ڕێکخراوەی ھاوکاریی شانگھای

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

پۆتانەکان: 50°52′34.16″N 4°25′19.24″E / 50.8761556°N 4.4220111°E / 50.8761556; 4.4220111 ڕێکخراوەی ھاوکاریی شانگھای ڕێکخراوەیەکی نێودەوڵەتیە لە ساڵی ٢٠٠١دا دامەزراوە کە ھەندێک لە وڵاتانی رۆژاوای ئاسیا لە خۆدەگرێت کە پێکھاتوون لە چین، ڕووسیا، قیرغیزستان، کازاخستان، تاجیکستان، ئۆزبەکستان. بێجگە لە ئۆزبەکستان وڵاتەکانی تر ئەندامی «کۆمەڵەی پێنج قۆڵی شانگھای» بوون کە لە ساڵی ١٩٩٦دا دامەزرا بەڵام دوای ھاتنی ئۆزبەکستان بۆ ناو کۆمەڵەکە، ناوەکەی گۆڕدرا بۆ «ڕێکخراوەی ھاوکاریی شانگھای».

ئامانجە ڕاگەیێنراوەکانی ڕێکخراوەکە خۆی دەگرێتەوە لە نەھێشتن و قەڵاچۆکردنی تیرۆر و توندوتیژی و لەناوبردنی ھەموو جۆرە بزووتنەوەیەکی جیاخوازی و ھەروەھا ڕێگری کردن لە بازرگانی ماددە ھۆشبەرەکان و چەک، بەڵام زۆربەی چاودێرە سیاسیەکان وەکو ھاوپەیمانیەکی سەربازی سەیری دەکەن کە ئامانجی ڕکابەرایەتی کردنی ناتۆیە.

بەستەر بۆ دەرەوە[دەستکاری]

ماڵپەڕی فەرمیی ڕێکخراوەی ھاوکاریی شانگھای