عەباس جەلیلیان
(لە عەبباس جەلیلیانەوە ڕەوانە کراوە)
ئاکۆ جەلیلیان | |
---|---|
![]() | |
لەدایکبوون | ١٩٧١ |
نەتەوە | کورد |
پیشە | نووسەر، لێکۆڵەر و فەرھەنگنووس |
عەبباس جەلیلیان ناسراو بە ئاکۆ (بە فارسی: عباس جلیلیان؛ لەدایکبووی ١٣٥٠ی ھەتاوی لە ئارووناوا) نووسەر، فەرھەنگنووس، لێکۆڵینەری کوردە کە بەھۆی نووسینی فەرھەنگی کوردی-کوردی-فارسیی باشوور ناسراو و بەناوبانگە. جەلیلیان یەکەمین ڕۆمان بە شێوەزاری کوردیی باشووریی لەژێر ناوی ئاگرمەلووچ نووسیوە. ئەو ھەروەھا نووسەری زانستنامەی کوردیی کوردیکایە.
بەرھەمەکان[دەستکاری]
- جەلیلیان، عەبباس، تاریکخانە: بەرگی یەکم: کرماشان، ناسنامەیێکی نوێ بۆ میژووئێکی کۆن، تھران: نشر داستان، ١٣٩٠.
- جەلیلیان، عەبباس، ڕەنگامە (چیروک)، تھران: شولا، ١٣٨٥.
- جەلیلیان، عەبباس، زەڕینە و سیمینە: (ضربالمثلھای کردی)، تھران: شولا، ١٣٨٥.
- جەلیلیان، عەبباس، فرەنگ باشور (کردی - کردی - فارسی)، تەران: پرسمان، ۱۳۸۵.
- جەلیلیان، عەبباس، ئاگر مەلوچ، اسلامآباد غرب (ئیسلاماباد): مؤلف، ١٣٨٨.
- جەلیلیان، عەباس، مورادی، محەممەد ڕەئووف، گەنجینەی شێوەزارەکانی پارێزگای کرماشان، تاران: ئەکادیمیای زمان و وێژەی فارسی، ١٣٩٦.
- جەلیلیان، عەباس، کوردیکا، کرماشان: دیباچە، بەرگی یەکەم و دۊیەم: ١٣٩٤. (٧ بەرگی لە چاپ دەرھاتووە و جارێ گەیشتووەتەوە بە پێتی «جە».)
دەستبەسەرکردن[دەستکاری]
جەلیلیان لە ڕۆژی پێنجشەممە ٢٦ی بەفرانباری ١٣٨٧ ھەتاوی لە ئارووناوا دەستبەسەر کرا کە دوای دوو مانگ بەر درا. ماوەیێکیتر بە ئیتیھامی جاسوسی بۆ بێگانە بە ١٥ مانگ حەبس کرا. دادگا ئۆغرەکانی جەلیلیان بۆ ھەرێمی کوردستان بەھۆی ئەم حەبسکردنە خوێندووتەوە.
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- بەکارھێنەرانی ویکیپیدیا، وتاری «عباس جلیلیان»، ویکیپیدیای فارسی (٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧).