ھیندستان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(ڕەوانەکراوە لە هیندەوە)
Jump to navigation Jump to search
کۆماری ھیندستان
Bhārat Gaṇarājya
Horizontal tricolour flag bearing, from top to bottom, deep saffron, white, and green horizontal bands. In the centre of the white band is a navy-blue wheel with 24 spokes. Three lions facing left, right, and toward viewer, atop a frieze containing a galloping horse, a 24-spoke wheel, and an elephant. Underneath is a motto: "सत्यमेव जयते".
دروشم: "ساتیامێڤ جایەتی" (ڕاستی سەردەکەوێت)
سروود: "Jana Gana Mana" (بەنگلا)[١][٢]
"Thou Art the Ruler of the Minds of All People"[٣][١]
سروودی نەتەوەیی
"Vande Mataram"
"I Bow to Thee, Mother"[a][٤][١]
Image of a globe centred on India, with India highlighted.
Area controlled by India shown in dark green; regions claimed but not controlled shown in light green
پایتەختنیوودێلھی
گەورەترین شار
زمانە فەرمییەکان
زمانە نیشتمانییەکان نییە[٨][٩][١٠]
زمانە ناوچەییەکان
Native languages [لیستی زمانەکانی هیندستان
ناوی هاووڵاتی هیندی
ئەندامێتی داڕێژە:Cslist
دەوڵەت فیدرالیازم پەرلەمانی دەستووری وڵات
 -  President Ram Nath Kovind
 -  Vice President Venkaiah Naidu
 -  Prime Minister نارێندرا مۆدی
 -  Chief Justice Sharad Arvind Bobde
 -  Speaker of the Lok Sabha Om Birla
یاسادانەر پەرلەمان
 -  ئەنجومەنی باڵا Rajya Sabha
 -  ئەنجومەنی خواروو Lok Sabha
Independence بەشێک لە شانشینی یەکگرتوو 
 -  Dominion ١٥ی ئابی ١٩٤٧ 
 -  Republic ٢٦ی کانوونی دووەمی ١٩٥٠ 
ڕووبەر
 -  سەرجەم ٣,٢٨٧,٢٦٣[١] کیلۆمەتری چوارگۆشە [c](٧ەمین)
١,٢٦٩,٣٤٦ مایلی چوارگۆشە 
 -  ئاو (%) ٩.٦
ژمارەی دانیشتوان
 -  بەراوردی داڕێژە:UN Population ١٬٣٢٦٬٠٩٣٬٢٤٧ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە (2nd)
 -  سەرژمێریی 2011 ١,٢١٠,٨٥٤,٩٧٧[١٢][١٣] (2nd)
GDP (PPP) بەراوردی ٢٠٢٠
 -  سەرجەم decrease $٨.٦٨٣ تریلیۆن دۆلار[١٤] (3rd)
 -  سەرانە decrease $٦،٢٨٣[١٤] (١١٨ەمین)
GDP (nominal) بەراوردی ٢٠٢٠
 -  سەرجەم decrease $٢.٥٩ تریلیۆن دۆلار[١٤] (٦ەمین)
 -  سەرانە decrease $١،٨٧٦[١٤] (١٣٩ەمین)
Gini (٢٠١٣) ٣٣.٩ (٧٩ەمین)
HDI (2019) ٠.٦٤٥ (١٣١st)
دراو ڕووپیەی هیندی (₹) (INR)
ناوچەی کاتی IST (UTC+05:30)
DST is not observed
شێوازەکانی ڕێکەوتنووسین
لای لێخوڕین چەپ[١٥]
پاوانی ئینتەرنێت .in (others)
کۆدی تەلەفۆن +91

ھیندستان یان کۆماری ھیند (بە ئینگلیزی: India؛ بە هیندی: Bhārat Gaṇarājya)[١٦] وڵاتێکە لە باشووری ئاسیا، دووەم پڕدانیشتوانترین وڵاتی جیهانە، حەوتەمەین گەورەوڵاتی جیهانە لەڕووی ڕووبەرەوە، گەورەترین وڵاتی دیموکراسییە لە جیهان لەڕووی دانیشتوانەوە. لە باشوورەوە لکاوە بە زەریای هیندی هەروەها لە باشووری ڕۆژاواش بە دەریای عەرەبییە، هیندستان لە ڕۆژاواوە هاوسنوورە لەگەڵ پاکستان،[e] هەروەها هەریەکە لە چین، نیپاڵ و بوتان دەکەونە باکوور؛ بەنگلادیش و میانماریش دەکەونە ڕۆژهەڵات، هەروەها هیند لە زەریای هیندییەوە دراوسێی سریلانکا و ماڵدیڤە. لەپاڵ ئەوانەش سنووری ئاوی هەوبەشی لەگەڵ تایلەند و ئیندەنووسیا هەیە.

مرۆڤ نزیکەی ٥٥ هەزار ساڵ لەمەوبەر لە ئەفریقاوە هاتە نیمچەکیشوەری ھیندی.[١٧] مانەوەیان لەم ناوچەیە لە فۆرم و گرووپی جیاواز وایکرد ناوچەکە جیاواز دەرکەوێت، بەجۆرێک لەدوای ئەفریقا دووەم ناوچەیە کە زۆرترین ژمارەی جیاوازی جینی مرۆڤ لێ بێت.[١٨] نزیکەی ٩٠٠٠ ساڵ پێش ئێستا، ژیان لە نیمچەکیشوەری هیندی جێگیریی وەرگرت، لەم نێوانەدا دەرکەوتنی شارستانیی دۆڵی ئیندوس لە میلینیۆمی پێش زایینن هەبوو.[١٩] لە ١٢٠٠ ساڵ بەر لەزایین، زمانی سانسکریت بنچینەیەکی سەرەتایی درووست بوو و دواتر لە باکووری ڕۆژاوای هیندستان بڵاوبوویەوە،[٢٠] لەلایەکی دیکەوە زمانی ریجڤدا دەرکەوت کە بەکاردەهات بۆ تۆمارکردن و وێنەکردن لە ئایینی هیندووئیزم لە هیندستان.[٢١] لە باکوور و ڕۆژاوای هیند، زمانە دراڤیدییەکان چیتر نەمان.[٢٢] لە ٤٠٠ ساڵ بەر لەزایین، سیستمی چینایەتی و پۆلینکردن لە ئایینی هیندووئیزم دەرکەوت،[٢٣] هاوکات هەریەکە لە ئایینەکانی بودیزم و جاینیزم دەرکەوتن، کە ئەوان فەرمانە کۆمەڵایەتییەکانیان بەبێ گەڕانەوە بۆ پۆلین و بنەچەی کەسەکان دەسەپاند.[٢٤] ئیمپراتۆریەتیی ماوریا و ئیمپراتۆریەتیی گوپتا لەیەکەمین دەسەڵاتدارە سیاسییەکانی ناوچەکە بوون،[٢٥] دواتر سەردەمی دەسەڵاتیان بە داهێنانەکانیانەوە کۆتایی هات،[٢٦] لەپاڵ ئەوەش شکۆ و بوونی ژنیان نەهێشت لە کایەی سیاسەتدا[٢٧] هەروەها سیستەمی پۆلینکردن و چینایەتی هیندووئیزم بەڕێکخراوییەوە خستە ناو بیرووباوەڕەکانی بەڕێوەبردن.[f][٢٨] لە باشووری هیند، شا و فەرمانڕەواکانی ناوەڕاستی هیند هەستان بە هاوردەکردنی کەلتووری دین و زمانی دراڤیدییەکان بۆ شانشینەکانی باشووری ڕۆژهەڵاتی هیندستان.[٢٩]

لە سەدەکانی ناوین، هەریەکە لە ئایینەکانی مەسیحی، ئیسلام و زەردەشتی گەیشتنە باشوور و ڕۆژاوای هیندستان.[٣٠] دواتر سوپای موسڵمانەکان لە ناوەڕاستی ئاسیاوە بەرەو باکووری هیندستان بەپچڕ پچڕ هەنگاویان دەنا.[٣١]

ھێمایە فەرمییە نەتەوەییەکانی ھیند
ئاژەڵی نەتەوەیی 2005-bandipur-tusker.jpg
باڵندەی نەتەوەیی Pavo muticus (Tierpark Berlin) - 1017-899-(118).jpg
درەختی نەتەوەیی Banyan tree on the banks of Khadakwasla Dam.jpg
گوڵی نەتەوەیی Sacred lotus Nelumbo nucifera.jpg
شوێنەواری ئاژەڵی نەتەوەیی Panthera tigris.jpg
National aquatic marine mammal PlatanistaHardwicke.jpg
جانەوەری نەتەوەیی King-Cobra.jpg
شوێنەواری مامالی نەتەوەیی Hanuman Langur.jpg
میوەی نەتەوەیی An Unripe Mango Of Ratnagiri (India).JPG
پەرستگای نەتەوەیی New Delhi Temple.jpg
ڕووباری نەتەوەیی River Ganges.JPG
چیای نەتەوەیی Nanda Devi 2006.JPG

جوگرافیا[دەستکاری]

نیمچە دورگەی ھندستان دەکەوێتە باشووری ئاسیا و لەسێ لاوە بە ئاو دەورەدراوە و حەوت وڵاتی دراوسێی ھەیە، دراوسێکانی ھندستان: لە خۆرئاواوە پاکستان لە باکووری خۆرھەڵاتەوە بەنگلادش و نیپاڵ و بۆتان لە باکوورەوە چین لە باشوورەوە سنووری ئاویی ھاوبەشی لە گەڵ سریلانکا ھەیە.

زنجیرە چیای هیمالایا نیمچە دورگەی هیندی لە بانی تبت جیا دەكاتەوە

دانیشتووان[دەستکاری]

بەپێی ئامارەکانی ساڵی ٢٠١٤ ژمارەی دانیشتووانی وڵاتی ھیندستان١٬٢٦٧٬٤٠١٬٨٥٠ کەس بووە کە دەکاتە ١٧٫٥٠٪ لەسەدی ڕێژەی خەڵکی جیھان. تەمەنی مامناوەندی خەڵکی ئەم وڵاتە ٢٦٫٦ ساڵە. ھەروەھا ٣٢ لەسەدی دانیشتووانی وڵات لە شارەکان دەژین.[٣٢] لە ڕووی ژمارەی دانیشتووانەوە ھندستان دووەم وڵاتی جیھانە و بە گەورەترین وڵاتی دیموکراسی جیھان ناسراوە. لە ناو خۆی وڵات بەردەوامبوونی تێکھەڵچوون و ئاڵۆزی لە نێوان لایەنە ئەتنی و ئایینیەکاندا گورزی کاریگەری لە ژیانی سیاسی وەشاندووە و ھەندێک جار ئەم ڕووداوانە، دیموکراسی و عەلمانیەتی وڵاتی ڕووبەڕووی مەترسی گەورە دەکەنەوە.

مێژوو[دەستکاری]

دوای زیاتر لە سەدەیەک داگیرکردن لەلایەن بەریتانیا و دەیان ساڵ لە ئابووریەکی داخراو، خەریکە ھیندستان دەبێتە زلھێزێکی جیھان. لە ساڵی ١٩٤٧ سەربەخۆیی لە بەریتانیا ڕاگەیاند و ھەر لەو ساڵەدا پاکستانی لێ جیابۆوە، ئەم جیابوونەوەیە بووە ھەوێنی ئاڵۆزی و پێکدادانەکانی ساڵانی دواتر لە ناوچەکەدا لەوانە سێ شەڕی گەورە لەگەڵ پاکستان بە ھۆی ھەرێمی کشمیرەوە. لە ساڵی ٢٠٠٤ خولێکی نوێی دانوسان لە نێوان ھەردوولا دەستی پێکردوە. لە گەڵ ئەوەشدا کە ناوبەناو ھەندێک کردەوەی توندوتیژی و تەقینەوە باڵ دەکێشن بەسەر ئەم دانوستانەدا، زۆرجار کاربەدەستە ھندییەکان دەست و پێوەندەکانی پاکستان بە ئەنجامدانی ئەم کردەوانە تۆمەتبار دەکەن، بەڵام ھەردوولا بەردەوام ھەوڵی ڕەواندنەوەی ئەم گرژیانە دەدەن. لە ساڵی ١٩٨٤ ئەندێراغاندی سەرۆک وەزیرانی ئەو کاتەی ھیندستان لەلایەن پاسەوانانی خۆیەوە کە لە سیکە توندرەوەکان بوون، تیرۆر کرا. ھۆکاری ئەم کردەوەیە فەرمانێکی سەرۆک وەزیران بو بە سوپا تاکو میلیشیا سیکەکان لە پەرستگای ئاڵتونیی لە شاری ئامریسار دەربکەن. لە ساڵی ١٩٩٢ تێکدانی مزگەوتی بابری لەلایەن ھندیە توندڕەوەکان، شەڕو تێکھەڵچوونی موسوڵمان و ھیندۆسییەکانی لێکەوتەوە. دوای سەربەخۆیی ھندستان، جەواھر لەعل نەھرۆ یەکەم سەرۆک وەزیرانی دوای دامەزراندنی کۆمارێکی سۆشیالست بوو. جەواھر لەعل نەھرۆ لەم پێناوەدا پەرەی بە ژێرخانی ئابووری وڵاتدا و بەشێک لەم سیاسەتانە لە قۆناغەکانی دوایی بوونە بارێکی قورس لەسەر بوجەی ئەو وڵاتە. لە کۆتایی ھەشتاکان ھندستان دەرگاکانی خۆی بەرەو دونیای دەرەوە واڵا کرد. چاکسازی ئابووری و خستنەگەڕی سەرمایەی دەرەکی لە لایەن حکومەتەوە ھاندرا. ئێستا زۆربەی وڵاتە پێشکەوتووەکانی جیھان لە ڕووی ئابووری و سیاسیەوە خوازیاری ئەوەن پەیوەندی پتەویان لەگەڵ ھندستان ھەبێت، تەنانەت چین کە سەردەمێک دوژمنی ھندستان بوو پەرەی بە پەیوەندیەکانی خۆی داوە لەگەڵ ئەم وڵاتەدا.

حکومەت[دەستکاری]

دابەشبوونی میری لەو وڵاتە بەسێ داموودەزگا بەستراوەتەوە کە ناوەندی یاسادانان بریتییە لە پەرلەمان وە ناوەندی جێبەجێکردن حکوومەتە وە ناوەندی سێیەم دادگایە.

پەرلەمانی ھیندستان دەکەوێتە نیو دەلھی پایتەختی وڵاتەکە وە بەسەر دوو دەستە دابەشکراوە کە دەستەی یەکەمیان دەستەیەکی باڵایە پێێ دەڵێن (Rajya Sabha) وە دەستەی دووەم لەوی دییان نزمترە بەناوی (Lok Sabha) کە بە ماڵی خەڵک ناسراوە. دەستەی Rajya Sabha لە ٢٥٠ ئەندام پێکدێت وە دەستەی Lok Sabha لە ٥٥٢ ئەندام پێکدێت.

دەستەی سەرۆکایەتی حکوومەت لە سەرۆک و جێگری سەرۆک و سەرۆکوەزیران پێکدێت لەگەڵ وەزیرەکانی حکوومەت. پێنج ساڵ جارێک ھەڵبژاردن بۆ سەرۆک وڵاتەکە دەکرێت. سەرۆک دەتوانێت سەرۆکوەزیران ھەڵبژێرێت کە ئەوییان زۆرترین دەسەڵاتی ھەیە. لەوەتەی ١٦ی ئایاری ٢٠١٤ەوە نارێندا مۆدی لە پلەی سەرۆکوەزیرانی ھیندستانە.

ئابووری[دەستکاری]

ھیندستان یەکێکە لەو وڵاتانەی زۆرترین گەشەی ئابووری تێدا ڕوودەدات کە ئابووری ئەو وڵاتە سێیەم وڵاتە لەم بوارە کە تەنیا بەرھەمی ناوخۆی ئەو وڵاتە بە ٤٧٩٨ میلیارد دۆلار دەخەملێنرێت. ئابووری وڵاتەکە بەندە بە کشتووکاڵ، کارخانە، کارەبا، ئەلیکتڕۆنی، بەرھەمھێنانی خۆراک، نەوت، ماددە کیماییەکان.

ڕاگەیاندن[دەستکاری]

دوای کۆتایی ھاتنی قۆرخکردنی ڕاگەیاندن لە لایەن حکومەتەوە، ئەم پیشەیە زۆر پێشکەوتووە و ڕێژەی کەناڵە ئەھلیەکان لە ھندستان لە زیادبووندان و کەناڵەکانی تایبەت بە ھەواڵ بینەرێکی زۆریان ھەیە. ھەندێک لەم کەناڵانە ٢٤ کاتژمێر بەرنامە بڵاو دەکەنەوە. چەند کەناڵی دیکەش مۆڵەتی فەرمییان بۆ بڵاوکرنەوەی بەرنامەکانیان بەدەست ھێناوەو وا بڕیارە بەم زوانە دەست بەکاربن. ڕادیۆ ئەھلیەکانیش لە زیادبووندان، بەڵام تەنیا ڕادیۆی میری "ئال ئیندیا " ڕێگەی پێدراوە ھەواڵ بڵاو بکاتەوە. چاپەمەنیەکانی ھندستان یەکجار چالاک و لەسەر پێن، لەگەڵ پەرەسەندنی چینی مام ناوەندی کۆمەڵگاشدا خوێنەر و ژمارەی ڕۆژنامەکانیش لە زیادبووندایە. ڕێژەی بەکارھێنەرەکانی تۆڕی ئینتەرنێت لە ساڵی ٢٠٠٧ نزیکەی ٤٢ ملیون کەس بووە.

سینەما[دەستکاری]

ھیند یەکێکە لە چالاکترین وڵات لە پەخشکردن و دەرھێنانی فیلم کە یەکی لە گەورەترین ڕێکخراوی جیھانی سەرپەرشتی دەکات بەنێوی بۆلیوود(بالیڤوود) کە بارەگای فەرمی دەکەوێتە شاری بۆمبای پایتەختی کۆنی ھیندستان

وەرزش[دەستکاری]

وەرزش لە ھیندستان: ((تۆپی پێ)) و ((تایکواندۆ)) و یاری ((کریکیت))، یاری کریکیت زۆرترین جەماوەری ھەیە، بەتایبەتی لە یارییەکانی جامی جیھانی کریکیت کە ھیندستان تا ئێستا سێ جار بووەتە پاڵەوانی ئەو جامە.

دیمۆگرافیا و زمان[دەستکاری]

هیندستان بەپێی چڕی دانیشتوان، ئایین و زمان
وێنەی بۆ چڕی دانیشتوان لەسەر نەخشەی هیندستان، بەپێی ئامارەکانی حکوومەت بۆ ساڵی ١٩٠١.
چڕی دانیشتوانی هیند بۆ هەر ویلایەتێک، بەپێی ئامارەکانی حکوومەت بۆ ساڵی ٢٠١١.
دابەشبوونی ئایینەکان بەپێی ژمارەی زۆرینەیان، بە پشتبەستن بە ئامارەکانی فەرمی ساڵی ١٩٠١. census
خێزانی زمانەکانی باشووری ئاسیا.

لە ڕاپۆرتی سەرژمێری ساڵی ٢٠١١دا، ھیندستان دووەم وڵاتی پڕ لە دانیشتوانە لە جیھاندا، کە ژمارەی دانیشتوانی دەگاتە ١٢١٠,١٩٣,٤٢٢ کەس،[٣٣] لە ساڵی ٢٠٠١ بۆ ٢٠١١ بە ڕێژەی ١٧,٦٤% زیادی کردووە،[٣٤] بە بەراورد بە ٢١.٥٤% گەشەی لە دەیەی پێشوو (١٩٩١–٢٠٠١)[٣٤] ڕێژەی ڕەگەزی مرۆڤ، بە پێی سەرژمێریی ساڵی ٢٠١١، ٩٤٠ مێیە لە ھەر ھەزار نێرێک. [٣٣٤] تەمەنی میدیا ٢٧.٦ ساڵ بوو لە ساڵی ٢٠١٦. [٢٧١] یەکەم سەرژمێری دوای کۆلۆنیالیزم، کە لە ساڵی ١٩٥١ ئەنجام درا، ٣٦١ ملیۆن کەس بوو.[٣٣] ئەو پێشکەوتنە پزیشکیانەی لە ٥٠ ساڵی ڕابردوودا کراون و ھەروەھا زیادبوونی بەرھەمی دارایی کشتوکاڵی کە لە لایەن "شۆڕشی هیندستانی سەوز"ەوە کرا، بووە ھۆی ئەوەی کە دانیشتوانی ھیندستان بە خێرایی گەشە بکەن.[٣٥]

تێکڕای چاوەڕوانیی تەمەن و ژیان لە ھیندستان لە ٦٨ ساڵیدایە، ٦٩.٦ ساڵ بۆ ژنان، ٦٧.٣ ساڵ بۆ پیاوان.[٣٤] لە دەوروبەری ٥٠ پزیشک ھەیە بۆ ھەر ١٠٠ ھەزار ھیندیەک.[٣٦] کۆچ کردن لە لادێوە بۆ ناوچە شارنشینەکان، داینەمۆیەکی گرنگ بووە لە مێژووی ئەم دواییەی ھیندستاندا. ژمارەی ئەو کەسانەی لە ناوچە شارەکاندا دەژین لە نێوان ساڵانی ١٩٩١ بۆ ٢٠٠١ بە ڕێژەی ٣١.٢% زیادی کردووە.[٣٧] لەگەڵ ئەوەش لە ساڵی ٢٠٠١ دا، زیاتر لە ٧٠% خەڵک لە ناوچە گوندنشینەکان ژیاون.[٣٨][٣٩] ئاستی شارنشینەکان لە سەرژمێری ساڵی ٢٠٠١ دا زیاتر لە ٢٧.٨١% بوو، لە سەرژمێری ساڵی ٢٠١١ بەرز بووەوە بۆ ٣١.١٦%. خاوبوونەوەی ڕێژەی گەشەی گشتی دانیشتوان بەھۆی دابەزینی ڕێژەی گەشەبوو لەناوچە لادێییەکان ئەمەش لەوەتەی ساڵی ١٩٩١ەوە دەبینرێت.[٤٠] بە پێی سەرژمێرییەکانی حکوومەت بۆ ساڵی ٢٠١١، ٥٣ ملیۆن و نیو شارنشین لە ھیندستان ھەن؛ کە زۆرترینیان لە شارەکانی مۆمبای، دەلھی، کۆلکەتا، چێنای، بەنگالور، ھایدرئاباد و ئەحمەدئابادن. ڕێژەی خوێندەواری لە ساڵی ٢٠١١ دا، ٧٤.٠٤% بووە: ٦٥,٤٦% لە ڕەگەزی مێ و ٨٢.١٤% لە ڕەگەزی نێر.[٤١] جیاوازیی خوێندەواری لادێ-شار، کە ٢١.٢ خاڵ بوو لە ساڵی ٢٠٠١ دا، دابەزی بۆ ١٦.١ خاڵ لە ڕێژەی سەدی بۆ ساڵی ٢٠١١. گەشەکردنی ڕێژەی خوێندەواری لادێیی دوو ھێندەی ناوچە شارنشینەکانە.[٤٠] کێرالا خوێندەوارترین ویلایەتە بە ٩٣.٩١% خوێندەواری؛ لە کاتێکدا بیھار کەمترینە بە ڕێژەی ٦٣.٨٢% خەمڵێندراوە.[٤١]

دیوی ژوورەوەی کڵێسای سان تۆمە باسیلیکا، لە شاری چێنای، تامیل نادو. وابڕوا دەکرێت کە ئایینی کریستیان لە سەددەی دووەم هاتبێتە هیندستان.

.ھیندستان لە دوو خێزانی سەرەکی زماندا دەژین: ھیندوئاریان (نزیکەی ٧٤%ی دانیشتوان قسەی پێ دەکەن) و دراڤیدیان (٢٤%ی دانیشتوان قسەی پێ دەکەن) ئەو زمانانەی تر کە لە ھیندستان قسەی پێ دەکەن لە خێزانی زمانی ئۆسترۆزیاتیک و چینی-تبتیەوە ھاتوون. ھیندستان ھیچ زمانێکی نەتەوەیی نییە.[٤٢] زمانی ھیندی بە گەورەترین ژمارەی قسەکەران ھەژمار دەکرێت، زمانی فەرمی حکوومەتە.[٤٣][٤٤] ئینگلیزی بە شێوەیەکی فراوان لە بازرگانی و کارگێڕیدا بەکار دەھێنرێت و باری "زمانی فەرمی لاوەکیە"؛[٥] گرنگە لە پەروەردەدا، بە تایبەتی وەک مامناوەندیی خوێندنی باڵا. ھەر خاکێکی دەوڵەت و یەکێتی یەک زمانی فەرمی یان زیاتری ھەیە، دەستووریش بە تایبەتی ٢٢ "خشتەی زمانەکان".

ئایین[دەستکاری]

دابەشبوونی ئایینەکان بەپێی ژمارەی زۆرینەیان، بە پشتبەستن بە ئامارەکانی فەرمی ساڵی ١٩٠١. لەسەر ژمێری ئاینی ساڵی ۲۰۱۱ لە ھیندستان گەورەترین ژمارەی شوێنکەوتوان ھیندوویزم بوو بە ڕێژەی %٧٩.٨٠، شوێنکەوتوانی ئاینی ئیسلام بە ڕێژەی %١٤.٢٣ بوو، کریستیانی %٢.٣٠، سیخیم %١.٧٢، بودیزم %٠.٧٠، جانیزم %٠.٣٦، وە ئەوانی تر %٠.٩.[٤٥] ھیندستان سێیەم گەورەترین ژمارەی موسڵمانی ھەیە، گەورەترین وڵاتی زۆرینە موسڵمانە لەناو ئەو وڵاتانەی کە ئیسلام زۆرینە نییە.[٤٦][٤٧]

ئایینەکان لە هیندستان
ئایینەکان ڕێژە
هیندوو
  
٨٠٫٠٪
سوننە
  
١٥٫٠٪
ئەوانی تر
  
٥٫٠٪

فەرھەنگ[دەستکاری]

پەرستگای ئومیە، پەرستگایەکی هیندوو لە گوجارات، هیندستان.

مێژووی کەلتووری هیندی زیاتر لە ٤٥٠٠ ساڵە،[٤٨] لەماوەی سەردەمی ڤیدیدا (دەورووبەری ساڵانی نێوان ١٧٠٠ بۆ ٥٠٠ ساڵ پێش زایین)، بناغەکانی فەلسەفەی هیندوو، میتۆلۆژیا، تیۆلۆژی، و ئەدەب دایاننا بوو، وە زۆرێک لە باوەڕ و مەشقەکان کە تاکوو ئەمڕۆش هەن، وەک دارما، کارما، یوگا و مۆکشا دامەزران.[٤٩] هیندستان بە جیاوازی ئایینییەوە ناسراوە، بەبوونی ئایینەکانی هیندووئیزم، بودیزم، سیخیزم، ئیسلام، مەسیحی و جەینیزم لە نێو ئایینە گەورەکانی وڵاتەکەن.[٥٠] ئاینی هەرە سەرەکی، هیندووئیزمە، لە لایەن خوێندنگا جۆراوجۆرە مێژووییەکانی فکریەوە شێوەیان بۆ کراوە لەوانە؛ ئاپانیشادش،[٥١] یۆگا سوتراس، بزوتنەوەی باکتی[٥٠] و بە فەلسەفەی بودی.[٥٢]

نمایشی هونەریی[دەستکاری]

مۆسیقای هیندی ڕەنگی داوەتەوە بەسەر کۆمەڵێک ستایلی هەرێمیی و نەریتییەکان، بەمانایەکی دیکە جوگرافیا گەورەکەی هیندستان وایکردووە مۆسیقای هیندی دابەشبێت بەسەر ویلایەتەکانی ئەو وڵاتە. مۆسیقای کلاسیک دوو ژانەر و جۆر لە خۆ دەگرێت: باکووری هیندوستانیی و باشووری قوتابخانەکانی کارناتیک.[٥٣] لەلایەکی دیکەشەوە هەندێ فۆرمی مۆسیقی لۆکاڵیش هەن لەوانە: فیلمی و میوزیکی فۆلۆکلۆریی هیندی. بەهەمان شێوە سەمای هیندیش دابەشبوونی ناوچەیی بەخۆیەوە بینیوە لەوانە بانگرا لە ویلایەتی پەنجاب، بیهو لە ویلایەتی ئەسام، جومایر هەروەها چهاو لە ویلایەتەکانی جارکەند، ئۆدیشا و بەنگالی ڕۆژاوا، گابرا و داندیا لە ویلایەتی گوجەرات، گوومەر لە ویلایەتی ڕاجستان هەروەها لاڤانی لە ویلایەتی مەهاراشترا. لەلایەن ئەکادیمیای نەتەوەیی هیندستان بۆ مۆسیقا، سەما و دراما هەشت جۆرە سەمای دیکە دانراون کە ئەنجام دەدرێت لەگەڵ گێڕانەوەی چیڕۆکە میتۆلۆژیاکان، ئەوانیش بریتین لە بهارەتانایتام (لە ویلایەتی تامیل ناندوو)، کاتاک (لە ویلایەتی ئوتار پرادیش)، کاتاکالی و مۆهینیاتام (لە ویلایەتی کێرالا)، کوچیپودی (لە ویلایەتی ئەندرا پرادیش)، مانیپوری (لە ویلایەتی مانیپور)، ئۆدیسی (لە ویلایەتی ئۆدیشا) وە هەروەها ساتریا (لە ویلایەتی ئەسام).[٥٤]

خواردن[دەستکاری]

خواردنی هیندی پێکهاتووە لە جۆرەها خواردنی کلتووری و ناوچەیی، بە ڕەچاوکردنی مەودای هەمەجۆریی لە جۆری خاک، ئاووهەوا، کولتوور، گروپە ڕەگەزییەکان و داگیرکاری ئەوا ئەم خواردنانە بەشوەیەکی بەرچاو جیاوازن لەیەکتری، بە بەکارهێنانی بەهارات، گیا، سەوزە و میوەی ناوخۆی وڵاتەکە. شێوازی درووستکردنی خواردنی هیندی کەوتۆتە ژێر کاریگەریی ئاینەکانەوە، بە دیاریکراویش لە شێوازی هەڵبژاردن و نەریتە کۆنەکانی ئایینی هیندوو.[٥٥] لەلایەکی دیکەشەوە، شێوازی ئیسلامییش کاریگەری خستە سەر خواردنی هیندی بەتایبەتیش لەسەردەمی مەغۆل لە هیند. دواتر بە گەیشتنی پورتوگالیەکان بۆ کەنارەکانی باشوری ڕۆژئاوای هیندستان هەروەها حووکمرانی بەریتانیاش لە هیند. ئەم سێ لایەنە کاریگەرییەکانی لەسەر ژەمەکانی پیلاف (جۆرێکە لە برنج) و بریانی؛ ڤیندالۆ و تیفین و کاری مەتن درووست کرد.[٥٦] پێشتر، لە ئاڵوگۆڕی کردن لەگەڵ کۆڵۆمبی تەماتەو گەنمەشامی و پاقلە و بندوق و ئەنەناس و دەوەن و لە هەموویان بەرچاوتر کاغەزی چیلی بۆ هیندستان هێنا. هەریەکێک لەمانە بەبەردەوامی بەکاردەهاتن.[٥٧] لە بەرامبەردا، بازرگانی بەهاراتی هیندستان و ئەوروپا بووە هۆی هاندانێک بۆ هاتنی سەردەمی دۆزینەوە لە ئەووروپا.[٥٨]

دانەوێڵە لە هیندستان گەشە دەکەن، بەپشت بەستنێکی تەواو بە وەرزی بارانبارین لە هیند ئەمەش بەدابەشبوونیان بەسەر ناوچە جیاوازەکانی وڵات و ئەو جۆرە دانەوێڵەی کە گەشەدەکات.[٥٩] بە گشتی دابەشکردنی ناوچەی جوگرافیی دانەوێڵەیەکان لە هیندستان، بە پشت بەستن بە باران دیاری کرابوو، ئەمەش هەتاوەکو گەشتنی ئاودێری دەستکرد بەردەوامیی هەبوو.[٦٠] برنج، کە ئاوێکی زۆری پێویستە، بە شێوازە کۆنەکان گەشەی کردووە لەو ناوچەکانی کە ڕێژەی بارانبارینی زۆربووە بەتایبەت لە باکووری ڕۆژهەڵات و کەناری ڕۆژئاوای وڵات. گەنم لە ناوچەکانی بارانبارینی مامناوەند چاندراوە، وەک دەشتەکانی باکووری هیندستان. وە هەرزنەکان لە ناوچەی باران بارینی کەم گەشە ئەکەن، وەک ڕاجستان و بەرزایەکانی دێکان.[٦١][٦٢]

بنچینەی ژەمە باوەکانی هیندی بەرهەمی دانەوێڵەیەکی کوڵاوە لەگەڵ قاپێک خواردنی تیژ (توون).[٦٣][٦٤][٦٥] تایبەتمەندییەکی دیار لە خواردنی هیندیدا ئەوەیە بوونی ژمارەیەکی زۆر و جیاواز سەوزەیە، هەر خواردنێک تایبەتمەندییەک لە جوگرافیا و کلتووری ئەو وڵاتە وەرگرتووە.[٦٦] دەرکەوتنی ئەهیمسا، فەلسەفەی دوورکەوتنەوە لە تووندوتیژی بەرامبەر بە هەموو شتێکی ژیان بووە فرمانێک لە سەرەتاکانی مێژووی هیند ،بەتایبەتیش لە نێو ڕێبازەکانی ئوپانیشادیک هیندوو، بودیزم و جاینیزم وا دەردەکەوێت کە ئەمە هۆکارێکی دیار بێت لە بڵاوبوونی سەوزەخۆرەکان لە نێوان بەشێک لە شوێنکەوتووانی ئایینی هیندوو، به تایبەتی لە باشووری هیندستان، گوجارات، هیندی زمانەکان لە باکوور و ناوەڕاستی هیندستان هاوکات لەنێو شوێنکەوتووانی جاینیزم هەمان شت هەیە.[٦٧] لەناو ئەو گروپانەدا، هەست بە نائارامییەکی بەهێز دەکرێت لە خواردنی گۆشتدا،[٦٨] وە بەشداری دەکەن لە کەمی ڕێژەیی بەکارهێنانی گۆشت بۆ خۆراکی گشتی لە هیندستان.[٦٩] بە پێچەوانەی چین، کە لە ساڵانەی گەشەی ئابووریدا ڕێژەی گۆشت بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە، لە بەرامبەردا هیندستان بەرهەمهێنانی شیرەمەنی زیاتر کردووە.[٧٠]

لە هەزار ساڵی ڕابردوودا، گرنگترین هاوردەکردنی تەکنیکی چێشتلێنان بۆ هیندستان لە ماوەی ئیمپراتۆریەتی موگهالدا روویدا. چاندنی برنج زۆر زووتر بڵاوبووەوە لە هیندستانەوە بۆ ناوەڕاست و ڕۆژئاوای ئاسیا، لەگەڵ ئەوەشدا، لە کاتی حوکمی (موگهالدا) بوو کە قاپەکان، وەک پیلەف(شێوازێکی خواردنی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە) بوون، لە کاتی خەلافەتی عەباسی دا پەرەی سەند، و تەکنیکی چێشت لێنان وەک پێچانەوەی گۆشت لە ماست، بڵاوبۆوە بۆ باکوری هیندستان لە هەرێمەکانی باکوری ڕۆژئاواوە. بۆ دەستکەوتنی ماستی سادەی خوێواوی فارسی، (پیواز، سیر،بادەم و بەهارات)ی بۆ زیادکرا لە هیندستان. برنج گەشەی کرد بۆ باشووری ڕۆژئاوای پایتەختی موگال، شاری ئەگرا کە لە جیهانی ئیسلامیدا ناوبانگی پەیدا کردبوو بە دەنکە تۆوێکی وشک کە داپۆشراوە بە چینێک میوە،کە بەکەمی کوڵاو و جێگرەوەی گۆشتی برژاوە، بەپێی تەکنیکێکی تری چێشتلێنان، بۆ بەرهەمهێنانی ئەوەی ئەمڕۆ بووە بە بریانی هیندی،تایبەتمەندییەکە لە خواردنی خۆش لە زۆربەی بەشەکانی هیندستان. لە خواردندا کە لە چێشتخانەکانی شاری باکووری هیندستان و نێودەوڵەتی پێشکەشدەکرێت، جیاوازی خواردنی هیندی بە شێوەیەکی کەم شاردرایەوە لەلایەن زۆری جۆری خواردنی پەنجابی. ئەمە بە زۆری بە بەکارهێنانی وەڵامێکی بازرگانی لە نێوان خەڵکی ناوچەی پەنجاب کە لە ساڵی 1947 لە دابەشکاریی هیندستان ئاوارە بوون. ناسنامەی چێشتی هیندی لەگەڵ مریشکی تەندۆری کە لە فڕنی تەندۆر دا دەکوڵێت،کە بە شێوەیەکی داب و نەریتی بۆ نان برژاندن لە لەدێیەکانی پەنجاب و ناوچەی دەلهی بەکارهاتووە هاتووە، بەتایبەتی لەنێو موسڵماناندا، بەڵام کە لە بنەڕەتدا خەڵکی ئاسیای ناوەڕاستن

تێبینییەکان[دەستکاری]

  1. ^ "[...] Jana Gana Mana is the National Anthem of India, subject to such alterations in the words as the Government may authorise as occasion arises; and the song Vande Mataram, which has played a historic part in the struggle for Indian freedom, shall be honoured equally with Jana Gana Mana and shall have equal status with it."(Constituent Assembly of India 1950).
  2. ^ According to Part XVII of the Constitution of India, Hindi in the Devanagari script is the official language of the Union, along with English as an additional official language.[٥][٤][٦] States and union territories can have a different official language of their own other than Hindi or English.
  3. ^ "The country's exact size is subject to debate because some borders are disputed. The Indian government lists the total area as ٣٬٢٨٧٬٢٦٠ km2 (١٬٢٦٩٬٢٢٠ sq mi) and the total land area as ٣٬٠٦٠٬٥٠٠ km2 (١٬١٨١٬٧٠٠ sq mi); the United Nations lists the total area as ٣٬٢٨٧٬٢٦٣ km2 (١٬٢٦٩٬٢١٩ sq mi) and total land area as ٢٬٩٧٣٬١٩٠ km2 (١٬١٤٧٬٩٦٠ sq mi)."(Library of Congress 2004).
  4. ^ See Date and time notation in India.
  5. ^ The Government of India also regards Afghanistan as a bordering country, as it considers all of Kashmir to be part of India. However, this is disputed, and the region bordering Afghanistan is administered by Pakistan. Source: "Ministry of Home Affairs (Department of Border Management)" (PDF). لە ڕەسەن (PDF)ەوە ئەرشیڤ کراوە لە 17 March 2015. لە ڕێکەوتی ٠١ی ئەیلوولی ٢٠٠٨ ھێنراوە. 
  6. ^ " A Chinese pilgrim also recorded evidence of the caste system as he could observe it. According to this evidence the treatment meted out to untouchables such as the Chandalas was very similar to that which they experienced in later periods. This would contradict assertions that this rigid form of the caste system emerged in India only as a reaction to the Islamic conquest.[٢٨]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ی ا ب پ "National Symbols | National Portal of India". India.gov.in. لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە 4 February 2017. لە ڕێکەوتی ٠١ی ئازاری ٢٠١٧ ھێنراوە. The National Anthem of India Jana Gana Mana, composed originally in Bengali by Rabindranath Tagore, was adopted in its Hindi version by the Constituent Assembly as the National Anthem of India on 24 January 1950. 
  2. ^ "National anthem of India: a brief on 'Jana Gana Mana'". News18. لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە 17 April 2019. لە ڕێکەوتی ٠٧ی حوزەیرانی ٢٠١٩ ھێنراوە. 
  3. ^ Wolpert 2003, p. 1.
  4. ^ ی ا National Informatics Centre 2005.
  5. ^ ی ا Ministry of Home Affairs 1960.
  6. ^ "Profile | National Portal of India". India.gov.in. لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە 30 August 2013. لە ڕێکەوتی ٢٣ی ئابی ٢٠١٣ ھێنراوە. 
  7. ^ "Constitutional Provisions – Official Language Related Part-17 of the Constitution of India". National Informatics Centre (بە زمانی ھیندی). لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە 8 November 2016. لە ڕێکەوتی ٠١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ ھێنراوە. 
  8. ^ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی <ref> ھەڵە؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری Times News Network نەدراوە
  9. ^ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی <ref> ھەڵە؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری NoneNtl نەدراوە
  10. ^ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی <ref> ھەڵە؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری Press Trust of India نەدراوە
  11. ^ "Report of the Commissioner for linguistic minorities: 50th report (July 2012 to June 2013)" (PDF). Commissioner for Linguistic Minorities, Ministry of Minority Affairs, Government of India. لە ڕەسەن (PDF)ەوە ئەرشیڤ کراوە لە 8 July 2016. لە ڕێکەوتی ٢٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٤ ھێنراوە. 
  12. ^ "Population Enumeration Data (Final Population)". 2011 Census Data. Office of the Registrar General & Census Commissioner, India. لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە 22 May 2016. لە ڕێکەوتی ١٧ی حوزەیرانی ٢٠١٦ ھێنراوە. 
  13. ^ "A – 2 Decadal Variation in Population Since 1901" (PDF). 2011 Census Data. Office of the Registrar General & Census Commissioner, India. لە ڕەسەن (PDF)ەوە ئەرشیڤ کراوە لە 30 April 2016. لە ڕێکەوتی ١٧ی حوزەیرانی ٢٠١٦ ھێنراوە. 
  14. ^ ی ا ب پ "World Economic Outlook Database, October 2020". IMF.org. International Monetary Fund. لە ڕێکەوتی ١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە. 
  15. ^ "List of all left- & right-driving countries around the world". worldstandards.eu. 13 May 2020. لە ڕێکەوتی ١٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ ھێنراوە. 
  16. ^ The Essential Desk Reference، Oxford University Press، 2002، پەڕە 76، ISBN 978-0-19-512873-4  "Official name: Republic of India."; –John Da Graça (2017)، Heads of State and Government، London: Macmillan، پەڕە 421، ISBN 978-1-349-65771-1  "Official name: Republic of India; Bharat Ganarajya (Hindi)"; –Graham Rhind (2017)، Global Sourcebook of Address Data Management: A Guide to Address Formats and Data in 194 Countries، Taylor & Francis، پەڕە 302، ISBN 978-1-351-93326-1  "Official name: Republic of India; Bharat."; –Bradnock، Robert W. (2015)، The Routledge Atlas of South Asian Affairs، Routledge، پەڕە 108، ISBN 978-1-317-40511-5  "Official name: English: Republic of India; Hindi:Bharat Ganarajya"; –Penguin Compact Atlas of the World، Penguin، 2012، پەڕە 140، ISBN 978-0-7566-9859-1  "Official name: Republic of India"; –Merriam-Webster's Geographical Dictionary (وەشانی 3rd)، Merriam-Webster، 1997، پەڕەکان 515–516، ISBN 978-0-87779-546-9  "Officially, Republic of India"; –Complete Atlas of the World, 3rd Edition: The Definitive View of the Earth، DK Publishing، 2016، پەڕە 54، ISBN 978-1-4654-5528-4  "Official name: Republic of India"; –Worldwide Government Directory with Intergovernmental Organizations 2013، CQ Press، 10 May 2013، پەڕە 726، ISBN 978-1-4522-9937-2  "India (Republic of India; Bharat Ganarajya)"
  17. ^ (a) Dyson، Tim (2018)، A Population History of India: From the First Modern People to the Present Day، Oxford University Press، پەڕە 1، ISBN 978-0-19-882905-8 ; (b) Michael D. Petraglia؛ Bridget Allchin (22 May 2007). The Evolution and History of Human Populations in South Asia: Inter-disciplinary Studies in Archaeology, Biological Anthropology, Linguistics and Genetics. Springer Science + Business Media. پەڕە 6. ISBN 978-1-4020-5562-1. ; (c) Fisher، Michael H. (2018)، An Environmental History of India: From Earliest Times to the Twenty-First Century، Cambridge University Press، پەڕە 23، ISBN 978-1-107-11162-2 
  18. ^ Dyson، Tim (2018)، A Population History of India: From the First Modern People to the Present Day، Oxford University Press، پەڕە 28، ISBN 978-0-19-882905-8 
  19. ^ (a) Dyson، Tim (2018)، A Population History of India: From the First Modern People to the Present Day، Oxford University Press، پەڕەکان 4–5، ISBN 978-0-19-882905-8 ; (b) Fisher، Michael H. (2018)، An Environmental History of India: From Earliest Times to the Twenty-First Century، Cambridge University Press، پەڕە 33، ISBN 978-1-107-11162-2 
  20. ^ (a) Dyson، Tim (2018)، A Population History of India: From the First Modern People to the Present Day، Oxford University Press، پەڕەکان 14–15، ISBN 978-0-19-882905-8 ; (b) Robb، Peter (2011)، A History of India، Macmillan، پەڕە 46، ISBN 978-0-230-34549-2 ; (c) Ludden، David (2013)، India and South Asia: A Short History، Oneworld Publications، پەڕە 19، ISBN 978-1-78074-108-6 
  21. ^ (a) Dyson، Tim (2018)، A Population History of India: From the First Modern People to the Present Day، Oxford University Press، پەڕەکان 14–15، ISBN 978-0-19-882905-8 ; (b) Robb، Peter (2011)، A History of India، Macmillan، پەڕە 46، ISBN 978-0-230-34549-2 ; (c) Ludden، David (2013)، India and South Asia: A Short History، Oneworld Publications، پەڕە 19، ISBN 978-1-78074-108-6 
  22. ^ (a) Dyson، Tim (2018)، A Population History of India: From the First Modern People to the Present Day، Oxford University Press، پەڕە 25، ISBN 978-0-19-882905-8 ; (b)Dyson، Tim (2018)، A Population History of India: From the First Modern People to the Present Day، Oxford University Press، پەڕە 16، ISBN 978-0-19-882905-8 
  23. ^ Dyson، Tim (2018)، A Population History of India: From the First Modern People to the Present Day، Oxford University Press، پەڕە 16، ISBN 978-0-19-882905-8 
  24. ^ Fisher، Michael H. (2018)، An Environmental History of India: From Earliest Times to the Twenty-First Century، Cambridge University Press، پەڕە 59، ISBN 978-1-107-11162-2 
  25. ^ (a) Dyson، Tim (2018)، A Population History of India: From the First Modern People to the Present Day، Oxford University Press، پەڕەکان 16–17، ISBN 978-0-19-882905-8 ; (b)Fisher، Michael H. (2018)، An Environmental History of India: From Earliest Times to the Twenty-First Century، Cambridge University Press، پەڕە 67، ISBN 978-1-107-11162-2 ; (c)Robb، Peter (2011)، A History of India، Macmillan، پەڕەکان 56–57، ISBN 978-0-230-34549-2 ; (d) Ludden، David (2013)، India and South Asia: A Short History، Oneworld Publications، پەڕەکان 29–30، ISBN 978-1-78074-108-6 
  26. ^ (a) Ludden، David (2013)، India and South Asia: A Short History، Oneworld Publications، پەڕەکان 28–29، ISBN 978-1-78074-108-6 ; (b) Glenn Van Brummelen (2014)، "Arithmetic"، in Thomas F. Glick؛ Steven Livesey؛ Faith Wallis، Medieval Science, Technology, and Medicine: An Encyclopedia، Routledge، پەڕەکان 46–48، ISBN 978-1-135-45932-1 
  27. ^ (a) Dyson، Tim (2018)، A Population History of India: From the First Modern People to the Present Day، Oxford University Press، پەڕە 20، ISBN 978-0-19-882905-8 ; (b) Stein 2010, p. 90; (c)Ramusack، Barbara N. (1999)، "Women in South Asia"، in Barbara N. Ramusack, Sharon L. Sievers، Women in Asia: Restoring Women to History، Indiana University Press، پەڕەکان 27–29، ISBN 0-253-21267-7 
  28. ^ ی ا Kulke & Rothermund 2004, p. 93.
  29. ^ Asher، Catherine B.؛ Talbot، Cynthia (2006)، India Before Europe، Cambridge University Press، پەڕە 17، ISBN 978-0-521-80904-7 
  30. ^ (a) Ludden، David (2013)، India and South Asia: A Short History، Oneworld Publications، پەڕە 54، ISBN 978-1-78074-108-6 ; (b) Asher، Catherine B.؛ Talbot، Cynthia (2006)، India Before Europe، Cambridge University Press، پەڕەکان 78–79، ISBN 978-0-521-80904-7 ; (c) Fisher، Michael H. (2018)، An Environmental History of India: From Earliest Times to the Twenty-First Century، Cambridge University Press، پەڕە 76، ISBN 978-1-107-11162-2 
  31. ^ (a) Ludden، David (2013)، India and South Asia: A Short History، Oneworld Publications، پەڕەکان 68–70، ISBN 978-1-78074-108-6 ; (b) Asher، Catherine B.؛ Talbot، Cynthia (2006)، India Before Europe، Cambridge University Press، پەڕەکان 19, 24، ISBN 978-0-521-80904-7 
  32. ^ Countries in the world (ranked by 2014 population)(ئینگلیزی). ماڵپەڕی Worldometers. سەردان لە ڕێکەوتی ٥ی ئایاری ٢٠١٥.
  33. ^ ی ا Provisional Population Totals Paper 1 of 2011 India, p. 160.
  34. ^ ی ا ب Provisional Population Totals Paper 1 of 2011 India, p. 165.
  35. ^ Rorabacher 2010, pp. 35–39.
  36. ^ Dev & Rao 2009, p. 329.
  37. ^ Garg 2005.
  38. ^ Dyson & Visaria 2005, pp. 115–129.
  39. ^ Ratna 2007, pp. 271–272.
  40. ^ ی ا Chandramouli 2011.
  41. ^ ی ا Provisional Population Totals Paper 1 of 2011 India, p. 163.
  42. ^ Dharwadker 2010, pp. 168–194, 186.
  43. ^ Ottenheimer 2008, p. 303.
  44. ^ Mallikarjun 2004.
  45. ^ "C −1 Population by religious community – 2011". Office of the Registrar General & Census Commissioner. لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە 25 August 2015. لە ڕێکەوتی ٢٥ی ئابی ٢٠١٥ ھێنراوە. 
  46. ^ "Global Muslim population estimated at 1.57 billion". The Hindu. 8 October 2009. لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە 1 June 2013. 
  47. ^ "India Chapter Summary 2012" (PDF). United States Commission on International Religious Freedom. لە ڕەسەن (PDF)ەوە ئەرشیڤ کراوە لە 7 April 2014. 
  48. ^ Kuiper 2010, p. 15.
  49. ^ Kuiper 2010, p. 86.
  50. ^ ی ا Heehs 2002, pp. 2–5.
  51. ^ Deutsch 1969, pp. 3, 78.
  52. ^ Nakamura 1999.
  53. ^ Massey & Massey 1998.
  54. ^ Encyclopædia Britannica b.
  55. ^ Dias (1 January 1996). Steward, The. Orient Blackswan. پەڕە 215. ISBN 978-81-250-0325-0. لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە 28 May 2013. لە ڕێکەوتی ٢٩ی حوزەیرانی ٢٠١٢ ھێنراوە. 
  56. ^ Gesteland، Richard R.؛ Gesteland، Mary C. (23 February 2010). India: Cross-cultural Business Behavior : for Business People, Expatriates and Scholars. Copenhagen Business School Press DK. پەڕە 176. ISBN 978-87-630-0222-6. لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە 28 May 2013. لە ڕێکەوتی ٢٩ی حوزەیرانی ٢٠١٢ ھێنراوە. 
  57. ^ D Balasubramanian (16 October 2008). "Potato: historically important vegetable". The Hindu. Chennai, India. لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە 12 July 2012. لە ڕێکەوتی ٢٦ی حوزەیرانی ٢٠١٢ ھێنراوە. 
  58. ^ Cornillez، Louise Marie M. (Spring 1999). "The History of the Spice Trade in India". english.emory.edu. لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە 3 October 2012. لە ڕێکەوتی ٣٠ی ئابی ٢٠١٦ ھێنراوە. 
  59. ^ Sen، Colleen Taylor (2014)، Feasts and Fasts: A History of Food in India، Reaktion Books، پەڕەکان 164–165، ISBN 978-1-78023-391-8 
  60. ^ Sen، Colleen Taylor (2014)، Feasts and Fasts: A History of Food in India، Reaktion Books، پەڕەکان 164–165، ISBN 978-1-78023-391-8 
  61. ^ Roger، Delphine (2000)، "The Middle East and South Asia (in Chapter: History and Culture of Food and Drink in Asia)"، in Kiple, Kenneth F.؛ Ornelas, Kriemhild Coneè، The Cambridge World History of Food، 2، Cambridge and New York: Cambridge University Press، پەڕەکان 1140–1150، ISBN 978-0-521-40215-6 
  62. ^ Sen، Colleen Taylor (2014)، Feasts and Fasts: A History of Food in India، Reaktion Books، پەڕەکان 164–165، ISBN 978-1-78023-391-8 
  63. ^ Davidson، Alan (2014)، The Oxford Companion to Food، Oxford University Press، پەڕە 409، ISBN 978-0-19-967733-7 
  64. ^ Davidson، Alan (2014)، The Oxford Companion to Food، Oxford University Press، پەڕە 409، ISBN 978-0-19-967733-7 
  65. ^ Davidson، Alan (2014)، The Oxford Companion to Food، Oxford University Press، پەڕە 409، ISBN 978-0-19-967733-7 
  66. ^ Davidson، Alan (2014)، The Oxford Companion to Food، Oxford University Press، پەڕە 410، ISBN 978-0-19-967733-7 
  67. ^ Davidson، Alan (2014)، The Oxford Companion to Food، Oxford University Press، پەڕە 410، ISBN 978-0-19-967733-7 
  68. ^ Sahakian، Marlyne؛ Saloma، Czarina؛ Erkman، Suren (2016)، Food Consumption in the City: Practices and patterns in urban Asia and the Pacific، Taylor & Francis، پەڕە 50، ISBN 978-1-317-31050-1 
  69. ^ Sahakian، Marlyne؛ Saloma، Czarina؛ Erkman، Suren (2016)، Food Consumption in the City: Practices and patterns in urban Asia and the Pacific، Taylor & Francis، پەڕە 50، ISBN 978-1-317-31050-1 
  70. ^ OECD؛ Food and Agriculture Organization of the United Nations (2018)، OECD-FAO Agricultural Outlook 2018–2027، OECD Publishing، پەڕە 21، ISBN 978-92-64-06203-0