بۆ ناوەڕۆک بازبدە

داگیرکاری

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە کۆلۆنیالیزمەوە ڕەوانە کراوە)
نەخشەی وڵاتە داگیرکارەکان لە ساڵی ١٩٤٥دا

داگیرکاری یان کۆلۆنیالیزم بە واتای دەستتێوەردانی ڕامیاری، ئابووری و کۆمەڵایەتی وڵاتێکی خاوەن دەسەڵاتە لە وڵاتێکی دیکەدا بە ھەر بەھانە و بیانویەک.[١]

داگیرکاری کلاسیک دوای جەنگی جیھانیی دووەم شوێنی خۆی بە داگیرکاری نوێ داوە کە بە شێوازی نوێی ڕامیاری، ئابووری، کولتووری و کۆمەڵایەتی لە خۆ دەگرێ. ھاتنە سەرکاری بەکرێگیراوانی خۆماڵی کە لە ڕواڵەتدا داکۆکی لە دابینکردنی بەرژەوەندییە نەتەوەییەکان دەکەن، دەستێوەردان لە ھەڵبژاردە نەتەوەییەکان و بەلارێدابردنی میریە یاساییەکان، برەودان بە ئاڵۆزییە ناوخۆییەکان و ھاوکاریی تەکنیکیی سنووردار بۆ بە ئاراستەدابردنی ئابووری وڵات بەرەو بوارە دڵخوازەکان و فرۆشتنی چەکو چوڵی سەربازی بە نرخێکی زۆر گران لە نموونەکانی شێوازی داگیرکاری نوێیە کە لە لایەن داگیرکەرانەوە پیادە دەکرێ.[٢]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ http://www.collinsdictionary.com/dictionary/english/colonialism ٣١ی تەممووزی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ فەرھەنگی سیاسی ئارەش، زاھیر محەممەدی-یاسین حاجی زادە