ڕێکخراوەی ڕزگارکردنی فەلەستین
ڕێکخراوی ڕزگاری خوازی فەلەستین منظمة التحریر الفلسطینیة | |
|---|---|
| سەرۆک | مەحموود عەباس |
| دامەزرا لە | ٢٨ی ئایاری ١٩٦٤[١] |
| پێگە سەرەکییەکان | ئەلبیرە، لێواری ڕۆژاوا[٢][٣] |
| ئایدۆلۆجیا | ناسیۆنالیزمی فەلەستینی |
| ئەنجومەنی یاسادانانی فەلەستین | ٥٠ / ١٣٢ |
ڕێکخراوی ڕزگارکردنی فەلەستین (بە عەرەبی: مُنَظَّمَة التحریر الفلَسطینیة) کۆنفیدراسیۆنێکی پارتە فەلەستینییەکانە کە لە ساڵی ١٩٦٤ دامەزراوە و وەک نوێنەرێکی فەرمیی گەلی فەلەستین لە زۆربەی وڵاتانی جیھان ناسراوە. ئەم ڕێکخراوەیە لە ساڵی ١٩٧٤ەوە ئەندامی نەتەوە یەکگرتووەکانە. ڕێکخراوەکە و حکوومەتی ئیسرائیل لە ساڵی ١٩٩٣ پێکەوە یەکتریان بە فەرمی ناساند.[٤][٥]
مێژوو
[دەستکاری]
ڕێکخراوی ڕزگاری خوازی فەلەستین لە مانگی پێنجی ساڵی ١٩٦٤ لە ئۆرشەلیم لەلایەن ئەنجومەنی نیشتمانیی فەلەستینی دامەزرا، دوای ڕێکەوتنێکی بنەڕەتی لە نێوان وڵاتانی عەرەبی لە لووتکەی کۆمکاری عەرەبی ساڵێک پێش لەوە. ئەنجومەنی نیشتمانیی فەلەستینی دەستەی یاسادانانی ڕێکخراوەکەیە کە ھەر دوو ساڵ جارێک کۆدەبێتەوە و لیژنە جێبەجێکارەکەی ١٨ ئەندامی خۆی دیاری دەکات. مەحموود عەباس سەرۆکی لیژنەی جێبەجێکاری ڕێکخراوەکەیە لەدوای کۆچی دوایی یاسر عەرەفات لە ساڵی ٢٠٠٤. لە ساڵی ١٩٧٤دا کۆمکاری عەرەبی ئەم ڕێکخراوەی بە تاکە جەستە شەرعییەک زانی کە نوێنەرایەتی گەلی فەلەستینی بکات و ئەندامێتییەکەی قبوڵ کرد، لە تشرینی دووەمی ھەمان ساڵدا، ئەم ڕێکخراوە وەک ئەندامێکی چاودێریی نەتەوە یەکگرتووەکان پەسندکرا.
لە کانوونی دووەمی ١٩٧٦، ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕێگەی بە نوێنەری ئەم ڕێکخراوەی دا کە بەشداری لە کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی ئاسایش بکات بەبێ ئەوەی مافی دەنگدانی ھەبێت، مافێک کە عادەتەن تەنھا بۆ ئەندامانی نەتەوە یەکگرتووەکان پارێزراوە. لە ساڵی ١٩٩٣دا گۆڕانکارییەکی گرنگ لە سیاسەتی ستراتیژی و پەیوەندییەکانی ڕێکخراوەکە لەگەڵ ئیسرائیلدا ڕوویدا. یاسر عەرەفات لەنامەیەکی فەرمیدا بۆ ئیسحاق ڕابین ئیسرائیلی بە فەرمیی ناسی و سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕابینیش لەوەڵامدا ئەم ڕێکخراوەی وەک نوێنەری گەلی فەلەستینی بە فەرمیی ناسی. ڕێکخراوی ڕزگاری خوازی فەلەستین پەیوەندیی فەرمیی دیپلۆماسی لەگەڵ زۆرێک لە وڵاتانی جیھان ھەیە و باڵیۆزخانەکان و نوێنەرایەتییەکانی بە گشتی بە ناوی فەڵەستین ناسراون. دوای ڕاگەیاندنی سەربەخۆیی فەلەستین لە ساڵی ١٩٨٨ نوێنەرایەتییەکەی لە نەتەوە یەکگرتووەکان ناوی خۆی لەرێکخراوی ئازادی فەلەستینەوە گۆڕی بۆ «فەلەستین»، و لە ساڵی ١٩٩٨دا بەبێ مافی دەنگدان مافی بەشداریکردنی لە کۆڕی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بە دەس ھێنا. لە ساڵی ٢٠١٢دا، ئەنجومەنی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان پێگەی فەلەستینی گۆڕی لە «دەستەی چاودێرێکی نائەندام» بۆ ئەندامی دەوڵەتی چاودێر لە بڕیارنامەی ٦٧/١٩، بە ١٣٨دەنگی ڕازی و ٩ دەنگی نارازی (٤١ حکوومەت کە لە کۆبوونەوەکەدا ئامادە نەبون). ئەم بڕیارە لەلایەن زۆرێک لە کارناسان وەک ناساندنی دی فاکتۆی فەڵەستین وەک وڵاتێکی سەربەخۆ لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە لێکدرایەوە.[٦][٧][٨]
داخرانی ئۆفیسی ڕێکخراوی ڕزگاریی فەلەستین لە ئەمریکا
[دەستکاری]دوای دژایەتیی ئەم ڕێکخراوەیە بۆ ڕێکەوتنی سەدە، ئیدارەی دۆناڵد ترامپ فەرمانی دا نووسینگەی نوێنەرایەتییەکەی لە واشینگتن داخرێت ئەویش بە ئامانجی فشارخستنە سەر فەڵەستینییەکان.
دوای داخستنی نووسینگەی نوێنەرایەتییەکەی ئەم ڕێکخراوەیە لە واشینگتن، کۆمکاری عەرەبی بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و ئیدانەی کرد و بە یەکێک لە سیاسەتەکانی دژە فەلەستینی ئەمریکا ناوزەد کرد.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ Arabs Create Organization For Recovery of Palestine The New York Times; 29 May 1964; "JERUSALEM, (Jordanian Sector) 28 May (Reuters) -The creation of Palestine liberation organization was announced today..."
- ↑ Sawafta، Ali (٣٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٠). «In West Bank, Ramallah looks ever more like capital». Reuters.
- ↑ «Abbas: Referendum law is 'obstacle to peace' – Middle East – Jerusalem Post». Jpost.com. ٢٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٠. لە ٨ی ئازاری ٢٠١٧ ھێنراوە.
- ↑ Madiha Rashid Al-Madfai, Jordan, the United States and the Middle East Peace Process, 1974–1991, Cambridge Middle East Library, Cambridge University Press (1993). ISBN 0-521-41523-3. p. 21:"On 28 October 1974, the seventh Arab summit conference held in Rabat designated the PLO as the sole legitimate representative of the Palestinian people and reaffirmed their right to establish an independent state of urgency."
- ↑ Geldenhuys، Deon (١٩٩٠). Isolated states: a comparative analysis. Cambridge University Press. لاپەڕە ١٥٥. ژپنک ٠-٥٢١-٤٠٢٦٨-٩.
The organisation has also been recognized as the sole legitimate representative of the Palestinian people by well over 100 states…
- ↑ United Nations General Assembly Resolution 3210. "Invites the Palestine Liberation Organization, the representative of the Palestinian people, to participate in the deliberations of the General Assembly on the question of Palestine in plenary meetings."
- ↑ United Nations General Assembly Resolution 3236. "Having heard the statement of the Palestine Liberation Organization, the representative of the Palestinian people, …"
- ↑ United Nations General Assembly Resolution 3237
- ڕێکخراوی ڕزگاری خوازی فەلەستین
- دامەزرانەکانی دەیەی ١٩٦٠ لە میسر
- فەلەستینی تیرۆریزم
- بزووتنەوە ڕزگارییە نەتەوەییەکان
- شەڕی ناوخۆی لوبنان
- پۆلەکانی شەڕی ناوخۆی لوبنان
- ڕێکخراوەکان دامەزرانی ١٩٦٤
- ڕێکخراوەکانی ڕامەڵا
- سیاسەت لە فەلەستین
- دەوڵەتانی ئەندامی ڕێکخراوەی ھاوکاریی ئیسلامی
- کێشەی عەرەبەکان و ئیسرائیل
- ناسیۆنالیزم
- ناسیۆنالیزمی فەلەستینی
- چاودێرانی ئەنجومەنی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان
- بزووتنەوە ڕزگاری خوازە ناسیۆنالیزمەکان
- بزووتنەوە ڕزگاریخوازە ناسیۆنالیزمەکان
- بزووتنەوەی بەرخۆدان