نەخۆشیی ڤایرۆسی کۆرۆنای ٢٠١٩

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
کۆڤید-١٩
بە ئینگلیزی: coronavirus disease
کەسێکی دیارZhang Jixian، Zhong Nanshan
ڕووداوە بەرچاوەکانگشتگیربوونی ڤایرۆسی کۆرۆنای ٢٠١٩–٢٠
ھۆکارڤایرۆسی کۆرۆنا ٢ پەیوەندیدار بە ھەناسەی سەخت و تیژ
کاتی دۆزینەوە٣٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩
Location of discoveryووھان
Health specialtyنەخۆشییە چڵکییەکان، پزیشکیی سی، ڤایرۆسناسی، epidemiology، emergency medicine
پشکنینى پزیشکىreverse transcription polymerase chain reaction، ELISEA، سی تی سکەن، polymerase chain reaction، COVID-19 rapid antigen test
ھاشتاگCOVID19
Has natural reservoirmink
ناوبراو بەژدارە بە ڕۆڵیacute respiratory distress syndrome
دەرکەوتنیdisease X
Handled, mitigated, or managed bytreatment of COVID-19
ناسنامەی زاراوەی NCIC171133
ڤایرۆسی کۆرۆنا

نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنا ٢٠١٩ یان کۆڤید-١٩ نەخۆشییەکی تەشەنایییە کە دەبێتە ھۆی ھەوکردنی کۆئەندامی ھەناسە و سیەسۆ و لە ھەندێک کەسدا مەرگ. ھەرچەند کە زۆربەی تووشبووان بەم نەخۆشییە باش دەبنەوە بەڵام بەپێی تەمەن و ڕەگەز لە نێوان یەک بۆ پێنج لە سەدی تووشبووان گیانی خۆیان لەدەست دەدەن. نیشانە دیارەکانی بریتین لە: تا، کۆخە و ھەناسەبڕکە. چەند نیشانەی کەمتر دیاری بریتین لە: ئێشی ماسوولکەکان، بڵق و ئێشی قوڕگ.[١]

نیشانە دیار و باوەکان بریتیین لە: لەرزوتا، کۆکە، ماندوویی، کەمیی ھەناسە و لەدەستدانی ھەستی بۆن و تام. ھەرچەندە زۆربەی ژمارەی تووشبووان نیشانەکانیان کەم و سووکن بەڵام ھەندێکیان دووچاری «تێکچوونی (ناجێگیری) کۆئەندامی ھەناسە» دەبن بەھۆی ھێرشی دەردراوی سایتۆکین، لەکارکەوتنی چەند ئەندامێک و تۆپەڵ بوون (مەیین)ی خوێن. لە دوای کاتی تووشبوونەوە ٥ ڕۆژ دەخایەنێت بۆ دەرکەوتنی نیشانەکان و دەشکرێت ٢ ڕۆژ بۆ ١٤ ڕۆژ بخایەنێت ھەتا نیشانەکان بە تەواوی دەردەکەون.[٢][٣]

ڤایرۆسەکە بەشێوەیەکی سەرەکی لەناو خەڵک دا بڵاودەبێتەوە بەھۆی ڕادەی نزیکی کەسەکان لە یەکترەوە لەڕێی دلۆپە بچووکە بەرھەمھاتووەکانی کاتی کۆکە، پژمین و ئاخافتن. ئەم دلۆپانە دەکەنە سەر ڕووی شتەکان یان سەر زەوی وەک لەوەی بتوانن مەودایەکی درێژ لە ھەودا ببڕن. ھەروەھا دەکرێت خەڵکی تووشووی ڤایرۆسەکە ببن لەڕێی دەستلێدان لە ڕوویەکی پیسبوو بە ڤایرۆسەکە و دواتر دەست بردن بۆ دەموچاویان ھەرچەندە ئەمە ڕێگەیەکی کەمتر باوە بۆ تووشبوون. دوای دەرکەوتنی نیشانەکان سێ ڕۆژی یەکەم بە گوازراوەترین ماوە دادەنرێت و تەنانەت پێش دەرکەوتنی نیشانەکانیش دەکرێت ڤایرۆسەکە لە کەسەێکەوە بۆ کەسێکی دیکە بگوازرێتەوە. ڕێگەی ستاندارد بۆ پشکنینی ڤایرۆسەکە لەڕێی وەرگرتنی نموونەیەکە لە لینجی دەرچەی لووت لەسەر چیلکەیەک. ھەروەھا دەکرێت وێنەی (پشکنینی تیشکی بە کۆمپیوتەر ڕێکخراو - CT scan)ی سنگ یارمەتیدەر بێت بۆ دەستنیشانکردنی نەخۆشییەکە لەو کەسانەی گوومانێکی زۆری تووشبوونیان لێ دەکرێت بەپێی ئەو نیشانە و مەترسییانەی لەسەریان دەرکەوتووە بەڵام ڕێنمایییەکان پێشنیاری بەکارھێنانی شێوازی (CT scan) ناکەن بۆ پشکنینی دەسنیشانکردنی ڕۆژانە و ھەمیشەیی.[٤]

ڕێکارە پێشنیارکراوەکان بۆ ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکە بریتییە لە: زوو زوو دەست شتن، پاراستینی دووری نێوان کەسەکان (بەتایبەتی لەوانەی خاوەنی نیشانەکانن)، ڤارێز (کەرەنتینە) کردن (بەتایبەتی ئەو کەسانەی خاوەنی نیشانەکانن)، داپۆشینی دەم و لووت لە کاتی کۆکەدا و دوورخستنەوەی دەستەکان لە دەموچاو. بەکارھێنانی پارچە قوماشێک بۆ داپۆشینی دەموچاو لە شوێنە گشتییەکان دا پێشنیارکراوە لەلایەن بەرپرسانی تەندروستییەوە بەمەبەستی کەمکردنەوەی مەترسی و ئەگەری گواستنەوەی ڤایرۆسەکە. ھەروەھا بەرپرسانی تەندروستی ڕایان گەیاند کە باشتر وایە دەمامکی دەمەوچاوی جۆری پزیشکی (وەک دەمامکی N95) تەنھا لەلایەن کارمەندانی تەندروستی، وەڵامدەرەوانی فریاگوزاری و ئەوانەوە بەکاربێت کە ڕاستەوخۆ مامەڵە لەگەڵ کەسانی تووشبوودا دەکەن.[٥][٦][٧]

بەپێی (ڕێکخراوی تەندروستی جیھانی – WHO) ھیچ کوتانێک یان چارەسەرێکی دیاریکراوی دژە ڤایرۆس بۆ کۆڤید-١٩ بوونی نییە. جۆری چارەسەرەکان و خزمەتکردنی نەخۆشەکان ئەمانە لەخۆدەگرێت: چارەسەرکردن و باشترکردنی نیشانەکان، خزمەتکردنی پاڵپشتیکەرانە، جیاکردنەوە و بەکارھێنانی ئەو دەرمانانەی ھێشتا لەژێر تاقیکردنەوەدان. لە ڕێکەوتی ٣٠ی کانوونی دووەمی ساڵی ٢٠٢٠ دا (ڕێکخراوی تەندروستی جیھانی - WHO) بڵاوبوونەوەی کۆڤید-١٩ بە (بارێکی لەناکاوی تەندروستی گشتی جێ نیگەرانی نێودەوڵەتی - PHEIC) ڕاگەیاند و لە ١١ی ئازاری ٢٠٢٠ دا بە پەتایەکی جیھانی پێناسەی کرد. گواستنەوەی نەخۆشییەکە ڕوویدابوو لە ناوخۆی کۆمەڵگەدا لە زۆربەی وڵاتانی سەر بە ھەر شەش ناوچە ھەرێمییەکانی ڕێکخراوی WHO.[٨]

نیشانەکان[دەستکاری]

تا (بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەش) باوترین نیشانەی کۆڤید-١٩ بەڵام بەشێوەیەکی بەرچاو شێواز و ڕادەی سەختی تاکە ھەمەجۆرە و گۆرانکاری بەسەردا دێت کە ھەندێک کەسی باساڵاچووی بەرگری لاواز یان باری تەندروستی ھەستیار بەھیچ شێوەیەک تاکەیان نییە. لە لێکۆڵینەوەیەک دا، تەنھا لە ٤٤٪ ئەو خەڵکانەی برابوون بۆ نەخۆشخانە تایان ھەبوو لە کاتێک دا ٨٩٪ کەسەکان دوای بردن و مانەوەیان بۆ نەخۆشخانە دیاردەی تایان تووشببوو. نەبوونی تا لە کەسێک دا نەبوونی نەخۆشیییەکە پشتڕاست ناکاتەوە.

نیشانە باوەکانی دیکە ئەمانەن: کۆکە، لەدەستدانی ئارەزووی خواردن، ماندوویی (شەکەتیی) کەمی ھەناسە، دروستبوونی بەڵغەم و ئازاری ماسولکە و جومگەکان. بەھەمان شێوە نیشانەکانی دڵ تێکەڵھاتن، ڕشانەوە و سکچوون تۆمارکراوە بەڕێژە و ڕادەی جیاواز. پژمین، ئاو (چڵم) ھاتنە خوارەوە بە لووت دا، ھەوکردن و ئازاری قورگ و پەڵەی سەر پێست نیشانە کەمتر باو و دیارەکانن. ھەندێک لە تووشبووەکانی چین لە سەرەتادا تەنھا توندی سەر سنگ و دڵەکوتی (دڵ لێدان بەشێوازێکی خێرا، بە ھێز یان ھەڕەمکی) و کەم بوونەوەی ھەستی بۆنکردن و تێکچوونی ھەستی تامکردنیش دەکرێت ڕووبدات. لەدەستدانی ھەستی بۆنکردن نیشانەیەک بوو لە ٣٠٪ نەخۆشە پشتڕاستکراوەکانی کۆریای باشوور.[٩]

ڕێژەی نیشانەکانی کۆڤید-١٩[دەستکاری]

نیشانە ڕێژەی دەرکەوتن
تا (بەرزی پلەی گەرمیی لەش) ٨٣ – ٩٩٪
کۆکە ٥٩ – ٨٢٪
لەدەست دانی ئارەزووی خواردن ٤٠ – ٨٤٪
ماندوویی (شەکەتیی - بێھێزی) ٤٤ – ٧٠٪
کەمی ھەناسە ٣١ – ٤٠٪
کۆکەی بەڵغەم ٢٨ – ٣٣٪
ئازاری ماسولکەکان ١١ – ٣٥٪

ڕێگریکردن[دەستکاری]

چۆنییەتی خۆپاراستن لە کەسانی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا

ڕێکارەکانی ڕێگریکردن و کەمکردنەوەی ئەگەری تووشبوونی کەسانی دیکە بریتییە لە: مانەوە لە ماڵەوە، دوورکەوتنەوە لە شوێنی قەرەبالغ، بوونی دووری لە نێوان کەسەکان دا، زوو زوو شوشتنی دەستەکان بە ئاو و سابوون بە لایەنی کەمەوە بۆ ماوەی ٢٠ چرکە، خۆڕاھێنانی لەسەر پاکژییەکی باشی کۆئەندامی ھەناسە و دوورکەوتنەوە لە دەست بردن بۆ چاو، لووت و دەم بە دەستی پیس و نەشۆراو. (ناوەندی دەستبەسەردا گرتن و ڕێگریکردنی نەخۆشییەکان - CDC)ی سەر بە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پێشنیاردەکات دەم و لووت بە بەرگێک دابپۆشرێت لە کاتی پژمین و لە کاتی نەبوونی بەرگێک یان قوماشێک دا بە ئەنیشک بەکاربێت بۆ داپۆشین.[١٠][١١]

ھانی پاکژییەکی باشی دەست دەدرێت لەدوای ھەر کۆکە و پژمینێک دا. ناوەندی (CDC) پێشنیاری بەکارھێنانی دەمامکی دەم و لووت دەکات لەو شوێنە گشتییانەی پەیڕەوکردنی ڕێکاری دوورکەوتنەوە لە کەسانی دیکە سەختە وەک بەشێک لە سنووردارکردنی گواستنەوەی ڤایرۆسەکە لەلایەن ئەو کەسانەی ھەڵگری ڤایرۆسەکەن و ھیچ نیشانەیەکیان لەسەر دەرنەکەوتووە. ڕێنمایییەکانی (پەیمانگای نەتەوەیی تەندروستی) ویلایەتە یەکگرتووەکان لە کاتی پێش تووشبوون و دوای تووشبوون بە ڤایرۆسی (SARS-CoV-2) پێشنیاری ھیچ جۆرە دەرمانێک ناکات بۆ ڕێگریکردن لە کۆڤید-١٩ جگە لەو دەرمانانەی بە تاقیکردنەوە پزیشکی لەسەر مرۆڤ ئەنجام دراوە و دواتر پەسەند کراوە بە واتایەکی دی تەنھا ئەو دەرمانانە دەبێت بەکاربھێنرێن کە لەسەر مرۆڤ تاقیکراونەتەوە و کاریگەر بوون و پەسەندکراون.[١٢][١٣]

ڕێکارەکانی دوورکەوتنەوەی کۆمەڵایەتی ھەوڵ دەدات بەرکەوتنی کەسانی تووشبوو کەم بکاتەوە لەگەڵ کۆمەڵە زۆرەکانی دانیشتووان دا لەڕێی داخستنی خوێندگە و شوێنی کارەکان، قەدەغەکردنی گەشت و ھەڵوەشاندنەوەی کۆبوونەوەی زۆر و گەورەی خەڵکی. ڕێنمایییەکانی دوورکەوتنەوە ئاماژەدەکات بە ھەبوونی مەودای ١٫٨ مەتر بە لایەنی کەمەوە لە نێوان یەکدی دا.[١٤]

ئاژەڵەکانی دیکە[دەستکاری]

وا دەردەکەوێت کە ڤایرۆسەکە دەتوانێت لەڕێی مرۆڤەوە بگوازرێتەوە بۆ ئاژەڵەکانی دیکە. پشیلەیەکی ماڵیی لە شاری لیج سەر بە وڵاتی بەلجیکا، دوای ئەوەی خاوەنەکەی تووشی ڤایرۆسەکە ببوو پاش ھەفتەیەک پشیلەکەش نیشانەکانی لەسەر دەرکەوتبوو (سکچوون، ڕشانەوە و کەمیی ھەناسە)، ئەنجامی پشکنینی پشیلەکەش ئەرێنی دەرچوو و بەھەمان شێوە ھەڵگری ڤایرۆسەکە بوو. شێر و پڵنگەکان لە باخچەی ئاژەڵانی برۆنکس لە شاری نیوۆرک سەر بە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پشکنینەکانەکانیان ئەرێنی دەرچوو بۆ ھەبوونی ڤایرۆسەکە و خاوەنی نیشانەکانی کۆڤید-١٩ بوون (کۆکەی وشک و لەدەستدانی ئارەزووی خواردن)[١٥]

لێکۆڵینەوەیەک لەسەر ئاژەڵە ماڵییەکان کە کوترابوون بە ڤایرۆسەکە گەیشتە ئەو دەرئەنجامەی کە پشیلە و مشکی خورما (Ferret) (ئاژەڵێکی شێوە جرجە بەڵام گەورەتر و دڕترە) بە ڕادەیەکی زیاتر ئامادەگیی و ئەگەریان ھەیە تووشی نەخۆشییەکە ببن بەڵام سەگەکان کەمتر ئەگەری تووشبوونیان ھەیە؛ بەڵام لێکۆڵینەوەکە شکستی ھێنا لە دۆزینەوەی ھیچ بەڵگەیەکی زانستی و بەھێز دەربارەی زۆربوونی ڤایرۆسەکە لە بەراز، مراوی و مریشک دا.

لە ئازاری ٢٠٢٠دا، لێکۆڵەرانی زانکۆی ھۆنگ کۆنگ باوەڕیان وابوو کەن دەکرێت ئاژەڵی ھاوشێوەی سمۆرە (ھامستەری سووری - Syrian hamsters) وەک "زیندەوەری نموونە - Model Organism" بۆ لێکۆڵینەوەی کۆڤید-١٩ وەربگیرێت.[١٦][١٧]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Coronavirus disease 2019 (COVID-19)—Symptoms and causes". Mayo Clinic. Retrieved 14 April 2020.
  2. ^ Hui DS, I Azhar E, Madani TA, Ntoumi F, Kock R, Dar O, et al. (February 2020). "The continuing 2019-nCoV epidemic threat of novel coronaviruses to global health—The latest 2019 novel coronavirus outbreak in Wuhan, China". International Journal of Infectious Diseases. 91: 264–266. doi:10.1016/j.ijid.2020.01.009. PMC 7128332. PMID 31953166.
  3. ^ "WHO Director-General's opening remarks at the media briefing on COVID-19". World Health Organization (WHO) (Press release). 11 March 2020. Archived from the original on 11 March 2020. Retrieved 12 March 2020.
  4. ^ Kelland, Kate (19 June 2020). "Italy sewage study suggests COVID-19 was there in December 2019". REUTERS. Retrieved 20 June 2020.
  5. ^ Murthy S, Gomersall CD, Fowler RA (March 2020). "Care for Critically Ill Patients With COVID-19". JAMA. 323 (15): 1499. doi:10.1001/jama.2020.3633. PMID 32159735.
  6. ^ Cascella M, Rajnik M, Cuomo A, Dulebohn SC, Di Napoli R (2020). "Features, Evaluation and Treatment Coronavirus (COVID-19)". StatPearls. Treasure Island (FL): StatPearls Publishing. PMID 32150360. Retrieved 18 March 2020.
  7. ^ Bikdeli B, Madhavan MV, Jimenez D, Chuich T, Dreyfus I, Driggin E, et al. (April 2020). "COVID-19 and Thrombotic or Thromboembolic Disease: Implications for Prevention, Antithrombotic Therapy, and Follow-up". Journal of the American College of Cardiology. 75 (23): 2950–2973. doi:10.1016/j.jacc.2020.04.031. PMC 7164881. PMID 32311448.
  8. ^ "Q&A on coronaviruses (COVID-19)". World Health Organization. 17 April 2020. Archived from the original on 14 May 2020. Retrieved 14 May 2020.
  9. ^ Bourouiba L (March 2020). "Turbulent Gas Clouds and Respiratory Pathogen Emissions: Potential Implications for Reducing Transmission of COVID-19". JAMA. doi:10.1001/jama.2020.4756. PMID 32215590.
  10. ^ Salehi S, Abedi A, Balakrishnan S, Gholamrezanezhad A (March 2020). "Coronavirus Disease 2019 (COVID-19): A Systematic Review of Imaging Findings in 919 Patients". AJR. American Journal of Roentgenology: 1–7. doi:10.2214/AJR.20.23034. PMID 32174129.
  11. ^ "ACR Recommendations for the use of Chest Radiography and Computed Tomography (CT) for Suspected COVID-19 Infection". American College of Radiology. 22 March 2020. Archived from the original on 28 March 2020.
  12. ^ "Advice for public". World Health Organization (WHO). Archived from the original on 26 January 2020. Retrieved 25 February 2020. {{cite web}}: Unknown parameter |name-list-format= ignored (help)
  13. ^ "Guidance on social distancing for everyone in the UK". GOV.UK. Archived from the original on 24 March 2020. Retrieved 25 March 2020.
  14. ^ "Recommendations for Cloth Face Covers". Centers for Disease Control and Prevention (بە ئینگلیزی). 3 April 2020. Retrieved 3 June 2020.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  15. ^ "How to Protect Yourself & Others". Centers for Disease Control and Prevention (CDC). 8 April 2020. Archived from the original on 26 February 2020. Retrieved 9 April 2020.
  16. ^ "Statement on the second meeting of the International Health Regulations (2005) Emergency Committee regarding the outbreak of novel coronavirus (2019-nCoV)". World Health Organization (WHO). Archived from the original on 31 January 2020. Retrieved 11 February 2020. {{cite web}}: Unknown parameter |name-list-format= ignored (help)
  17. ^ Mahtani S, Berger M, O'Grady S, Iati M (6 February 2020). "Hundreds of evacuees to be held on bases in California; Hong Kong and Taiwan restrict travel from mainland China". The Washington Post. Archived from the original on 7 February 2020. Retrieved 11 February 2020. {{cite news}}: Unknown parameter |name-list-format= ignored (help)