مەل

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

پەلەوەران
قەلمراوی ئەمریکایی[١]
Scientific classification
Kingdom:
Phylum:
Subphylum:
Class:
پەلەوەران

گۆرەویچنە، پەلەوەرێک لە تیرەی چۆلەکان

مەل، باڵندە یان پەلەوەر (بە ئینگلیزی: Bird) گیانلەبەرێکە لە لقی مازەداران، کە لەشی بە پەڕ داپۆشراوە. مەلەکان لەسەر دوو لاق دەڕۆن و ھێلکە دەکەن، و زۆربەیان دەتوانن بفڕن.

نزیک بە ١٠٬٠٠٠ جۆر مەل لە جیھاندا ھەن. ئەم گیانلەبەرانە پڕجۆرترین مازەدارانی چوارئەندامین کە لە جەمسەری باکوورەوە بگرە تا جەمسەری باشوور لە ھەموو شوێنێکدا دەبینرێن. بچووکترین پەلەوەری ئەم سەردەمە چۆلەکەمێشەیە کە ٥سم دەبێ و گەورەترینیان وشترمرخە بە ٢٬٧٥ مەتر درێژی. دیرێن ناسان لەو باوڕەدان کە پەلەوەران تەنیا کلادی دایناسۆرەکانن کە لە قەڵاجۆی خولی سێھەمی کرتاسە لە ٦٥٬٥ ملیۆن ساڵ لەمەوبەر، ڕزگار بوون و بەجێ ماون.

دڵی پەلەوەران چوار کەلێنی ھەیە و شاخوێنبەریان بەلای ڕاستداچەماوەتەوە. ئێسکەکانی سەریان پێکەوە لکاوە. لەم مازەدارانەدا ٩ کیسەھەوا بە سییەکانیانەوە لکاوە. ئێسکیان ھڵۆڵە تا سووک بێ. چاویان گەورەیە و ھەستی بیناییان زۆر بەھێزە.

ئەمڕۆکە پەلەوەران بەوە دەناسرێن کە: دەنووکیان ھەیە، لەشیان بە پەڕ داپۆشراوە، ددانیان نییە، ھێلکەی توێکڵدار دەکەن، میتابوولیزمی بەرز، دڵی چوارکەلێنی، ئێسکبەندی سووک و پتەویان ھەیە. پەلەوەرانی ئەم سەردەمە ھەموو جووتێک باڵیان ھەیە، بێجگە «موئا» لە نیوزیلاند کە قەڵاچۆ بووە. ژمارەیەکی کەم لە جۆرەکانی پەلەوەران ناتوانن بفڕن وەک(پێنگوین). قەلان و تووتیان وریاترین جۆری پەلەوەرانن. ھەندێ پەلەوەر ئامێر چێ دەکەن، ھەندێکیان ژیانی کۆمەڵایەتییان ھەیە و ئەزموونەکانی خۆیان دەخەنە بەردەست بەرەکانی داھاتوو.

زۆرێک لە پەلەوەران، ساڵانە کۆچی دوور و درێژ دەکەن. زۆر جۆری تریش لە باتی کۆچی دوور، ئازوگۆزی کورت و ناڕێکوپێکیان ھەیە. ئەم گیانلەبەرانە کۆمەڵژین و پێکەوە لە ڕێگای نیشانە، دەنگ، چریکە، بەشداری لە کارە کۆمەڵایەتییەکان، شەڕ، بەربەرەکانێ و گەلەکۆمە بۆ پاراستنی خۆیان، لە پێوەندیدان. زۆربەی جۆرەکانی پەلەوەران تاک ھاوسەرن؛ ھەڵبەت تەنیا بۆ یەک وەرزی زاوزێ، بڕێجاریش جووتی خۆیان تا چەندین ساڵ ناگۆڕن. لە چەند جۆریشدا «چەن ژنی» و بەدەگمەن «چەن شوویی» دەبینرێت. پەلەوەران لە ھێلانەدا ھێلکە دەکەن و لە سەری کڕ دەکەون تا ھەڵی دێنن. زۆربەی جووچکەکان دوای لە ھێلکە دەرھاتن بۆ ماوەیەکی دوور و درێژ لەژێر داڵدەی دایک و باوکیاندان.

ئەم گرووپە لە زنجیرەی گیانلەبەران، لقی مازەداران، ژێرلقی بڕبڕەداران، پۆلی پەلەوەران بوونەتەوە و دوای گوانداران، گووراوترین جۆری گیانلەبەرانن.

پەلەوەران دەورێکی گرنگیان لە ئابووریدا ھەیە؛ بۆ وێنە سەرچاوەیەکی گرنگی خۆراکن. مەلە دەنگخۆشەکان کەوی و ماڵی دەکرێن، جیقنەی پەلەوەران وەک پەین بەکار دێت. ئەم گیانلەبەرانە لەگەڵ فەرھەنگ، مەزھەب، شیعر و مۆسیقای مرۆڤەکاندا تێکەڵ بوون.

ھەڵسوکەوتی خراپی مرۆڤەکان لە سەدەی ١٧ی زایینیی بەملاوە، بووە ھۆی تیاچوونی ١٢٠ تا ١٣٠ جۆری پەلەوەر و سەدان جۆری تریش پێش لەوە قەڵاچۆ بوون. ئەمڕۆکە سەرەڕای دامەزرانی بنکەگەلی پاراستنی پەلەوەران، ١٢٠٠ جۆر لە مەترسی تیاچووندان.

ناوەکانی تر[دەستکاری]

لە زاراوەکانی زمانی کوردیدا ئەم ناوانەش ھاتووە:

  • باڵندە، مەل، پەڕندە، فڕندە، پەلەور، پەڕننە، پەڕۆک، باڵنە، فڕننە، باڵدار، فڕا، باڵگرەوە، سر، توار، تەواڵ، تەرەوڵ
  • زەڕنەقوتە: بەچکەی مەل کە لە ھێلکە دەردێت، ھێشتا پەڕی دەرنەکردووە.[٢]

گێرانی پەلەوەران[٣][دەستکاری]

یەکەمین پۆلێنی زانستیی گیانداران لەلایەن فرانسیس ویلبی و جان ڕی لە ساڵی ١٦٧٦ لە کتێبی Ornithologiae دا پێشکەش کرا.[٤] لە ساڵی ١٧٥٨ کارلۆس لینایۆس ئەم کارەی پوخت کرد و دووزەنەیەکی ڕێکوپێکی داڕشت؛ ئەم دووزەنە ئێستاکەش برەوی ھەیە.[٥] پۆلێنەکەی لینا، پۆلی فیلوجینیکی پەلەوەرانی لە کلادی دایناسۆرەکان دانا.[٦]

پۆلێنی پەلەوەران[دەستکاری]

بۆ ناسینی باشتری پەلەوەران، پێویستە پۆلێنیان بکەین. کێشەی گەورە لەوەدایە کە پەلەوەران لە شێوە و پێکھاتەدا زۆر لە یەک دەچن، بە وتەیەکی تر گۆڕان و گوورانی نێو پەلەوەرەکان زۆر بەرچاو نییە. لە لایەکی ترەوەزانیاریی توێکاری ئەم گیانلەبەرانە زۆر لە بەر دەستدا نییە.[٧]

پۆلێنی زانستیی پەلەوەران، بەپێی جیاوازی ڕواڵەتی کۆئەندامەکانی ئێسک و ماسوولکەیانە. بڕێ لە پەلەوەرناسان ھەوڵ دەدەن بەپێی ڕێژەی پرۆتینی نێو ھێلکەی پەلەوەران یان ڕەوت و ڕەوشتی ھاوبەشیان پۆلێنیان بکەن. ئێستاکە بێجگە لە ڕواڵەت و تایبەتمەندی ژینگەیی، دۆخی دی ئێن ئەیی پەلەوەرەکانیش، ڕچاو دەکرێت.

پۆلێنی گیانداران بە گوێرەی پەیماننامە نێونەتەوەیییەکان، بە زمانی لاتینە، بۆ وێنە چۆلەکەی ئاسایی بەم شێوە پۆلێن دەکرێت:[٨]

مەلناسی[دەستکاری]

مەلناسی، لقێکە لە زانستی گیانلەبەرناسی، سەبارەت بە ناسین، لێکدانەوە و پۆلێنی مەلەکان.[٩]

سەرچاوەکان[دەستکاری]


  1. ^ ، بڕوانە فەرهەنگی باڵندە: ئەحمەد بەحریPhalacrocorax auritus
  2. ^ بەدەم ڕێگاوە گوڵچنین ١١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. - کتێبی یەکەم، نەوشیروان مستەفا ئەمین، چاپی یەکەم - ٢٠١٢.
  3. ^ توخمەگەشە
  4. ^ del Hoyo, Josep (1992). Handbook of Birds of the World, Volume 1: Ostrich to Ducks. Barcelona: Lynx Edicions. ISBN 84-87334-10-5. {{cite book}}: Unknown parameter |coauthors= ignored (|author= suggested) (help)
  5. ^ (لاتینی) Linnaeus, Carolus (1758). Systema naturae per regna tria naturae, secundum classes, ordines, genera, species, cum characteribus, differentiis, synonymis, locis. Tomus I. Editio decima, reformata. Holmiae. (Laurentii Salvii). p. ۸۲۴.
  6. ^ Livezey, Bradley C.; Zusi, RL (2007). "Higher-order phylogeny of modern birds (Theropoda, Aves: Neornithes) based on comparative anatomy. II. Analysis and discussion". Zoological Journal of the Linnean Society. ۱۴۹ (۱): ۱–۹۵. doi:10.1111/j.1096-3642.2006.00293.x. ISSN ۰۰۲۴-۴۰۸۲. PMC ۲۵۱۷۳۰۸. PMID ۱۸۷۸۴۷۹۸. {{cite journal}}: Check |issn= value (help); Check |pmc= value (help); Check |pmid= value (help); More than one of |first1= و |first= specified (help); More than one of |last1= و |last= specified (help); Unknown parameter |month= ignored (help)
  7. ^ لەم ساڵانەی دواییدا، هەنگاوی زۆر باش بۆ ناسینی هەڵسوکەوت و توێکاری پەلەوەران نراوەو بەم بۆنەوە گۆڕانکارییەکی فراوان لە شێوەی ناونانیان کراوە.
  8. ^ fa:پرنده
  9. ^ فەرهەنگی فارسی-کوردیی زانستگای کوردستان، سێ بەرگی، لاپەڕەی ٥٠١