بە ئینگلیزی). لە ڕەسەنەکە لە ٢٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٧ی ئایاری ٢٠٢٦ ھێنراوە.
- ↑ Lauring, Palle (1960) A History of the Kingdom of Denmark, Host & Son Co.: Copenhagen, p. 108.
- ↑ Norman، Lennart T. «Margaret I | queen of Denmark, Norway, and Sweden». Encyclopædia Britannica (بە ئینگلیزی). لە ڕەسەنەکە لە ٢٢ی ئابی ٢٠٢٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٧ی ئایاری ٢٠٢٦ ھێنراوە.
- ↑ «Kalmarkriget 1611–1613». Svenskt Militärhistoriskt Bibliotek. لە ڕەسەنەکە لە ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ٤ی ئایاری ٢٠٠٧ ھێنراوە.
- ↑ «Fort Dansborg, the second largest after Kronborg, spotlights the Danish legacy». The Hindu. لە ٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٥ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٢ی ئایاری ٢٠٢٥ ھێنراوە.
- ↑ «The Danish East India Company». History Today. لە ٢٢ی ئایاری ٢٠٢٥ ھێنراوە.[بەستەری مردوو]
- ↑ Rawlinson، Kevin (٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨). «Prince Charles says Britain's role in slave trade was an atrocity». The Guardian. لە ٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ↑ «The Transatlantic Slave Trade». National Archives. ١٤ی ئازاری ٢٠٢٣. لە ٢٢ی ئایاری ٢٠٢٥ ھێنراوە.
- ↑ Olson، James Stuart؛ Shadle، Robert، eds. (١٩٩١). Historical Dictionary of European Imperialism. Greenwood Publishing Group. ژپنک ٩٧٨-٠-٣١٣-٢٦٢٥٧-٩. لە ١٥ی ئایاری ٢٠١٤ ھێنراوە.
- ↑ Parker (1984)، لاپەڕە 78.
- ↑ Parker (1984)، لاپەڕە 79.
- ↑ Isacson (2002)، لاپەڕە 229.
- ↑ Englund (2000)، لاپەڕە 610.
- ↑ Stone et al. (2008)، لاپەڕە 35.
- ↑ Frost (2000)، لاپەڕەکانی 180–183.
- ↑ Ekman، Ernst (١٩٥٧). «The Danish Royal Law of 1665». The Journal of Modern History. ٢٩ (2): ١٠٢–١٠٧. doi:١٠.١٠٨٦/٢٣٧٩٨٧. ISSN ٠٠٢٢-٢٨٠١. S2CID ١٤٥٦٥٢١٢٩. لە ٢٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٧ی ئازاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ↑ «League of Armed Neutrality». Oxford Reference. لە ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠١٥ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٨ی ئابی ٢٠١٥ ھێنراوە.
- ↑ Jenssen-Tusch، Georg Friedrich (١٨٥٢). Zur Regierungsgeschichte Friedrich VI. Königs von Dänemark, Herzogs von Schleswig, Holstein und Lauenburg (بە ئەڵمانی). Verlag Schröder. لاپەڕە ١٦٦.
- ↑ Dörr، Oliver (٢٠٠٤). Kompendium völkerrechtlicher Rechtsprechung : eine Auswahl für Studium und Praxis. Tübingen: Mohr Siebeck. لاپەڕە ١٠١. ژپنک ٩٧٨-٣-١٦-١٤٨٣١١-٠.
- ↑ «History of Denmark». Denmark.dk (بە ئینگلیزی). لە ٢٤ی ئایاری ٢٠٢٥ ھێنراوە.
- ↑ Tellier، Luc-Normand (٢٠٠٩). Urban world history an economic and geographical perspective. Québec: Presses de l'Université du Québec. لاپەڕە ٤٥٧. ژپنک ٩٧٨-٢-٧٦٠٥-٢٢٠٩-١. لە ١٢ی نیسانی ٢٠١٦ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٥ ھێنراوە.
- ↑ «Lost in translation: Epic goes to Denmark». Politico. ٦ی حوزەیرانی ٢٠١٩. لە ١٢ی نیسانی ٢٠٢٠ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٠ی حوزەیرانی ٢٠١٩ ھێنراوە.
- ↑ Rugg، Andy. «Traitor Danes: most soldiers return heroes, but this lot came home total zeroes». Copenhagen Post. لە ڕەسەنەکە لە ٢٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣ ھێنراوە.
- ↑ «Finland: Now, the Seven and a Half». Time. ٧ی نیسانی ١٩٦١. لە ڕەسەنەکە لە ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١١ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٨ی تەممووزی ٢٠٠٩ ھێنراوە.
- ↑ «June Constitution | Danish history | Britannica». Encyclopedia Britannica (بە ئینگلیزی). لە ڕەسەنەکە لە ٧ی ئابی ٢٠٢٥ ئەرشیڤ کراوە. لە ١ی حوزەیرانی ٢٠٢٦ ھێنراوە.
- ↑ «Denmark - Politics, Constitution, Monarchy | Britannica». Encyclopedia Britannica (بە ئینگلیزی). لە ڕەسەنەکە لە ٢٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥ ئەرشیڤ کراوە. لە ١ی حوزەیرانی ٢٠٢٦ ھێنراوە.
- ↑ «Danish Politics». um.dk (بە ئینگلیزی). لە ١ی حوزەیرانی ٢٠٢٦ ھێنراوە.
- ↑ «Eksperter: USA fører hybridkrig mod Grønland» [Experts: The USA is waging hybrid warfare against Greenland]. Dagbladet Børsen. لە ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦ ھێنراوە.
Det er decideret hybrid krigsførelse, når amerikanerne forsøger at købe sig til et valgresultat i Grønland, vurderer to eksperter. Det lyder ganske problematisk: en allieret, der fører aktiv hybridkrig mod en anden allieret. Det er ikke desto mindre den virkelighed, Danmark og Grønland befinder sig i, når USA tager en bred vifte af metoder i brug for at lægge pres på Rigsfællesskabet.
[It clearly amounts to hybrid warfare when the Americans try to buy their way to an election result in Greenland, two experts assess. It sounds quite problematic: an ally conducting active hybrid warfare against another ally. Nevertheless, this is the reality that Denmark and Greenland find themselves in when the United States employs a broad range of methods to exert pressure on the Realm.] - ↑ «Denmark's prime minister says Trump is serious about Greenland's annexation». European Interest. لە ٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦ ھێنراوە.
- ↑ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی نادروستی
<ref>؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری "islands2" نەدراوە - ↑ "Facts and Figures 30 June 2010 لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە.", Danish Defence, Defence Command Denmark. Retrieved 11 June 2010.
- ↑ «Area». Statistics Denmark. لە ١٤ی نیسانی ٢٠١٩ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە.
- 1 2 Jensen 1999، لاپەڕە 10.
- ↑ «Nature & Environment». Ministry of Foreign Affairs of Denmark. لە ڕەسەنەکە لە ٣ی نیسانی ٢٠٠٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣ی شوباتی ٢٠٠٧ ھێنراوە.
- ↑ Nationalencyklopedin, (1990)
- ↑ «Geography». VisitDenmark (بە ئینگلیزی). لە ١ی حوزەیرانی ٢٠٢٦ ھێنراوە.
- ↑ «Nyt højeste punkt i Danmark» (بە دانماركی). Danish Geodata Agency. لە ٢٨ی ئایاری ٢٠١٤ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٦ی ئایاری ٢٠١٤ ھێنراوە.
- ↑ «The Kingdom of Denmark». Arctic Council (بە ئینگلیزی). لە ١ی حوزەیرانی ٢٠٢٦ ھێنراوە.
- ↑ «The realm». um.dk (بە ئینگلیزی). لە ١ی حوزەیرانی ٢٠٢٦ ھێنراوە.
- 1 2 «Klimanormaler for Denmark [Climate normals for Denmark]» (بە دانماركی). Danish Meteorological Institute. لە ٢٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٦ ھێنراوە. Figures taken from the chart under "Klimanormal (1981 - 2010)" [Climate normal 1981-2010] and the table under "Årsværdier for klimanormaler og referenceværdier" [Yearly values for climate normals and reference values].
- ↑ «Varme og uvejr: Ny dansk varmerekord sat i både Ødum og Odense [Heat and storm: New Danish heat record set in both Ødum and Odense]» (بە دانماركی). Danish Meteorological Institute. ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٦. لە ٢٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٦ ھێنراوە.
- ↑ «Vejrekstremer i Danmark [Weather extremes in Denmark]» (بە دانماركی). Danish Meteorological Institute (DMI). ٢٤ی نیسانی ٢٠٢٦. لە ٢٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٦ ھێنراوە.
- ↑ «The weather cross – the four corners of autumn weather». Danish Meteorological Institute. لە ڕەسەنەکە لە ٢١ی ئەیلوولی ٢٠١٥ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٧ی ئەیلوولی ٢٠١٥ ھێنراوە.
- ↑ «Copenhagen, Denmark – Sunrise, sunset, dawn and dusk times for the whole year». Gaisma. لە ٢ی تەممووزی ٢٠١٢ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٤ی حوزەیرانی ٢٠١٢ ھێنراوە.
- ↑ «WJP Rule of Law Index 2023 Global Press Release». World Justice Project (بە ئینگلیزی). ٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣. لە ١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ↑ Orfield، Lester Bernhardt Orfield (٢٠٠٢). The Growth of Scandinavian Law. Union, N.J.: Lawbook Exchange. لاپەڕە ١٤. ژپنک ٩٧٨-١-٥٨٤٧٧-١٨٠-٧.
- ↑ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی نادروستی
<ref>؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری ":0" نەدراوە - ↑ Gammelgaard & Sørensen 1998، لاپەڕە 18
- ↑ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی نادروستی
<ref>؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری "territory2" نەدراوە - ↑ The working autonomies in Europe 9 March 2008 لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە. – Gesellschaft für bedrohte Völker (GFBV). Retrieved 13 March 2012.
- 1 2 The unity of the Realm 20 January 2013 لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە. – Statsministeriet – stm.dk. Retrieved 13 March 2012.
- ↑ «Act on the Faroese authorities acquisition of affairs and fields» [Lov om de færøske myndigheders overtagelse af sager og sagsområder]. retsinformation.dk (بە دانماركی). ٢٤ی حوزەیرانی ٢٠٠٥. لە ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١١ی حوزەیرانی ٢٠١٤ ھێنراوە.
- ↑ Lov om Grønlands Selvstyre 6 November 2018 لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە. (Danish). Retsinformation.dk. "I erkendelse af, at det grønlandske folk er et folk i henhold til folkeretten med ret til selvbestemmelse, bygger loven på et ønske om at fremme ligeværdighed og gensidig respekt i partnerskabet mellem Danmark og Grønland."
- ↑ Michael Kjær، Jonas (١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٦). «Christiansø betaler ikke sundhedsbidrag». dr.dk (بە دانماركی). لە ڕەسەنەکە لە ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٢ی ئابی ٢٠٠٧ ھێنراوە.
- ↑ «Regioner, landsdele og kommuner, v1:2007-». Danmarks Statistik (بە دانماركی). لە ٢٩ی نیسانی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
- ↑ Denmark: Regions, Municipalities, Cities & Major Urban Areas 8 April 2012 لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە. – Statistics and Maps on City Population.
- ↑ The Danish Regions – in Brief (چاپی 3rd rev.). Copenhagen: Danske Regioner. ٢٠٠٧. ژپنک ٩٧٨-٨٧-٧٧٢٣-٤٧١-٢.
- ↑ «Regional Tasks in Denmark». Danske Regioner. لە ڕەسەنەکە لە ١٠ی ئایاری ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٣ی ئابی ٢٠١٥ ھێنراوە.
- ↑ «The Danish Tax System». Aarhus University. لە ڕەسەنەکە لە ٢١ی ئابی ٢٠١٥ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٣ی ئابی ٢٠١٥ ھێنراوە.
- ↑ «About the Region of Eastern Denmark». Capital Region of Denmark. لە ٢٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
- ↑ Behringer، Ronald M. (ئەیلوولی ٢٠٠٥). «Middle Power Leadership on the Human Security Agenda». Cooperation and Conflict. ٤٠ (3): ٣٠٥–٣٤٢. doi:١٠.١١٧٧/٠٠١٠٨٣٦٧٠٥٠٥٥٠٦٨. ISSN ٠٠١٠-٨٣٦٧. S2CID ١٤٤١٢٩٩٧٠. لە ٦ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١ی ئایاری ٢٠١٦ ھێنراوە.
- ↑ فارۆیییەکان لە ساڵی ١٩٧٣دا ئەندامێتییان ڕەت کردەوە؛ گرینلەند بڕیاری دا بچێتە دەرەوە لە کۆمەڵگەی ئابووری لە ساڵی ١٩٨٥دا دوای ئەنجامدانی ڕاپرسییەک.
- ↑ «Danish Presidency of the European Union 2012». European Union. لە ڕەسەنەکە لە ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠١٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٥ی ئایاری ٢٠١٤ ھێنراوە.
- ↑ Government of the United States. «US Department of State: Denmark». لە ٢٠ی ئازاری ٢٠٢١ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٥ی ئایاری ٢٠١٤ ھێنراوە.
- ↑ وەک پێوانەکراو لە هاوکاریی گەشەپێدانی فەرمی (ODA). دانیمارک، لوکسمبۆرگ، هۆڵەندا، نەرویژ، سوێد و بەریتانیا گەیشتنە ئامانجی ODAی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ٠٫٧٪ی GNI.
- ↑ «2015 Preliminary ODA Figures» (PDF). Paris: OECD. ١٣ی نیسانی ٢٠١٦. لە ٨ی ئایاری ٢٠١٦ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە (PDF). لە ١ی ئایاری ٢٠١٦ ھێنراوە.
- ↑ «2024 Global Peace Index» (PDF). لە ١٩ی ئابی ٢٠٢٤ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە (PDF). لە ١١ی ئابی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ↑ «Hjemmeværnet » Se Karrieremuligheder, Job & Løn». Forsvaret (بە دانماركی). لە ١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ↑ Olesen، Gunnar (٧ی ئەیلوولی ٢٠١١). «Denmark as a warring nation: A bracket that should be closed» (بە دانماركی). The council for international conflict resolution (RIKO). لە ڕەسەنەکە لە ١٥ی شوباتی ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦ ھێنراوە.
- ↑ Lavrsen، Lasse (١٩ی حوزەیرانی ٢٠١٠). «Danmark er en krisnation» (بە دانماركی). Information. لە ٢٥ی شوباتی ٢٠١٦ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦ ھێنراوە.
- ↑ «Forsvarsministerens Verdenskort». Ministry of Defense of Denmark. ٢٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٧. لە ڕەسەنەکە لە ٢٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٠ی ئابی ٢٠٠٩ ھێنراوە.
- ↑ Clark، A.L. (١٩٩٦). Bosnia: What Every American Should Know. New York: Berkley Books.
- ↑ Phillips، R. Cody. Bosnia-Hertsegovinia: The U.S. Army's Role in Peace Enforcement Operations 1995–2004. Washington, D.C.: United States Army Center of Military History. CMH Pub 70-97-1. لە ڕەسەنەکە لە ٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٣ ئەرشیڤ کراوە.
- ↑ «Denmark follows UK Iraq pullout». Al Jazeera English. ٢١ی شوباتی ٢٠٠٧. لە ١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٢ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٠ی ئابی ٢٠٠٩ ھێنراوە.
- ↑ «Danmarks Radio – Danmark mister flest soldater i Afghanistan». Dr.dk. ١٥ی شوباتی ٢٠٠٩. لە ١٩ی شوباتی ٢٠٠٩ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٥ی تەممووزی ٢٠١٠ ھێنراوە.
- ↑ Nierenberg، Amelia؛ Tekeli، Maya (٣٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥). «PostNord, Denmark's Main Postal Carrier, Ends Letter Delivery». The New York Times. لە ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦ ھێنراوە.
- ↑ Bryant، Miranda (٢١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥). «Danish postal service to stop delivering letters after 400 years». The Guardian. ISSN ٠٢٦١-٣٠٧٧. لە ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦ ھێنراوە.
- ↑ Menini، Bernardo Basilici (٦ی ئازاری ٢٠٢٥). «PostNord quits letter delivery and 1,500 employees will be fired». The Copenhagen Post. لە ١٣ی تەممووزی ٢٠٢٥ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦ ھێنراوە.
- ↑ Country and Lending Groups. 2 July 2014 لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە. World Bank. Accessed on 14 March 2016.
- ↑ «Gross national income per capita 2017, Atlas method and PPP. World Development Indicators database, World Bank, 21 September 2018. Retrieved 6 December 2018» (PDF). لە ١٢ی ئەیلوولی ٢٠١٤ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە (PDF). لە ٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ↑ داڕێژە:Unfit, 2012 Index of Economic Freedom. Retrieved 12 January 2012.
- ↑ «Economic Freedom of the World: 2011 Annual Report Complete Publication (2.7 MB)» (PDF). freetheworld.com. Fraser Institute. ٢٠١١. لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ٢٦ی ئەیلوولی ٢٠١١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠١١ ھێنراوە.
- ↑ «Global Competitiveness Report 2018». World Economic Forum. لە ڕەسەنەکە لە ٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ↑ UNESCO 2009 Global Education Digest 28 November 2011 لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە., Shared fourth with Finland at a 30.3% ratio. Graph on p. 28, table on p. 194.
- ↑ Kevin Short (28 May 2014). The Worst Places On The Planet To Be A Worker 28 May 2014 لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە.. The Huffington Post. Retrieved 28 May 2014.
- ↑ Joumard، Isabelle؛ Pisu، Mauro؛ Bloch، Debbie (٢٠١٢). «Tackling income inequality. The role of taxes and transfers» (PDF). OECD. لە ٢٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٤ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە (PDF). لە ١٠ی شوباتی ٢٠١٥ ھێنراوە.
- ↑ Neamtu، Ioana؛ Westergaard-Nielsen، Niels (ئازاری ٢٠١٣). «Sources and impact of rising inequality in Denmark» (PDF). لە ١١ی شوباتی ٢٠١٥ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە (PDF). لە ١٠ی شوباتی ٢٠١٥ ھێنراوە.
- ↑ «Gini coefficient of equivalised disposable income – EU-SILC survey. Eurostat, last data update 20 November 2018, retrieved 6 December 2018». لە ڕەسەنەکە لە ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ↑ «World Economic Outlook Database, October 2010 Edition». IMF. ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٠. لە ٢٢ی شوباتی ٢٠١١ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٥ی تەممووزی ٢٠١٢ ھێنراوە.
- ↑ Liz Alderman and Steven Greenhouse (27 October 2014). Living Wages, Rarity for U.S. Fast-Food Workers, Served Up in Denmark 28 October 2014 لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە.. The New York Times. Retrieved 28 October 2014.
- ↑ On Sweden and Denmark, see Anders Kjellberg and Christian Lyhne Ibsen "Attacks on union organizing: Reversible and irreversible changes to the Ghent-systems in Sweden and Denmark" 9 March 2017 لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە. in Trine Pernille Larsen and Anna Ilsøe (eds.)(2016) Den Danske Model set udefra (The Danish Model Inside Out) – komparative perspektiver på dansk arbejdsmarkedsregulering, Copenhagen: Jurist- og Økonomforbundets Forlag (pp. 292)
- ↑ «StatBank Denmark, Table NABP10: 1-2.1.1 Production and generation of income (10a3-grouping) by transaction, industry and price unit. Retrieved on December 6, 2018». لە ڕەسەنەکە لە ١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ↑ «Denmark». The World Factbook. CIA. ٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨. لە ڕەسەنەکە لە ٥ی تەممووزی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ↑ «Eurostat: Net international investment position – quarterly data, % of GDP. Last update 24 October 2018, retrieved December 6 2018». لە ٢٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ↑ (Danish) Danskerne og LO elsker globalisering. Newspaper article 17 November 2016 on finans.dk. Retrieved 6 December 2018. 6 December 2018 لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە.
- ↑ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی نادروستی
<ref>؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری "factbook" نەدراوە - ↑ «Denmark and the euro». Danmarks Nationalbank. ١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٦. لە ڕەسەنەکە لە ١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣ی شوباتی ٢٠٠٧ ھێنراوە.
- ↑ «Standard Eurobarometer 89 – Spring 2018 – Factsheets Denmark». Eurobarometer. حوزەیرانی ٢٠١٨. لە ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ↑ «Standard Eurobarometer 100 – Autumn 2023 – Country Factsheets in English – Denmark». Eurobarometer. کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣. لە ٥ی ئازاری ٢٠٢٤ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٧ی ئازاری ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ↑ «Denmark mulls higher taxes for energy traders». ٤ی ئایاری ٢٠٢٣. لە ٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٥ی ئایاری ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- 1 2 «Group Annual Report 2024» (PDF). cph.dk. Copenhagen Airports A/S. لە ١٦ی حوزەیرانی ٢٠١٥ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە (PDF). لە ٢٧ی ئازاری ٢٠٢٥ ھێنراوە.
- ↑ Menteth، Thames (١٣ی ئایاری ٢٠٢٢). «Construction of Fehmarnbelt tunnel portal begins in Denmark». Ground Engineering (GE) (بە ئینگلیزی). لە ١٩ی ئایاری ٢٠٢٣ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ↑ «Ring 3 summary report» (PDF). لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ١٣ی نیسانی ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٢ی نیسانی ٢٠١٤ ھێنراوە.
- ↑ «Cykelruter og regioner» (بە دانماركی). Visitdenmark.com. لە ڕەسەنەکە لە ١٥ی ئازاری ٢٠١٢ ئەرشیڤ کراوە.
- ↑ «Vi cykler til arbejde 2011» (بە دانماركی). Dansk Cyklist Forbund. لە ٢٤ی تەممووزی ٢٠١١ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٦ی ئابی ٢٠١١ ھێنراوە.
- ↑ «Tyske miljøzoner sender gamle biler til Danmark». Politiken.dk (بە دانماركی). ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٩. لە ٣٠ی نیسانی ٢٠١١ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٠ ھێنراوە.
- ↑ «Transport» (PDF). Statistical Yearbook 2012. dst.dk. لە ١٩ی ئایاری ٢٠٢٣ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە (PDF). لە ٣ی ئەیلوولی ٢٠١٢ ھێنراوە.
- 1 2 3 4 «Population at the first day of the quarter by municipality, sex, age, marital status, ancestry, country of origin and citizenship». Statistics Denmark. لە ٢٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٨ی ئازاری ٢٠٢٥ ھێنراوە.
- ↑ «World Factbook Europe : Denmark»، The World Factbook، ١٢ی تەممووزی ٢٠١٨، لە ڕەسەنەکە لە ٥ی تەممووزی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە، لە ٢٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ ھێنراوە
- 1 2 ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی نادروستی
<ref>؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری "factbook22" نەدراوە - ↑ Helliwell، John؛ Layard، Richard؛ Sachs، Jeffrey (eds.). «World Happiness Report 2016» (PDF). Sustainable Development Solutions Network. لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ١٨ی ئازاری ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٧ی ئازاری ٢٠١٦ ھێنراوە.
- ↑ Helliwell, John; Layard, Richard; Sachs, Jeffrey World Happiness Report 2 September 2013 لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە.. The Earth Institute at Columbia University, p. 8. See also: World Happiness Report 2013 4 October 2013 لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە., p. 23.; Denmark Is Considered The Happiest Country. You'll Never Guess Why. 23 October 2013 لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە. Huffington Post. 22 October 2013.
- ↑ Stokes, Buce (8 June 2011). The Happiest Countries in the World 25 April 2017 لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە.. The Atlantic. Retrieved 20 September 2013
- ↑ Taylor، Jerome (١ی ئابی ٢٠٠٦). «Denmark is the world's happiest country – official – Europe, World». The Independent. London. لە ڕەسەنەکە لە ٩ی ئازاری ٢٠٠٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ٥ی ئایاری ٢٠٠٩ ھێنراوە.
- ↑ «Gini coefficient of equivalised disposable income (source: SILC)». Eurostat Data Explorer. لە ٤ی ئازاری ٢٠١٦ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٥ ھێنراوە.
- ↑ «Finland is the No. 1 happiest country in the world for the sixth year in a row». CNBC. ٢١ی ئازاری ٢٠٢٣. لە ٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ↑ Thomas، Alastair H. (٢٠١٦). Historical Dictionary of Denmark. Rowman & Littlefield Publishers. لاپەڕە ١١. ژپنک ٩٧٨-١-٤٤٢٢-٦٤٦٥-٦. لە ١٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ↑ «VAN8A: Immigrations (year) by citizenship, sex and residence permit». Statistics Denmark. لە ڕەسەنەکە لە ١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ↑ For comparisons and developments see: «Denmark – Migration Profiles» (PDF). UNICEF. ٢٠١٣. لە ٤ی ئازاری ٢٠١٦ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە (PDF). لە ٥ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦ ھێنراوە.
- ↑ Statistics on migration only includes people changing citizenship and does not always provide a realistic picture of migration pressure. In Denmark, 5% of the population were non-citizens in 2005, which is a relatively high figure. See Counting Immigrant and Expatriates in OECD Countries: A New Perspective (Report). OECD. 21 October 2005. pp. 119–120. https://www.un.org/en/development/desa/population/migration/events/coordination/4/docs/P12_OECD.pdf. Retrieved 5 January 2016. for example.
- ↑ This data is for Denmark proper only. For data relevant to Greenland and the Faroe Islands see their respective articles.
- ↑ «Denmark – World Directory of Minorities & Indigenous Peoples». ٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣. لە ٢٨ی شوباتی ٢٠٢٤ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ↑ «Countries in the world (ranked by ٢٠١٤ population)» (بە ئینگلیسی). ماڵپەڕی Worldometers. لە ١٥ی ئایاری ٢٠١٥ ھێنراوە.
{{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوتی سەردان=(یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر)
- ↑ خاکی شانشینی دانیمارک لە کیشوەری ئەورووپا بە "دانیمارکی میترۆپۆلیتان"، "خودی دانیمارک" (بە دانیمارکی: egentlig Danmark)، یان بە سادەیی "دانیمارک" ناودەبرێت. لەم بابەتەدا، بەکارهێنانی وشەی "دانیمارک" دوورگەکانی فارۆ و گرینلەند ناگرێتەوە.
<ref> بۆ گرووپێک بەناوی «N» ھەن، بەڵام ھیچ تاگێکی ھاوتای <references group="N"/> نەدۆزرایەوە- وتارەکان بە دەقی زمانی Danish
- پەڕەکان بە ئای پی ئەیی Danish
- Pages including recorded pronunciations
- وتارەکان بە بەستەرە دەرەکییە مردووەکان لە ئابی ٢٠٢٦
- ئەو وتارانەی وتەی بێسەرچاوەیان تێدایە لە October 2024
- ئەو وتارانەی سەرچاوەیان بە زمانی Danish ھەیە (da)
- ئەو وتارانەی وتەی بێسەرچاوەیان تێدایە لە January 2021
- ئەو وتارانەی وتەی بێسەرچاوەیان تێدایە لە January 2026
- وڵاتەکانی ئەورووپا
- پاشایەتییە دەستوورییەکان
- دەوڵەتانی ئەندامی ناتۆ
- وڵاتانی ئەندام لە یەکیەتی ئەورووپا
- دەوڵەتانی ئەندامی نەتەوە یەکگرتووەکان
- ئەورووپای باکووری
- سکاندیناڤیا
- ویلایەتەکان و مەڵبەندەکان، دامەزرانی ١٨١٤
- دانمارک
- زمانەکانی دانمارک
- وڵاتە سکاندیناڤییەکان
- ویلایەتەکان و مەڵبەندەکان، دامەزرانی سەدەی ٨ەم
- دەوڵەتانی مەسیحی
- ئەندامانی ئەنجومەنی باکوور
- وڵاتانی ئەورووپای باکوور
