خەڵکی ڕۆھینگیا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search
گەلی رۆھینگیا
ئاڵای گەلی رۆھینگیا
ژمارەی سەرجەمی دانیشتووان
١٬٤٢٤٬٠٠٠–٢٬٠٠٠٬٠٠٠[١]
ناوچەکان بە ژمارەی دانیشتوانی بەرچاو
 میانمار ٨٠٠٬٠٠٠ [٢][٣]
 عەرەبستانی سەعوودی ٤٠٠٬٠٠٠
 بەنگلادیش ٣٠٠٬٠٠٠ [٤]
 پاکستان ٢٠٠٬٠٠٠ [٥][٦][٧]
 تایلەند ١٠٠٬٠٠٠ [٨]
 مالیزیا ٣٥٬٠٠٠ [٩]
زمانەکان

رۆھینگی

ئایین

ئیسلام

ڕۆھینگا یان ڕۆھینگیا خەڵکێکن کە بە زمانی ڕۆھینگیایی قسە دەکەن و پەیڕەوی ئایینی ئیسلامن. زۆربەی خەڵکی ڕۆھینگیا دانیشتووی ھەرێمی ئەرکانن لە خۆرئاوایی بۆرمان.

مێژوو[دەستکاری]

ئیسلام لە سەردەمی عەباسیەکاندا لە کاتی دەسەڵاتی ھاروون ڕەشید گەیشتۆتە ھەرێمی ئەراکان لە سەدەی حەوتەمی زایندا کە توانرا دەوڵەتێکی ئیسلامی لەم ھەرێمە پێک بێنن کە بۆ ٣ سەدە و نیو، ٤٨ ھەشت شای موسڵمان حوکمی دەوڵەتەکەیان کردووە یەک بەدوای یەک. بەڵام لە ساڵی ١٧٨٤ زاینی پاشای بوزی بۆرمی بودابایوڵاتی داگیرکرد و ئەو ھەرێمەشی خستە سەر بۆرما لە ترسی بڵاوبوونەوەی ئیسلام لە و ناوچەدا و دژایەتی کردنیان، وە ئەو ناوچەیەی وێران کرد، پاشا بودابای بەوەشەوە نەوەستا چی کەلتوور و شارستانیەتی ئیسلامی ھەبوو ھەمویانی لە ناوبرد لەوانەش ڕووخاندن و وێرانکردنی مزگەوتەکان و قوتابخانەکان، ھەڵسا بە کوشتنی زانایان و بانگخوازانی ئیسلام بێجگە لە کوشتن و بڕینی موسڵمانن و بردنی سەروەت و سامانەکانیان و دەرکردنیان لە شوێن و ماڵی خۆیان و ئاوارەکردنیان و چەوسانەوەیان، ئەم شەرانگێزیە بەرانبەر موسڵمانانی ئەم ھەرێمە بەردەوام بوو تا ٤٠ ساڵ تا ئەوکاتەی کە بەریتانییەکانیان ئەو وڵاتەیان داگیرکرد. جارێکی تریش لە دوای شۆڕشە عەسکەرتاریەتەکەی جەنەراڵ «نیوین» لە ساڵی ١٩٦٢ موسڵمانان تووشی نەگبەتی و چەوسانەوە بوونەوە بە چەندان جۆری ستەم لێکردنیان ھەر لە دەرکردن و کوشتن و سووکایەتی پێکردن و تەسککردنەوەی ڕێگەی بەدەست ھێنانی بژێوی رۆژانەیان و نەھێشتنیان بە چوونە لایەنە رۆشنیری و فێرکاریەکانەوە و لێسەندنەوەی ئەو زەویانەیان لەسەری دەژیان.

بارودۆخی ئێستا[دەستکاری]

لە ئێستادا موسڵمانان لە بورمادا مافی ھاوڵاتی بوونیان نییە. زۆرێک لە رێکخراوە مەدەنیەکان چەندین جار ئەوەیان ڕاگەیاندووە کە لە لایەن دەسەڵاتدارانی بۆرماوە ئافرەتانی موسڵمانی بۆرما دەستدرێژی سێکسی دەکرێتە سەر. بۆ خەڵکی ڕۆھینگیا مافی ھاوسەرگیری موسڵمان دیاریکراوە، پیاو بۆی نییە ھاوسەرگیری بکات تا تەمەنی نەگاتە سەرو ٣٠ ساڵ.. بۆ ئافرەتانیش تا تەمەنی نەگاتە سەرو ٢٥ ساڵ بۆیان نییە ھاوسەرگیری بکەن. وەدەبێت ئەوانەش دەگەنە ئەو تەمەنە چەند مەرجێکیان بۆ داناون لەوانە دەبێت بەرتیل و پارەیەک بدات بەو بەرپرسی سوپای ئەو شوێنە کە دەسەڵاتدارە تا ڕەزامەندی دەرەبڕێت بۆی، ھەروەھا بێجگە لە چەند سزایەکی دەروونیش کە بێنە بەردەی یان پێدەکرێت، ئەو کاتەش کە ئافرەتێکی موسڵمانیش سکپڕ دەبێت لە بری دکتۆر دەبێت سەردانی بنکەی پۆلیسی ناوچەکەی بکات بە بیانووی ئەوەی سۆنەری بۆ دەکەن. لە ماوەی ساڵانی ٢٠١٣ و ٢٠١٤ چەندین شەڕ و پێکدادان لە نێوان کەمنەی ڕۆھینگیا و حکوومەتی بورما ڕووی دا کە لە ئاکامدا زیانێکی زۆر تووشی ھاووڵاتیانی ڕۆھینگیایی بوو و ژمارەیێکی زۆریش لە خەڵکی ئاسایی و غەیری عەسکەری کوژران.[١٠]

ڕەوشی تەندروستی[دەستکاری]

جیاکاری و ڕێگری دەکرێت لە بوارەکانی خزمەتگوزاری تەندروستی دا بەرانبەر بە خەڵکی ڕۆھینگیا.[١١] بەپێی لێکۆڵینەوەیەکی بڵاوکراوەی ساڵی ٢٠١٦ لە گۆڤاری پزیشکی (The Lancet) منداڵانی ڕۆھینگیا لە بۆرما دووچاری ئەم نەخۆشیانە دەبنەوە و ھەڵگری ئەم دیاردانەن: کەمی کێش لە کاتی لەدایک بوون دا، بەدخۆراکی، سکچوون و کێشەی زاوزێ لە کاتی گەورەبوون دا. ڕێژەی مردنی منداڵ لە رۆھینگیا یەکسانە بە ٢٢٤ مردن بۆ ھەر ١٠٠٠ لە دایکبوونێک و چوار ھێندە بەرزترە لە ناوچەکانی تری میانمار کە ٥٢ مردنە بۆ ھەر ١٠٠٠ لەدایکبوونێک.[١٢] وە ھەروەھا گۆڤارەکە بۆی دەرکەوتبوو کە منداڵانی رۆھینگیا بە ڕێژەی لە ٤٠٪ دەناڵێنن بەدەست نەخۆشی سکچوونەوە.

مافەکانی مرۆڤ و ڕەوشی ئاوەرەکان[دەستکاری]

خەڵکی رۆھینگیا بە یەکێک لە «نەویستراوترین کەمینەکانی جیھان» و «چەوساوەترین دانیشتووانی جیھان» دادەنرێن.[١٣] پزیشکانی بێ سنوور (Médecins Sans Frontières - Doctors Without Borders) ئاماژە دەکات کە خەڵکی رۆھینگیا لە ساڵی ٢٠٠٧ دا بە «کەمترین و پشتگوێخراوترین ھەواڵە باسکراوکانی جیھان» دادەنرێت لەڕووی ئەو جیاکاریی و کێشانەی ڕووبەرووی بوونەتەوە بەھۆی حومکەت و سوپای وڵاتەکەوە.[١٤] لە مانگی شوباتی ساڵی ١٩٩٢ دا، وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ماینمار لە لێدوانێکی ڕۆژنامەنووسی دا ئاماژەی کرد کە «سەرەڕای بوونی ١٣٥ نەژادی نەتەوەیی کە لە ماینمار دەژین لە رۆژگاری ئەمرۆدا، لە ڕاستی دا ئەوانەی کە پێیان دەوترێت (خەڵکی رۆھینگیا) یەکێک نین لەو نەژادە نەتەوەییانە و لە مێژوودا ھیچ جۆرە نەژادێک لە ماینمار بوونی نەبووە بە ناوی رۆھینگیا.»[١٥]

رۆھینگیا مافی ئازادی گەشتکردن و بەژداریکردنیان لە خوێندنە باڵاکان دا نییە.[١٦] لەپێش ١٩٨٢ دا بۆرما خاوەنی یاسای جیاوازی ڕەگەزنامەیی بوو بەڵام لە دوای دەرچوونی یاسای نەتەوەیی ساڵی ١٩٨٢ رۆھینگیا مافی بە ھاووڵاتی بوونی بۆرماییان لێسەندراوەتەوە کە بە شێوەیەکی بەرچاو بۆتە ھۆکاری شاردنەوە و پەردەپۆشکردنی سەرپێچی مافەکانی مرۆڤی ئەنجامدراو لەلایەن سوپای بۆرماوە.[١٧] ھاوڵاتیانی بۆرمایی خاوەنی ناسنامەی ڕەنگ سوورن بەڵام ھاووڵاتیانی رۆھینگیا ناسنامەی ڕەنگ سپییان پێدراوە کە بەشێوەیەکی سەرەکی نیشانەیان دەکات وەک بێگانە کە ئەم جیاوازییە لە جۆری ناسنامەدا بۆتە ھۆکاری سنووردارکردن و لە قاڵبدانی خەڵکی رۆھینگیا. بۆ نموونە، کەسانی خاوەن ناسنامەی رۆھینگیا ناتوانن خۆیان ناونووس بکەن لە سوپا یان بەژداری بکەن لە حوکمەت دا.

قەیرانی ئاوارەیی ساڵی ١٩٧٨[دەستکاری]

لەئەنجامی چالاکی سەربازی «ئەژدیھای پادشا» لەلایەن دەستەی لەشکرکێشی بۆرماییەکانەوە، یەکەم شەپۆلی ئاوارەی رۆھینگیا بۆ بەنگلادیش دەستی پێکرد لە ساڵی ١٩٧٨ کە بە نزیکەی ٢٠٠ ھەزار کەس ئاوارە بوون. دواتر بەھۆی ھەوڵی دیپلۆماسی بەدرێژای ١٦ مانگ توانرا بگەنە ڕێکەوتنی گەڕانەوەی ئاوارەکان کە ڕێگەی دەدا بە گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ ناوچە ڕەسەنەکانی خۆیان بەسەلامەتی و ئاشتییانە لەژێر چاودێری و ئاسانکارییەکانی (ئەنجوومەنی باڵای ئاوارەی نەتەوە یەکگرتووەکان - UNHCR) دا. ئەم گەڕانەوەیەی ئاوارەکان بۆ بۆرما بە دووەم گەورەترین ڕێکاری گەڕانەوە دادەنرێت لە ئاسیادا لە دوای گەڕانەوەی ئاوارە کەمبۆدییەکان بۆ وڵاتی تایلەند.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Ethnic cleansing in Myanmar: No place like home". The Economist. ٢٠١٢-١١-٠٣. لە ڕێکەوتی ٢٠١٣-١٠-١٨ ھێنراوە. 
  2. ^ Macan-Markar، Marwaan (15 June 2012). "Ethnic Cleansing of Muslim Minority in Myanmar?". Inter Press Service. لە ڕێکەوتی ٠٩ی تەممووزی ٢٠١٢ ھێنراوە. 
  3. ^ 729,000 (United Nations estimate 2009)
  4. ^ "Myanmar Rohingya refugees call for Suu Kyi's help". Agence France-Presse. 13 June 2012. لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە ٣١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤. لە ڕێکەوتی ٠٩ی تەممووزی ٢٠١٢ ھێنراوە. 
  5. ^ "Homeless In Karachi". Outlookindia.com. ١٩٩٥-١١-٢٩. لە ڕێکەوتی ٢٠١٣-١٠-١٨ ھێنراوە.  دەقی « Owais Tohid, Arshad Mahmud » پشتگوێ خرا (یارمەتی);
  6. ^ "Box 5925 Annapolis, MD 21403 info@srintl". Burmalibrary.org. لە ڕێکەوتی ٢٠١٣-١٠-١٨ ھێنراوە. 
  7. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە ٦ی حوزەیرانی ٢٠١١. لە ڕێکەوتی ٢٤ی ئابی ٢٠١٠ ھێنراوە. 
  8. ^ Husain، Irfan (30 July 2012). "Karma and killings in Myanmar". Dawn. لە ڕێکەوتی ١٠ی ئابی ٢٠١٢ ھێنراوە. 
  9. ^ Vivian Tan (28 April 2014). "Rohingya in Malaysia open doors to newcomers". UNHCR. لە ڕێکەوتی ٠٦ی ئایاری ٢٠١٤ ھێنراوە. 
  10. ^ http://www.rfa.org/english/east-asia-beat/rohingya-06122012225150.html
  11. ^ "Who are the Rohingya?". Radio Free Asia. 
  12. ^ Salim، Saquib. "ROHINGYA CRISIS: A HISTORICAL PERSPECTIVE". HeritageTimes (بە زمانی ئینگلیزی). لە ڕێکەوتی 2019-09-23 ھێنراوە. 
  13. ^ Mclaughlin، Timothy (24 August 2015). "Sitting Rohingya MP in Myanmar plans to appeal election ban". Reuters. 
  14. ^ Melvin Ember؛ Carol R. Ember؛ Ian Skoggard (30 November 2004). Encyclopedia of Diasporas: Immigrant and Refugee Cultures Around the World. Volume I: Overviews and Topics; Volume II: Diaspora Communities. Springer Science & Business Media. پەڕە 291. ISBN 978-0-306-48321-9. 
  15. ^ Daniyal، Shoaib (2017-09-12). "Why India should intervene in Myanmar crisis: Like Rohingyas, Indians were once driven out of Burma". لە ڕێکەوتی ٢٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ ھێنراوە. 
  16. ^ "Repatriation of Rohingya Refugees". www.burmalibrary.org. 
  17. ^ Salim، Saquib. "ROHINGYA CRISIS: A HISTORICAL PERSPECTIVE". HeritageTimes (بە زمانی ئینگلیزی). لە ڕێکەوتی 2019-09-23 ھێنراوە.