زانکۆی سەڵاحەدین
ڕواڵەت
(لە زانکۆی سەلاحەدینەوە ڕەوانە کراوە)
| زانکۆی سەڵاحەدین Salahaddin University | |
|---|---|
| زانکۆی سەڵاحەدین-ھەولێر | |
![]() | |
| دامەزراندن | ١٩٦٨ لە سلێمانی ساڵی ١٩٨١ گوازرایەوە بۆ ھەولێر |
| جۆر | میللی، حکومی |
| سەرۆکی زانکۆ | کامەران یونس حەمەدئەمین |
| شوێن | ھەولێر, پارێزگای ھەولێر, ھەرێمی کوردستان، عێراق |
| کامپ | ناوەندی شار |
| ماڵپەڕ | https://su.edu.krd/ |
زانکۆی سەڵاحەدین دێرینترین زانکۆیە لە باشووری کوردستاندا کە کامپی زانکۆکە ئێستا لە شاری ھەولێری پایتەختی ھەرێمی کوردستانە،[١] ئەم زانکۆیە یەکەم جار لە شاری سلێمانی لە ساڵی ١٩٦٨ دامەزرا، بەڵام لە ساڵی ١٩٨١ گواسترایەوە بۆ شاری ھەولێر.
زانکۆی سەڵحەدین ئەندامە لە کۆمەڵەی نێودەوڵەتیی زانکۆکان.[٢] تاوەکوو ٢٠٠٥ کۆلێژە پزیشکییەکانی ھەولێر لەو زانکۆیە بوو، بەڵام لەو ساڵەوە زانکۆی پزیشکیی ھەولێری لێ جیابووەوە. جۆری خوێندن لە زانکۆکەدا خۆڕایییە بەوەی زانکۆیەکی حکوومییە.[٣] ئێستا دکتۆر کامەران یونس سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدینە.[٤][٥]
کۆلێژەکان
[دەستکاری]کۆلێژەکانی زانکۆی سەلاحەدین بریتین لە:
- کۆلێژی زانست
- کۆلێژی کشتوکاڵ
- کۆلێژی تەکنیکی ئەندازیاری
- کۆلێژی کارگێڕی و ئابوری
- کۆڵێژی ھونەرە جوانەکان
- کۆلێژی زانستە ئیسلامییەکان
- کۆلێژی پەروەردە
- کۆلێژی یاسا
- کۆلێژی زمان
- کۆلێژی پەروەردەی بنەرەت
- کۆلێژی ئاداب
- کۆلێژی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکان
- کۆلێژی زمان
- کۆلێژی زانستە سیاسییەکان
بڕوانامەکان
[دەستکاری]
لە زانکۆیەکە چەندین بڕوانامە بە خوێندکار دەبەخشێندرێت
- بەکالۆریۆسی زانست (Bachelor of Science)
- بەکالۆریۆسی ھونەر (Bachelor of Arts)
- ماستەر لە زانست (Master of Science)
- ماستەر لە ھونەر (Master of Arts)
- دوکتۆرا (PhD)
- دوکتۆرای پزیشکی - Medical degree (MD)
سەرۆک
[دەستکاری]- کامەران یونس حەمەدئەمین
دەرچووە ناودیارەکانی زانکۆ
[دەستکاری]چەندین کەسی ناسراو لە زانکۆی سەلاحەدین خوێندنیان بەکۆتا ھێناوە، لەوانە:
- نەوزاد ھادی پارێزگاری پێشووی ھەولێر
- نووری مالیکی سەرۆککوەزیرانی پێشووی عێراق
- محەممەد عارف
- شەماڵ سائیب ھونەرمەند
- مارف خەزنەدار نووسەری کورد
- فەرھاد پیرباڵ
- فەتحی میرانی
- کەمال خۆشناو
- سەعدی بەرزنجی
- شوکریە ڕەسوول
- کوردستان موکریانی
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ «چەند خوێندکارێکی زانکۆی سەلاحەددین: شوێن نییە تێیدا بخەوین». www.rudaw.net. لە ١٩ی نیسانی ٢٠٢١ ھێنراوە.
{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر) - ↑ «List of IAU Members – IAU». iau-aiu.net. لە ١٩ی نیسانی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ↑ «زانکۆ و دامەزراوە ئەکادیمییەکانى کوردستان | وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى». archive.gov.krd. لە ١٩ی نیسانی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ↑ «پ. ی. د.کامەران یونس سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدین-ھەولێر سەردنی کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی کرد». زانكۆی سهلاحهدین-ههولێر (بە کوردی). ٢٢ی شوباتی ٢٠٢٢. لە ڕەسەنەکە لە ١٠ی ئابی ٢٠٢٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٠ی ئابی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ↑ www.rudaw.net https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/290620225. لە ١٠ی ئابی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
{{cite web}}: پارامەتری|title=ونە یانیش واڵایە (یارمەتی)
