پلووراڵیزم (فەلسەفەی سیاسی)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search

فرەیی وەکو فەلسەفەی سیاسی (بە ئینگلیزی: (Pluralism (political philosophy) بریتییە لە دانپێدانان و پەسەندکردنی ھەمەجۆری لەناو پارتێکی سیاسی دا، کە رێگەخۆشکەری پێکەوەژیانە تێکەڵ بە بەرژەوەندیی جیاواز و باوەڕ و شێوازی ژیان.[١] لە کاتێک دا ھەموو فرەییە سیاسیەکان پشتگیری فرە دیموکراسیەت نیین بەڵام ئەمە باوترین شێوازە کە زۆرجار دیموکراسی وێنەدەکات وەک دادپەروەرترین و کاریگەرترین رێگا بۆ ناوەندیکردن لە نێوان دوو بەھای جیاوزدا.[٢]

ھەروەک ئایزێیا بەرلین دەڵێت، " با ئەوەندە بوێر بین لە دان پێدانان لە بێ ئاگایی، گومان و نادڵنیایەکانمان. ھیچ نەبێت دەتوانین ھەوڵ بدەین تێبگەین کە ئەوانی دی دواکاری چین، بۆ ئەوەی بۆ خۆمانی شیاو بکەین مرۆڤەکان بناسین بەو شێوەیەی کە ھەن، لەڕێی گوێ گرتن ڵێیانەوە بە وریای و سۆزەوە. ھەوڵی تێگەیشتنی ژیان و پێویستیەکانیان بدەین...."[٣] بەم جۆرە فرەیی ھەوڵی ھاندانی ئەندامانی کۆمەڵگا دەدات کە جیاوازیەکانیان ڕێک بخەنەوە بە دوورکەوتنەوە لە توندوتیژی (وابەستەبوون بە یەک بەھاوە یان ڕەتکردنەوەی ناساندنی ئەوانی دی بە ڕەوا) وە بەپیرەچوونی گفتوگۆی نیەت چاک. فرەییەکان بە ھەمان شێوە بە دوای دروستکردن و چاکسازی دەزگا کۆمەڵایەتییەکانەوەن بۆ ڕەنگدانەوە و ھاوسەنگی بنەما پێشبرکێکەرەکان. یەکێک لە بەناوبانگترین مشتومڕەکان لەسەر دەزگا فرەچەشنەکان لەلایەن جەیمس مادیسۆنەوە نووسراوە لە The Federalist لاپەڕە ١٠. مادیسۆن ترسی لە دەستەیی (حیزب) ھەیە کە ئەگەری ڕی خۆشکردنی ھەیە بۆ شەڕی ناوخۆ لە کۆماری نوێی ئەمریکادا و ئەم نووسینە تەرخان دەکات بۆ تاوتوێ کردنی چۆنیەتیی خۆپارستن لە ڕوودانی ئەم دیاردەیە بە باشترین شێوە. ئەو وای دادەنێت کە باشترین رێگا بۆ دوورکەوتنەوە لە دەستەیی (بەش بەش بوون) ئەوەیە کە ئاسانکاری بکرێت لایەنە پێشبڕکێکەرەکان (کە ھەریەکێکیان خاوەنی بنەمای جیاواز بێت) ڕێگر بن لە ھەر لایەنێک بەتەنیا زاڵ بێت بەسەر سیستەمەی سیاسی دا. ئەمەش تا ڕادەیەک بەندە لەسەر زنجیرەیەک ناجێگیری کە کاریگەری کۆمەڵەکان دەگۆڕێت بۆ ڕێگری کردن لە زاڵێتی بەسەر دامەزراوەکان دا و دڵنیا بوونەوە لە بەردەوامی ھەبوونی پێشبڕکێ.[٤]وەک ئێدمۆند بێرک، ئەم تێڕوانینە بەندە بە ھاوسەنگی و رێکخستنەوەوە و گۆڕینی ھەبوونی ھەر تاکە بنەمایەک بۆ فرەیی و بەرژەوەندی ھاوئاھەنگ.

بەھەمان شێوە فرەیی پەی بەوە دەبات کە چەند بارودۆخێکی دیاریکراو لەوانەیە دانوستانی چاک مەحاڵ بکەن، لەبەرئەوە تیشک دەخاتە سەر ئەوەی کە پێکھاتە دامەزراوەکان دەکرێت ببنە ھۆکاری گۆڕین یان بەرپەچدانەوەی ڕوودانی بارودۆخێکی لەو شێوەیە. فرەیی پاڵپشتیی جۆرە ھێڵکاریی دامەزراوەکان دەکات کە بتوانێت شێوەی کرداری ریالیزمی بپارێزێت لێرەدا، وە خۆگونجاندنێکی سەرەتایی کە شیاو بێت لەگەڵ ئەو بنیادە دامەزراوانەی کە ھەن لە کاتی پێویستی دا.

چاکە باوەکان[دەستکاری]

فرەیی (پلولاریزم) ھیوای ئەوەی ھەیە کە ئەم پرۆسەی ناکۆکی و گفتووگۆیە ببێتە ئەنجامی چاکەی باو بە ھەر رووکەشێک بێت. ئەم چاکەی باوە بەھایەکی پوخت نییە یان لەسەر بەرد نەخشێنراوە، بەڵکو ھەوڵێکە بۆ ھاوسەنگ کردنی بەھا کۆمەڵایەتییە پێشبرکێکەرەکان لەبەرئەوە ئەم چاکەی باوە بەبەردەوامی لە گۆڕاندایە بەپێی ئەو بارودۆخە کۆمەڵایەتییەی کە ھەیە. لایەنگرانی ڕوانینی ئەم فەلسەفە سیاسییە ھاوچەرخە بریتیین لە: ئێزایا بێرلین. ستیوارت ھامشێر و بێرنارد ویلیەمز. شێوازی کۆنتری فرەیی سیاسی ئاڕاستەیەکی گرنگ بوو لە پێکھێنانی دیموکراسی کۆمەڵایەتی نوێ (بۆ ھاوسەنگی کردن لە نێوان سۆشەلیزم و سەرمایەدارییە 'کاپیتەڵیستە' نموونەییەکان)، وەک بیردۆزانەکان، ھارۆڵد لاسکی، ج. د. ھـ. کۆڵ، ھەروەھا ئەندامە پێشڕەوەکانی تری کۆمەڵەی فەبیانی بەڕیتانی. لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا، ڕەفتاری "ناوەندگیری" سەرۆک ئایزنھاوەر بەڕادەیەکی زۆر سەرچاوە و ھاندانەکەی ھاتبووە کایەوە بەھۆی باوەڕ بە فرەیی سیاسی.[٥]

فرەیی پێویستی بە گرتنەخۆی دیموکراسی کۆمەڵایەتی نییە لە کاتێک دا بە پەسەند دانانرێت بۆ سیستەمی سیاسی. لە جیاتی دا فرەییەکان شێوازی پشت بەستن بە دابونەریتە بەردەست و بەرژەوەندییە زانراوەکانی کۆمەڵگا بە باشتر دەزانن وە بنیادی سیاسی دەبێت لەگەڵ ئەم مەرجانەدا ھاوتا بێت. بۆیە فرەییەکان بەھەمان شێوە نووسەرانی وەک میکائیل ئۆکشات و جۆن کەکاس بە لایەنگری شتێکی نزیک وەک پارێزگاری لیبڕاڵ ھەژمار دەکەن (لە کاتێکد دا زۆربەی جار ئەم جۆرە ئاماژە سیاسیانە ڕەت دەکەنەوە). ئەوەی کە زۆربەی فرەییەکان بە دڵنییایەوە باوەڕێکی ھاوبەشیان ھەیە ئەوەیە کە تاکە دیدگەیەک یان تاکە نەخشەیەکی ئایدۆلۆجی-فیکری (چ ئەگەر مارکسی بێت یان لیبڕالی نوێی ناجڵەو) یەکجار سادەیە بۆ گوجاندن لەگەڵ بەھا فرەییە سروشتیەکانی مرۆڤ. پلوریستەکان بەھەمان شێوە ڕەتی بیروڕای مێژوویزم (بیردۆزێکە کە پێی وایە ھەموو ڕووداوە کۆمەڵایەتی و کلتووریەکان بە مێژوو دیاریکراوە) دەکەنەوە. لە کاتێک دا ھەندێکی وەک جۆن ن. گرێی ھەموو پڕۆسەی مێژوو وەلاوەدەنێن، وە ئێدمەند بێرک پێی وایە کە ھەموو بەرەوپێش چوونی مرۆڤایەتی رویداوە وەک نەخشەیەکی باش بووی ھاوئاھەنگی کۆمەڵایەتی.

مەرجەکان[دەستکاری]

فرەیی بۆ ئەوەی ئیش بکات و سەرکەوتوو بێت لە پێناسەکردنی چاکەی باودا، ھەموو کۆمەڵەکان دەبێت رێک بکەون لەسەر کەمترین ھاودەنگیش بێت کە بەھا ھاوبەشەکان شایەنی بەدواداچونن. گرنگترین بەھای بنەڕەتی ڕێزگرتن و ڵێ بووردەیی دوولایەنەیە. ئەگەر جۆرە گفتووگۆیەکی وەھا گونجاو نەبێت، توندوتیژی و زۆرەملێی جەستەیی بە ناچاری بە ڕێژەیەکی زۆر ڕوودەدات.

فرەییە (پلولاریستە) دیارەکان:

  • ئەریستۆتڵ
  • مۆنتەین
  • جەیمس مادیسۆن
  • ئەلێکسیز دێ تۆکڤڵ
  • ھارۆڵد لەسکی
  • ستیوەرت ھامشێر
  • ئێدمند بێرک
  • ئێزایا بێرلین
  • ئادەم سمیس
  • دەیڤد ھیوم
  • جەیمس فیتجەیمس ستیڤن
  • چارلس ساندەرس پیەرس
  • بێرنارد ویڵیەمس
  • لێرند ھاند
  • میکائیل ئۆکشات
  • جۆزیف راز
  • جۆن کەکاس
  • پاوڵ فەیربێند
  • جۆن ن. گرێی
  • ھانا ئانت
  • رۆبێرت ئ. داڵ

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Theories of American Democracy"
  2. ^ Pluralism Liberal Democracy ISBN 080188215X
  3. ^ Cherniss، Joshua؛ Hardy، Henry (1 January 2016). دەستکاریکەر: Zalta، Edward N. The Stanford Encyclopedia of Philosophy. Metaphysics Research Lab, Stanford University – بە Stanford Encyclopedia of Philosophy. 
  4. ^ "Pluralism - Political Pluralism". 
  5. ^ Thomas، Wagner, Steven (1 January 1999). "Pursuing the "middle way": Eisenhower Republicanism, 1952--1964".