ڕام ناس کۆڤیند

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ڕام ناس کۆڤیند
राम नाथ कोविन्द لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
لەدایکبوون١ی تشرینی یەکەمی ١٩٤٥ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە (تەمەن ٧٨ ساڵ)
Kanpur Dehat district لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
زانکۆ
  • Chhatrapati Shahu Ji Maharaj University
  • DAV College, Kanpur لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
پیشەسیاسەتوان، پارێزەر لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
حیزبBharatiya Janata Party لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
ھاوسەرSavita Kovind لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
خەڵاتەکان
  • Order of the Condor of the Andes
  • National Order of Madagascar
  • Grand Order of King Tomislav
  • National Order of Merit لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
پلەMember of Rajya Sabha (١٩٩٤–٢٠٠٦)، President of India (٢٠١٧–٢٠٢٢)، governor of Bihar (٢٠١٥–٢٠١٧) لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە

ڕام ناس کۆڤیند (لە دایکبووی ١ی تشرینی یەکەمی ١٩٤٥) سیاسەتوان و ١٤م سەرۆکی ھیندستانە، و سەرۆکی ئێستای ھیندستانە. پێش سەرۆکایەتی وەک ٢٦مین دادوەری بیھار خزمەتی کردووە لە ٢٠١٥ تا ٢٠١٧، و ئەندامی پەرلەمان بووە لە ١٩٩٤ تا ٢٠٠٦، پێشووتر وەک سیاسەتوانێک، پارێزەر بووە بۆ ماوەی ١٦ ساڵ کە لە دادگای باڵای دەلھی و دادگای ڕەھای ھیندستان کاری کردووە تا ١٩٩٣

ژیانی سەرەتایی[دەستکاری]

لە ١ی تشرینی یەکەمی ١٩٤٥ ڕام ناس لە مایکو لال و کالاواتیی گوندی (Paraunkh)ی سەربە کانپور دێھات شارۆچکەی سەربە ئوتار پرادیش، ڕام ناس خاوەنی دوو خوشک و پێنج برا بووە، باوکی فرۆشگایەکی بەڕێوەبردووە، دایکی ژنی ماڵەوە بووە، تەمەنی پێنج ساڵان بووە کاتێک دایکی کۆچی دوایی کردووە لە کاتی ئاگرکەوتنەوەیەک، دوای دەرچوونی لە قوتابخانەی سەرەتای پێویست بوو ھەموو ڕۆژێک ٨ کیلۆمەتر ببرێت بۆ ئەوەی بچێتە قوتابخانەی ناوەندی، وەک چۆن ھیچ کەسێک لە گوندەکە ئامێری گواستنەوەی نەبووە، ھەرچۆنێک بێت دواتر بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە بازرگانی دەھێنێت، و بەکالۆریۆس لە یاسا دەھێنێت لە کۆلێژی داڤ (کە پەیوەندیدارە لەگەڵ زانکۆی کانپور

پیشە[دەستکاری]

پارێزەر[دەستکاری]

دوای دەرچوونی لە کۆلێژی یاسایی داڤ، کانپور، کۆڤیند دەچێتە دەلھی بۆ تاقیکردنەوەی شارستانی، لە تاقیکردنەوە دەردەچێت بەلأم ناتوانێیت بچێتە پاڵیان چونکە نمرەی پێویستی نەبوو، دواتر دەست بە کاری یاسایی دەکات

لە ١٩٧١ کۆڤیند وەک پارێزەرێک خۆی تۆماردەکات لە ئەنجومەنی دەلھی، کۆڤیند پارێزەری حکوومەت بوو لە دادگای باڵای دەلھی لە ١٩٧٧ تا ١٩٧٩، ھەروەھا وەک یاریدەدەری سەرۆک وەزیری ھیندستان (مۆراجی دێسای) کاری کردووە لە نێوان ساڵانی ١٩٧٧ و ١٩٧٨، لە ١٩٧٨ بووبە پارێزەری سەر تۆمارگە لە دادگای ڕەھای ھیندستان

دەستکردن بە پیشەی سیاسی[دەستکاری]

لە ١٩٩١ چووە پاڵ پارتی بارتیا جاناتا، دواتر دەبێتە سەرۆکی پارتەکە لە ١٩٩٨ تا ٢٠٠٢ دواتر وەک وتەبێژی نیشتمانی لە پارتەکەی کاری کردووە،

سەرۆکایەتی[دەستکاری]

لە ١٤ی تەممووزی ٢٠١٧ بووبە ١٤م سەرۆکی ھیندستان.

سەرچاوەکان[دەستکاری]