گەنجی پیر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

گەنجی پیر (بە کوردیی باکووری: Gencî Pîr) شەشەمین ئەلبومی زەکەریا عەبدوڵڵایە، کە لە سەرەتای ٢٠٠٧ بڵاوی کردووەتەوە.[١] ئەلبومی گەنجی پیر لە دوازدە گۆرانی پێکھاتووە. دەیان بە کوردیی ناوەندییە و دووشیان بە کوردیی باکووری، کە ئەمانەن:[٢]

  1. درەنگ ھاتی
  2. گوڵێ(کلیپەکەی لە ئستەنبۆل تۆمارکراوە)[٣]
  3. کیژێ نەکەی
  4. Min Tu Navê
  5. گەنجی پیر
  6. تۆم دەوێ
  7. جارێ دڵ دەدەی
  8. ڕۆژی بەختم
  9. بۆ من بە
  10. Derdê Te
  11. ئیشقت
  12. چۆن دڵت دێ

شێواز[دەستکاری]

زەکەریا لەم ئەلبومەدا شێوازێکی نوێی تاقی کردەوە کە تێیدا زیاتر ئاوازی بیانی خستە ناو گۆرانییەکانی ھەروەک چۆن لە گۆرانیی ڕۆژی بەختم دەبیندرێت کە دەچێتە چەشنی (R&B)، بەڵام بە گشتی زۆربەی گۆرانییەکانی ئەم ئەلبومە دەچنە چەشنی پۆپی کوردی.

سەرچاوەکان[دەستکاری]