دەروازە:پارێزگای ھەولێر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
بەخێربێن بۆ دەروازەی پارێزگای ھەولێر


پێشەکی

پارێزگای ھەولێر یەکێک لە پارێزگاکانی باشووری کوردستان. ناوەندی پارێزگای ھەولێر، شاری ھەولێرە. لە ساڵی ٢٠١٥، ژمارەی دانیشتووانی ئەم پارێزگایە ٢٠٠٩٦٣٨ کەس مەزەندە کراوە.

زیاتر...

شارۆچکە و شارەدێیەکانی ھەولێر

قەزای شەقڵاوە یەکێک لە قەزاکانی پارێزگای ھەولێرە کە لە ٢١٠ گوند پێکدێت. قەزای شەقڵاوە لە سەردەمی دەسەڵاتی عوسمانییەکانەوە کراوەتە ناحیە و یەکەم بەڕێوەبەری ئەو شارەدێیە شەفیقە فەندی بووە و لە ساڵی ١٩٥٢ بووەتە قەزا و یەکەم قایمقامی ئەو شارۆچکەیەیش شاکر فەتاح بووە.

زیاتر...

کەسایەتیەکانی پارێزگای ھەولێر

فەرھاد پیرباڵ (لەدایکبووی ٢٠ی ئابی ١٩٦١ لە ھەولێر، عێراق) نووسەر، لێکۆڵەر، و مامۆستایەکی زانکۆی کوردە، خەڵکی باشووری کوردستانە و لە ھەولێر دادەنیشێت.

زیاتر...

ھاوینەھەوارەکانی پارێزگای ھەولێر

گەلی عەلی بەگ یەکێکە لە تاڤگەکانی باشووری کوردستان کە دەکەوێتە سنوری ئیدارەی سۆران. ناوچەیەکی گەشت و گوزاریییە و چەندین سەردانکەر لە شارەکانی ترەوە بەتایبەت باشووری عێراقەوە سەردانی دەکەن، ئەم ھاوینە ھەوارە ١٠٦کم لە ناوەڕاستی شاری ھەولێرەوە دوورە، وە بە یەکێک لە ھاوینە ھەوارە سەرنج ڕاکێشەکانی ھەرێمی کوردستان و عێراق دەژمێردرێت. دەکەوێتە نێوان چیای کۆڕەک و چیای برادۆست بە درێژایی ١٢کم، شوێنەکە بەبەرزی ٨٠٠م لە ئاستی ڕووی دەریاوە بڵندە، وە پلەی گەرمای دەگاتە (٣١)پلەی سیلیزی لە ھاویندا، وە (-١٠) لە زستاندا. لەم شوێنە دا دوو ڕووبار بەیەک دەگەن، یەکیان لە دۆڵی ئالانە سەر بە ناحیەی خەلیفان کە تاڤگەی گەلی عەلی بەگ پێک دەھێنێ، لەگەڵ ئەویتریان کە لە شاری ڕەواندز ھەڵدەقوڵێ کە ئاوی بێخاڵە، زێی گەورە پێک دەھێنن. سەرەڕای تاڤگە گەورەکە چەندان تاڤگەی بچووکی تری تێدایە. ئەم شوێنە بە سروشتی شاخاویەکەی و دارو بارە جۆراو جۆرەکەی، بۆتە شوێنی گەشت و گوزار کە خەڵکی زۆر ڕووی تێدەکەن لەوەرزی ھاویندا بەتایبەتی لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشووری عێڕاق.

زیاتر...

زانکۆ و پەیمانگاکانی پارێزگای ھەولێر

زانکۆی کۆیە دەکەوێتە شاری کۆیەی نزیک شاری ھەولێری پایتەختی ھەرێمی کوردستان بە دووری ٧٠ کیلۆمەتر. لە ڕێکەوتی ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٣ بەردی بناغەی لە لایەن سەرۆککۆماری پێشووی عێراق مام جەلال داندراوە. بە فەرمانی ژمارە (٢١٨)ی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە ڕێکەوتی ٢٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٤ لەدوای لکاندنی ھەردوو کۆلێژی پەروەردە، شەریعە، و یاسا، وەکوو چوارەم زانکۆ لە ھەرێمی کوردستان و یەکەم زانکۆ لە دەرەوەی پارێزگاکان دامەزراوە. زانکۆی کۆیە لە ماوەیەکی کەمدا گەشەیەکی فراوانی بە خۆیەوە بینیوە بە کردنەوەی کۆلێژەکانی ئەندازیاری، پزیشکی، زانست، زانستە مرۆڤایەتییەکان، وەرزش و زمان لە چوارچێوەی کەمپەسی زانکۆدا.

زیاتر...

جوگرافیای پارێزگای ھەولێر

چیای‮ ‬ھەڵگورد ھەرچەندە ھەندێ کەس بە ھەڵە دەڵێن یەکەم چیای بەرزی باشوورە بەڵام لە ڕاستیدا دووەم بەرزترین لوتکە چیای‮ باشووری کوردستان و ھەروەھا ئێراقیشە، لەدوای لوتکەی چیخی دەرێوە. بەرزی لوتکەکە ٧٠٦٣ مەتر لە سەر ئاستی‮ ‬رووی‮ ‬دەریایە، ‮بە دیاریکراوی دەکەوێتە دووری‮ ١٨ کیلۆمەتر باکوری‮ ‬رۆژھەڵاتی‮ ‬ھەوڵێری‮ ‬پایتەخت لە قەزای چۆمان، گوندی ناوەندە. ھەڵگورد دەکەوێتە ناو بازنەی کوێستان و باغی نیشتمانی ھەڵگورد سەکران لە کوردستان ھەر چیا و شاخ و کێوێک ھێمایەکی شکۆداری و سومبولی شۆڕش و کوردایەتی دەنوێنێ، ئەو چیایانە شان بەشانی پێشمەرگە لەکاتی شۆڕشەکاندا وەک قەڵغانێک بوون لەبەرانبەر دوژمندا، یەکێک لەو چیا بەرزانە، لوتکەی چیای ھەڵگوردە، شوێنی جوگرافی دەکەوێتە زنجیرە چیاکانی حەسارۆست، نزیک سنووری نێوان ڕۆژھەڵات و باشوور، ئەو چیایە دەکەوێتە قەزای چۆمان، ئەوەی شایەنی باسە چیای ھەڵگورد بەدیمەنێکی شاخاوی لە زستان و بەھاردا لوتکەی بە بەفر دادەپۆشرێ و لەھاوینیش دەبێتە ناوچەیەکی گەشتیاری و تەنانەت خەڵکێکی زۆر حەز بەسەیرانی ناوچەکانی دەوروبەری ئەو چیایە دەکەن.

زیاتر...

وێنەیەک لە پارێزگای ھەولێرەوە

قە‏ڵای ھەولێر و چایەخانەی مە‌چکۆ

مێژووی پارێزگای ھەولێر

قەڵای ھەولێر، یان قەراتی ھەولێرێ (بە کرمانجی: Keleha Hewlêrê) ھەروەھا بە قەڵات ناسراوە. تەپۆڵکەیەکی بازنەیی ڕووتەختە بە ڕووبەری ١٠٢٫١٩٠ مەتری چوارگۆشە لە ناوەڕاستی شاری ھەولێر، کە لە کۆنەوە ناوەندی شاری ھەولێر بووە.ئەم قەڵایە لە ٢١ی حوزەیرانی ٢٠١٤ەوە خراوەتە لیستی میراتی جیھانییەوە. شوێنەوارناسەکان مێژووی قەڵاکە بۆ سەردەمی سۆمەریەکان و ھەزاران ساڵ پێش زایین دەیگەڕێننەوە. بۆ یەکەمجار لە سەرچاوە مێژوویییەکان لە پارچە تابلۆی قوڕینی «ئیبلا» لە سووریا دەوروبەری ٢٣٠٠ پێش زایین ئاماژە بە قەڵای ھەولێر کراوە، و لە سەردەمی ئاشووری نوێدا گرنگییەکی تایبەتی بەدەستھێناوە. لە سەردەمی ساسانییەکان و خەلافەتی عەباسیدا، ھەولێر ناوەندێکی گرنگ بوو بۆ ئایینی مەسیحی. لە ساڵی ١٢٥٨ قەلاکە لەلایەن مەغۆلەکان داگیرکرا. لە ماوەی سەدەی بیستەمدا دەستکارییەکی بەرچاو لە پێکھاتەی شارەکاندا کرا، لە ئەنجامدا ژمارەیەک خانوو و بینا گشتییەکان ڕووخان. ساڵی ٢٠٠٧ کۆمیسیۆنی باڵای بووژاندنەوەی قەڵای ھەولێر (HCECR) بۆ سەرپەرشتیکردنی نۆژەنکردنەوەی قەڵاکە دامەزرا. لە ھەمان ساڵدا، سەرجەم دانیشتووانی قەلاکە،جگە لە یەک خێزان وەک بەشێک لە پڕۆژەی نۆژەنکردنەوکە، لە قەڵاکە ڕاگوێزران. لەو کاتەوە، توێژینەوە شوێنەوارییەکان و کارەکانی نۆژەنکردنەوە لە شوێن و دەوروبەری لەلایەن تیمە نێودەوڵەتییە جیاوازەکانەوە و بە ھاوکاری لەگەڵ پسپۆڕانی ناوخۆیی ئەنجامدراون. حکومەت پلانی ھەیە کاتێک قەڵاکە نۆژەن دەکرێتەوە، ٥٠ خێزان لە قەڵاکەدا بژین. ھەروەھا موتێل و چێشتخانە و کافتریای تێدادروست دەکرێت. بەگشتی قەلاکە ڕووبەرێکی ھێلکەیی ھەیە و لە باری درێژییەوە ٤٣٠ مەتر و لە باری کورتییەوە ٣٤٠ مەترە (١٬٤١٠ پێ × ١٬١٢٠ پێ) کە ١٠٢ ھەزار مەتر چوارگۆشە (١٬١٠٠٬٠٠٠ پێی چوارگۆشە)یە. تاکە شوێنی ئایینی کە لە ئێستادا ماوەتەوە مزگەوتی مەلا فەندییە. ئەو تەپۆڵکەیە لە نێوان ٢٥ بۆ ٣٢ مەتر (٨٢ بۆ ١٠٥ پێ) لە ڕووبەری دەشتی شارەکە بەرزترە، خاوەنی دوو دەروازەی سەرەکییە لە ئێستادا، بەناوەکانی دەروازەی گەورەی باشوور و دەروازەی گەورەی باکوور، لەکۆندا دەرگایان ھەبووە. لە ناوەنددیدا شەقامێکی ڕاست بە یەکیانەوە دەبەستێتەوە. ھەروەھا بەسەر سێ گەڕەکی فراوان لە ڕۆژھەڵاتەوە بۆ ڕۆژاوا دابەش بووە: ئەوانیش سەرا، تەکیە و تۆپخانە. سەرا شوێنی نیشتەجێ بوونی خێزانە فەرمانڕەواو و خەنەدانەکان بووە؛ گەڕەکی تەکییە، شوێنی نیشتەجێ بوونی دەروێش و موریدەکانی تەریقەتی قادری و نەقشبەندی بووە.؛ و لە تۆپخانە خەڵکی ئاسایی و پیشەوەر و جووتیارانی تێدا نیشتەجێ بووە.

زیاتر...

پۆلەکان

دیمۆگرافیای پارێزگای ھەولێر

خۆشناو ھۆزێکی گەورەی کوردستانە، کە بەزۆری لە پارێزگای ھەولێر نیشتەجێن. ناوچەی خۆشناوان «خۆشناوەتی» لە شارۆچکەی شەقڵاوە دەست پێدەکات تا ناوچەی بێتواتە و نزیک ڕەواندوز. ئەم ھۆزە بۆ چەندین تیرە دابەش بووە. خۆشناوەکان زۆرینە موسڵمانن و ھەندێکیشیان کریستیانن (فەلە) کە زۆرینەیان لە شەقڵاوە و عەنکاوە و کۆیە نیشتەجێن. بەپێی سەرژمێرییەکی ساڵی ١٩٢٣ ژمارەی دانیشتوانیان لەنێوان ٧٥٠٠٠ بۆ ١٢٥٠٠٠ کەس بووە. خۆشناوەکان بەھۆی خوگریان بە زانست و ئایین چەندەھا پسپۆر و زانای جۆربەجۆریان لێ

زیاتر...

پانۆڕامای ھەڵبژێردراو

ناوەندی شاری ھەولێر، قەڵا

ئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت

دەروازە پەیوەندیدارەکان

دەروازە: پارێزگای سلێمانی
دەروازە: پارێزگای سلێمانی

Error: Must specify an image in the first line.

Error: Must specify an image in the first line.

Error: Must specify an image in the first line.

دەروازە:کوردستان
دەروازە:کوردستان
پارێزگای سلێمانی پارێزگای دهۆک پارێزگای کەرکووک پارێزگای هەڵەبجە کوردستان

پڕۆژەکانی تری ویکیمیدیا

ویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:

دەروازەکان