شانشینی دەلھی
ڕواڵەت
| شانشینی دەلهی سلطنت دھلی |
||||
|---|---|---|---|---|
| پایتەخت | ||||
| دەوڵەت | شانشین | |||
| یاسادانەر | Corps of Forty | |||
| دراو | تاکا | |||
شانشینی دەلهی یان دەلهی سوڵتانی (بە ئینگلیزی: Delhi Sultanate) ئیمپراتۆریەتێکی ئیسلامیی بوو لە دەلھی، لەوێوە دەسەڵاتی بەسەر ناوچەیەکی زۆر ھەبوو لە نیمچەکیشوەری ھیندی. دەسەڵاتی شانشینەکە بۆ ماوەی ٣٢٠ ساڵ بەردەوامی ھەبوو لە نێوان ساڵانی ١٢٠٦ بۆ ١٥٢٦.[١][٢] پێنج کۆمەڵەی خانەدان دەسەڵاتیان ھەبوو لەسەر شانشینەکە، ئەوانیش مەمالیکییەکانی ھیند (١٢٠٦–١٢٩٠)، خانەدانی خەلجی (١٢٩٠–١٣٢٠)، خانەدانی توغلاق (١٣٢٠–١٤١٤)،[٣] خانەدانی سەیید (١٤١٤–١٤٥١)، ھەروەھا خانەدانی لۆدی (١٤٥١–١٥٢٦) دەسەڵاتی شانشینەکە لەسەر نەخشەی ئەمڕۆ دەکەوێتە وڵاتانی ھیندستان، پاکستان، بەنگلادێش ھەروەھا بەشێک لە باشووری نیپال.[٤]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ Delhi Sultanate, Encyclopædia Britannica
- ↑ A. Schimmel, Islam in the Indian Subcontinent, Leiden, 1980
- ↑ Sen، Sailendra (٢٠١٣). A Textbook of Medieval Indian History. Primus Books. لاپەڕە ٦٨–١٠٢. ژپنک ٩٧٨-٩-٣٨٠٦٠-٧٣٤-٤.
- ↑ Chapman, Graham. "Religious vs. regional determinism: India, Pakistan and Bangladesh as inheritors of empire." Shared space: Divided space. Essays on conflict and territorial organization (1990): 106-134.
ویکیمیدیا کامنز میدیای پەیوەندیداری بە شانشینی دەلھی تێدایە.