بۆ ناوەڕۆک بازبدە

لاپەڕەی سپی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

لاپەڕەی سپی (بە کوردیی باکووری: Laperrey Spî) دواین بەرھەمی زەکەریا عەبدوڵڵایە کە لە ٢٠١٠ بڵاوی کردووەتەوە.[١] ئەلبومەکە لە ١٤ گۆرانی پێکھاتووە کە دوازدەیان بە کوردیی ناوەندیین و دووانەکەی تریشیان بە زاراوەی کوردیی باکووریین. ھەموو ھەڵبەستی گۆرانییەکانی ئەلبومی لاپەڕەی سپی لەلایەن سامی ئەرگۆشی نووسراوە. قازانجی ئەم ئەلبومەیش ھەمووی بەخشرایە ھەتیوان و منداڵانی لێقەوماوی جەنگ.[٢]

لە ساڵی ٢٠١٠ لە ڕاپرسییەکی گۆڤاری گوڵاندا ئەلبومی لاپەڕەی سپی بە باشترین ئەلبومی ئەو ساڵە دەستنیشان کرا.[٣] ژانرای مۆسیقی ئەلبومی لاپەڕەی سپی مۆسیقای جیھانی و پۆپە، مافی لەبەرگرتنەوەی ئەلبومەکە لەلایەن زەکەریاموزیک پارێزراوە.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ڕەسەنەکە لە ٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  2. «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ڕەسەنەکە لە ٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  3. «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ڕەسەنەکە لە ٢١ی تشرینی دووەمی ٢٠١١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ ھێنراوە.


بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]