بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ئاوێنە (ڕۆژنامە)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئاوێنە
جۆرڕۆژنامەی ھەفتانە
بڵاوکەرەوەدەزگای ئاوێنە
بەشی سیاسیLeft-wing
زمانکوردی
بنکەی سەرەکیسلێمانی، کوردستانی عێراق ھەرێمی کوردستان
ماڵپەڕی فەمیوێبگەی فەرمی

ئاوێنە ڕۆژنامەیەکی حەفتانەیە سەربەخۆیە لەلایەن دەزگای ئاوێنەوە دەردەچێت کە گرنگی بە ھەواڵی ناوخۆیی و جیھانی و وەرزشی دەدات ، ڕۆژنامەکە ڕۆژانی سێشەممە دەردەچێت. ڕۆژنامەنووس ئاسۆس ھەردی دامەزرێنەری ڕۆژنامەی ئاوێنەیە.

ڕۆژنامەکە لەلایەن ئاسۆس ئەحمەد ھەردی سەرنووسەری پێشووی ڕۆژنامەی ھاوڵاتییەوە دامەزرا، دوای ئەوەی لەگەڵ خاوەنی ھاووڵاتیدا تێکھەڵچوون و دەستی لەکارکێشایەوە. ھەردی بەڕێوەبەری کۆمپانیای ئاوێنەیە کە ئاوێنە بڵاودەکاتەوە. لە مانگی یەکی ساڵی ٢٠٠٦ دەستی بە بڵاوکردنەوە کردووە، ھەردی زۆربەی تیمەکەی لە ڕۆژنامەی ھاووڵاتییەوە لەگەڵ خۆی بردووە.

لە ساڵی ٢٠٠٨، سۆزان فیشەر لە پەیمانگای ڕاپۆرتکردنی جەنگ و ئاشتی، لە زاری ئاوێنە تاکە ڕۆژنامەی سەربەخۆی ڕاستەقینە بووە لە باشووری کوردستان، بەو پێیەی تاکە ڕۆژنامە بووە کە مۆدێلی بازرگانی خۆی ڕوونکردووەتەوە. لە ساڵی ٢٠٠٩دا، ڕۆژنامەکە ١٧ ھەزار تیراژی بڵاوکردووەتەوە.[١][٢][٣]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]