کەشمیر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
سرووشتی کەشمیر، ئازاد کەشمیر (بەشی پاکستان)

کەشمیر (بەکەمشمیری:كشهير) هەرێمێکە لەباشوور و ناوەڕاستی ئاسیا. کەشمیر ناوچەیەکی مێژووییە کەپێشتر تەنیا باشوور و کۆتاییەکانی ڕؤژئاوای زنجیرەچیای ھیمالایا دەگرتەوە بەڵام ئەمڕۆ کەشمیر فراوانتربووە کە جاموو و کەشمیر (بەشی هیندستان) و ئازاد کەشمیر (بەشی پاکستان) دەگرێتەوە جگە لەبەشێکی بچووکیش لە چین. دۆڵی کەشمیر دەورەدراوە بەچیاکان وە شێوازی سرووشتییە جوانەکە و ژیانی ئاسایی خەڵکەکە وێنەیەکی جوانی بە کەشمیر بەخشیوە. بەشێک لەسنووری پاکستان-هیندستان دەکەوێتە کەشمیر. ئابووری کەشمیر پشتدەبەستێت بە گەشتیاران و وەرزێڕی. زۆرینەی دانیشتوانی کەشمیر موسڵمانن.

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]