قوتب منار
قوتب منار یان منارەی قوتب یەکێکە لەتەلارەکانی قوتب کۆمپلێکس. قوتب منار یەکێکە لە شوێنەوەرارە جیھانییەکانی ڕێکخراوی یوونێسکۆ کە دەکەوێتە ناوچەی مێراولی، شاری دێلھی لە ھیندستان.[١][٢] بەرزی قوتب منار ٧٢ مەترە (یان؛ ٢٣٩٫٥ پێ). قوتب مینار لە پێنج چین پێکدێت.[٣] لەناوەوەیدا ٣٧٩ پەیژەی تێدایە. دیزاین و بیرۆکەی منارەکە لە منارەی جام ھاتووە کەدەکەوێتە ڕۆژئاوای ئەفغانستانو خودی قوتب مناریش بووە ئیلھامێک بۆ درووستکردنی منارەی دیکە لەھیندستان لەوانە چاند منار و مینی قوتب منار (قوتب مناری بچووک).[٤]
درووستکردن[دەستکاری]
قوتبەدین ئەبیک کە دامەزرێنەری سەڵتەنەی دێلھی بوو، لەساڵی ١١٩٢ دەستیکرد بە درووستکردنی چینی یەکەمی قوتب منار. دواتر کوڕە جێنشینەکەی ئەبیک کەناوی شەمسەددین ئلتوتمیشبوو بەردەوامی دا لەبنیاتنانی منارەکە و ئەویش توانی سێ چینی دیکە بۆمنارەکە درووستبکا لەساڵی ١٣٦٩. دواتر بەھۆی برووسکەیەکەوە منارەکە زیانی پێکەوتووە و فەریووز شا توغلق دەستیکرد بەنۆژەنکردنەوەی وەھەروەھا چینێکی دیکەی بۆ زیادکرد. شێر شا سوری ئەویش دەروازەی چوونەژوورەوەی بۆ قوتب منار درووستکردووە.[٥]
ژێدەرەکان[دەستکاری]
- ^ "WHC list". who.unesco.org. ٢٠٠٩. لە ڕێکەوتی ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١١ ھێنراوە.
- ^ Singh (٢٠١٠). Longman History & Civics ICSE 7. Pearson Education India. پەڕە ٤٢. ISBN 978-81-317-2887-1. لە ڕێکەوتی ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١١ ھێنراوە.
- ^ "Qutb Minar Height". qutubminardelhi.com. لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە 29 June 2015. لە ڕێکەوتی ١٥ی حوزەیرانی ٢٠١٥ ھێنراوە.
- ^ "The Copies of the Quṭb Mīnār". jstor.org. لە ڕێکەوتی ٢١ی ئەیلوولی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ^ "Qutub Minar". qutubminardelhi.com. لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە 22 June 2015. لە ڕێکەوتی ١٥ی حوزەیرانی ٢٠١٥ ھێنراوە.