وێڵز
| Cymru یان Wales وێڵز |
||||
|---|---|---|---|---|
| پایتەخت | کاردیف | |||
| گەورەترین | پایتەخت کاردیف | |||
| زمانە فەرمییەکان | زمانی وێلزی و زمانی ئینگلیزی | |||
| دەوڵەت | سەرۆککۆمار و پاشایەتی | |||
| - | شاژن | ئیزەبێلا ٢ | ||
| - | سەرۆک وەزیران | کاروێن جۆنز | ||
| ڕووبەر | ||||
| - | ٢٠٬٧٩٩ کیلۆمەتری چوارگۆشە ھەڵەی دەربڕین: پیتێکی نەناسراو ھەیە "٢" مایلی چوارگۆشە |
|||
| ژمارەی دانیشتوان | ||||
| - | بەراوردی ٢٠١٠ | ٣٬٠٠٦٬٤٠٠ | ||
| - | سەرژمێریی | ٥٬٢٥٤٬٨٠٠ کەس | ||
| - | چڕی | ١٤٠ کەس کەس لە کیلۆمەتری چوارگۆشە ھەڵەی دەربڕین: پیتێکی نەناسراو ھەیە "١"کەس لە مایلی چوارگۆشە |
||
| دراو | پاوەند (جونەی ئیستەرلینی) ((GBP)) |
|||
| ناوچەی کاتی | UTC+١ | |||
| لای لێخوڕین | چەپ | |||
| پاوانی ئینتەرنێت | .uk | |||
وێڵز (بە وێڵزی: Cymru) (بە ئینگلیزی: Wales) وڵاتێکە کە بەشێکە لە شانشینی یەکگرتوو و دوورگەی بەریتانیا و لە ڕۆژھەڵاتەوە لەگەڵ ئینگلتەرا و لە ڕۆژاواوە لەگەڵ زەریای ئەتڵەسی و دەریای ئێرلەندا ھاوسنوورە. ژمارەی دانیشتووانی لە ساڵی ٢٠١١ نزیکەی سێ ملیۆن و نیو بووە و کۆی ڕووبەرەکەی ٢٠٬٧٧٩ کیلۆمەتری چوارگۆشەیە (٨٠٢٣ میل چوارگۆشە). وێڵز زیاتر لە ١٢٠٠ کم (٧٥٠ میل) کەنار دەریاکانی ھەیە، کە زۆربەیان شاخاوییە، بەرزترین لووتکەکانی لە ناوچەکانی باکوور و ناوەڕاست و بەرزترین خاڵ لە وڵاتەکەدا سنۆدۆنە. وڵاتەکە دەکەوێتە ناوچەی مامناوەندی باکوور، کەشوھەوای دەریایی گۆڕاوی ھەیە.[١][٢]
ناسنامەی نەتەوەیی وێڵزی لە گەلی سێلتیکی بەریتانیاوە سەریھەڵداوە دوای کشانەوەی ڕۆمانەکان لە بەریتانیا لە سەدەی پێنجەمی زایینی و وڵاتەکە بە یەکێک لە دەوڵەتە مۆدێرنەکانی سێلتیک دادەنرێت. کوشتنی دوایین شازادەی وێڵزی، لۆید ویلدەن، لە ساڵی ١٢٨٢ وای کرد ئێدواردی یەکەمی ئینگلتەرا داگیری بکات، ھەرچەندە ئۆوەین گلیندۆر بۆ ماوەیەکی کورت سەربەخۆیی وێڵزی گەڕاندەوە، ئەمەش بناغەکانی سەرھەڵدانی وێڵزی مۆدێرن لە سەرەتای سەدەی پازدەھەمدا دانا. دوای ئەم سەربەخۆیییە کورتە، وێڵز داگیرکرا و لکێنرا بە ئینگلتەرا و لەژێر ناوی "چوارچێوەی یاساکانی وێڵز ١٥٣٥–١٥٤٢" خرایە ناو سیستەمی یاسایی ئینگلتەرا. سیاسەتی مۆدێرن و سەربەخۆی وێڵز لە سەدەی نۆزدەھەمەوە دەستی بە سەرھەڵدان کرد. لیبرالیزمی وێڵزی کە لە سەرەتای سەدەی بیستەمدا بڵاوبووبووەوە و لەژێر کاریگەری بیرۆکەکانی جۆرج لۆیددا بوو، لە بەرامبەر بڵاوبوونەوەی ئەو بیرۆکەیانەی کە زیاتر بەرەو سۆسیالیزم مەیلیان ھەبوو، دەستی بە دابەزین کردبوو و پارتی کرێکارانی وێڵزیش لەم سەردەمەدا دامەزرا. ھەروەھا ھەستی ناسیۆنالیستی وێڵزی بە درێژایی سەدەی بیستەم دەستی بە بەرزبوونەوە کرد.
لە سەرەتای شۆڕشی پیشەسازیدا، گەشەسەندنی پیشەسازییەکانی کانگا و کانزاکان لە وێڵز وڵاتەکەی لە کۆمەڵگەیەکی کشتوکاڵییەوە گۆڕی بۆ کۆمەڵگەیەکی پیشەسازی پێشکەوتوو. ئیستغلالکردنی ئەو سامانە کانزایییە گەورەیە، بەتایبەتی لە کێڵگەی خەڵوزی باشووری وێڵز، بووە ھۆی زیادبوونی خێرای گەشەی دانیشتووانی وێڵز. لە ئێستادا دوو لەسەر سێی دانیشتووانەکەی لە ناوچەکانی باشووری وێڵز چڕبوونەتەوە، بە شێوەیەکی سەرەکی لە کاردیفی پایتەخت و دەوروبەری شارەکانی، ھەروەھا لە سوانزی و نیوپۆرت و دۆڵەکانی نزیکییەوە. لەگەڵ دابەزینی پیشەسازییە نەریتییەکانی لە وڵاتەکەدا، ئابووری وێڵز ئەمڕۆ بە شێوەیەکی سەرەکی پشت بە کەرتی گشتی دەبەستێت، ھەروەھا پشت بە بوارەکانی خزمەتگوزاری و گەشتیاری دەبەستێت.
ھەرچەندە وێڵز مێژوویەکی سیاسی و کۆمەڵایەتی نزیکی لەگەڵ باقی بەریتانیا ھەیە و نزیکەی زۆرینەی دانیشتووانەکەی بە زمانی ئینگلیزی قسەی دەکەن، بەڵام وڵاتەکە ناسنامەیەکی کولتووری جیاوازی ھەیە. وێڵز بە فەرمی وڵاتێکی دوو زمانەیییە، زیاتر لە ٥٦٠ ھەزار کەس بە زمانی وێڵزی بە باشی دەزانن، بەتایبەتی لە بەشەکانی باکوور و ڕۆژاوای وڵاتەکە. لە کۆتایی سەدەی نۆزدەھەمەوە وێڵز وەک «خاکی گۆرانی» ناوبانگێکی زۆری بەدەستھێنا، ئەمەش بەشێکی بەھۆی فێستیڤاڵە ھونەرییەکانی ئیستیدفۆدەوە بوو. لە بەرەی وەرزشیدا، وێڵز لەلایەن چەند ھەڵبژاردەیەکی جیاوازەوە نوێنەرایەتی دەکرێت لە بۆنە نێونەتەوەیییەکانی وەک جامی جیھانی فیفا، جامی جیھانی ڕەگبی و یارییەکانی کۆمۆنوێڵس، لە یارییەکانی ئۆڵۆمپیادیشدا وەرزشوانانی وێڵزی وەک بەشێک لە تیمی بەریتانیا بەشداری دەکەن. یاری یەکێتیی ڕەگبی ھێمای ناسنامەی وێڵزییە و دەربڕینی شانازی نەتەوەیییە.
ئیتیمۆلۆژی
[دەستکاری]وشەی ئینگلیزی «Wales-وێڵز» و «Welsh-وێڵش» لە ھەمان ڕەگ و ڕیشەی ژێرمانییەوە ھاتوون و بە مانای بێگانە یان بیانی دێت. لە سەردەمی ڕۆمەکاندا دەستکاری کران و ئەنگلۆساکسۆنەکان بە خەڵکی بریتۆن-سێلتیک بە «وێڵزی» ناودەبەن و خاکەکانیان بە «بویلاش» ناوبرد. لە ڕووی مێژوویییەوە لە بەریتانیا، نازناوی وێڵزی بۆ ئەو زەویانە بەکاردەھێنرا کە ئەنگلۆساکسۆنەکان بە بەریتانییەکانەوە گرێیان دەدا.[٣][٤]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]| ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
- ↑ https://web.archive.org/web/20160101130117/http://www.ons.gov.uk/ons/guide-method/geography/beginner-s-guide/administrative/the-countries-of-the-uk/index.html
- ↑ https://web.archive.org/web/20141215090415/http://wales.gov.uk/statistics-and-research/mid-year-estimates-population/?lang=en
- ↑ John Davies, A History of Wales, p. 71
- ↑ Rollason, David (2003). "Origins of a People". Northumbria, 500–1100. Cambridge: Cambridge University Press. ص. 60. ISBN 978-0-521-04102-7.
