بۆ ناوەڕۆک بازبدە

زیمبابوی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
زیمبابوی
بە ئینگلیزی: Zimbabwe
بەشێکە لەباشووری ئەفریقا
دامەزران١٨ی نیسانی ١٩٨٠
ناو بە زمانی فەرمیZimbabwe
بەشداربووە لەKivu conflict
ناونراوە لەدوایGreat Zimbabwe
سروودی نیشتمانیNational Anthem of Zimbabwe
Cultureculture of Zimbabwe
دروشمUnity, Freedom, Work، Unitat, llibertat, treball، Undeb, Rhyddid, Gwaith
کیشوەرئەفریقا
وڵاتزیمبابوی
پایتەختھەراری
ناوچەی کاتییوو تی سی+٠٢:٠٠، Africa/Harare
ناوچەی جوگرافیڕۆژھەڵاتی ئەفریقا
پۆتانی شوێن١٩°٠′٠″S ٣٠°٠′٠″E
Coordinates of geographic center١٩°٠′٥٥″S ٢٩°٩′١٨″E
Coordinates of easternmost point١٩°٤٦′٣٥″S ٣٣°٣′٤٥″E
Coordinates of northernmost point١٥°٣٦′٤١″S ٢٩°٤٩′٢٥″E
Coordinates of southernmost point٢٢°٢٥′١٥″S ٣١°١٨′٣٣″E
Coordinates of westernmost point١٧°٥٤′٣٤″S ٢٥°١٤′١٤″E
بەرزترین خاڵMount Nyangani
نزمترین خاڵRunde River
پۆستی سەرۆکی دەوڵەتPresident of Zimbabwe
سەرۆکی حکوومەتEmmerson Mnangagwa
نووسینگەی بەڕێوەبردنPresident of Zimbabwe
سەرۆکEmmerson Mnangagwa
ئەنجومەنی یاسادانەرParliament of Zimbabwe
Central bankReserve Bank of Zimbabwe
دانیشتووان١٥٬١٧٨٬٩٧٩
ھاوسنوورە لەگەڵزامبیا، مۆزامبیک، ئەفریقای باشوور، بۆتسوانا
Driving sideleft
Electrical plug typeAC power plugs and sockets: British and related types، BS 1363
جێگەی دەگرێتەوەSouthern Rhodesia
لێکۆڵینەوە لەلایەنZimbabwean studies
ڕووبەر٣٩٠٬٧٥٧ کیلۆمەتر چوارگۆشە
وێبگەhttps://www.zim.gov.zw/index.php/
ھاشتاگZimbabwe
پاوانی ئینتەرنێتی.zw
وەسفی ئاڵاflag of Zimbabwe
وەسفی نیشانcoat of arms of Zimbabwe
جوگرافیای ئەم بابەتەGeography of Zimbabwe
Railway traffic sideleft
ئابووری بابەتeconomy of Zimbabwe
دیمۆگرافیای بابەتdemographics of Zimbabwe
Commonwealth Sport country codeZIM
کۆدی مۆبایلی وڵات648
کۆدی تەلەفۆنی وڵات+263
Emergency phone number999، 994، 995، 993
کۆدی تابلۆی ئۆتۆمۆبیلZW
Maritime identification digits679
Map

کۆماری زیمبابوی یان زیمبابوی، دەوڵەتێکی دەورەدراوە کە دەکەێتە ئەفریقای ناوەندی لە باشوور ھاوسنورە لەگەڵ ئەفریقای باشوور، بۆتسوانا لە باشووری ڕۆژاوا، زامبیا لە باکوور و مۆزەمبیق لە ڕۆژھەڵات. پایتەختی ئەم وڵاتە شاری ھەرارییە.

بەپێی سەرژمێری ساڵی ٢٠٢٦، نزیکەی ١٧٫٣ ملیۆن دانیشتووی ھەیە.[١] گەورەترین گرووپە ئیتنییەکانی زیمبابوێ شۆنا و ندێبێلەی باکوورن، کە پێکەوە ٩٥٪ی دانیشتووان پێکدێنن، پاشان کەمینە بچووکەکانی دیکە دێن. زیمبابوێ ١٦ زمانی فەرمی ھەیە.[٢] ئینگلیزی، شۆنا و ندێبێلە باوترین زمانەکانن. زیمبابۆی ئەندامی نەتەوە یەکگرتووەکان و کۆمەڵگەی گەشەپێدانی باشووری ئەفریقا و یەکێتی ئەفریقا و بازاڕی ھاوبەشە بۆ ڕۆژھەڵات و باشووری ئەفریقا.

مێژوو

[دەستکاری]

ناوچەکە پێشتر شوێنی نیشتەجێبوونی سانەکان بوو، و نزیکەی ٢٠٠٠ ساڵ لەمەوبەر بوو شوێنی نیشتەجێبوونی گەلانی بانتۆوە. لە سەدەی ١١ەوە خەڵکی شۆنا شاری زیمبابۆی گەورەیان دروست کرد، کە تا سەدەی ١٣ بووە یەکێک لە ناوەندە بازرگانییە سەرەکییەکانی ئەفریقا.[٣] لەوێشەوە شانشینی زیمبابۆی دامەزرا، دواتر ئیمپراتۆریەتی موتاپا و ڕۆزڤی. ئیمپراتۆریەتی بەریتانیا دەستی کرد بە داگیرکردنی ناوچەکە لە ساڵی ١٨٩٠ دژی پورتوگالیەکان، کە لە نەخشەی پەمەیی ساڵی ١٨٨٥دا پورتوگالیەکان داوای ناوچەی نێوان ئەنگۆلا و مۆزامبیک کردبوو.[٤] کۆمپانیای بەریتانی ئەفریقا باشووری بە سەرۆکایەتی سیسیل ڕۆدز، لە ساڵی ١٨٩٠ سنووری ناوچەی ڕۆدێسیا دیاریکرد، کاتێک ماشۆنالاند یان داگیرکرد، و دواتر لە ساڵی ١٨٩٣، دوای یەکەم شەڕی ماتابێلە، ماتابێلەلاندیان داگیرکرد.

دەسەڵاتی کۆمپانییەکە لە ساڵی ١٩٢٣ بە دامەزراندنی ڕۆدێزیای باشوور وەک کۆلۆنییەکی خۆبەڕێوەبەری بەریتانیا کۆتایی ھات. لە ساڵی ١٩٦٥ حکوومەتی کەمینە سپی پێستەکان بە شێوەیەکی تاکلایەنە سەربەخۆیی خۆی ڕاگەیاند. ئەمەش بووە ھۆی ئەوەی بۆ ماوەی ١٥ ساڵ شەری نێوان حکوومەت و یاخیبووە ڕەشپێستەکان ھەڵبگریسێت کە دواتر بە ڕێککەوتنێکی ئاشتی کۆتاییی ھات و زیمبابۆی لە نیسانی ١٩٨٠ ڕاگەیەندرا.

ڕۆبێرت مووگابی لە ساڵی ١٩٨٠ بوو بە سەرۆک وەزیرانی زیمبابوێ. لە ساڵی ١٩٨٧، دوای ئەوەی سیستەمی سەرەتایی پەرلەمانی وڵاتەکەی کرد بە سیستەمێکی سەرۆکایەتی، بوو بە سەرۆکی زیمبابوی و تا دەستلەکارکێشانەوەی لە ساڵی ٢٠١٧ لەو پۆستەدا مایەوە. لەژێر ڕژێمی دەسەڵاتدارێتی موگابێدا، دەزگای ئاسایشی دەوڵەت زاڵ بوو بەسەر وڵاتدا و بەرپرسیار بوو لە پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ، کە لەلایەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە مەحکومکرابوون.

لە نێوان ساڵانی ١٩٩٧ تا ٢٠٠٨، ئابووری وڵاتەکە بە شێوەیەکی بەردەوام بەرەو داڕمان چوو، لە ساڵەکانی دواوەدا تووشی ھەڵاوسانی زۆر بەرز بوو؛ بەڵام دواتر، دوای ئەوەی بەکارھێنانی دراوە جگە لە دۆلاری زیمبابوێ ڕێگەپێدرا، ئابووری وڵاتەکە خێرا گەشەی کرد.

لە ساڵی ٢٠١٧، دوای زیاتر لە ساڵێک خۆپیشاندان دژ بە حکوومەتەکەی و ھەروەھا خراپبوونی خێرای دۆخی ئابووری زیمبابوی، کودەتایەک ڕوویدا کە بووە ھۆی دەستلەکارکێشانەوەی موگابێ. لەو کاتەوە، ئێمێرسۆن منانگاگوا سەرۆکی زیمبابوێیە.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ↑ «Zimbabwe Population (2026)». Worldometer. لە ١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦ ھێنراوە.
  2. ↑ «ASP Test Page» (PDF). کانوونی دووەمی ٢٠١٣. لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٣ ئەرشیڤ کراوە – لەڕێگەی Kubatana.net.
  3. ↑ Pikirayi، Innocent (٢٠٢٠)، Smith، Claire (ed.)، Great Zimbabwe, 1100–1600 AD, Rise, Development, and Demise of (بە ئینگلیزی)، Cham: Springer International Publishing، لاپەڕە ٤٦٩٦–٤٧٠٩، doi:١٠.١٠٠٧/٩٧٨-٣-٠٣٠-٣٠٠١٨-٠_٢٦٦٦، ژپنک ٩٧٨-٣-٠٣٠-٣٠٠١٨-٠، لە ٢٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە
  4. ↑ Nowell، Charles E. (١٩٨٢). The Rose-colored Map: Portugal's Attempt to Build an African Empire from the Atlantic to the Indian Ocean. Junta de Investigações Científicas do Ultramar. لە ١١ی نیسانی ٢٠٢٦ ھێنراوە.

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]