ھۆلی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
کچ و کوڕێک لە فیستیڤاڵی هۆلی

ھۆلی ناسراو بە فیستیڤاڵی ڕەنگ یان فیستیڤاڵی خۆشەویستی فیستیڤاڵێکی بەهارییە و بۆ بەخێرهاتنی وەرزی بەهار دەکرێت و لەبنەڕەتدا ئاهەنگێکی مێژویی ھیندوویزمیەکانە بەڵام لەم دواییە بۆتە ئاهەنگێکی کەلتووری (چاند) کە لە بەشێ لە وڵاتەکانی باشووری ئاسیا نموونەش وڵاتی هیندستان و نیپال و بەنگلادیش و پاکستانوە فیستیڤاڵەکە لەچەندین وڵاتی دیش دەکرێت کە دوورن لە باشووری ئاسیا و کەلتوورەکە وەک ئەمریکا و ئینگلتەرا وچەند وڵاتێکی دی . ماوەی فیستیڤاڵەکەش چەند ڕۆژێکە و بەپێی ڕۆژژمێری زایینی بۆ هەر ساڵێک ڕۆژێکی جیاواز دادەنرێت لە چاو ساڵێکی دی. و لەماوەی فیستیڤاڵەکە چەندین جۆر لە خواردن و شیرنی ئامادەدەکرێت