خشۆک

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

خشۆکان
Temporal range: کاربۆنیفێر - ئەمڕۆ
(Sphenodon punctatus)
Scientific classification
Kingdom:
Phylum:
Subphylum:
Class:
مارمێلکان

گودریچ، ۱۹۱۶
ژێرپۆلەکان
Synonyms

خشۆکان یان خزۆکان: تاقمێک لە گیانەوەرانی بڕبڕەداری خوێنسارد، بە پێستی ڕووتەڵی زبر و پتر پووڵەکەدارەوە [١]کە ھێلکە دەکەن[٢]
. خشۆکان لە بنەماڵەی دووژینانن. یەکەمین گیانەوەرانی سەر وشکی بوون کە توانیان بەتەواوەتی لەگەڵ ژیانی سەر زەوی ھەڵ بکەن، پێستیان وشک و شاخینەیە . لەشیان بە پووڵەک یان پەڕەی ئێسکی داپۆشراوە. ئێسکبەندی خشۆکان یەکپارچە ئێسکە، دڵیان چوار کەلێنی ھەیە.[٣] زۆربەی ئەم گیاندارانە لە وشکی دەژین، ژمارەیەکی کەم وەک کیسەڵەکان دەتوانن بۆ ماوەیەک لە ئاودا بژین کە بە دووژینان دەناسرێن. زۆربەی خشۆکەکان گۆشتخۆرن و بڕێکیان چز و ژارێکی زۆر کوژەریان ھەیە. سەرەڕای ئەمە دەورێکی گرنگ لە ژینگە و ژیانی مرۆڤ دەبینن. ئەم گیاندارانە لە کۆنتڕۆڵی مێرووە زیانۆک و ڕاگۆزەکانی نەخۆشیی وەک مالاریا، قالۆنچەکان و مێتوولکەی لاکوتەکان ڕۆڵی گرنگ دەگێڕن.[٤]

گومگمۆکی جەکسۆن
بزنمژەی ژاپۆنی
مار

مار ، مارمێلک ، تیمساح , کیسەڵ و ھەموو دایناسۆرە دوابڕاوەکان لە پۆلی خزۆکان دێنە ھەژمار.
پۆلێنی خزۆکەکان بەگوێرەی چاڵ و قوپاوی لاجانگیان دەکرێ. ئەو خزۆکانەی دوو چاڵ بە لاجانگیانەوەیە، بە دووچاڵان ( دایاپسید)دەناسرێن. ئەوانەی قووپاوییان پێوە نییە، بێچاڵان (ئاناپسید) و دەستەیەکیش کە یەک قووپاوییان ھەیە بە یەکچاڵان(سیناپسید) دەناسرێن.[٥]

خزۆکە بەناوبانگەکان[٦][دەستکاری]

  • گەورەترین خزۆک: تیمساحیی قەراخ چۆم
  • بچووکترین خشۆک: مارمێلکەی ماڵی دوورگەکانی ویرجینی ئینگلیس (١٨ میلی میتر درێژی)
  • خێراترین خشۆک: مارمێلکەی داری (بە خێرایی ٣٤،٩ کم لە کاتژمێر)
  • قورسترین خشۆک: جۆرێک حەفیی باشووری ئەمریکا
  • درێژترین خشۆک: حەفی تۆڕینە (پتر لە ١٩م درێژی)
  • گەورەترین مارمێلکە: ئەژدیھای کۆمۆدۆ (پتر لە ٣ میتر)
  • گەورەترین کیسەڵ: کیسەڵی چەرمینە(پتر لە ٢،٥ میتر)
  • ژارینترین مار: ماری تەیپەن taipan لە ئۆسترالیا و ماری ھیندی کرەیت krait
  • تەنیا مارمێلکەی ژاردار: ھەیوولای جیلا
  • سەیرترین توانایی: مارمێلکەی شاخدار دەتوانێ لە چاویەوە خوێن تا ٠.٩ میتر بپژێنێ.

تیمساح لە کوردستان[دەستکاری]

بەرێوبەری پۆلیسی دارستان و ژینگەی گەرمیان رایدەگەێنێت، لە لایەن چەند ھاوڵاتیەکەوە تیمساح لە ناو روباری سیروان بینراوە.

بە پێی ھەواڵێکی پێگەی ئەلیکترۆنیرادیۆی ناوخ، لە ماوەی چەند مانگی رابردودا دەنگۆی بڵاوبونەوەی تیمساح لەناو روباری سیروان لە کەلار بینراوە، لای خۆیەوە، بەرێوبەری پۆلیسی دارستان و ژینگەی گەرمیان، عەقید شوان محەمەد، بە پێگەکەی راگەیاندووە" لەلایەن ھاوڵاتی (ئازاد ئەحمەد) دانیشتووی گوندی (شێخ لەنگەری گەورە)ەوە ئاگادار کراونەتەوە، کە تیمساحی لەناو ڕوباری سیرواندا بینیوە، درێژیی یەکێک لەو تیمساحانە یەک میتر بووە". لە درێژەی قسەکانیدا عەقید شوان ئەوەشی خستۆتە روو، تاوەکو ئێستا لەناو ڕوباری سیرواندا گیانلەبەری لەوشێوەیە بوونی نەبووە، بۆیە گومان دەکرێت کە لەشوێنێکی دیکەوە ھێنرابنە ناو ئەو ڕوبارەوە ھەروەھا پێویستە ھاوڵاتیان ئاگاداری خۆیان بن، بەتایبەت ئەو کەسانەی لەو ڕوبارەدا سەرقاڵی ڕاوی ماسی، یاخود مەلەکردنن.

لە کۆتایدا وتویەتی" دوای ئەوەی بەتەواوەتی دڵنیادەبنەوە لەبوونی ئەو تیمساحانە ، دارستانی ھەرێم ئاگادار دەکەنەوە، بۆ ئەوەی بزانرێت ڕێوشوێنی پێویست چییە، تاوەکو بۆ ئەو مەبەستە بگیرێتەبەر"

.[٧]


چەند رۆژێک لەمەوبەر پۆلیسی دارستانی گەرمیان ھەواڵی ئەوەی بڵاوکردەوە کە ھاووڵاتییەک ئاگاداری کردوونەتەوە لە ناوچەی شێخ لەنگەر لەسەر رووباری سیروان لە نزیک شاری کەلار، چوار تیسماحی لە ناو رووبارەکە بینیوە، دواتریش ھەر بە قسەی ھاوڵاتییەک کە دیسانەوە پۆلیسی دارستانی ئاگادارکردبووە، لە ناوچەی پێبازی سەر رووبارەکە، لە کاتی ڕاوکردنی ماسی تیمساحێک ھەڵیکوتاوەتە سەری و بە زۆر توانیویەتی خۆی ڕزگار بکات. بۆ ئەم مەبەستەش پۆلیسی دارستانی گەرمیان بەداوداچوونیان بۆ رووداوەکە دەست پێکرد.
لەبارەی دوایین زانیاری سەبارەت بە بەدواداچوونەکانی پۆلیسی دارستانی گەرمیان، بەرێوەبەری ئەو دەزگایە، موقەدەم شوان محەممەد بە ئاژانسی ھەواڵی راگەیاند؛ لە ماوەی چاودێرکردن و بەدوادچونیان لەو انچوانەی کە تیمساحەکان بینراون، ھیچ تیمساحێکیان نەبینیوە، تەنھا ئاژەڵێک نەبێت کە ئەویش ناوی جەلاویە و تا ڕادەیەک شێوەی لە تیمساح دەچێت.[٨]

پەڕاوێز[دەستکاری]

  1. ^ فەرهەنگی فارسی-کوردیی زانستگای کورستان ، دەقی سەرەکی: «تاقمێ لە گیانەوەرانی مۆرەداری خوێنسارد، بە پێستی ڕووتەڵی زرو و زۆرتر پووڵەکەدارەوە (وەک مارمێلکە، تیمساح، مار، کیسەڵ و...)
  2. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Archived from the original on 23ی Octoberی 2014. Retrieved 27ی Februaryی 2014. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help) ٢٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ [١]
  4. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Archived from the original on 23ی Februaryی 2014. Retrieved 27ی Februaryی 2014. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= و |archivedate= (help) ٢٣ی شوباتی ٢٠١٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  5. ^ [٢]
  6. ^ http://www.enchantedlearning.com/subjects/reptiles/printouts.shtml
  7. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Archived from the original on 29ی Septemberی 2015. Retrieved 27ی Februaryی 2014. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help)
  8. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Archived from the original on 28ی Februaryی 2014. Retrieved 27ی Februaryی 2014. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= و |archivedate= (help)