ئەرژەنتین
| República Argentina کۆماری ئەرژەنتین |
||||||
|---|---|---|---|---|---|---|
| دروشم: En unión y libertad "لە یەکێتی و ئازادیدا" |
||||||
| سروود: Himno Nacional Argentino | ||||||
| پایتەخت | بۆینس ئایرێس پۆتانەکان: Unable to parse latitude as a number:٣٤ | |||||
| زمانە فەرمییەکان | ئیسپانی | |||||
| ئیسپانی، ئیتاڵی | ||||||
| گرووپە ڕەگەزییەکان | سپێ پێست، ھیندی | |||||
| دەوڵەت | کۆماری فیدڕاڵ | |||||
| - | سەرۆک کۆمار | کریستینا فێرناندێز | ||||
| وەرگرتنی سەربەخۆیی | ساڵی ١٨١٦ لە ئیسپانیا | |||||
| ڕووبەر | ||||||
| - | ٢٫٧٢٦٫٨٩٠ کیلۆمەتری چوارگۆشە ھەڵەی دەربڕین: پیتێکی نەناسراو ھەیە "٢" مایلی چوارگۆشە |
|||||
| - | ئاو (%) | ١٫١ | ||||
| ژمارەی دانیشتوان | ||||||
| - | بەراوردی ٢٠٠٦ | ٣٩، ٩٢١، ٨٣٣ (٣٢) | ||||
| دراو | پێزۆ (٤٢١٧) |
|||||
| ناوچەی کاتی | ٣- | |||||
| لای لێخوڕین | ڕاست | |||||
| پاوانی ئینتەرنێت | ar. | |||||

ئەرژەنتین، ناوی فەرمی کۆماری ئەرژەنتین (بە ئیسپانی: República Argentina) دووەم گەورەترین وڵاتی کیشوەری ئەمریکای باشوورە، وڵاتێکی فیدراڵییە کە لە ٢٣ ھەرێم پێکھاتووە، لەگەڵ شارێکی ھاوبەش بۆ ھەموو ھەرێمەکان بە ناوی بوێنس ئایریس کە بە گەورەترین و پایتەختی ھەموو ھەرێمەکان دەناسرێت. ئەرژەنتین بە ھەشتەمین وڵاتی گەورەی جیھان ھەژمار دەکرێت، بە چوارەمین وڵات دادەنرێت لە نێو ئەو وڵاتانەی بە ئیسپانی ئاخاوتن دەکەن، ئەمیش دوای مەکسیک و کۆلۆمبیا و ئیسپانیا، و گەورەترین وڵاتی ھەموو جیھانە کە بە زمانی ئیسپانی ئاخاوتن دەکات لە ڕووی ڕووبەرەوە. ڕووبەرە کیشوەرییەکەی بریتییە لە زنجیرەچیاکانی ئەندێز لە ڕۆژاوای ئۆقیانووسی ئاتلانتیک، ئەرژەنتین سنووری ھاوبەشی ھەیە لەگەڵ پاراگوای و بۆلیڤیا و ئوروگوای لە باکوور، چیلییش کەوتووەتە ڕۆژاوا و باشووری، دوورگەکانی فۆڵکلاند (مالڤێناس) و دوورگەکانی جۆرجیای باشوور و ساندویچی باشوور وەک بەشێک لە دوورگەکانی ئەرژەنتین بانگ دەکرێت، بەڵام شانشینی یەکگرتوو داوای ھەموو ئەم دوورگانەی لە ئەرژەنتین کردەوە کە پێشتر بەشێک بوون لە ئیمپڕاتۆرییەتەکەی، بەڵام بە گوێرەی ڕێککەوتنامەی جەمسەری باشوور وەک دوورگەکانی جەمسەری باشوور ناسێندران.
ئەرژەنتین بە دووەمین وڵاتی ئەمریکای لاتینی ھەژمار دەکرێت بۆ بەرزیی گەشەی ئابووری و کۆی داھاتی تاکەکەس، و ئەرژەنتین ئەندامە لە کۆمەڵەی ٢٠ و ٣٠ بۆ بەرزیی داھاتی تاکەکەسی، و لە بانکی جیھانی بە ئاستی مامناوەندی بۆ داھاتی تاکەکەسی دادەنرێت.
وشەڕەتناسی
[دەستکاری]ناوی ئەرژەنتین لە وشەی "argentum" ھاتووە کە بە واتای ڕەنگی خۆڵەمێشی دێت لە زمانەکانی لاتینی، بۆچوونێکی تر ھەیە دەڵێت ناوەکە لە وشەی "ἀργήντος"ی یۆنانییەوە ھاتووە کە بە واتای ڕەنگی سپی دێت، بۆ یەکەم جار لە ساڵی ١٥٠٠ ئەم ناوە لەسەر زاری ئیسپانییە گەڕیدەکانەوە وتراوە ئەمیش بەھۆی ھەبوونی مس لەژێر خاکەکەیدا.
مێژوو
[دەستکاری]بۆیەکەم جار لە ساڵی ١٥٠٢ ئەورووپییەکان پێیان خستە ناوخاکی ئەرژەنتین کە بریتی بوون لە ئیسپانییەکان، داگیریان کردوو وەک بەشێک لە ئیمپراتۆرییەتەکەیان ھەژماڕیان کرد، تاوەکو ساڵی ١٨١٦ کە ئازادی خۆیان ڕاگەیاند، پاشان ڕووبەروی ململانێی ناوەخۆیی بوونەوە لەنێوان بەرەی پاڕێزگاران و لیبرالییەکان لەسەر ئاستی سەربازی و ڕامیاری.
لەماوەی دەست بەسەرداگرتنی تاوەکو سەربەخۆیی پێکدادانێکی زۆر ڕووی دا لەنێوان سەربازانی ئیسپانیا و دانیشتووانە ڕەسەنەکەی، ئیسپانییەکان ناویان نابوو بانھۆزی بیابان بۆ لەناوبڕدنیان، بەڵام گەلە ڕەسەنەکە توانی پێگەی خۆی بپاڕێزێت کە بە نەتەوەی سێڵکنام دەناسرێت.
لەماوەی ساڵانی ١٨٦٤–١٨٧٠ ئەرژەنتین بەشداری جەنگی ھاوپەیمانی سێ قۆڵی کرد لە دژی پاراگوای شان بەشانی بەڕازیل و ئوروگوای، ئەم جەنگە بەخوێناویترین جەنگی ئەمریکای لاتین ھەژماڕدەکرێت، کە تێیدا ھاوپەیمانانی سێقۆڵی سەرکەوتن، باراگوای سێ چارەگی دانیشتووانەکەی لەدەست دا، بەجۆڕێک ڕێژەی ڕەگەزی نێڕ تا ئاستی سفر دابەزی لەگەڵ لەدەستدانی ١٥٤٠٠٠ کم چوارگۆشە، کە ھەریەکە لە بەڕازیل و ئەرژەنتین لەنێوان خۆیان دابەشیان کرد.
فەڕمانڕەوایی پێڕۆنی
[دەستکاری]لەماوەی ساڵەکانی ١٩٤٦–١٩٥٥ خوان پێڕۆن ئەرگەنتیناس فەڕمانڕەوایی ئەرژەنتینی کرد، دواتر گەڕایەوە سەر فەڕمانڕەوایییەکەی لە ساڵی ١٩٧٣ بەڵام لە ساڵی١٩٧٤کۆچی دوایی کرد و خێزانەکەی ئیزابێڵ پێڕۆن دەسەڵاتی گرتەدەست، ئەمیش لە ساڵی ١٩٧٦بەھۆی نیمچەکودەتایەکی سەربازی لە دەسەڵات دابەزی.
ڕۆژگارە سەختەکانی
[دەستکاری]لەماوەی ساڵانی ١٩٧٦–١٩٨٣ ئەرژەنتین لەلایەن ئەنجومەنێکی سەربازییەوە بەڕێوە چوو، کە بەماوەیەکی دیکتاتۆری دەناسرێت بەجۆرێک بەندیخانەکان پڕببون لەبەندی، لەگەڵ شوێن بزڕکردنی ٣٠٠٠٠ ھاووڵاتی ئەژەنتینی، دەست بەسەرداگرتنی ژنان و منداڵان بەجۆرێک ٥٠٠ منداڵ لە بەندیخانەکان لەدایکبوون، ئەم ڕژێمە کۆتایی پێ ھات دوای جەنگی ڤۆکلاند لە١٩٨٢، لە ساڵی ١٩٨٣ ھەڵبژاردنیان ئەنجام دا و ڕژێمێکی دیموکراتیان لە وڵات دامەزڕاند.
سەردەمی دیموکراتی
[دەستکاری]ماوەی دوای پەیرەوکردنی دیموکراتی بەوە دەناسرێتەوە کە وڵات تووشی قەیران و گڕژییەکی زۆڕی کۆمەڵایەتی و ئابووری بویەوە، ئەمیش بەھۆی ھەموو ئەم قەرزە زۆڕانەوەبوو کە ڕائول فۆنسێن ی سەڕۆکی پێشوو لە ساڵی ١٩٨٠ بەرەو ژووڕ لە وڵاتان قەرزی کردبوو، جگە لەچەندین گەندەڵی سەرلێشێوایی کارگێڕی پڕۆسەی بەڕێوەبردنی وڵاتی پەک خست، لەماوەی نێوان ٢٠٠١–٢٠٠٢ ھاووڵاتیانی ئەرژەنتینی لەبڕسان و بێ کاری پارەیی کەوتنە شەقامەکان، میللەت توانای بەڕگەگرتنی نەما لەوکاتەی بانکەکانیش بەتاڵ بوون میللەت ھێڕشی کردە سەرکۆشکی پاشایی و سەڕۆک بە فڕۆکەیەکی تایبەتی خۆی ھەڵات و خەڵک دەستیان گرت بەسەر کۆشکەکەی.
لە ساڵی ٢٠٠٣ دوای قەیرانەکانی ٢٠٠١–٢٠٠٢ سەڕۆک کۆشکەکەی جێھێشت دەسەڵاتەکەی کەوتە دەست خێزانی کریستینا فرناندێز دێ کێرشینا لەماوەی ساڵانی ٢٠٠٣–٢٠٠٧ توانی باڕی ئابوری وڵات ڕابگرێت و پەیوەندییەکانی ئەرژەنتین لەگەڵ جیھانی دەرەوە و بانکی نێودەوڵەتی دروست بکاتەوە، توانی وڵات ببوژێنێتەوە تا کۆتایی تەمەنی فەرمانڕەوایی وڵاتی کرد دوای ئەوەی تا ساڵی ٢٠٠٧ توانی سەرجەم قەرزەکانی ئەرژەنتین بگەڕێنێتەوە.
جوگرافیا
[دەستکاری]- نزمترین خاڵی: لاگونا دێل کاربۆنە ١٠٥ م ژێڕئاستی دەریا (لەنێوان پیورتۆ سان جوولیان و ناوچەی سەرکردە لویس پێدرا بۆینا ھەڵکەوتوە لەھەڕێمی سانتاکروز)
- بەڕزترین خاڵی: ئەکونکاگوا، ٦٩٦٢ م لەئاستی دەریا بەڕزە، شاخێکە بەناوچەی چیای ئەبرادێل دەکەی دا ڕەت دەبێت، بەبەڕزترین ڕێڕەوی جیھان دادەنڕێت بۆ شوفێری.
- سامانە سروشتییەکانی:دەشتەکانی دەوڵەمەندن بە پەمپاس و کاربۆن و مس و ئاسن و مەنگەنیز و نەوت و یۆڕانیۆم.
دیاریکردنی ئەرژەنتین سەختە، وڵاتێکی ئاڵۆزە، بەھۆی بەرفراوانی ڕووبەرەکەی ناوچەیەکی گەورەی دارستانی ھەیە، ناوچە کەناراوەیییەکانی بایەکی سارد و وشکی ھەیە ناوچەیەکی باراناوی کەمەرەیی ھەیە لە خاڵی باکوور بۆ باشوور ٣٤٠ میل دەبێت.
کەش وھەوا و ژینگە
[دەستکاری]ئەرژەنتین بەشێوەیەکی گشتی کەش وھەوایەکی مامناوەندی ھەیە، بەڵام لەباشووری خۆڕھەڵاتی کەشێکی جەمسەری ساردی ھەیە لەبەری باشووری خۆڕئاواش کەشێکی نیمچە جەمسەری ھەیە، لە سان میگیل دی توکومان و مەندۆزا لەقەدباڵی زنجیرە چیاکانی ئەندێز بومەلەڕزە ڕووی داوە کە بە پەمپاس دەناسڕێت لە لووتکەکانی بایەکی توندو تیژی ھەیە بەجۆڕێک گەردەلول و ھەندێ جار باھۆز دروست دەکات.
لەکۆتا لووتکەی باکووری کەشێکی کەمەڕەیی ھەیە بەڵام لەبەشی باشووری کەشێکی جەمسەری ھەیە، ئەمە ئەوە دەگەیەنێت کە کەشوھەوایەکی جیاوازی ھەیە، لەبەشی باشووری کەشێکی ھەیە وەک کەشوھەوای سوێد لەباکووری گۆی زەوی، کەشوھەوایەکی نالەبار و باراناوی ھەیە بەجۆڕێک دارستانی بەرفڕاوان و چڕی دروست کردوە.
ئەرژەنتین ھەندێ کێشەی ژینگەیی ھەیە کە بڕیتین لە پیس بوونی ئاوی ڕووبارەکان و لەناوبردنی دارستانەکانی، ئەرژەنتین زۆڕترین ئاستی بەرھەمھێنانی فاسۆلیای سۆیای ھەیە کە خاکەکەی زۆڕ گونجاوە بۆ ئەم ڕوەکە، ئەرژەنتین بەھۆی کێشە ڕامیارییەکانەوە نەیتوانیوە ڕێگا بگڕێت لە پیس بوونی ژینگەی وڵاتەکەی بەم ساڵانەی دوایی میری چەندین ڕێککاری گرتە بەر یۆ بۆ پاککردنەوە و پاڕاستنی ژینگەکەی بەڵام سەرکەوتوو نەبوو، ئەمیش بەھۆی ئەم قەرزانەوەی بەم ساڵانەی دوایی کەوتووەتە ملی.
یەکینەکانی کارگێڕی
[دەستکاری]
ئەرژەنتین دابەش دەکرێت بۆ ٢٣ پارێزگا جیا لە بوێنس ئایریس ی پایتەخت کە سەربەخۆیی خۆی ھەیە بەم شێوازەی خواڕەوە:
- بوێنس ئایریس (سەربەخۆ)
- بوێنس ئایریس (پاڕێزگار)
- کەتەمارکە
- چاکۆ
- چوبوت
- کۆردۆبا
- کۆڕییەنتێس
- ئێنتریێ ڕیۆس
- فۆڕمۆسا
- گویو
- لا پامپا
- لا ڕیۆیا
- مەندۆزا
- میسیۆنێس
- نەوکیێن
- ڕیۆ نێگڕۆ
- سەڵتە
- سان گوان
- سان لیوس
- سانتاکروز
- سانتا فێ
- سانتیاگۆ دێڵ ئێستەرۆ
- تییەڕا دێل فیوگۆ، ئەنتێرتیدا ئێ ئیسلاس دێل
- توکومێن
شارەکان
[دەستکاری]ئەو ناوچانەی بەڕزترین ئاستی چڕی دانیشتووانیان تێدا کۆبووەتەوە بەگوێڕەی سەرژمێڕی ساڵی ٢٠٠٧:
- بوێنس ئایریس ١٢٧٩٥٠٠٠
- کۆردۆبا ١٤٥٢٠٠٠
- ڕۆساریۆ ١٢٠٣٠٠٠
- مەندۆزا ٨٩٣٠٠٠
- سان میگیل دی توکومان ٨٠٣٠٠٠
ئابووری
[دەستکاری]
کشتوکاڵ و بەخێوکردنی ئاژەڵ و پەروەردەی پەلەوەری لەسەرچاوە ھەرە ئابوورییەکۆنەکانی ئەژەنتینە، بەجۆڕێک لەتوانای دا ھەیە بۆ دەڕەوەی وڵاتی بنێڕێت، کشتوکاڵ بە پلەی یەکەم دێت وەک سەرچاوەیەکی بەرفراوانی ئابووری خەڵکەکەی، بەجۆرێک لەوەڕگای باشی ھەیە ھەم بۆ چاندن ھەمیش بۆ ئاژەڵداری، بەخێوکردنی چێڵ یەکێکە لەداھاتە ھەرە باشەکانی، بەڵام بەخێوکردنی مەڕ لەناوچەی باتاگۆنیا برەوی ھەیە لەگەڵ ھەندێ ناوچەی گران چاکۆ، ئەرژەنتین یەکێکە لە وڵاتە ھەرە زلھێزەکانی جیھان بۆ بەرھەمھێنانی گەنم و خوری و پێست و لۆکە، بەرھەمە کانزایییەکانیشی بریتین لە نەوت و گازی سروستی بە پلە یەک لەگەڵ ھەبوونی چەندین کانی بەردینی وەک مس و ئاسن، ھەروەھا لەنگەرێکی گەورەی کەشتی دەریای ھەیە لە بوێنس ئایریس.
لەماوەی نێوان ١٩٠٠–٢٠٠٠ ئابووری ئەرژەنتین بە بەرزی و نزمی زۆڕ تێپەڕ بووە، کێشە ھەبووە لەگەڵ ھەڵاوسان، تێکچونی ھاوسەنگی دەرکردە و ھاوردە، بەڵام لە ٢٠٠٣ توانڕا ئاستی ھەناردەکردنی ئەرژەنتین بۆ ئاسنێکی باش یان ھاوسەنگ گەڕایەوە.
ھەژاری نەخۆشییەکی بەربڵاوی ئەرژەنتینە، لە ساڵی ٢٠٠٣ بڕی ٣٧٪ خێزان ئەرژەنتین لەژێڕ ھێڵی ھەژاڕییەوە دەژین.
لە ساڵی ٢٠١١ نزیکەی ٦٠٪ بەرھەمھێنانی کارەبا بەھۆی نەوتەوە بوو، ھەروەھا بەکارھێنانی ئاو و گازی سروشتی بۆ دروستکردنی کارەبا و کارەبای ئاوی سودی لێبینراوە، بەم ساڵانەی دوایی سوود لە وزەی ئەتۆمی بینڕاوەی کەتاوەکو ئێستاش لەژێڕکارکردن دایە.
ڕامیاری و وڵات
[دەستکاری]ڕەشنووسی دەستوور لە ١٨٥٣ کەوتەکار (لە ساڵی ١٩٩٤ھەموارکرایەوە)، بۆ دابەشکردنی دەسەڵات بۆ دەسەڵاتی ڕاوێژکاری و دەسەڵاتی جێبەجێکاری، دیاریکردنی چۆنییەتی و ماوەی سەڕۆکی وڵات کە چوارساڵ جاڕێک ڕاستەوخۆ لەلایەن خەڵکەوە ھەڵدەبژێڕدرێت، بۆجاری دووەمیش مافی خۆ پاڵاوتنیان ھەیە، سەڕۆکی وڵات و سەڕۆکی ئەنجومەنی وەزیران و سەرجەم وەزیرەکان دەسەڵاتی ڕەھایان ھەیە ھەروەک سەڕۆکی وڵاتان، کە ھەریەکەیان توانای ھەموارکردنەوەی ماددە یاساییەکانیان ھەیە بەگوێڕەی دەستوور و مافی بەکارھێنانی ڤیتۆشیان ھەیە وەک تانەیەک بەرامبەر بڕیارەکانی وڵات.
ئەنجومەنی ڕاوێژکاری ئەرژەنتین بریتییە لە کۆنگڕێسۆ دێ لاناسیۆن، کە پێک ھاتوە لە ئەنجومەنێکی پیڕان بە ٧٢ ئەندام لەگەڵ نوێنەڕانی خەڵک بە ٢٥٧ ئەندام، لە ساڵی ٢٠٠١ بەرەو ژوور ئەندامانی ئەنجومەنی پیڕان ڕاستەوخۆ لەلایەن خەڵکەوە ھەڵدەبژێڕدرێن، کە ماوەی شەش ساڵ خزمەت دەکەن، بۆ ھەر پاڕێزگایەک سێ ئەندامیان دەبێت لە ئەنجومەنی پیڕان، لەنێوان ھەر دوو ساڵێک سێ چارەکی ئەندامان ھەڵدەبژێڕدرێنەوە، ھەرچی ئەندامانی نوێنەڕانی خەڵک بەگوێڕەی ئاستی دەنگەکانیان و ڕێژەی بەشداری ھاووڵاتیان ھەڵدەبژێڕدرێن.
زێڕەڤانی و پاسەوانانی چەکدار
[دەستکاری]سەڕۆکی وڵات سەڕۆکی گشتی ھێزە چەکدارەکانە، بەپێی یاسا بەرپڕسیارێتی ھەڵدەگرێت بۆ پاڕاستی ئاسایشی ناوەوەی وڵات و پاڕێزگاری سنوورەکانی وڵات.
ھێزە چەکدارەکانی ئەرژەنتین سوپایەکی کارامەن.
- سوپای ئەرژەنتین پێک دێت لە ٤٤٠٠٠ سەرباز، کە ئێشکگری ھەمیشەیین، ھەروەھا ١٦٠٠٠ سەرباز وەک سەربازی یەدەگ ئامادەکراون، تەواوی سوپای وڵات بۆ سێ ناوچە دابەش کراون، ھەریەکەیان پێک ھاتوون لە ھێزی فڕیاکەوتنی خێرا و ھێزی بەرگری ئاسمانی، ھێزی چاڵاکی ئامادە بۆ دە یەکە دابەش کراون، دوانیان ھێزی زریپۆشن، سیانیان ھێزی پێشڕەوی چیایین، یەکەیەکی بەرگری ئاسمانی و سێ یەکەی دەریایی لەگەڵ یەکەیەکی دارستان.
- ھێزی دەریای لە ساڵی ٢٠٠٧ لە ٢٠٠٠٠ دەریاوان پێک ھاتبوون، ھێزی پێشڕەوی دەریای لە ١٠٠٠٠ سەربازی ئامادەکراوە وەک ھێزی یەدەگ لەگەڵ ٧٠٠٠ فەرمانبەری شارستانی ھەمە جۆر، ھێزی دەریایی ئەرژەنتین یەکەیەکی دەریایی تایبەتی ھەیە بەناوی (زێڕەڤانی دەریا) کە ٥٥٠٠ کەشتی سەربازی و زریپۆشی دەریایی و فڕۆکە لەخۆ دەگرێت، لەگەڵ ٣٠٠٠ سەربازی ئامادە، ھێزی بەرگری دەریایی خاوەن چوار زریپۆشی زەبەلاح و شەش ژێڕدەریایی جەنگەوان و سێ ژێڕدەریایی ھێڕش بەر، ھێزی بەرگری ئاسمانیشی خاوەن ٧٥ فڕۆکە و باڵافڕی جەنگین.
- بەپێی ساڵی ٢٠٠٧ ئەرژەنتین خاوەنی ١٥٠٠٠ سەرباز و چەکی قورس و ٧٠٠٠ فەرمانبەری شارستانی و ٣٧٥ فڕۆکە و باڵافڕ و ھەشت سەربازگەی ئاسمانییە.
زیاتر بزانە لە:ھێزی سەربازی ئەرژەنتین
ھێزی پۆلیس
[دەستکاری]ھێزی پۆلیس لە ئەرژەنتین دابەشکراون بۆ سێ یەکەی سەرەکی:پۆلیسی یەکێتی وڵات و پۆلیسی خۆماڵی و پۆلیسی شارەوانی، پۆلیسی یەکێتی وڵات سەربە پۆلیسی یەکێتی ھاووڵاتییە و پێکھاتوە لە پۆلیسی تاوانناسی و پۆلیسی پاڕاستنی یەکپارچەیی وڵات و پۆلیسی نیشتمانی ئەرژەنتینی و پۆلیسی زانیاری نیشتمانی ئەرژەنتینییە، کە کاری سەرەکیان بریتییە لەچاودێری سنووری وڵات و ڕژێمی سەربازی وڵاتە، یەکێک لەکارە سەرەکییەکانی تریان بریتییە لە چاودێری بازرگانی ماددە ھۆشبەرەکان و تیرۆر و نەھێشتنی تاوانە، ھەروەھا پاڵپشتی ھێزە ناوەخۆیییەکانی تری وڵات دەکەن لەکاتی پێویست، ھەروەھا چەندین فڕۆکەخانەی تایبەت بەخۆیان ھەیە لە سەرانسەری وڵات و سەرپەرشتی کردنی ئاسایشی فڕۆکەخانەکان
پێکھاتەی دانیشتووان
[دەستکاری]زۆڕینەی شوێنەکانی ئەرژەنتین خاڵین لە دانیشتووان، زۆڕینەیان لە پایتەخت و دەوروپشتی پایتەخت کۆبونەتەوە، ئەمریکای لاتین بەشێوەیەکی گشتی زۆڕینەی دانیشتووانەکەی بە ڕەگەز ئەوروپین(٨٥٪) ئەمیش بەھۆی کۆچی بە لێشاوی ئەورووپییەکان بوو لەساڵانی ١٨٠٠ بەتایبەت ئیسپانی و ئیتالیەکان، ئەڵمانەکانیش زۆڕ ھاتن بۆ ئەرژەنتین بەڵام زمانی فەڕمی بریتییە لە زمانی ئیسپانی، ٩٠٪ لە پەیڕەوانی کریستیانی کاسۆلیکن، ئەوانەی ھەلسان بە لەناوبردنی ھۆزە ھیندییە ڕەسەنەکان.
- ئاستی مامناوەندی تەمەنی دانیشتووان:٣٠ ساڵ لە(٢٠٠٧)
- ئاستی مامناوەندی تەمەنی دانیشتووان خەمڵێندراو:٧٧، ٥ (٢٠١٤)
- پەیرەوی ئایینی: کاسۆلۆکی ٩٢٪ (تەنھا ٢٠٪ ئەرکە ئایینییەکان جێبەجێ دەکەن)، پڕۆتستان ٢٪، جولەکە٢٪، ئەوانی تر٤. ٪
- ئاخاوتن:ئیسپانی (ئیسپانی ئەرژەنتینی) ئینگلیزی، ئیتاڵی، فەڕەنسی، ئەڵمانی.
کەلتور
[دەستکاری]کەلتوری ئەرژەنتین کەلتورێکی تێکەڵە بە کەلتوری بێگانەکان و داگیرکاری ئیسپانی بەتایبەت لە ڕووی بەرھەمە وێژەیییەکانەوە لەژێڕکاریگەرییەکی گەورەی ئەورووپییەکان دایە، لە ساڵی ١٩٠٠و پێشتریش ھۆنەرە نوێخوازەکانی وەکیۆبۆڵدو لوگۆنێس و ڕۆمان نووس ئێنریکی لاڕێتا وەک وێژەکارانی ئیسپانی بەرھەمە وێژەیییەکانیان دەنووسی.
ھونەری ئەرژەنتینی دەگەڕێتەوە بۆ ھونەری کڵێسای کاسۆلۆکی، ھەرچەندە ناگاتە ئەوئاستە ھونەرییە بەرزەی ئەلانکا لە زنجیرە چیاکانی ئەندێز، لە ساڵی ١٩٠٠ ھەندێ لە ھونەرمەندە ھیندییە ڕەسەنەکان کۆبونەوە و تابڵۆیەکی نوێیان کێشا، ھەتا مۆسیقییەکانیشیان لەژێڕ کاریگەری ئەورووپادان، لە ساڵی ١٨٥٧ خانەی ئۆپێراو شانۆخانەی کۆلۆن لە بوێنس ئایریس دروست کرا، ئەرژەنتین ڕۆڵێکی گەورەی ھەیە لە شایی و گۆڤەندی تانگۆ، کە لە ساڵی ١٨٠٠ لەگەڕەکە ھەژارەکانی بوێنس ئایریس پەرەی سەندو بوە بەشێک لە کەلتوری ئەرژەنتین، ئەرژەنتین لەساڵانی ١٩٣٠–١٩٤٠ لەپێشەنگی بەرھەمھێنانی فیلمە سینەمایییەکانی ئەمریکای لاتین بوو، لە نووسەرە ھەرەباشەکانی ئەرژەنتین لیۆپۆڵدۆ تۆری نیلسۆنە کە بەڕەگەز سوێدییە، لەساڵانی ١٩٠٠ بەرھەمەکانی ناوازەبوون کێشی خۆی ھەیە لەکتێبخانەی ئەرژەنتینی.
کەسایەتییە دیارەکانی ئەرژەنتین
[دەستکاری]کەسایەتیئەلفرێدۆ دی ستیفانۆ و دیێگۆ ماڕادۆنا و لیۆنێل میسی، لە بواری وەرزشی شوفێری کێبەرکێکاری خوان مانوێڵ فانگیۆ، لەیاری تۆپی سەرمێز گابڕێڵا ساباتینی، یاریزانی تۆپی باسکە ئیمانوێڵ گینۆبیڵی، اویس سکۆلا و ئەندرێس نۆسیۆنی و فابریسیۆ ئۆبێڕتۆ، لەبواری شۆڕش و بەرخودان چەی گیڤاڕا، ئاوازخوێن و سەماکەری تانگۆ کاڕلۆس گاڕدێڵ، مۆسیقا ژەن و ژەنیاری پیانۆ دانیاڵ بارنبۆیم و پیانۆژەن مارسا ئارگێرچ، نووسەر خۆرخی لویس بۆرخیس و خۆلیۆکۆرتازارو ئەدۆلفۆبیۆی کاسارێس وئارنستۆ ساباتۆ و ماکسیما گەورەی نێزەرلاند و پاپای فاتیکان فڕانسیسی یەکەم کاتێک لە ئەرژەنتین ھات بۆ ئیتاڵیا لەژێڕ ناوی خورخی مایۆ.
ئەرژەنتینییەکان چەندین خەڵاتی نۆبڵیان بەدەست ھێناوە وەک بێڕناردۆ ئەلبێرتۆ ھۆسای (دەرمان ناس)، لویس فێدریکۆ لێلۆیەر (کیمیازان)، ئەدۆلفۆ پێڕێز ئێسکوڤێل (ئاشتیخواز)، کاڕلۆس ساڤێدرا لاماس (ئاشتیخواز)، سیزار مالستاین (پزیشک).
ھەڵگرانی ڕەگەزنامەی ئەرژەنتینی کەبەڕەگەز ئەرژەنتینی نین،ھۆنەر ئێڤرێت تۆب و ڕۆڵگێڕڤیگۆ مۆڕتێنسێن و ئەریستۆتالیس ئۆناسیس.
وەرزش
[دەستکاری]وەڕزشی بنەڕەتی نیشتمانی ئەرژەنتین بریتییە لە پاتۆ کەبریتییە لە ئەسپ سواری یان پۆلۆ، بەڵام زیاتر گڕنگی بە وەڕزشی تۆپی پێ دەدەن بەجۆرێک لەپێشەنگی جیھانن، یانەی نیشتمانی ئەرژەنتین سێ جار خەڵاتی جیھانی(١٩٧٨-١٩٨٦-٢٠٢٢) تۆپی پێیان بەدەست ھێناوە، بۆ چوار جار گەیشتووەتە یاری کۆتایی، جاری دوایی لە ساڵی ٢٠١٤ بوو، ھەروەھا خناوکەی زێڕینی ئۆلەمپی بەدەست ھێناوە لە یاری تۆپی پێی پیاوان لەخولی ئۆلەمپی ھاوینەی پیاوان لە ساڵی ٢٠٠٤ لە ئەسینای یۆنان و خولی ھاوینەی پیاوانی ٢٠٠٨ لە پەکین چین، یانەی بۆکا ژەنیوەری ئەرژەنتینی سەرکەوتنی بەرچاوی جیھانی بەدەست ھێناوە شان بەشانی یانەی ڕیڤەر پلاتێ لەخولەکانی ئەرژەنتین، لەھەرە بەناوبانگترین یاریزانانی ئەمریکای لاتینی دیێگۆ ماڕادۆنایە کە ھەوادار و جەماوەرێکی گەورەی لەسەرئاستی جیھان ھەیە، جگە لە ماڕادۆنا ڕێزبەندی ناوی یاریزانانی ئەرژەنتین پڕە لە یاریزانی بەناوبانگ وەک ئەلفڕێدۆ دی ستیفانۆ، ئێنریکی ئۆمەر سیڤۆڕی، ئەنتۆنیۆ ساسترێ، گیولێرمۆ ستابیلێ، ئەمادۆی کاڕیزۆ، ئێڕنێستۆ، گڕیلۆ، ئەدۆلفۆ پێدەرنێرا، ماڕیۆ ئەلبێڕتۆ، ئەنگێڵ ئەمادیۆ، دانیال پاساڕێلا، ڕیکاردۆ ئێنڕیکیۆ، ئۆسکار ڕوگێری، سێڕگیۆ گۆیکۆچێیا، گابڕێڵ باتیستووەتە، گاڤیێر زانێتی، لیۆنێڵ میسی، دیێگۆ سیمیۆنێ، سێرگیۆ ئەگوێرۆ، یاڤیار ماسشێرانۆ و گۆنزالۆ ھیگواین و چەندانی ترلە یاریزانانی تۆپی پێی ئەرژەنتینی.
ھەروەھا ئەرژەنتین سەرکەوتنی گەورەی بەدەست ھێناوە لەیاری تۆپی باسکە، خاوەنی خناوکەی زێڕینی ئۆلەمپییە بۆ یاری تۆپی باسکەی پیاوان لەخولی ھاوینەی ئۆلەمپی پیاوان لە ساڵی ٢٠٠٤ لە یۆنان، ھەروەھا خناوکەی زیوی ئۆلەمپی بەدەست ھێناوە لەخولی ھاوینەی ئۆلەمپی پیاوان لە ساڵی ٢٠٠٨ لە پەکین چین.
لەچەندین بواری تری وەڕزشی سەرکەوتنی مەزنی بەدەست ھێناوە وەک:یاری تۆپی سەرمێز گولێرمۆ ڤیلاس وگابڕێلا ساباتینی و خوان مارتن دێل پۆترۆ و دەیڤد ناڵباندیان و گاستۆن گاودیۆ، ھەروەھا لەیاری ئەپۆلۆ و ڕەکبی لۆس بۆماس، لەیاری ھۆکیش لاس لیۆناس لەبواری یاری مستەکۆلی و گۆڵف چەندین یاریزانی ھەیە.
بۆساڵی ٢٠١٨ بوێنس ئایریس میوانداری خولی ئۆلەمپی لاوان دەکات.
ڕاگەیاندن
[دەستکاری]دەزگاکانی ڕاگەیاندنی ئەرژەنتینی زۆر فراوان و ھەمەچەشنن ھەوادارو بینەڕێکی زۆڕیان ھەیە لەسەرتا سەری کیشوەری ئەمریکای لاتین، چەندین ھاوبەشگای گەورەی بەرھەمھێنانی بەرنامەی تەلەڤیزیۆن ھەن کە بەرھەمەکانیان لە ناوەندەکانی ڕاگەیاندنی ئەرژەنتینی و تەواوی وڵاتانی ناوچەکە پەخش دەکرێن، لە ساڵی ١٩٩٩ بەرەو ژوور ئەرژەنتین خاوەنی زۆڕترین دەزگای ڕاگەیاندنی ئەمریکای لاتین بوو، لە ساڵی ٢٠١٤ لە ٨٧٫٤٪ بینەرانی ئەمریکاو کەنەدا و ئەورووپا لە ھەوادارانی بەرھەمە ئەرژەنتینییەکان بوون.
لە ساڵی ٢٠١١ توانڕا تۆڕی ئەنتەرنێت بگەیەنڕێتە تەواوی خاکی ئەرژەنتین بەجۆرێک ٦٧٪ دانیشتووان ئەنتەرنێتیان بەدەست دەگات، و ١٣٧٫٢٪ ھەڵگری تەزدەنگ (پەلەک) ن.
ڕێزبەندە جیھانییەکان
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- بەشداربووانی ویکیپیدیا، «الأرجنتین»، ویکیپیدیای عەرەبی. سەردان لە ٢٨ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩.
