سیکیم

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ڕەنگی سوور شوێنی جوگرافیای سیکیم لەسەر نەخشەی ھیندستان.

سیکیم ویلایەتێکە لە باکووری ڕۆژھەڵاتی ھیندستان. لە باکوور و بباکووری ڕۆژھەڵات ھاوسنوورە لەگەڵ ھەرێمی ئۆتۆنۆمی تیبت لە چین، لە ڕۆژھەڵاتیش ھاوسنوورە لەگەڵ وڵاتی بوتان، لە ڕۆژاوا ھاوسنوورە لەگەڵ نیپال، ھەروەھا لە باشوور ھاوسنوورە لەگەڵ ویلایەتی بەنگالی ڕۆژاوا لە ھیند. سیکیم کەمترین دانیشتووانی و دووەم بچووکترین ویلایەتە لە ھیندستان. ویلایەتەکە بەشێکە لە بەشی ڕۆژھەڵاتی زنجیرە چیاکانی ھیمالایا.[١] شاری گانگتۆک بە پایتەختی سیکیم دادەنرێت. پارکی نیشتمانیی کانگچیندزۆنگا نزیکەی ٣٥٪ ویلایەتەکە پێکدێنێت و پارکەکە لە لیستی میراتی جیھانیی یوونێسکۆدا ھەیە.[٢]

ھیندووئیزم و بوودیزم زۆرترین شوێنکەوتوویان ھەیە لە سیکیم.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ O'Neill, Alexander; et al. (25 February 2020). "Establishing Ecological Baselines Around a Temperate Himalayan Peatland". Wetlands Ecology & Management. 28 (2): 375–388. doi:10.1007/s11273-020-09710-7. S2CID 211081106.
  2. ^ O'Neill, Alexander (29 March 2017). "Sikkim claims India's first mixed-criteria UNESCO World Heritage Site" (PDF). Current Science. 112 (5): 893–994. Archived (PDF) from the original on 29 March 2017. Retrieved 11 May 2017.