کوردیی باکووری
کوردیی باکووری | |
---|---|
کورمانجی، کرمانجی | |
قسەی پێدەکرێ لە | ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() |
ناوچە | ڕۆژھەڵاتی ناوین |
ژمارەی ئاخێوەران | ١٨ ملیۆن (ڕێکەوت نەدراوە) |
بنەماڵەی زمان | |
کۆدەکانی زمان | |
ISO 639-3 | kmr |
کورمانجی یان کوردیی باکوور یەکێک لە شێوەزارە سەرەکییەکانی زمانی کوردییە.[١] کورمانجی زۆرترین ئاخێوەری ھەیە لە ناو ھەموو زاراوە کوردییەکان، لە ھەر چوار پارچەی کوردستان قسەی پێدەکرێت، بە تایبەتی لە باکوور و ڕۆژاوا.
قسەکەرانی کورمانجی لە کوردستان[دەستکاری]
باکوور[دەستکاری]
زۆربەی کوردانی باکووری کوردستان بە کورمانجی دەدوێن. بە زۆری لە ناوچەی ئاناتۆلیای ڕۆژھەڵات و ناوچەی ئاناتۆلیای باشووری ڕۆژھەڵات نیشتەجێن و ئەوانی دیکەش لە ناوچەکانی تری تورکیا.
ڕۆژاوا[دەستکاری]
ھەموو کوردانی ڕۆژئاوای کوردستان کە لە باکوور، باکووری ڕۆژھەڵات و ڕۆژھەڵاتی سووریا نیشتەجێن بە کورمانجی دەدوێن.
باشوور[دەستکاری]
لە باشووری کوردستان لە زۆر شوێن قسەیپێدەکرێت، بەڵام بە تایبەتی لە پارێزگاکانی ھەولێر، دھۆک و نەینەوا قسەیپێدەکرێت.[٢]
ڕۆژھەڵات[دەستکاری]
لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان لە شارەکانی ورمێ، سلیڤانا، سێرۆ، ماکۆ، سەڵماس، بوژنۆرد، قۆچان و شارەکانی دیکەی پارێزگاکانی ورمێ و خۆراسانی باکوور و ھەندێکیش لە پارێزگای خۆراسانی ڕەزەوی.
ئەمانەش ببینە[دەستکاری]
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ^ زاراوەکانی زمانی کوردی - ئاکادمیی زمانی کوردی
- ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە ١٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩. لە ڕێکەوتی ١٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ ھێنراوە.
![]() | ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]
![]() |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە کوردیی باکووری تێدایە. |