سەربزێوییەکانی کورد لە تورکیا
| سەربزێوییەکانی کورد لە تورکیا | |||||
|---|---|---|---|---|---|
| |||||
| شەڕکەرەکان | |||||
|
|
ھۆزی قۆچگری ھۆزەکانی کورد:
ھۆزەکانی دێرسیم
YDG-H (لەدوای ٢٠١٣) | ||||
| فەرماندە و سەرکردەکان | |||||
|
مستەفا کەمال ئاتاتورک Kâzım İnanç عیسمەت ئینۆنو فەوزی چاکماق Osman Pamukoğlu Kenan Evren Turgut Özal Süleyman Demirel Ahmet Necdet Sezer Bülent Ecevit Mesut Yılmaz Necmettin Erbakan Tansu Çiller Işık Koşaner İlker Başbuğ Yaşar Büyükanıt Hilmi Özkök Hüseyin Kıvrıkoğlu ئیسماعیل حەقی تەکچە Doğan Güreş Necip Torumtay Necdet Üruğ Nurettin Ersin ڕەجەب تەییب ئەردۆغان ئەحمەد داودئۆغڵو حۆلووسی ئاکار |
Alişan Bey خالید بەگێ جبری
سەید ڕەزا (گیراو) عەبدوڵڵا ئۆجەلان (گیراو) Şemdin Sakık (گیراو) عوسمان ئۆجەلان مەحسووم کۆرکماز † نزامەتین تاش مەزڵوم دۆغان کانی یەڵماز حوسێن یەڵدیریم ھاکی کارەر † Halil Atac موراد قەرەیلان باھۆز ئەرداڵ جەمیل بایک مستەفا کاراسو دووران کاڵکان Ali Haydar Kaytan | ||||
| ھێز | |||||
|
قۆچگری: ٣٬١٦١–٣١٬٠٠٠ سەرباز شێخ سەعیدی پیران: ٢٥٬٠٠٠–٥٢٬٠٠٠ کەس کۆماری ئارارات: ١٠٬٠٠٠–٦٦٬٠٠٠ کەس دەرسیم: ٥٠٬٠٠٠ کەس[٥] ھێزە چەکدارەکانی تورکیا: ٦٣٩٬٥٥١:[٦] فەرمانداریی گشتیی جەندرمە: ١٤٨٬٧٠٠[٧] پۆلیس: ٢٢٥٬٠٠٠ پاسەوانی گوند: ٦٠٬٠٠٠[٨] (not all directly involved in the conflict) |
قۆچگری: ٣٬٠٠٠–٦٬٠٠٠ چەکدار شێخ سەعیدی پیران: ١٥٬٠٠٠ چەکدار[٩] کۆماری ئارارات: ٥٬٠٠٠–٨٬٠٠٠ چەکدار[١٠] دەرسیم: ٦٬٠٠٠ چەکدار[١١] پەکەکە: ٤٬٠٠٠–٣٢٬٨٠٠[١٢][١٣] | ||||
| زەرەر و زیانە گیانییەکان | |||||
|
قۆچگری شێخ سەعیدی پیران: نەزانراو ئارارات: نەزانراو نەزانراو: ١١٠ کوژراو ناکۆکیی تورکیا و کورد (١٩٧٨ - ئێستا): ٧٬٢٣٠ |
قۆچگری: ٥٠٠ چەکدار کوژرا[١٤] شێخ سەعیدی پیران: نادیار ئارارات: نادیار دەرسیم: ١٠٬٠٠٠–١٣٬١٦٠ کوژراو (بەزۆری مەدەنی) ناکۆکیی تورکیا و کورد (١٩٧٨ - ئێستا): ٣١٬٨٧٤[١٥][١٦] کوژراو | ||||
|
Said revolt: 15,000–20,000[١٧] to 40,000–250,000 civilians killed[١٨] | |||||
سەربزێوییەکانی کورد لە تورکیا ئاماژە دەکات بۆ سەربزێوییەکانی نەتەوەپەرستی کورد لە تورکیا، لە شەڕی سەربەخۆیسی تورکیا و تێپەڕین لە ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی بۆ دەوڵەتی تورکیای نوێ دەست پێ دەکات و ھەتا ئێستا ناکۆکی کورد-تورکیا بەردەوامە.[٢٣]
مێژوو
[دەستکاری]شۆڕشی قۆچگری (١٩٢٠)
[دەستکاری]ڕووداوەکانی شۆڕش لە ساڵی ١٩٢٠ لە ناوچەیەک لە دێرسیم دەستی پێکرد، ئەندامانی ڕێکخراوێک کە بە کۆمەڵەی تەعالی کوردستان ناسرابوو پلانیان بۆ داڕشتبوو.[٢٤] ئەم شۆڕشە بە دیاریکراوی بە چەند ھۆکارێک شکستی ھێنا. لە ڕاستیدا، زۆرێک لە سەرکردە ھۆزەکانی دێرسیم بەردەوام بوون لە پشتگیریکردنی کەمالییەکان - پێیان وابوو مستەفا کەمال ئەتاتورک «پارێزەرە» دژی شەپۆلە ئایینییە سوننەکان، و ھەندێکیان لە کوردانی کورمانجی بوون.[٢٥] زۆربەی کوردە کورمانجییەکان ئەو ڕاپەڕینەیان بە تەنھا بە عەلەوی دەزانی، بۆیە گرنگییان پێ نەدەدا. دەنگۆ سەبارەت بە کۆماری نوێی تورکیا دوای ڕاپەڕینی قۆچگری بڵاوبووەوە، و سەبارەت بە ئەنجومەنی نیشتمانیی گەورەی تورکیا، بە شێوەیەکی سنووردار لە «ئۆتۆنۆمی» بۆ کورد لە ناوچە کوردییەکانی ناوەند لە کوردستان. ھەموو ئەمانە لە پەیمانی لۆزاندا نەمان. کوردەکان لە ساڵی ١٩٢٥دا بەھۆی نائومێدییەوە دیسانەوە ڕوویان لە ململانێی چەکداری کردەوە، بە سەرکردایەتیی زانای ئایینی لە تایفەی زازا، شێخ سەعید، بەڵام بە ڕێکخستنی ڕێکخراوێکی نەتەوەیی کوردیی نوێ بە ناوی ئازادی بوو.
شۆڕشی شێخ سەعید (١٩٢٥)
[دەستکاری]شۆڕشی شێخ سەعید شوێنێکی سەرەکی لە مێژووی ڕاپەڕینی کورد لە تورکیادا دەگرێت، ئەو شۆڕشەی لە ساڵی ١٩٢٥ لە کوردستان، بە سەرکردایەتیی شێخ سەعید دەستی پێکرد. دژایەتییەکانی کەمالییەکان و ڕەوتە عەلمانییە توندڕەوەکانی ڕژێمی تورکیا و پرۆسەکانی سڕینەوەی ناسنامەی کوردی ڕێگەیان خۆشکرد بۆ ڕاپەڕینی زیاتری کورد. شۆڕشی شێخ سەعید لە شوباتی ١٩٢٥ دەستی پێکرد. زۆربەی بەشداربووە کوردەکان لە شەڕکەرانی زازا بوون، و ژمارەیان گەیشتە ١٥ ھەزار شەڕکەری کورد لە بەرامبەر ٥٢ ھەزار لە ھێزەکانی جەندەرمەی تورکیا. شۆڕشەکە لە سنووری پارێزگای ئامەد و شاری مێردیندا بڵاوبووەوە. شۆڕشی شێخ سەعید یەکەم شۆڕش بوو کە لەسەر ئاستێکی فراوان لەلایەن نەتەوەی کوردەوە لە تورکیادا ھەڵگیرسا. کۆمەڵەی کوردیی سەربەخۆ، ئازادی، ئەم شۆڕشەی بە شێوەیەکی بنەڕەتی ڕێکخست. مەبەستی ئازادی ڕزگارکردنی کورد بوو لە چەوسانەوەی تورکیا، و دابینکردنی کەشێکی ئازادی بۆ کورد، و پەرەپێدانی دەوڵەتەکە. ڕاپەڕینەکە بە خێرایی لە ئازاری ١٩٢٥ کۆتایی ھات. شێخ سەعید و ھەموو سەرکردە ڕێکخەرەکانی شۆڕشەکە لە ٢٩ی حوزەیراندا لەسێدارە دران.
زنجیرەیەک ھێرش بۆ سەر سەربازگە تورکییەکان لە پالۆ و مەلەتی دوای کەوتنی شێخ عەبدولڕەحمان (برای شێخ سەعید) لە ساڵی ١٩٢٧ دەستی پێکرد. یاخیبووان توانییان شارەکانی لایس و چەولیگ کۆنترۆڵ بکەن؛ و بەرزایییەکانی باشووری ئەرزەڕۆمیان داگیرکرد. ھێزە سەربازییەکانی تورکیا ھێرشی ئاسمانییان دژی شۆڕشگێڕان لە ماردین بەکارھێنا. شۆڕشگێڕان ھێرشیان کردە سەر ناوچەی دۆغبایەزید. برای شێخ سەعید ھەوڵیدا تۆڵە لە حکوومەتی تورکیا بکاتەوە بە ھێرشکردنە سەر چەندین بنکەی سەربازیی تورکیا لە کوردستان. ھیچ شتێکی بەردەوام بەدەست نەھات. شۆڕشگێڕان دوای گەیشتنی ھێزی سەربازیی تورکیا بۆ ناوچەکە پاشەکشەیان کرد.[٢٦]
شۆڕشەکە شکستی ھێنا، و بزووتنەوەی ئیحسان نووری پاشا لە ١٩٢٩دا دەستی بەسەر ڕووبەرێکی فراوانی کوردیدا گرت، و ڕاپەڕینەکە لە ساڵی ١٩٣٠دا کۆتایی ھات.
ڕاپەڕینی ئارارات
[دەستکاری]دەوڵەتی ئارارات دەوڵەتێکی کوردیی بانگەشەکراو بوو. ئارارات لە ڕۆژھەڵاتی تورکیای مۆدێرن، لە ناوەندی پارێزگای ئاگری ھەڵکەوتووە. سەربەخۆیی کۆماری ئارارات لە ساڵی ١٩٢٧ ڕاگەیەندرا، لە کاتی شەپۆلێکی ڕاپەڕینی کورد لە باشووری ڕۆژھەڵاتی تورکیا. ڕاپەڕینەکە بە سەرکردایەتیی ئیحسان نووری پاشا بوو؛ بەڵام دانپێدانانی وڵاتانی دیکەی بەدەست نەھێنا، و پێشینەیەکی پاڵپشتی نێونەتەوەیی نەبوو.
ھێزە ئاسمانییەکانی تورکیا پێگەکانی کوردیان لە دەوروبەری کێوی ئارارات لە ھەموو لایەکەوە تا کۆتایی ھاوینی ١٩٣٠ بۆردومان کرد. بە گوتەی لیوا ئیحسان نووری پاشا، باڵادەستیی سەربازیی ھێزە ئاسمانییەکانی تورکیا ورەی کوردی شکاند و بووە ھۆی خۆبەدەستەوەدانیان. ڕاپەڕینی زیلان لە ١٣ی تەممووزدا سەرکوتکرا. ھێزە ئاسمانییەکانی تورکیا پۆلێکی پێکھاتوو لە ١٠–١٥ فڕۆکەی جەنگییان بۆ تێکشکاندنی شۆڕشەکە بەکارھێنا. کوردەکان دوو فڕۆکەی تورکیایان لە ١٦ی تەممووزدا خستە خوارەوە و فڕۆکەوانەکانیان کوشت. بۆردوومانی ئاسمانی چەند ڕۆژێکی خایاند، کە ھێزە کوردییەکانی ناچار کرد بۆ بەرزی ٥ ھەزار مەتر پاشەکشە بکەن.[٢٧] بۆردوومانی تورکیا تا ٢١ی تەممووز ژمارەیەک قەڵای کوردی تێکشکاند. ھێزەکانی تورکیا لە ماوەی ئەم ئۆپەراسیۆنانەدا بە نزیکەی ٦٦ ھەزار سەرباز و ١٠٠ فڕۆکەی جەنگی پێشڕەوییان کرد.[٢٨] ھەڵمەتە ڕێکخراوەکە دژی کوردەکان لە ١٧ی ئەیلوولی ١٩٣٠ کۆتایی ھات.[٢٩] ڕاپەڕینی ئارارات لە ساڵی ١٩٣١دا تێکشکێنرا، و کۆنترۆڵی تورکیا بەسەر ناوچەکەدا بەردەوام بوو.[٣٠]
ڕێکارە حکوومییەکان دوای ١٩٣٧
[دەستکاری]باری نائاسایی بەسەر باشووری ڕۆژھەڵاتی ئەنادۆڵدا سەپێنرا دوای سەرکوتکردنی کۆتا شۆڕشەکانی کورد لە ١٩٣٧. حکوومەتی تورکیا دوای وێرانکردنی گوندەکان و ڕاگواستنی بەکۆمەڵ، ھانی نیشتەجێبوونی ئەلبانییەکانی کۆسۆڤۆ و ئاشوورییەکانی دا لە ناوچە کوردییەکان؛ بۆ گۆڕینی پێکھاتەی ئەتنی ناوچەکە. سوپای تورکیا ئەم ڕێکارانەی دوای شۆڕشە ھەرە توندوتیژەکانی ڕاپەڕینەکانی پێشوو گرتەبەر.[٣١] بەپێی لێدوانەکانی پارتی کۆمۆنیستی کوردی، زیاتر لە ١٫٥ ملیۆن کورد لە نێوان ساڵانی ١٩٢٥ و ١٩٣٨دا ڕاگوێزران و کۆمەڵکوژ کران. ئاگر لە گوند و بیناکان بەردرا بۆ سەرکوتکردنی دانیشتووانی کورد. بیانییەکان لە سەردانیکردنی تەواوی ناوچەی ڕۆژھەڵاتی فورات تا ساڵی ١٩٦٥ قەدەغە کران بۆ ڕێگری لە ھەر کاریگەرییەکی نەرێنی لەسەر ناوبانگی نێونەتەوەیی تورکیا، و تا ساڵی ١٩٥٠ ناوچەکە لەژێر گەمارۆی سەربازیدا مایەوە. زمانی کوردی قەدەغە کرا و وشەکانی وەک «کورد» و «کوردستان» لە فەرھەنگ و پەرتووکەکانی مێژوودا سڕانەوە، و ئاماژە بە کوردەکان کرا بە نازناوی «تورکی چیایی».[٣٢]
«تورکەکان، کە لەم دواییانەدا بۆ بەدەستھێنانی ئازادی تێدەکۆشان، ڕووبەڕووی کوردەکان بوونەوە، کە بەدوای ئازادی خۆیاندا دەگەڕان. مرۆڤ سەری سووڕدەمێنێت لە گۆڕانی نەتەوەخوازی بەرگریی بۆ نەتەوەخوازییەکی توندوتیژ، و گۆڕانی جەنگی ئازادی بۆ زاڵبوون بەسەر کەسانی تردا.» - جەواھیر لال نەھرۆ، لە وەڵامی شۆڕشە کوردییەکان لە دەوڵەتی سەرەتایی تورکیادا.
ململانێی کوردی-تورکی (١٩٧٨–ئێستا)
[دەستکاری]نەتەوەخوازیی کوردی لە حەفتاکانی سەدەی ڕابردوودا زیندوو بووەوە کاتێک چەپ و ڕاست لە سیاسەتی تورکیادا تووشی پێکدادان بوون، و پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) بۆ داواکردنی دەوڵەتێکی کوردی سەربەخۆ پێکھێنرا.[٣٣] پارتی کرێکارانی کوردستان ئامانجەکانی خۆی بۆ ڕزگارکردنی بەشێک لە کوردستان لە چەوسانەوەی داگیرگەیی و دامەزراندنی دەوڵەتی کوردستانی سۆسیالیستی سەربەخۆی یەکگرتوو ڕاگەیاند. ئەو بیرۆکەیە سەرنجی توێژە ھەژارەکانی گەلی کوردی ڕاکێشا و پارتی کرێکاران بووە تاکە پارت کە پەیوەندییە خێڵەکییەکان زاڵ نەبن بەسەریدا. سەرۆکی پارتەکە، عەبدوڵڵا ئۆجەلان، شانازی بە ڕەچەڵەکە سادەکەیەوە دەکرد. ململانێکە بە دژایەتیکردنی کۆلۆنیالیزم ناسرا، بۆیە توندوتیژی ڕووی لە ھاوکارەکان کرد، وەک سەرۆک خێڵە کوردەکان کە بە دڵسۆزی بۆ دەوڵەتی تورکیا ناسراون، و ھەروەھا دژی ڕێکخراوە ڕکابەرەکانیش.
کودەتای سەربازی لە ساڵی ١٩٨٠ بووە ھۆی قۆناغێک لە سەرکوتکردن و لەناوبردنی زۆربەی ڕێکخراوە چەپە کوردییەکان. تەنھا پارتی کرێکارانی کوردستان لەو ھەڵمەتانە ڕزگاری بوو، و دوای کودەتایەکە فراوانتر بوو. پارتەکە دەستی بە جەنگی پارتیزانی کرد بە زنجیرەیەک ھێرش بۆ سەر ھێزەکانی تورکیا و بنکەکانی پۆلیس، و بەھۆی بەرگرییەکەی بەرامبەر ئاڵنگاریی سوپای تورکیا، جەماوەرییەکی زۆری لە نێوان گەلی کورددا بەدەستھێنا. پارتەکە لە سەرەتای ١٩٩٠دا ئیدارەی تایبەتی خۆی لە ناوچە گوندنشینەکاندا دامەزراند. لەو ماوەیەدا ئامانجەکانی پارتەکە لە سەربەخۆیی تەواوی کوردییەوە گۆڕا بۆ گفتوگۆی سازش لەگەڵ حکوومەتی تورکیا، بەتایبەتی دوای بەڵێنە ناڕاستەوخۆکانی سەرۆک تورگوت ئۆزال. ھێزە سەربازییەکانی تورکیا دوای مردنی لەناکاوی ئۆزال ھەڵمەتەکانیان بۆ سەر بنکەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان چڕتر کردەوە. ئەو ڕێکارانە سەرکەوتوو بوون لە دابڕانی پارتی کرێکارانی کوردستان لە مەدەنییەکان، و کەمکردنەوەی جەنگە پارتیزانییەکان لەسەر چیاکان. فشاری تورکیا بۆ سەر سووریا بووە ھۆی دەرکردنی ئۆجەلان و دەستگیرکردنی لەلایەن ھێزە تایبەتەکانی تورکیا لە کینیا لە ساڵی ١٩٩٩. بارودۆخەکە ئارام بووەوە و لە ساڵی ٢٠١٤دا ئاگربەست دەستی پێکرد، بەڵام بەھۆی گەمارۆی کۆبانیوە ململانێکان دیسانەوە دەستیان پێکردەوە.[٣٤]
تورکیا لە ھەشتاکانی سەدەی ڕابردوودا دەستی بە بەرنامەی تواندنەوەی زۆرەملێی گەلی کورد کرد.[٣٥] ئەو ھەڵمەتانە لە ساڵی ١٩٨٤دا گەیشتنە لووتکە کاتێک پارتی کرێکارانی کوردستان دەستی بە ڕاپەڕین کرد دژی دەسەڵاتی تورکیا و ھێرشی کردە سەر ئامانجە سەربازی و مەدەنییەکانی تورکیا. لە سەرەتای ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی پارتی کرێکارانی کوردستانەوە نزیکەی ٣٧ ھەزار کەس کوژراون؛ بەڵام لەگەڵ گۆڕانی بارودۆخەکە و گەیشتنی پارتی داد و گەشەپێدان بۆ دەسەڵات، بارودۆخەکە باشتر بوو؛ و ململانێکان بۆ تەنھا ٣٠٠٠ شەڕکەر کەمبوونەوە.[٣٦]
ئەمانەش ببینە
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ «Turkey's Kurdish tribes call PKK to leave country». لە ڕەسەنەکە لە ٢٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ ھێنراوە.
- ↑ «Kurdish people unite against terror: Tribe of 65,000 pledge to stand up against PKK». لە ٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ ھێنراوە.
- ↑ «Erdogan's new Kurdish allies – Kurdish Institute». www.kurdishinstitute.be. لە ڕەسەنەکە لە ١٨ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٧ی ئابی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ↑ Türk İstiklal Harbi, Edition VI, İstiklal Harbinde Ayaklanmalar, T. C. Genelkurmay Harp Tarihi Başkanlığı Resmî Yayınları, 1974, page 281
- ↑ David McDowall, A modern history of the Kurds, I.B.Tauris, 2002, ISBN 978-1-85043-416-0, p. 209.
- ↑ «NEWS FROM TURKISH ARMED FORCES». Turkish Armed Forces. لە ڕەسەنەکە لە ٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٣ی شوباتی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ↑ «Turkey's Paramilitary Forces» (PDF). Orbat. ٢٥ی تەممووزی ٢٠٠٦. لاپەڕە ٣٣. لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ٢٧ی ئازاری ٢٠٠٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٣ی شوباتی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ↑ «Turkey's 'village guards' tired of conflict». My Sinchew. ١٩ی نیسانی ٢٠١٠. لە ڕەسەنەکە لە ٢١ی نیسانی ٢٠١٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٩ی ئابی ٢٠١٠ ھێنراوە.
- ↑ Olson, 1989, page 107
- ↑ Robin Leonard Bidwell, Kenneth Bourne, Donald Cameron Watt, Great Britain. Foreign Office: British documents on foreign affairs--reports and papers from the Foreign Office confidential print: From the First to the Second World War. Series B, Turkey, Iran, and the Middle East, 1918–1939, Volume 32, University Publications of America, 1997, page 82.
- ↑ Osman Pamukoğlu, Unutulanlar dışında yeni bir şey yok: Hakkari ve Kuzey Irak dağlarındaki askerler, Harmoni Yayıncılık, 2003, ISBN 975-6340-00-2, p. 16. (تورکی)
- ↑ Pike، John (٢١ی ئایاری ٢٠٠٤). «Kurdistan Workers' Party (PKK)». Federation of American Scientists. لە ڕەسەنەکە لە ٢٨ی نیسانی ٢٠٠٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٣ی تەممووزی ٢٠٠٨ ھێنراوە.
- ↑ «The PKK in Numbers». Sabah News Agency. ٢٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٥.
- ↑ Hüseyin Rahmi Apak, Türk İstiklâl Harbi – İç ayaklanmalar: 1919–1921, 1964, C.VI, Genelkurmay Basımevi, pages 163-165
- 1 2 Şafak، Yeni. «Nearly 7,000 civilians killed by PKK in 31 years». Yeni Şafak. لە ڕەسەنەکە لە ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٧ی ئابی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ↑ «Turkey counts cost of conflict as Kurdish militant battle rages on». لە ڕەسەنەکە لە ١١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٧ی ئابی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ↑ The Militant Kurds: A Dual Strategy for Freedom, Vera Eccarius-Kelly, page 86, 2010
- ↑ «(page 104)» (PDF). لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٣ی شوباتی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ↑ «Federal Judge Rules Part Of Patriot Act Unconstitutional». Associated Press. ٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٤. لە ڕەسەنەکە لە ١١ی ئەیلوولی ٢٠١٥ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٣ ھێنراوە.
- ↑ Visweswaran، edited by Kamala (٢٠١٣). Everyday occupations experiencing militarism in South Asia and the Middle East (چاپی 1st). Philadelphia: University of Pennsylvania Press. لاپەڕە ١٤. ژپنک ٠-٨١٢٢-٠٧٨٣-١.
{{cite book}}:|یەکەم1=has generic name (یارمەتی) - ↑ Romano، David (٢٠٠٥). The Kurdish nationalist movement: opportunity, mobilization and identity. Cambridge: Cambridge University Press. لاپەڕە ٨١. ژپنک ٠-٥٢١-٦٨٤٢٦-٩.
- ↑ Turkey, US, and the PKK 2016-04-13 لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە., 21 December 2007
- ↑ Orhan، Mehmet. «Kurdish Rebellions and Conflict Groups in Turkey during the 1920s and 1930s». Journal of Muslim Minority Affairs. en. لە ٢٣ی شوباتی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ↑ (van Bruinessen 1978، لاپەڕە 446) (footnote 35) and (Olson 1989، لاپەڕەکانی 26–33)
- ↑ (van Bruinessen 1978، لاپەڕەکانی 374–75)
- ↑ (Olson 2000، لاپەڕە 79)
- ↑ (Olson 2000، لاپەڕە 82)
- ↑ (Olson 2000، لاپەڕە 86)
- ↑ (Olson 2000، لاپەڕە 88)
- ↑ [The Kurdish issue in Turkey need political solution «Generational differences in political mobilization among Kurdish forced migrants»]. ٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٧.
{{cite news}}:|یەکەم=missing|یەکەم=(یارمەتی); نرخی|ناونیشان=بپشکنە (یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی|تاريخ أرشيف=چاوپۆشیی لێ کرا (یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی|تاريخ الوصول=چاوپۆشیی لێ کرا (یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی|عمل=چاوپۆشیی لێ کرا (یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی|مسار أرشيف=چاوپۆشیی لێ کرا (یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی|مسار=چاوپۆشیی لێ کرا (یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی|کۆتایی=چاوپۆشیی لێ کرا (یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر) - ↑ داڕێژە:استشهاد بدورية محكمة
- ↑ جرارد شالياند، A.R. Ghassemlou, M. Pallis, A People Without A Country, 256 pp. , Zed Books, 1992, داڕێژە:ردمك, p.58
- ↑
{{cite web}}: بیرخستنەوەی واڵا (یارمەتی) - ↑ van Bruinessen, Martin. The Kurdish movement: issues, organization, mobilization 2011-07-24 لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە., Newsletter of the Friends of the International Institute for Social History, No.8, 2004, pp.6-8
- ↑ «Kurdish Language Policy in Turkey».
{{cite book}}: پارامەتری|title=ونە یانیش واڵایە (یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی|الأخير=چاوپۆشیی لێ کرا (یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی|الأول=چاوپۆشیی لێ کرا (یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی|تاريخ الوصول=چاوپۆشیی لێ کرا (یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی|سنة=چاوپۆشیی لێ کرا (یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی|صفحات=چاوپۆشیی لێ کرا (یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی|عنوان=چاوپۆشیی لێ کرا (یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی|مسار الفصل=چاوپۆشیی لێ کرا (یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی|ناشر=چاوپۆشیی لێ کرا (یارمەتی) - ↑
{{cite news}}: بیرخستنەوەی واڵا (یارمەتی)