مالیکی


فیقھی مالیکی یەکێکە لە چوار فیقھەکانی سوننە، کە بیروڕا فیقھییەکانی پێشەوا مالیکی کوڕی ئەنەس دەردەخات، فیقەێکی ڕوون و سەربەخۆ بوو لە سەدەی دووەمی کۆچی دا پێک ھات، گرنگترین بیرۆکەکانی گرینگی دانە بە ئیشەکانی خەڵکی مەدینە، و ڕێگەنەدان بە دەرچوون لە فەرمانڕەوای ستەمکار.
دروستبوون و پێشکەوتن
[دەستکاری]فیقھی مالیکی دامەزرا لەسەر دەستی مالیکی کوڕی ئەنەس، لە سەرەتاکانی سەدەی دووی کۆچیی، و پێش کەوت لەسەر دەستی فێرخوازەکانی لە دوای خۆی.
شان و شکۆی بەرز بوویەوە، و بنکەی مەزھەبی مالیکی فراوان بوو لە حیجاز و مەدینە و زۆر بەخێرایی بڵاوبوویەوە لە باکووری ئەفریقا. لە ساڵی ٢٣٧ک قازی میسر ھاوەڵەکانی شافعی و ئەبوو حەنیفەی کردە دەرەوە لە مزگەوت، و تەنھا ھاوەڵەکانی مالیک مانەوە، و قازی حارس کوڕی سکیین ڕۆلێکی بەرچاوی ھەبوو لە بڵاوبوونەوەی فیقھی مالیکی لە میسر.
دەوڵەتی موڕابیتەکان لە مەغریب لەسەر فیقھی مالیکی دەڕۆیشتن، و کتێبیان لەسەر ڕاکانی بڵاو دەکردەوە، فیقھەکە فراوان بوو و بنکەی داکووتا، ئیبن حەزم وتوویەتی؛ (دوو فیقە بە دەسەڵات و سەرکردایەنی بڵاوبوونەوە لە سەرەتای دەست پێکردنیاندا، ئەوانیش فیقھی حەنەفی بوو لە ڕۆژھەڵات و فیقھی مالیکی بوو لە ئەندەلوس).
بنەماکانی فیقھی مالیکی
[دەستکاری]بەشێکە لە زنجیرەیەک![]() |
بیروباوەڕ |
پایەکانی ئیسلام · پایەکانی باوەڕ |
خەلیفەکانی ڕاشدین |
ئەبووبەکری سدیق |
چوار پێشەواکە |
ئەحمەد کوڕی حەنبەل |
سەرمەزھەبەکان |
کتێبە سەحیحەکان |
سەحیحی بوخاری |
ئیمام مالیک بە ئاڕاستەی زاناکانی مەدینەدا ڕۆیشت لە دانانی ئەو بنمایانەی ئیجتیھادی لەسەر بنیاتنا، و پاشان کردنی بە بنەما بۆ مەزھەبەکەی، و ئەو بەڵگانەی زاناکانی مەدینە پشتیان پێ دەبەست ھەر ئەو بەڵگانە بوون کە سوننە پشتیان دەبەستێت، ئەوانیش؛ قورئان و سوننەت و ئیجماع و قیاس بوون، بەڵام لەوانی تر جیاوازبوون لە پشت بەستنیان بە فەرموودە و مەرجەکانی قبوڵکردنی و ئیشکردن پێی، پاشان دەڕۆیشتن بەرەو قیاس، و مەزھەبی مالیکی جیادەکرێتەوە بەوەی پشتی بە ئیشەکانی خەڵکی مەدینە ئەبەست؛
- بنەما گواستراوەکان (الأصول النقلیة)؛ ئەمەش قورئان و سوننەت و کۆبوونی زانایان دەگرێتەوە.
- بنەما عەقڵانییەکان (الأصول العقلیة)؛ ئەمەش ئیجتیھادکردن دەگرێتەوە.
- تێروانینی مەبەستدار بۆ فیقھی مالیکی
ئیمام مالیک لە پایانکردنی فیقھدا پەیڕەوێکی ھەبوو نەینووسیوەتەوە وەک ئەوەی ھەندێک لە پەیڕەوەکانی نووسیوەتەوە لە گێڕانەوەدا، لە ئیجتیھاد و پایانکردنەکانیدا گەڕاوەتەوە بۆ سوننەت و وتەی ھاوەڵەکان و شوێنکەوتووان و ڕا و ئیجتیھاد و پاشان ئیشی خەڵکی مەدینە.
زاناکانی فیقھی مالیکی وەک زاناکانی فیقھی حەنەفی چوونەتە لقەکانەوە و ئەوەی بۆ ئوسوڵ بووە لێیان دەرھێناوە و ئەو ئوسوڵانەیان نوسیووەتەوە وەک بنەماکانی مەزھەبی مالیکی.
و وردترین ئامار بۆ بنەماکانی فیقھی مالیکی ئەوەیە کە قرافی لە کتێبەکەیدا ئاماژەی پێداوە، ئەوانیش ئەمانە؛ قورئان و سوننەت و ئیجماع (کۆبوون)ی خەڵکی مەدینە و قیاس و وتەی ھاوەڵەکان و عادات و تەقالید و ئیشەکانی خەلکی مەدینە.
دیارترین کەسایەتییەکان
[دەستکاری]- مالیکی کوڕی ئەنەس
- عەبدول ڕەحمان کوڕی قاسم
- عەبدوڵڵا کوڕی وەھب
- ئەشھەب کوڕی عەبدول عەزیز کوڕی داوود میسری
- عەبدوڵڵا کوڕی عەبدول حەکەم میسری
- ئەسەد کوڕی فورات
- قازی عەیاز
- ئەبووبەکر کوڕی عەرەبی
- ئەبوو وەلید باجی
- عەبدول مەلیک کوڕی عەبدول عەزیز ماجشون
بڵاوبوونەوە
[دەستکاری]فیقھی مالیکی زۆر بە فراوانی لە حیجاز بڵاوبوویەوە لەبەر ئەوەی شوێنی مالیکی کوڕی ئەنەس خۆی بوو، ھەروەھا مەزھەبی مالیکی لە ئەندەلوس بڵاوبووبوویەوە.
لە بەغدا بڵاوبوویەوە بەھۆی پاڵپشتی کردنی دەسەڵاتی عەبباسییەوە بۆی، و لە بەسڕە دەرکەوت پێنج سەدە دوای بڵاوبوونەوەی لە حیجازدا.
لە وڵاتی فارس دەرکەوت و لاواز بوو لە سەردەمی دەوڵەتی سەفەویدا
فیقھی مالیکی بە زۆرینە دادەنرێت لە مەغریب و میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان و بەحرەین و قەتەر و کووەیت و سوودان و میسر، و بەشی ڕۆژھەڵاتی عەرەبستانی سەعوودی و ناوەند و ڕۆژاوای ئەفریقا و ژمارەی شوێنکەوتووانی دەگاتە زیانر لە ١٥٠ ملیۆن کەس لە جیھاندا.
ئەم بابەتانەش ببینە
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]
- ترتیب المدارک، قازی عەیاز
- شرح تنقیح الفصول، قەڕافی
- إحکام الفصول فی أحکام الأصول، ئەبوو وەلید باجی
- ترتیب المدارک
- شرح حدود ابن عرفة، ڕساع
- الجواھر الثمینة فی بیان أدلة عالم المدینة، حەسەن مشات
- ئیبن عەبدول بەڕ یوسف کوڕی عەبدوڵڵا مزی قورتوبی، الانتقاء
- ئین قتیبە دنیوری، عەبدوڵڵا کوڕی موسلیم، الامامة والسیاسة
- سیووتی، تزین المسالک.
- ئەمین، شەریف یەحیا، معجم الفرق الإسلامیة
- ئەحمەد ئەمین، ضحی الإسلام