فەرھەنگی باشوور

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search

فەرھەنگی باشوور ناوی فه‌رهه‌نگێکی (کوردی _ کوردی _ فارسی)یه‌‌ که‌ بە دەستی عەباس جەلیلیان (ئاکۆ)، نووسراوه. چاپی یەکەمی ئەم فەرھەنگە لە ھەولێر بووە و بۆ دووەم جار لە لایەن بڵاوکردنەوەی پورسەمان لە شاری تاران (ئێران)دا لە ساڵی ٢٠٠٦ چاپ کراوه‌. فه‌رهه‌نگه‌که‌ سه‌رجه‌م بریتییه‌ له‌ ٨١٠ لاپه‌ڕه‌ و لە نێوی وشەکانی ھەموو بنزاراوەکانی کوردیی باشووری بە وێنەی کەڵھوڕی، کرماشانی، کولیایی، فەیلی، وشەکانی زاراوەی لوڕیی خورماوایی، و ھەروەھا وشەکانی لەکی کۆکراونەتەوە. لە پێشی ھەر وشە بەرامبەرەکانی دێکەی بە زاراوەکانی کوردی و ھەروەھا بەرامبەری وشەکە بە زمانی فارسی نووسراوە. فەرھەنگی باشوور تا بە ئێستا چڕترین فەرھەنگی کوردیی باشووریە کە چاپ کراوە.

بەستەری دەرەکی[دەستکاری]