زمانی نیپاڵی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
نەخشەیەک کە دابەشبوونی زمانی نیپاڵی نیشان دەدات. لە سەرژمێرییەکانی ساڵی ٢٠١١ی نیپال و ھیندستان، و خەمڵاندنەکان بۆ بووتان. سووری تۆخ زۆرینە یان فرەیی نیپاڵی ھەیە، سووری کاڵ زیاتر لە ٢٠٪ دانیشتوانی نیپاڵی قسەکەری ھەیە

زمانی نیپاڵی زمانی فەرمی نیپاڵە، ھەوەھا خەڵکی بووتان و ھەندێک لە دانیشتوانی تبت قسەی پێدەکەن، یەکێکە لە ٢٣ زمانی فەرمی ھیندستان و لە ڕووی ڕێکخستنی زمانەکان لە زمانی ھیندیدا پلەی ھەشتەمی گرتووە لە دەستوور، لەلایەن ھەندێک لە دانیشتوانی بۆرما قسەی پێدەکرێت. نزیکەی نیوەی خەڵکی نیپاڵ بە زمانی نیپاڵی وەک زمانی یەکەم قسە دەکەن، لە کاتێکدا ئەوانی دیکە وەک زمانی دووەم قسەی پێدەکەن. ژمارەی قسەکەرانی زمانی نیپاڵی وەک زمانی یەکەم بە نزیکەی ٣٢ ملیۆن کەس دەخەمڵێندرێت و کۆی ژمارەی قسەکەرانی زیاتر لە ٤٠ ملیۆن کەسە، ھەر بۆیە لە ڕووی بەرفراوانترین زمانەوە لە پلەی ٥٦دایە لە جیھاندا. زمانی نیپاڵی سەر بە بنەماڵەی زمانە ھیند و ئێرانییەکانە.[١][٢][٣]

سەرچاوەکان[دەستکاری]