جاموو و کەشمیر
جاموو و کەشمیر | |
|---|---|
شوێنی جاموو و کەشمیر لە ھیندستان | |
نەخشەی جاموو و کەشمیر | |
| وڵات | |
| ناوچەی ھیندستان | باکووری ھیندستان |
| دانپێدانان بۆ یەکێتیی | ٢٦ی تشرینی یەکەمی ١٩٤٧ |
| پایتەخت | |
| گەورەترین شار | سرینگار |
| ناوچەکان | List
|
| دەسەڵات | |
| • پارێزگار | ناریندێر ناس ڤۆھرا |
| • سەرۆک وەزیران | مووفتی موحەممەد سەیید (PDP) |
| • جێگری وەزیر | نیرمال کوومار سینگ (بھاراتا جاناتا پارتی) |
| • وەزارەتی داد | دووپەرلەمانی (٣٦+٨٧) |
| • بەشی پارلەمانی | راجیا سابحا ٤ لۆک سابحا ٦ |
| ڕووبەر | |
| • سەرجەم | ٢٢٢٢٣٦ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٨٥٬٨٠٦ میلی چوارگۆشە) |
| • پلە | ٥ـەم پارێزاگای ھیندستانە |
| بەرزایی | ٣٢٧ مەتر (١٬٠٧٣ پێ) |
| ژمارەی دانیشتووان (٢٠١١) | |
| • سەرجەم | ١٢٥٤٨٩٢٦ |
| • پلە | ١٩ھەم پارێزگای ھیند لە ڕووی دانیشتووانەوە |
| • چڕی | ٥٦ کەس لە کیلۆمەتری چوارگۆشە (١٥٠ کەس لە میلی چوارگۆشە) |
| ناوچەی کاتی | UTC+٠٥:٣٠ (تایمی ستانداری ھیندی) |
| ISO 3166 code | IN-JK |
| HDI | |
| HDI rank | ١٧ـەم (٢٠٠٥) |
| خوێندەواری | ٦٦،٧٪ (٢١ـەم) |
| زمانە فەرمیەکان | ئینگلیزی, ئوردوو |
| زمانەکانی تر | دۆگری, ھیندی, زمانی کەشمیرکەشمیری, لاداکھی, شینا |
| وێبگە | ماڵپەڕی فەرمی |
جاموو و کەشمیر ویلایەتێکە لە باکووری ڕۆژاوای ھیندستان. ناوەندی ھاوینەی ئەو ویلایەتە شاری سرینگار و ناوەندی زستانەی شاری جامۆیە.
زۆرتری خاکی ئەو ویلایەتە لە زنجیرە چیاکانی ھیمالایا دایە. ئەو ویلایەتە لە باکووری ڕۆژھەڵاتەوە لەگەڵ کۆماری خەڵکی چین سنووری ھاوبەشی ھەیە و لەگەڵ ویلایەتەکانی ھیماچال پرادێش و پەنجاب لە باشورەوە و بەشی ژێر چاودێری پاکستان، کەشمیری ناسراو بە کەشمیری ئازاد [گەلگەت-بلستان]] لە ڕۆژاوا و باشوورەوە ھاوسنوورە. جاموو و کەشمیر لە ڕابردوو دا بەشێک بوو لە حکوومەتی میرنشینی ژێر دەسەڵاتی بەریتانیا. لەسەر خاوەندارێتی ئەو ناوچەیە لە نێوان وڵاتەکانی چین، ھیند و پاکستان کێشە ھەیە و ھەر کامەیان بەشێکیان لە ژێر دەسەڵاتە. ویلایەتی جاموو و کەشمیر کە پڕ دانیشتوو ترین بەشی کەشمیرە لە ژێر دەسەڵاتی ھیندە و لە لایان پاکستانەوە وەکوو کەشمیری داگیرکراوی ھیند ناو دەبرێ.[١]
ھیندیەکانیش بە ھەمان شێوە بەشە پاکستانیەکەی کەشمیر وکوو کەشمیری داگیرکراوی پاکستان نێو دەبەن. ناوچەی ئاکسای چین لە باکووری کەشمیر کە لە ژێر دەسەڵاتی چینە لە لایان ھیندەوە داوا دەکرێ و وڵاتی ھیندستان بە بەشێک لە ویلایەتی جاموو و کەشمیر ھەژماری دەکەن.
ویلایەتی جاموو و کەشمیر دابەشی سێ ناوچە دەبێ: جاموو، دۆڵی کەشمیر و لێداخ. ئەو ویلایەتە شوێنی گەشتیاری زۆری ھەیە. «دۆڵی کەشمیر» بە ھۆی پرێسپێکتیڤی جوان و زنجیرە چیا سەرنج ڕاکێشەکانی وەکوو « بەھەشتی سەر زەوی» ناو دەبرێ[٢] و «جاموو» بە «شوێنی پەرستگا سەرسوورھێنەکان» بەناوبانگە کە ساڵانە سەدان ھەزار گەشتیاری ھیندوو سەردانی دەکەن. «لێداخ»یش بە ھۆی چیا دوورەدەست و جوانەکانی و ھەروەھا فەرھەنگی بوودایی بە «تەبەتی بچووک» ناوبانگی ھەیە.
دانیشتوانی ئەو ویلایەتە لە سەرژمێری ساڵی ٢٠١١ زیاتر لە ١٢،٥٤٨،٩٢٦ کەس بووە. سرینگار بە ١،١٩٢،٧٩٢ کەس و جاموو بە ٩٥١٫٣٧٣ کەس پڕ دانیشتوو ترین شارەکانی ئەو ویلایەتەن. جاموو و کەشمیر تەنیا ویلایەتێکن کە زۆرترین دانیشتوانی موسوڵمانی ھەیە. ٦٧٪ ی دانیشتوانی ئەو ویلایەتە پەیڕەوی ئایینی ئیسلامن و لە دۆڵی کەشمیر ئەو ڕێژەیە دەگاتە ٩٥٪.[٣] ئەو ویلایەتە کۆمەڵگایەکی پڕ جمووجۆڵی ھیندووەکان، سیکەکان و بووداییەکانی ھەیە.[٤]
![]() |
![]() | |||
| ||||
پێشانگا
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ Kashmir Dispute: Background ماڵپەڕی وەزارەتی دەرەوەی پاکستان - ئینگلیزی
- ↑ Paradise on Earth ٧ی ئابی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ↑ ماڵپەڕی بی بی سی ئینگلیزی
- ↑ Ethnic identities and political deadlock in Jammu and Kashmir ٣١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.


