ئەیووب عەلی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە ئەیوب عەلیەوە ڕەوانە کراوە)
ئەیووب عەلی

ئەیووب عەلی
لەدایکبوون١٩٧٣
نیشتەجێیئینگلتەرا
نەتەوەکورد
پەروەردەبەکالۆریۆس لە ئەندازیاری میکانیک
پیشەگۆرانیبێژ
چالاکبوون۱۹۹٥-ئێستا

ئەیووب عەلی (لە دایکبووی ١٩٧٣، سەنگاو، چەمچەماڵ)[١][٢] گۆرانیبێژێکی کورد، بە زاراوەی سۆرانی گۆرانی دەڵێت، چەند بەرھەمێکیشی ھەیە بەزاری کرمانجی.[٣]

ئەیووب عەلی

خوێندن و ھونەر[دەستکاری]

ئەیووب عەلی قۆناغی خوێندن سەرەتایی لە شارۆچکەی سەنگاو تەواوکردووە، دواتر چۆتە سلێمانی خوێندنی ئامادەیی تەواوکردووە. دواتر لە ساڵی ١٩٩٣ دەچێتە زانکۆ، ئەیووب بڕواننامەی بەکالۆریۆسی لە ئەندازیاری میکانیک بەدەستھێناوە لە زانکۆی سەلاحەدین لە ساڵی ١٩٩٨.[١][٢] ئەیووب عەلی لە قۆناغی زانکۆدا چالاکییەکانی لەبواری میوزیک و گۆرانی دەستپێکرد بەبەشداریکردن لە چالاکی و گرووپەکانی نێو زانکۆ، دواتریش لە ساڵانی ١٩٩٥ بۆ ١٩٩٨ لە ڕادیۆ کوردییەکان گۆرانی تۆمارکرد.

لە ساڵی ١٩٩٩، کوردستانی بەجێھێشت و ڕوویکردە ئینگلتەرا و ئێستاش لەوێ دەژی.[١][٤] دواتر لە ساڵی ٢٠٠٣، گۆرانی «دڵم مەشکێنە» ی بڵاوکردەوە بەدەنگی خۆی کە ئاواز و تێکستی خۆی دایڕشتبوو. لە ساڵانی ٢٠٠٤ و ٢٠٠٦ دوو ئەلبوومی گۆرانی بەناوەکانی «خە‌مێکی بێ کۆتایی» و «ماڵاوایی» بڵاوکردەوە. دواتر لە ساڵی ٢٠٠٩، لەگەڵ ئاوازدانەر ھەڵکەوت زاھیر ئەلبوومی سێیەمی بەناوی مۆم بڵاوکردەوە، یەکەمجار بوو ئەیووب کار لەگەڵ ئاوازدانەرێک بکات. دواتر لە ساڵی ٢٠١١، ئەلبوومێکی دیکەی بەبێ ناونیشان بڵاوکردەوە.

بەرھەمەکان[دەستکاری]

ئەلبووم[دەستکاری]

  • خەمێکی بێ کۆتایی (ئەلبووم)، ٢٠٠٤
  • ماڵاوایی (ئەلبووم)، ٢٠٠٦
  • مۆم (ئەلبووم)، ٢٠٠٩
  • ئەلبوومێکی بێ ناونیشان، ٢٠١١
  • بێ سنوور، ٢٠١٤[٥]

تاک گۆرانی[دەستکاری]

  • دڵم مەشکێنە، ٢٠٠٣
  • کوردم، ٢٠١٥[٦]
  • تریفەی پێکەنین، ٢٠١٥[٧]
  • بەڵێ عاشقم، ٢٠١٩ (دوێت لەگەڵ بڵند عەبدولڵا)[٨]
  • نامەکانت، ٢٠٢٠[٢]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ئ ا ب ئەیووب عەلی: سەمفۆنیای شنگال و پێشمەرگە لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست کارێکی دەگمەنن ١٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.، ماڵپەڕی ڕووداو، دەرباز یونس، 04-10-2015 بڵاوکراوەتەوە.
  2. ^ ئ ا ب ئەیووب عەلی نامەکانی بڵاوکردەوە[بەستەری مردوو]، ماڵپەڕی خەندان، ڕۆژی 2020-01-02 ھێنراوە.
  3. ^ ئەیووب عەلی کۆڵەگەیھکی ھونەری ھاوچەرخ[بەستەری مردوو]، ماڵپەڕی ھەولێر، لەڕۆژی نیسان 19, 2018 نووسراوە.
  4. ^ ئەیووب عەلی کلیپێکی نوێ بڵاو دەکاتەوە، ماڵپەڕی باس نیوز، ڕۆژی 21/06/2019 نووسراوە.
  5. ^ ئەیووب عەلی کارە نوێیەکەی بۆ رووداو باسدەکات ٣ی شوباتی ٢٠١٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.، ماڵپەڕی ڕووداو، ڕۆژی 31-01-2014 نووسراوە.
  6. ^ ئەیووب عەلی نوێترین کلیپی بڵاوکردەوە ٢٠ی حوزەیرانی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.، ماڵپەڕی ڕووداو، نووسینی ڕێکەوت سەلام، ڕۆژی 28-07-2015 بڵاوکراوەتەوە.
  7. ^ ئەیووب عەلی کلیپێکی نوێ بڵاودەکاتەوە، ماڵپەڕی ڕووداو[بەستەری مردوو]، ڕۆژی 02-05-2015 نووسراوە.
  8. ^ بڵند عەبدوڵا و ئەیووب عەلی پێکەوە دەگەڕێنەوە ٢٤ی شوباتی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.، ماڵپەڕی خەندان، ڕۆژی 2018-12-18 نووسراوە.