بودیزم

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
بودیزم
هێمای دارما
ئایین بودیزم
سەرکردە سیدارتا گاوتاما
شوێنی دەرکەوتن نیمچە دوورگەی ھیندستان[١]
درێژبوونەوە  چین
 ژاپۆن
 تایلەند
 کۆریای باکوور
 کۆریای باشوور
 مەنگۆلیا
 بووتان
 ئیندۆنیزیا
 Tibet
 میانمار
 ڤیێتنام
 کەمبۆدیا
 سریلانکا
و کەمینەیەک لە ژمارەیەک لە وڵاتانی ڕۆژئاوا
ژمارەی بڕوادارانی ٥۲۰ ملیۆن (۲۰۱٥)[٢]
دامەزرێنەر سیدارتا گاوتاما
بڕواگەلی ئایینی ئایینە دارمایەکان
پەیکەرێکی کۆنی بودای گاندارا

بودیزم یەکێکە لە ئایینەکانە نیمچەدوورگەی ھیندستان و بریتیە لە کۆمەڵێک لە سوننەت، بڕوا، عەمەلی ئایینی کە لە وانەکانی سیدارتا گاوتاما (ناسراو بە بودا) سەرچاوەیان گرتووە. بوداییەکان باوەڕیان بە تەناسخ ھەیە.

ڕەوشتزانی[دەستکاری]

بودیزم نەریتێکی پراکتیکی کردارییە بە تەنها ڕوانگەیەکی سرووش هێنەرت ناداتێ کە مرۆڤ دەتوانێ ببێت بە چی بەڵکو بەشێکی زۆر لە تەکنیکی کاریگەر و کردار دابین دەکات بۆ یارمەتی دانمان بۆ گەشەکردن بەرەو ئەو بیروڕایە وە دەیکات بە هێزێکی ڕاستەقینە لە هەموو ڕۆژانی ژیانماندا.بەڵام ئەو تەکنیک و کردارانە بە شێوەی هەڕەمەکی بەکارناهێنرێن. بۆ ئەوەی کاریگەری هەبێت پێویستە بە شێوەیەکی باش و ژیرانە بەکاربهێنرێن، بە ڕەچاوکردنی پێداویستیەکانی کەسەکە و ئەو قۆناغەی پێی گەیشتووە. بێگومان خەڵکی جیاواز بە شێوەی جیاواز گەشە دەکەن. بەڵام جوڵەی گەشەسەندنی ڕوحی دەتوانرێ ببینرێ وە نەخشەکان بە شێوەی گشتی ببینرێ، وە بە الیەنی کەمەوە لە زۆربەی شتە گرنگەکاندا وەکو یەکە بۆ هەموو کەس.بوددیزم زۆربەی جار ڕێگای هاوتا و هاوشێوە بەکاردەهێنێت بۆ باسکردنی ئەو نەخشەیە، پێکهێنانی ڕێسای گەشەکردن لە بارەی یەک لە دوای یەکی ئەو قۆناغانەی کەسێک پێویستە پێیاندا تێپەڕێ، یەک لە دوای یەک، بۆ ئەوەی بگاتە ئامانجی ڕۆشن بینی. بە درێژایی چەندین سەدە نەریتی بوددی بۆ چەند شێوە ڕێچکەیەکی تری جیاواز زیادی کردووە. هەموویان باسی هەمان ئەو ڕێسا گرنگانە دەکەن، بەڵام بە وشەی جیاواز دەریدەبڕن و بەشێوەیەکی جیاواز دووپاتی دەکەنەوە، یان بەش بەشی دەکەن بۆ چەند هەنگاوێکی جیاواز.

ئامۆژگاریەکانی بودا[دەستکاری]

چوار حەقیقەتی ڕەسەن[دەستکاری]

ڕێگای هەشتانەی ڕەسەن[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Buddhism vs Islam - Difference and Comparison | Diffen". www.diffen.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-03-04.
  2. ^ "Wayback Machine" (PDF). web.archive.org. 2017-05-25. Retrieved 2020-12-24.
  • Laumakis, Stephen. An Introduction to Buddhist philosophy. 2008. p. 4