بۆ ناوەڕۆک بازبدە

زیاد ئەسعەد

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
زیاد ئەسعەد
زانیارییەکان
لەدایکبووی١٩٦٦
ھەولێر
بنەچەکورد
پیشە(کان)گۆرانیبێژ، ئاوازدانەر
ئامێرەکاندەنگ
ساڵانی چالاکبوون١٩٨٣–٢٠٠٣

زیاد ئەسعەد (لەدایکبووی ١٩٦٦، ھەولێر) گۆرانیبێژ، ئاوازدانەر و ھۆنراوەنووسی ناسراوی کوردە. لە شاری ھەولێر لە گەڕەکی تەیراوە لە دایکبووە. لە ساڵی ١٩٨٣ بە گۆرانی دوعادەکەم (ئاواز و ھۆنراوەی قادر سەیاحی) دەستی کردووە بە گۆرانی و یەکەم کاسێتی لە ساڵی ١٩٨٨ بڵاو کردووەتەوە. تا ئێستا خاوەنی ٥ ئەلبوومە. ئەو لەوەتەی ١٩٩٣ کوردستانی جێھێشتووە و لە ئەورووپا لە سوێد دەژی.[١] زیاد ئاوازی بۆ زۆرێک لە گۆرانیبێژە کوردییەکان داناوە، ژمارەیەکیش لە گۆرانیبێژان گۆرانییەکانی ئەویان گوتووەتەوە.[٢][٣]

بەھۆی دەرنەکەوتنی لە شاشەکان و میدیاکانەوە، ماوەیەکی زۆرە مشتوومڕ لەسەر باری تەندروستی و دەروونی زیاد ئەسعەد دروست بووە.[٤] زۆرێک لە ھاوڕێ و کەسە نزیکەکانی باس لەوە دەکەن کە ئەو ھیچ کێشەیەکی تەندروستی نییە.[٥][٦]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ «زیاد ئەسعەد بە بەرھەمێکی نوێ بێدەنگی دەشکێنێت». www.rudaw.net. لە ٢٤ی نیسانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
  2. ^ «لۆکە زاھیر گۆرانییەکی زیاد ئەسعەد دەڵێتەوە». www.xendan.org. لە ٢٤ی نیسانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  3. ^ «ئیدریس ساڵح گۆرانییەکی زیاد ئەسعەد دەڵێتەوە». www.xendan.org. لە ٢٤ی نیسانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  4. ^ «پارێزەری زیاد ئەسعەد: ئەوانەی قسە لەسەر زیاد ئەسعەد دەکەن دەدرێنە دادگا». www.wishe.net. لە ٢٤ی نیسانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  5. ^ «زیاد ئەسعەد سەلامەتە». www.rudaw.net. لە ٢٤ی نیسانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
  6. ^ Corporation، Nalia. «تەلعەت تاھیر لەبارەی تەندروستی زیاد ئەسعەدەوە چی دەڵێت؟». nrttv.com. لە ٢٤ی نیسانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.