سەروەری

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

سەروەری چۆنێتیی دارابوونی دەسەڵاتی باڵا و سەربەخۆیە بەسەر ڕووبەرێکی جوگرافیاییدا، یان بەسەر کۆمەڵێ خەڵکدا.[١][٢] سەروەری دوو جۆرە: ناوخۆیی و دەرەکی. سەروەریی ناوخۆیی بریتییە لەو دەسەڵاتەی کە ھەر دەوڵەتێک بەسەر شارۆمەندانی خۆی ھەیەتی. ئەم جۆرە سەروەرییە خۆی دوو لقی لێ دەبێتەوە: سیاسی و دادپەروەرانە. سەروەریی دەرەکی بریتییە لە مافی پێوەندیگرتن لەگەڵ دەوڵەتانی دیکە و مۆرکردنی ڕێکەوتننامەکان یان ڕاگەیاندنی شەڕ.[٣]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ پێناسەی sovereignty (= سەروەری) ١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.، وشەنامە و زانیارینامەی WordIQ.
  2. ^ سەروەری، زانیارینامەی بریتانیکا.
  3. ^ ئەحمەد شەبانی، فەرھەنگی زانستی سیاسی، وەشانخانەی زانستگەی کوردستان، ٢٠١٠، لاپەڕەی ٢٢٦.