جەمال عەبدولناسر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
جەمال عەبدولناسڕ

لەدایکبوون١٥ کانوونی دووەمی ١٩١٨
مەرگ٢٨ی ئیلوولی ١٩٧٠
پیشەسەرۆکی پێشووی میسر
حیزبی سیاسیپارتی سۆشیالیستی یەکگرتوو
ئایینئیسلام، مەزھەبی سوننە
وێبگەhttp://www.nasser.org
واژوو


جەمال عەبدولناسڕ ناوی تەواوی جەمال عەبدولناسڕ حوسێن سوڵتان عەلی عەبدولنەبی لەدایک بووی ١٥’ی جانێوەری ساڵی ١٩١٨، ناوبراو دووەمین سەرۆکی میسر بووە پاش سەرۆکی یەکەم محەممەد نەجیب و جەمال یەکێک بووە لە گەورە بەشداربووەکان شۆڕشی ٢٣ی تەممووز لە میسر، جەمال لە ساڵی ١٩٥٦ سەرۆکی میسر بووە تاوەکوو ساڵی ١٩٧٠. جەمال لە ساڵی ١٩٧٠ کۆچی دوایی کرد. لەدوای ئەو محەممەد ئەنوەر سادات بووەتە سەرۆکی میسڕ. فەرمانڕەوایی جەمال وەک سەرۆکی میسر ماوەی ١٨ ساڵی خایاند. جەمال ئەندامبووە لە پارتی ئیشتراکی عەرەبی میسر. ژیانی خێزانی لەگەڵ تەحیە کازم پێکھێناوە، خاوەنی شەش منداڵ بوون. جەمال عەبدولناسڕ بەشداری لە شەڕی نێوان فەلەستین و ئیسرائیل کردووە. سەرەتا وەک سەربازێک لە ساڵی ١٩٤٨ دواتریش لە ساڵی ١٩٦٧، وەک سەرۆکی میسری بەشداری شەڕەکەی کرد.

سەرچاوەکان[دەستکاری]