ھەرێمی ئۆتۆنۆمیی تبت

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ھەرێمی ئۆتۆنۆمیی تبت یان ھەرێمی ئۆتۆنۆمیی زیزانگیش، ھەروەھا بە تبت یان زیزانگیش ناوی دەھێنرێت (بە چینی: 西藏، بە پین-ین: زیزانگ، بە تبتی: བོད) ھەرێمێکی سەربەخۆیە لە کۆماری گەلی چین، دەکەوێتە سەر بەرزترین بان لە جیھاندا، چەندین ڕووباری تێدا ھەڵدەقوڵێ و ژمارەی دەریاچەکانی دەگاتە ١٥٠٠ دەریاچە، ھەرێمی ئۆتۆنۆمیی تبت لە ڕووی ڕووبەرەوە بە دووەم گەورەترین ھەرێم دادەنرێت لە دوای ھەرێمی سنجان.

بەڵام ھەرێمەکە خاوەنی کەمترین چڕی دانیشتووانە لە چین، ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ناھەمواری و بەرزونزمی جوگرافیایی و کەشوھەوای سەختی ناوچەکە.

تبت ھەرێمێکە لەباشوری ڕۆژاوای دەوڵەتی چین لەناو چیندا سنووری لەگەڵ ھەرێمی شینجیانگ و ھەرسێ ویلایەتی چینگھای و سیشوان و یونان ھەیە لەدەرەوەی چینیش سنووری لەگەڵ ھەرێمی کشمیرو دەوڵەتی ھندستان و دەوڵەتی نیپاڵ و دەوڵەتی بۆتان و دەوڵەتی بۆرما ھەیە ڕووبەرەکەی ١٢٠٠٠٠٠ کیلۆ مەتر چوارگۆشەیەو لە ١٢٫٨٪ی خاکی چین پێکدەھێنێت ژمارەی دانیشتووانەکەی ٣ ملیۆن و ١٨٠ ھەزار کەسەو شاری لاھاسا پایتەختییەتی لە ٩٠٪ی تبتین و لە ٨٪ی ھانن و لە ٠٫٣٪ی مۆنپان و لە ٠٫٣٪ی ھوین و لە ١٫٤٪ی ئەوانی ترن لەڕووی ئایینیشەوە لە ٧٨٫٥٪ی بووزین و لە ١٢٫٥٪ی بۆنین و لە ٨٫٥ی ئایینە چینییەکانیان ھەیەو لە ٠٫٤٪ی ئیسلامن و لە ٠٫١٪ی مەسیحین زمانی تبتی و مەندرانیان ھەیە لەشارەکانیشی لاھاساو شیگاچی و قامدو و نینگچی و شانانە.[١][٢]

مێژوو[دەستکاری]

مێژووی تبت دەگەڕێتەوە بۆ زیاتر لە ١٨ ھەزار ساڵ پێش زایین. سەرۆک ھۆزێک بەناوی سۆنگزان گانپۆ لە ساڵی ٦٢٠ی زایینیدا شانشینەکەی لە دۆڵی تسینگبۆ (لە نێوان بانی ناوەڕاست و باشووری تبت) دامەزراند، ھەروەھا کۆشکی بوودالای دروست کرد و ٩٩٩ ژووری لەخۆگرتبوو، بۆ ئەوەی ھاوسەرگیری لەگەڵ شازادە وێن چێن بکات کە کچی ئیمپراتۆرێکی چینی بوو لە خێزانی تانگی شاھانە.

و لە سەدەی ھەشتەمدا تبت بوو بە دەوڵەتێکی سەربازی گرنگ لە ئاسیا، تا ئەو کاتەی مەغۆلەکان داگیریان کرد و دەسەڵاتی پاشایەتی تێکچوو و سیستەمێکی سیۆکراسی (حوکمی ئایینی) لەو وڵاتە دامەزرا کە تا ئێستاش بەردەوامەی ھەیە.

لە مێژووی نوێدا (١٩١٣–١٩١٤) کۆنفرانسێک لە شاری سمیلا لە باکووری ھیندستان بەسترا بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان بەریتانیا و تبت و چین، و لە ئەنجامەکانی دیاریکردنی سنووری نێوان ھیندستان و تبت بوو، کە بە ھێڵی مەکماھۆن ناسرابوو (نوێنەری بەریتانیا لە کۆنفرانسەکە)، بەڵام چین واژووی لەسەر نەکرد، بۆیە پرسەکە لە نێوان چین و ھیندستان بە کێشەلەسەری مایەوە.

تبت بە سەربەخۆیی مایەوە تا لە ساڵی ١٩٥٠ لەلایەن چینی کۆمۆنیستەوە داگیرکرا، بەڵام تبتییەکان بە بە ئازایانە بەرگرییان لە ناوچەکە کرد و پایتەختەکەیان لاسا سەرسەختانە بۆ ماوەی دوو ساڵ بەرەنگاری ئەو لەشکرکێشییە بووەوە.

دوای ڕووخانی پایتەخت ناوچەکە بوو بە ھەرێمێکی ئۆتۆنۆمی لە چوارچێوەی کۆماری گەلی چیندا، تا ساڵی ١٩٥٩ ڕاپەڕینێکی جەماوەری بەرفراوان سەریھەڵدا و داوای سەربەخۆییان دەکرد، شۆڕشگێڕەکان پەلاماری سوپای چینیان دا و لە ١٩ی ئازاری ١٩٥٩ سەربەخۆییان ڕاگەیاند، بەڵام چین کۆتایی بە ڕاپەڕینەکە ھێنا و سەرکردەی ڕۆحی ھەرێمەکە دالای لاما دیارنەما و بەرەو ھیندستان ھەڵھات، پاشان چین «باشان لاما»ی وەک جێنشین دەستنیشان کرد.[٣]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "منطقة التبت ذاتیة الحکم الواقعة جنوب غرب الصین لا تزال واحدة من أفضل المناطق فی العالم من حیث جودة البیئة". Map Ecology (بە عەرەبی). 2020-06-06. Retrieved 2022-08-03.[بەستەری مردوو]
  2. ^ "التبت تشھد تغیرات تاریخیة تحت قیادة الحزب الشیوعی الصینی". arabic.cgtn.com. Retrieved 2022-08-03.
  3. ^ https://www.aljazeera.net/encyclopedia/citiesandregions/2015/5/25/إقليم-التبت