بۆ ناوەڕۆک بازبدە

بەھارات

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
کۆمەڵێک لە گیا و بەهاراتە هیندییەکان لەناو قاپدا
بەهارات لە بازاڕی میللیی ساودێ، لە ساوپاولۆی بەڕازیل

لە هونەری چێشتلێناندا، بەهارات (هەروەها: ئەدوا یان ئاڵەت) بریتییە لە تۆو، میوە، ڕەگ، توێکڵی دار، یان هەر بەشێکی تری ڕووەک کە زۆربەی کات بۆ تامبەخشین یان ڕەنگکردنی خۆراک بەکاردەهێنرێت. بەهارات جیاوازە لە گیاکان؛ گیاکان بریتین لە گەڵا، گوڵ، یان قەدی ڕووەکەکان کە بۆ تامبەخشین یان بۆ ڕازاندنەوەی خواردن بەکاردەهێنرێن. هەردوو بەهارات و گیاکان بە چێژبەخشەکان هەژمار دەکرێن.

هەندێک جار بەهارات لە بوارەکانی پزیشکی، ڕێوڕەسمە ئایینییەکان، کەرەستەکانی جوانکاری، یان دروستکردنی بۆندا بەکاردەهێنرێت. بەگشتی، ئەم پێکهاتانە پۆلێن دەکرێن بۆ سێ جۆری سەرەکی: بەهارات، تۆوی بەهارات، و گیاکان.[١] بۆ نموونە، ڤانێلا بە شێوەیەکی بەربڵاو وەک پێکهاتەیەک لە پیشەسازیی دروستکردنی بۆندا بەکاردەهێنرێت.[٢] ئەو شیرینکەرەوانەی کە بنچینەیان ڕووەکییە، وەک شەکر، بە بەهارات دانانرێن.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. «Spice and herb | Types, Uses, & Facts | Britannica». www.britannica.com (بە ئینگلیزی). ٨ی ئازاری ٢٠٢٤. لە ٩ی نیسانی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  2. Ahmad، Hafsa؛ Khera، Rasheed Ahmad؛ Hanif، Muhammad Asif؛ Ayub، Muhammad Adnan؛ Jilani، Muhammad Idrees (٢٠٢٠). «Vanilla». Medicinal Plants of South Asia. لاپەڕە ٦٥٧–٦٦٩. doi:١٠.١٠١٦/B٩٧٨-٠-٠٨-١٠٢٦٥٩-٥.٠٠٠٤٨-٣. ژپنک ٩٧٨-٠-٠٨-١٠٢٦٥٩-٥. S2CID ٢٤١٨٥٥٢٩٤.