بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ڕاجستان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ڕاجستان
राजस्थान
پارێزگای ڕاجستانی ھیند
پارێزگای ڕاجستانی ھیند
وڵات ھیندستان
ناوەندی پارێزگاجایپوور
گەورەترین شارجایپوور
دامەزرانتشرینی دووەم ١٩٥٦
ڕووبەر
  سەرجەم٣٤٢٬٢٦٩ کیلۆمەتری چوارگۆشە (١٣٢٬١٥١ میلی چوارگۆشە)
ژمارەی دانیشتووان
 (٢٠١١)
  سەرجەم٦٨٬٦٢١٬٠١٢
  چڕی٢٠٠ کەس لە کیلۆمەتری چوارگۆشە (٥٢٠ کەس لە میلی چوارگۆشە)
ناوچەی کاتیUTC٠٥:٣٠+ (IST)
ISO 3166 codeIN-RJ
وێبگەwww.rajasthan.gov.in

ڕاجستان (بە ھیندی: राजस्थान) گەورەترین پارێزگای ھیندستانە کە وەکوو خاکی پادشاکان ناسراوە و لە کۆندا ڕاجپووتانای پێ دەوترا.

ویلایەتی ڕاجستان لە باکووری ڕۆژاوای ھیندە. لە ڕۆژاوای ئەم ویلایەتە پاکستان، لە باشووری ڕۆژاوای، گۆجەرات، لە باشووری ڕۆژھەڵات مادیا پرادێش، لە باکووری ڕۆژھەڵات ئۆتار پرادێش و لە باکووریشی پەنجاب، ھیند ھەڵکەوتووە.

پانتایی ڕاجستان برییتیە لە ٣٤٢،٢٣٩ کیلۆمەتر دووجار و ناوەندی ئەم پارێزگایە شاری جایپوورە. بیابانی تار بەشێکی زۆری ئەم ویلایەتەی داپۆشییوە. ناوچەی ڕاجستان پێش ٢٥٠٠ ساڵ بەر لە زایینی مەسیح و پێشتریش ژیانی تێدابووە.

ھۆزەکانی بەھیل و مینا بە یەکەم دانیشتوانی ئەم ناوچەیە ناوزەد دەکرێن، ئارییەکان نزیک ١٤٠٠ ساڵ بەر لە زایین ھاتنە ڕاجستان و بە دوورخستنەوەی خەڵکانی خۆجێی بەرەو باشوور، بۆ ھەتایی خۆیان لە ڕاجستان جێگیر کرد.

پەشتوونەکان، توورکەکان، ئێرانییەکان و مەغۆلەکانیش دواتر ھاتنە ناوچەکە و لەگڵ خەڵکانی وێ تێکەڵ بوون.[١]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  • ویکیی ئینگلیزی.
  1. مێژووی ڕاجستان ٥ی تەممووزی ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. (بە ئینگلیزی)، بەسەرداچوونەوە: کانوونی یەکەم ٢٠٠٨.