وزەی ناوەکی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

وزەی ناوەکی (بە ئینگلیزی: Internal Energy) بریتییە لە کۆی گشتی ئەو وزانەی کە لە گەرد و گەردیلەکانی پێکھاتەی مادەدا ھەیە. ئەم وزانە بریتین لە چەند جوڵەیەک کە بریتی لە جوڵەیی (Transitional)، خولانەوە (rotational) و لەرانەوە (Rotational).[١] ھەروەھا زیاد کردنی بڕێک ماددە بۆ ناو سیستەمەکە دەبێتە بەرزکردنەوەی وزەی ناوخۆیی. یەکەی سەرەکی بریتە لە جووڵ (J). وزەی ناوخۆیی ماددەیەک ناتوانرێ ڕاستەوخۆ بپێورێ بەڵکو ئەوەی باوە بریتیە لە گۆڕانی وزەی ناوخۆیی ماددە کە بریتیە لە بڕی ئەو وزەیەی لە سیستەمەکە دەرچووە یاخوود بۆی زیاد بووە.[٢]

مێژوو[دەستکاری]

زانایانی بواری وزە لێکۆڵینەوەیان لە پەیوەندی نێوان گەرما و کار و پلەی گەرمی کردووە. تێبینی ئەوەیان کردووە کە خۆلێدان لە شلەیەکدا، وەک ئەوەی بەهۆی تێکەڵبوونی لەگەڵ کارکردنی چەرخێکدا دروست دەبێت، دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی، کە بە بەرهەمهێنانی بڕێک گەرمی وەسفی کردووە. بە یەکە نوێیەکان ناسێندرا، بۆی دەرکەوت کە بۆ بەرزکردنەوەی پلەی گەرمی یەک کیلۆگرام ئاو بە ڕێژەی یەک پلەی سەدی ٤١٨٦ جوول وزە پێویست بوو.[٣]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ https://en.wikipedia.org/wiki/Internal_energy
  2. ^ یەکێتی نێودەوڵەتی کیمیای پاک و کارپێکراو. بەشی کیمیای فیزیایی و بایۆفیزیکی (2007). (PDF) (3rd ed.). Cambridge, UK: RSC Pub. ISBN 978-1-84755-788-9. OCLC 232639283 https://iupac.org/wp-content/uploads/2019/05/IUPAC-GB3-2012-2ndPrinting-PDFsearchable.pdf. {{cite book}}: Missing or empty |title= (help); Unknown parameter |titleبڕی و یەکەکان و هێماکان لە فیزیکیدا= ignored (help)
  3. ^ Born, M. (1949), Appendix 8, pp. 146–149.