شوکروڵڵا بابان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
شوکروڵڵا بابان

پەڕگە:Shokrolla-baban.jpg
لەدایکبوون١٩٢٣
مەرگ٢٠١٢
شوێنی دۆزینەی تەرممەیدانی گوڵ های تاران
نەتەوەکورد
پیشەبێژەر، نووسەر، شاعیر و وەرگێر
ئایینئیسلام ، سوننە
ھاوسەرفەروخ لقا شێخولئیسلامی
مناڵ(ەکان)٨ منداڵ - فواد، بابەک، بەختیار و ...


شوکروڵڵا بابان نووسەر و شاعیری به ناوبانگی کورد ساڵی ١٩٢٣ له شاری سنە له دایک بووه.

ژیان[دەستکاری]

باوکی، حاجی داوودخان، ناسراو به "کارگوزاری بابانی سنه" و دایکی، ئامینه، کچی فەخرولعولەما بوو. خوێندنی سەرەتایی، ناوەندی و دواناوەندیی له شاری سنە تەواو کردووه. ساڵی ١٩٤٢ لەگەڵ فەروخ لقا شێخولئیسلامی، کچی نازم ئەلشریعه، ناسراو به "قازیی کوردستان" زەماوەندی کردووه.

ساڵی ١٩٥٢ به ڕاوێژکاریی حاجی سەید محەممەد شێخەلئیسلام، مامۆستای زانکۆ و سەرۆکی کۆلێژی "مەعقوول و مەنقوول"، لەم کۆلێژه سەرقاڵی خوێندن بوو و هەروەها له کۆلێژی ئەدەبیات و مافپەروەری زانکۆی تاران بەکالۆریۆسی وەرگرتووه.

بابان، ساڵی ١٩٥٨ له بەڕێوبەرایەتی ڕادیۆ و تەلەفیزیۆنی ئێران دادەمەزرێ و بەرپرسی بەرنامەکانی زمانی کوردی له ئەستۆ دەبێ؛ هەروەها له ڕۆژنامەی کوردی کوردستانیش وتاری دەنووسی. ساڵی ١٩٦٣ بووه به سەرۆکی بەڕێوبەرایەتی ڕادیۆ کرماشان و چەند ساڵ دواتریش بوو به بەڕێوەبەری گشتیی ڕادیۆ و تەلەفیزیۆنی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا. پاش سێ ساڵ بووه به بەڕێوەبەری گشتیی ڕادیۆ و تەلەفیزیۆنی پارێزگای کوردستان له شاری سنە.

ئەم بێژەره ناسراوه له تەواوی سەردەمی ژیانی دا هەوڵی دەدا خزمەتی زمانی کوردی بکا و له ڕادیۆکانی تاران، کرماشان، سنە و ورمێ به شارەزایی بەرنامەکانی خۆی به زمانی کوردی پێشکەش به هۆگرانی فەرهەنگ، ئەدەب، مێژوو و عیرفانی کوردی دەکرد.

بەرهەمەکان[دەستکاری]

شوکروڵڵاخان چەندین کتێبی به زمانەکانی کوردی و فارسی بڵاو کردووەتەوه :

  • کورد و کوردستان
  • فەرهەنگی وشەی کوردی و فارسی
  • سەلاحەددین ئەییووبی، قارەمانی کورد
  • کتێبی چوار بەرگی "جوگرافیای کوردستان"

کۆچی دوایی[دەستکاری]

شوکروڵڵا بابان شەوی شەممه ٢٠١٢/١١/١٧ له تەمەنی ٨٩ ساڵی دا له ماڵی خۆی له "مەیدانی گوڵ"های تاران کۆچی دوایی کرد.

سەرچاوە[دەستکاری]

  • گۆڤاری مەهاباد، ژمارەی ١٤١ ساڵی ١٣٩١، لاپەڕەی ٦٤