بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ڕووپیەی ھیندی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ڕووپیەی ھیندی

ڕووپیەی ھیندی (ھێما: ₹؛ کۆد: INR) دراوی فەرمی وڵاتی ھیندستانە. یەک ڕووپیە دابەش دەبێت بۆ ١٠٠ پەیسە (بچووکترین یەکەی دراو وەک فلس). لە ساڵی ٢٠١٩ بڕیاری ئەوە درا کە ١ ڕووپیە بکرێتە نزمترین ئاستی دراوی ھیندستان. دڵنیایی بەھای دراوەکە لەلایەن بانکی یەدەگی ھیندستان سەرپەرشتی دەکرێت.

لە ساڵی ٢٠١٠، ھێمای نوێی ڕووپیە (₹) پەسەندکرا، دیزاینەکەی لەلایەن دیزاینەر ئودایا کومار بۆ کرا.

لە ٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦، حکوومەتی ھیندستان ڕایگەیاند کە دراوەکانی ٥٠٠ و ١٠٠٠ ڕووپیەیی دەکشێنێتەوە،[١][٢] لەژێر کاریگەری ئەو بڕیارە لە ھەمان شەودا ئەو دوو دراوە لە بەکارھێنان پەک خران.[٣] دواتر لە ١٠ی تشرینی دووەم، دیزاینی نوێی بەھای ٥٠٠ و ٢٠٠٠ ڕووپیەیی دەرچوون.[٤][٥] چیتر دراوێک بە بەھای ١٠٠٠ ڕووپیەیی نەما.[٦] لە ٢٥ی ئابی ٢٠١٧، دراوی نوێی ٢٠٠ ڕووپیەی لەسەر خواستەکان زیادکرا.[٧] لە تەممووزی ٢٠١٨، دیزاینی نوێی ١٠٠ ڕووپیەیی دەرچوو.[٨]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. Mukherjee، Amrita (١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦). «How I feel super rich with Rs 100 and Rs 10 in my purse». Asia Times Online. لە ١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ ھێنراوە.
  2. Asia Times Staff (١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦). «India's demonetization takes its toll on major sectors». Asia Times Online. لە ١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ ھێنراوە.
  3. Killawala، Alpana (8 November 2016). «Withdrawal of Legal Tender Status for ₹ 500 and ₹ 1000 Notes: RBI Notice» (ھەواڵ). Reserve Bank of India. لە 13 November 2016 ھێنراوە. {{cite press release}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |date= (یارمەتی)
  4. Killawala، Alpana (8 November 2016). «Issue of ₹500 Banknotes (Press Release)» (PDF) (ھەواڵ). Reserve Bank of India. لە 8 November 2016 ھێنراوە. {{cite press release}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |date= (یارمەتی)
  5. Killawala، Alpana (8 November 2016). «Issue of ₹2000 Banknotes (Press Release)» (PDF) (ھەواڵ). Reserve Bank of India. لە 8 November 2016 ھێنراوە. {{cite press release}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |date= (یارمەتی)
  6. «RBI to issue ₹1,000, ₹100, ₹50 with new features, design in coming months». Business Line. لە ١٨ی نیسانی ٢٠١٨ ھێنراوە.
  7. «RBI Introduces ₹ 200 denomination banknote». Reserve Bank of India. ٢٤ی ئابی ٢٠١٧.
  8. «RBI to Issue New Design ₹ 100 Denomination Banknote». Reserve Bank of India. ١٩ی تەممووزی ٢٠١٨.