قۆچان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search

قۆچان، شارێکی سەر بە پارێزگای خۆراسانی ڕەزەوییە و ناوەکەی لە "خبوشانەوە" ھاتووە. ژمارەی دانیشتوانی ئەم شارە دەگاتە ١١٥٠٠٠ ھەزار کەس بە پێی سەرژمێری سالی ٢٠٠٦، زۆرینەی دانیشتووان کوردن و بە زاراوەی کورمانجی و فارسی کە زمانی ڕەسمی دەوڵەتە دەئاخڤن. پێکھاتەی کورد لە قۆچان بریتیە لە ھۆزی زەعفەرانلو و بێچرانلو و میلانلو کە کاتی خۆی لە سەرحەدانی کوردستانەوە بۆ ئەم شوێنە راگوێزراون. لە ناودارەکانی قۆچان کەلیمۆڵڵا تەوەحۆدییە کە نووسەرێکی ناوداری کوردی خوراسانە. ھەروەھا لە ھەڵکەوتووانی ئەم شارە جەعفەر قولی کوڕی مەلا ڕەزا قولی لە دەروروبەری ساڵی ١٨١٤ لە گوندی شکافکۆی لە دایک بووە، ئەم گوندە کەوتۆتە باکووری ڕۆژھەڵاتی ئاوایی قۆچان. باوکی لە ئێلی کوردی زەنگەلانلوو بووە. لە ناو خەڵکی بەجافەر قولی زەنگلی، جافەر قولی بێچارە، جافەر قولی عەندەلیب، جافەر قولی موختار ناسراوە، ھەندێ لەم ناوانە خۆی بۆ خۆی داینابوون و لەناو شیعریدا بڵاوی کردوونەتەوە.