باسنیوز
Jump to navigation
Jump to search
باسنیوز (Basnews) دەزگایەکی میدیاییی کوردییە، کە بنکەی سەرەکیی دەکەوێتە ھەولێر، باشووری کوردستان. دەزگاکە خاوەن ھەفتەنامەیەکن بەناوی ھەفتەنامەی باس.[١] کە تا ١٤ی ئازاری ٢٠٢٠، ٤٦٩ ژمارە لەو ڕۆژنامەیە چاپکراوە.[٢] جگە لەوەش، دەزگاکە خاوەنی ماڵپەڕی باس نیوزە، ئەو ماڵپەڕە گرنگی بە ھەواڵەکانی کوردستان، ڕۆژھەڵاتی ناوین، سیاسەت، ئابووری، ھونەر و بابەتی جۆراوجۆر دەدات. ماڵپەڕەکە بە زمانەکانی کوردی ناوەندی، کوردی کورمانجی، ئینگلیزی، عەرەبی، فارسی و تورکی بەردەستە.
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ^ ڕاگەیەندراوێک لەبارەی : بڵاوکردنەوەی ھەواڵی ناراستی ھەفتەنامەی "باس"، ماڵپەڕی وتەبێژ، ٢٨ی نیسانی ٢٠١٥ نووسراوە.
- ^ ھەفتەنامەی باس، ماڵپەری باس نیوز، ٢ی ئایاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.
بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]
وێبگەی فەرمی (کوردیی ناوەندی)