میوە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان
میوەکان
سەوەتەیەک میوە؛ لە لایەن باڵتاسەر ڤان دێر ئاست کێشراوەتەوە.

میوە یان مێوە بەروبوومی ڕوەکیە کە ڕوەکەکان ھەڵیان ئەگرن وەک بەرگێک بۆ تۆوەکانیان، بە زۆری جیادەکرێتەوە بە شیرینی یان ترشی لە تامدا و بە بوونی بڕێکی زۆر ئاو، وا بە باشتر دەزانرێت کە بە برسییەتی میوە بخورێت لەبەر ئەوەی شەکری سادەی تێدایە و دەبێت بە ھۆی خاوکردنەوەی ھەرس لە دوای نان خواردن ئەگەر ڕاستەوخۆ بە دواییدا بخورێت، میوە ڤیتامین و کانزای گرنگی وەک کالیسیۆمی تێدایە کە یارمەتی بەھێزبوونی ئێسک دەدات ھاوکات لەگەڵ چەندین سوودی تر، بە شێوەیەک کە ھیچ کەس ناتوانێت واز لە خواردنی ڕووەک و میوە بھێنێت ئەگەر بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ بێت یان ناڕاستەوخۆ.

میوە کرداری ھەرس ئاسان ئەکات لە ڕیخۆڵەکاندا، و ھەروەھا ئەو مادانەی تێدایە کە یارمەتی پاراستنی گەنجێتی دەدەن.

سوودەکانی میوە[دەستکاری]

پسپۆڕانی بواری خۆراک ڕێنماییمان دەکەن بە خواردنی ٢٥٠ گرام میوە لە ھەر ڕۆژێک دا، کە ئەم بڕە پێداویستی جەستەی مرۆڤ پڕدەکاتەوە لە ڤیتامینەکان و خوێیەکان، بۆیە ھەمیشە وتویانە کە نڕخی میوە ھەرچەند بێت ھێشتا ھەر کەمە بەرامبەر ئەو سودانەی کە ھەیەتی، کارایەکی یاریدەدەری ڕاستەوخۆیە بۆ دابەزاندنی کێشی لەش، چونکە ھاوسەنگی چەوری لەش دەکات و جەستە پاک دەکاتەوە لە پڕۆتینەکان و چەوریەکان.

وە لەبەر ئەوەی دەوڵەمەندە بە ڤیتامینەکان و ڕەگەزی ئاسن بۆیە ڕاستەوخۆ کاریگەری ھەیە بەسەر جوانی پێست و توانای بینین لە چاودا.

لیمۆ[دەستکاری]

لیمۆ پێک دێت لە ڤیتامین C و ئاسن و ترشی ئەلستریک، کە ھاوکارن لە بەھێزکردنی پێست، چارەسەرە بۆ نەخۆشی ھەڵامەت.

قەیسی[دەستکاری]

لە ھەر ١٠٠ گڕام ٤٣ گەرمۆکەی تێدایە، بۆ ھەرس کردن ئاسانە بە ھۆی ترشەڵۆکەکانیەوە، کاڕۆتینیەکان لە پێکھاتەی دا ھەیە کە بەسوودە بۆ پێست و شانەکانی، ھاوکاری چاو دەکات بۆ بینین لە تاریکی.

ھەرمێ[دەستکاری]

لە ھەر ١٠٠ گڕام ٥٥ گەرمۆکەی تێدایە، کە یارمەتی دابەزینی پەستانی خوێن دەدات، ھەروەھا ھاوکارە لە دەردانی ئاوی زیادەی لەش و چاڵاک کردنی گورچیلەکان و بەھێزکردنی توانای دڵ ئەمیش بەھۆی ھەبونی پۆتاسیۆمە لە پێک ھاتەکەی.

ھەنجیر[دەستکاری]

خواردنی ھەنجیر بۆ گەدە باشە، ھەڵچونی سپڵ کەم دەکاتەوە، چارەسەرە بۆ نەخۆشیەکانی سوڕی خوێن، چاڵاکی میزکردن زیاد دەکات بەمە ھاوکاری گورچیلەکان دەدات، لە ھەر ١٠٠ گڕام ٦٠ گەرمۆکەی تێدایە، چارەسەرێکی چاکی نەخۆشی شێرپەنجەیە.

فراولە[دەستکاری]

لە ھەر ١٠٠ گڕام ٣٣ گەرمۆکەی تێدایە، بڕێکی زۆر لە ڤیتامین C لەخۆدەگرێت، جگە لە ئاسن و ترشەڵۆکەکان، سودمەندە بۆ نەخۆشی شێرپەنجە و سپی کردنەوەی ددانەکان.

مانگۆ[دەستکاری]

لە ھەر ١٠٠ گڕام ٥٨ گەرمۆکەی تێدایە، پێک دێت لە پیتاکاڕۆتین کە بەسوودە بۆ چاوەکان و پێست، جگە لە ترشی فولیک کە بۆ گەشەو دروستکردنی جەستە بەسوودە.

کاڵەک (گندۆرە)[دەستکاری]

لە ھەر ١٠٠گڕام ٣٨ گەرمۆکەی تێدایە، پێکدێت لە پیتاکاڕۆتین کەبەسوودە بۆ چاوەکان و پێست، کاڵەک بڕێکی زۆر لە پۆتاسیۆمی تێدایە.

پڕتەقاڵ[دەستکاری]

لە ھەر ١٠٠ گڕام ٤٢ گەرمۆکەی تێدایە، پڕتەقاڵ دەوڵەمەندە بە ڤیتامین C کە بەشێوەیەکی گشتی بۆ لەش پێویستە.

قۆخ[دەستکاری]

لە ھەر ١٠٠ گڕام ٤٣ گەرمۆکەی تێدایە، بیۆتین لە پێکھاتەکەی داھەیە لەگەڵ ڤیتامین B کە بەسوودە بۆ پێست و پرچ، قۆخ بڕێکی گونجاو لە سۆدیۆم و پۆتاسێۆم لەخۆدەگرێت کە ھاوکارن بۆ دەردانی ئاوی زیادەی لەش.

ھەڵووژە[دەستکاری]

لە ھەر ١٠٠ گڕام ٤٩ گەرمۆکەی تێدایە، ھاوکارێکی باشی ھەرسکردنە، یارمەتی کەمکردنەوەی ئازاری ڕۆماتیزم دەدات، کاری گورچیلەکان چالاک دەکات لە گەڵ چاڵاکردنی سوڕی خوێن.

ترێ[دەستکاری]

لە ھەر ١٠٠ گڕام ٦٨ گەرمۆکەی تێدایە، یاریدەی ئارەقە کردنەوە دەدات لە گەڵ زیادکردنی خڕۆکەکانی خوێن، بۆ پاراستنی دڵ زۆر باشە.

شەمامە[دەستکاری]

بۆ پێست بە سوودە بە تایبەت پێستی وشک.

سوودی میوە وشکەکان (لەتک)[دەستکاری]

میوە وشکەکان بەتایبەت قۆخ (لەتکە قۆخ) زۆر گرینگە بۆ ئێسکەکان، میوە وشکەکان یاریدەدەرن بۆ پاراستنی کۆئەندامی ھەرس.

مێوژ و لەتکە قۆخ سەرچاوەی سەرەکین لە خواردنی ئەمێریکیەکان، بەتایبەت مێوژ کە زۆر بەسوودە بۆ ئێسک و جومگەکان.

کۆنترین میوە لەسەر زەوی[دەستکاری]

لە ئۆکتۆبەری ٢٠١٣ زاناکان ئەوەیان ڕاگەیاند کە جۆرە تەماتەیەکی بە بەردبویان دۆزیوەتەوە بەناوی "تۆماتیلۆ" لە ئەرژەنتین کە تەمەنەکەی بۆ ٥٢ ملیۆن ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە، کە بە کۆنترین جۆری میوە دادەنرێت لە مێژوودا لە خێزانی تەماتەکان.

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

بەستەرە دەرەکیەکان[دەستکاری]

  • Rainey CJ et al. Daily boron intake from the American diet. J Amer Diet Ass 1999; 99:335-40
  • Devirian TA and Volpe SL. The physiological effects of dietary boron. Crit Review Food Sci Nutr 2003; 43(2):219-31

سەرچاوەکان[دەستکاری]