ڤاندێ ماتەرەم

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
تابلۆیەک[بەستەری مردوو] کە وێنای گۆرانی نیشتمانیی هیندستان دەکات.

ڤاندێ ماتەرەم (واتە: کڕنووشت ببۆ دەبەم، دایە) شیعرێکە بەزمانی سانسکریتی لەلایەن شاعیری هیندی بانکیم چاندرا چاتەرجی لە دەیەی ١٨٧٠ نووسراوە، دواتر لە ڕۆمانێکی خۆیدا بەزمانی بەنگالی بەناوی "ئەناندمات" لە ساڵی ١٨٨٢ دووبارە بەکاری هێنایەوە.[١][٢] لە ساڵی ١٨٩٦، شیعرەکە بۆیەکەمینجار بەشێوەی گۆرانی لەلایەن ڕابیندرانات تاگۆر وترا.[٣][٤] لە تشرینی یەکەمی ١٩٣٧، دوو بڕگەی یەکەمی گۆرانییەکە کران بە گۆرانی نیشتمانی هیندی، ئەمەش بەماوەیەک بوو پێش کۆتایی هاتنی سەردەمی کۆلۆنیالیزمی بەریتانی لە هیندستان.[٥][٦][٧]

ڕۆژی ٢٤ی کانوونی دووەمی ١٩٥٠، ئەنجومەنی دەستووری هیندستان گۆرانی ڤاندێ ماتەرەمی بەفەرمی کردە گۆرانی نیشتمانی. لەم بۆنەیەدا، ڕاجێندرا پراساد کە یەکەم سەرۆککۆماری هیندستان بوو، وتی کە ئەم گۆرانییە هاوشانی سروودی نیشتمانی "جانا گانا مانا" بەیەکسانی ڕێزی لێدەنرێت. سەرباری ئەوانەش لە دەستووری هیندستان، هیچ ئاماژەیەک بە ناوی گۆرانی نیشتمانی نەکراوە.[٨][٩]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "National Identity Elements - National Song - Know India: National Portal of India". knowindia.gov.in. Retrieved 2021-07-24. ١١ی تەممووزی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ Reporter, Staff (2017-07-14). "Vande Mataram was in Sanskrit, AG clarifies". The Hindu (بە ئینگلیزی). ISSN 0971-751X. Retrieved 2021-07-24.
  3. ^ "National Song". knowindia.gov.in.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link) ١١ی تەممووزی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  4. ^ Diana L. Eck (2012). India: A Sacred Geography. New York: Random House (Harmony Books). pp. 95–97. ISBN 978-0-385-53190-0.
  5. ^ The National Flag 16 March 2015 لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە., The Collected Works of Mahatma Gandhi, Volume 76, 27 June 1939, pages 68–70 with footnote 1 on page 69
  6. ^ Sabyasachi Bhattacharya (2003). Bande Mataram, the Biography of a Song. Penguin Books. pp. 17–24. ISBN 978-0-14-303055-3.
  7. ^ S. K. BOSE (2015). Bankim Chandra Chatterji. Publications Division Ministry of Information & Broadcasting. pp. 88–92. ISBN 978-81-230-2269-7.
  8. ^ "HC dismisses plea to declare 'Vande Mataram' as national anthem or song". The Indian Express (بە ئینگلیزی). 2019-07-27. Retrieved 2019-11-01.
  9. ^ "No concept of National Song in Constitution, says SC". Hindustan Times (بە ئینگلیزی). 2017-02-17. Retrieved 2019-11-01.