بۆ ناوەڕۆک بازبدە

زمانی ئۆدیا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئۆدیا
ଓଡ଼ିଆ
ووشەی "ئۆدیا" بە شێوە نووسینی ئۆدیای
خوێندنەوەداڕێژە:IPA-or
قسەی پێدەکرێ لەھیندستان
ناوچەئۆدیشا[ئ]
ڕەگەزئۆدیاییەکان
ژمارەی ئاخێوەران٣٥ ملیۆن  (٢٠١١–٢٠١٩)[١][٢]
وەک زمانی دووەم: ٤ million[١]
بنەماڵەی زمان
شێوەزارەکان
باکووری، باشووری، باکووری ڕۆژئاوایی، ڕۆژئاوایی، دێسیا، لەگەڵ کۆمەڵە خێڵەکییەکان
سیستەمی نووسینشێوە نووسینی ئۆدیا
ھێڵکاری ئۆدیا
شێوە نووسینی کالینگا (لە کۆندا)
ڕەوشی فەرمیبوون
زمانی فەرمییە لە ھیندستان
سامان دەدرێتەوە بەدەستیOdisha Sahitya Akademi, Government of Odisha[٦]
کۆدەکانی زمان
ISO 639-1or
ISO 639-2ori
ISO 639-3oriMacrolanguage
Individual codes:
ory – ئۆدیا
spv – سامبالپوری
ort – ئادیڤاسی ئۆدیا (کۆتیا)
dso – دێسیا (duplicate of [ort])[٧]
██ Odia majority or plurality ██ Significant Odia minority
ئەم پەڕەیە ھێماکانی فۆنەتیکی IPA بە یوونیکۆدی تێدایە. بەبێ پشتیوانیی نیشاندانی یوونیکۆد، لەوانەیە لە جێگەی کاراکتەرەکانی یوونیکۆد، نیشانەی پرسیار، چوارگۆشەکان یان ھێماکانی تر ببینی.
بەشێک لە ئەلفبێییەکان
زمانە دانپێدانراوە دەستوورییەکانی ھیندستان
پۆلەکان
٢٢ زمانە فەرمییەکەی کۆماری ھیند

ئاسامی  · بەنگالی  · بۆدۆ  · دۆگری  · گوجەراتی
ھیندی  · کانادا  · کەشمیری  · کۆنکانی  · مایسیلی
مالەیالم  · ماراتی  · مەیتەیی (مانیپوری)  · نیپاڵی
ئۆدیا  · پەنجابی  · سانسکریت  · سانتالی  · سیندی
تامیل  · تێلووگوو  · ئۆردوو

Related

خشتەی خوولی ھەشتەمی دەستووری ھیندستان
کۆمسیۆنی زمانە فەرمییەکان
زمانە کلاسیکییەکانی '''ھیندستان'''
لیستی زمانەکان بەپێی ڕێژەی قسەکەری ڕەسەن لە ھیندستان

دەروازەی ئاسیا

دەروازەی ھیندستان
دەروازەی زمان
دەروازەی سیاسەت

ئۆدیا /əˈdə/ [٨] ( ଓଡ଼ିଆ , ISO : Oṛiā, گۆکردن [oˈɽia] ( </img>  ; [٩] پێشتر بە ئۆریا ناسرابوو /ɒˈrə/ ) زمانێکی ھیندۆ-ئارییە و لە ویلایەتی ئۆدیشای ھیندستان قسەی پێدەکرێت، زمانی فەرمی لە ئۆدیشا (پێشتر بە ئۆریسا ناسرابوو)،[١٠] کە قسەکەرانی ڕەسەن ٪٨٢ی دانیشتووانەکەی پێکدەھێنن، [١١] و ھەروەھا لە بەشێک لە ڕۆژئاوای بەنگال، [١٢] جارخاند، ئەندرە پرادێش و... چاتیسگار [١٣] زمانی ئۆدیا یەکێکە لە زمانە فەرمییەکانی ھیندستان؛ زمانی فەرمی ئۆدیشا و دووەم زمانی فەرمی جارخاندە، [١٤] [١٥] [١٦] ھەروەھا زمانەکە لەلایەن دانیشتوانێکی بەرچاوەوە کە نزیکەی ٧٠٠ ھەزار کەسە لە ناوچەی چاتیسگار قسەی پێدەکرێت.

تابلۆی سێ زمانە لە فڕۆکەخانەی بوبانێسوار کە دەقی بە زمانەکانی ئۆدیا و ھیندی و ئینگلیزی نوسراوە.

زمانی ئۆدیا شەشەم زمانی ھیندییە کە وەک زمانێکی کلاسیک دەستنیشان کراوە لەسەر بنەمای ئەوەی کە مێژوویەکی ئەدەبی دوور و درێژی ھەیە و قەرزێکی زۆری لە زمانەکانی دیکە نەکردووە [١٧] [١٨] [١٩] [٢٠] سەرەتاییترین نووسراوی ناسراو لە ئۆدیادا دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی ١٠ی زایینی. [٢١]

مێژوو

[دەستکاری]

زمانی ئۆدیا زمانێکی ھیندۆ-ئاریانی ڕۆژھەڵاتیە و سەر بە بنەماڵەی زمانی ھیندۆ-ئارییەکانە و لە ئۆدرا پراکریتەوە سەرچاوەی گرتووە کە لە پراکریتی ماگادی کە زیاتر لە ١٥٠٠ ساڵ لەمەوپێش لە ڕۆژھەڵاتی ھیندستان قسەی پێدەکرا، و زمانی سەرەکییە کە لە دەقە سەرەتاییەکانی جاین و بوداییەکان بەکارھاتووە، [٢٢] پێدەچێت ئۆدیا تاڕادەیەک کاریگەرییەکی کەمی لە فارسی و عەرەبی ھەبووبێت، بە بەراورد بە زمانە سەرەکییەکانی دیکەی ھیندۆ-ئاریایی. [٢٣]

زمانە سەرەتاییەکانی ڕۆژھەڵاتی مەگادان ; دابەشبوون و ڕەچەڵەکی پرۆتۆ-ئۆدرا (ئۆدرا پراکریت)، باپیرەی زمانی ئۆدیای مۆدێرن، لە پرۆتۆ-ماگادان (ماگادی پراکریت)
نووسراوی ئوراجام لە ئۆدیای کۆن، میساقی شاھانەی شانشینی گەنگای ڕۆژھەڵات (١٠٥١ی زایینی) [٢٤]

دابەشبوونی جوگرافی

[دەستکاری]

ھیندستان

[دەستکاری]

زمانی ئۆدیا بە شێوەیەکی سەرەکی لە ویلایەتی ئۆدیشا قسەی پێدەکرێت، بەڵام دانیشتوانی بەرچاوی زمانی ئۆدیا لە ویلایەتەکانی دراوسێدا ھەن، وەک ئەندرە پرادێش ، مادیا پرادێش ، جارخاند ، ڕۆژئاوای بەنگال و چاتیسگار . [٢٥]

وڵاتانی دەرەوە

[دەستکاری]

ڕەوەندی ئۆدیا لە چەندین وڵاتی جیھاندا بوونیان ھەیە و ژمارەی قسەکەرانی ئۆدیا لە سەرانسەری جیھاندا دەگاتە ٥٠ ملیۆن کەس، [٢٦] [٢٧]   ڕێژەیەکی بەرچاویان ھەیە لە وڵاتانی ڕۆژھەڵاتی ئاسیا وەک تایلەند و ئیندۆنیزیا، بە شێوەیەکی سەرەکی لەلایەن ساداباکانەوە ھێنراوە، بازرگانانی کۆن لە ئۆدیشا کە زمانەکەیان لەگەڵ کولتوورەکەدا ھەڵگرتووە لە کاتی بازرگانی کۆندا ، [٢٨] و لە وڵاتانی ڕۆژئاوای وەک ئەمریکا و کەنەدا و ئوسترالیا و ئینگلتەرا، زمانەکە لە وڵاتانی بۆرما و مالیزیا و فیجی و مۆریس و سریلانکا و ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستیشدا بڵاوبووەتەوە [٢٧] وەک زمانێکی زگماکی لەلایەن کۆمەڵگەی بۆناز لە باکووری ڕۆژھەڵاتی بەنگلادیش قسەی پێدەکرێت.

سیستەمی نووسین

[دەستکاری]
ھێڵکارییەکی ورد کە پەرەسەندنی ڕێنووسی ئۆدیا نیشان دەدات کە لە مۆزەخانەی شاری ڕاتناگیری لە ئۆدیشا نمایش کراوە

زمانی ئۆدیا شێوە نووسینی ئۆدیایی (بە ڕێنووسی کالینگاش ناسراوە) بەکاردەھێنێت، ڕێنووسێکی براھمییە کە بە پلەی یەکەم بۆ نووسینی زمانی ئۆدیا و ئەوانی دیکەی وەک سانسکریت و چەند زمانێکی بچووکی ناوچەیی بەکاردێت، ھێڵکارییەکە لە ماوەی نزیکەی ١٠٠٠ ساڵدا پەرەی سەندووە و سەرەتاییترین شوێنەواری بۆ ساڵی ١٠٥١ی زایینی دەگەڕێتەوە.

شێوە نووسینی ئۆدیا

[دەستکاری]
بزوێنەکان ସ୍ୱର ବର୍ଣ୍ଣ
بزوێنەکان ବ୍ୟଞ୍ଜନ ବର୍ଣ୍ଣ
ଡ଼ ଢ଼ କ୍ଷ
سەروژێر
ି
نیشانەکان، ھێماکانی خاڵبەندی
ଓଁ
ژمارەکان ସଂଖ୍ୟା

بەرنامەکان

[دەستکاری]

وەرگێڕی گۆگڵ لە ساڵی ٢٠٢٠ یەکەم وەرگێڕی خۆکاری بۆ زمانی ئۆدیا ناساند [٢٩] دواتریش مایکرۆسۆفت لە کۆتایی ھەمان ساڵەدا ئۆدیای لە وەرگێڕی سەرھێڵی خۆیدا جێگیر کرد. [٣٠]

ئەمانەش ببینە

[دەستکاری]
  • ڕێنووسەکانی براھمی
  • لاکشمی پورانا
  • لیستی زمانەکان بەپێی ژمارەی قسەکەرانی زگماکی لە ھیندستان

تێبینی

[دەستکاری]


سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ ئ ا زمانی ئۆدیا at Ethnologue (22nd ed., 2019)
  2. ^ "Scheduled Languages in descending order of speaker's strength – 2011" (PDF). Registrar General and Census Commissioner of India.
  3. ^ "Jharkhand gives second language status to Magahi, Angika, Bhojpuri and Maithili". The Avenue Mail. 21 March 2018. Archived from the original on 28 March 2019. Retrieved 30 April 2019. ٢٨ی ئازاری ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  4. ^ "West Bengal Official Language Act, 1961". www.bareactslive.com. Retrieved 17 September 2020. ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  5. ^ Roy, Anirban (28 February 2018). "Kamtapuri, Rajbanshi make it to list of official languages in". India Today. Archived from the original on 30 March 2018. Retrieved 30 March 2018.
  6. ^ "Odisha Sahitya Academy". Department of Culture, Government of Odisha. Archived from the original on 4 March 2016. Retrieved 9 March 2016. ٤ی ئازاری ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  7. ^ Hammarström (2015) Ethnologue 16/17/18th editions: a comprehensive review: online appendices
  8. ^ "Odia", Lexico.
  9. ^ "PRS | Bill Track | The Constitution (113th Amendment) Bill, 2010". www.prsindia.org (بە ئینگلیزی). Retrieved 2018-01-31.
  10. ^ "Constitution amended: Orissa is Odisha, Oriya is Odia". hindustantimes.com/ (بە ئینگلیزی). 2011-09-06. Retrieved 2018-01-31.
  11. ^ Mahapatra, B.P. (2002). Linguistic Survey of India: Orissa (PDF). Kolkata, India: Language Division, Office of the Registrar General. p. 14. Retrieved 20 February 2014.
  12. ^ "Ordeal of Oriya-speaking students in West Bengal to end soon". The Hindu. 21 May 2009. Retrieved 30 January 2019.
  13. ^ Pioneer, The. "Govt to provide study facility to Odia-speaking people in State". The Pioneer. Retrieved 30 January 2019.
  14. ^ "Oriya gets its due in neighbouring state- Orissa- IBNLive". Ibnlive.in.com. 2011-09-04. Archived from the original on 2012-08-15. Retrieved 2012-11-29. ١٥ی ئابی ٢٠١٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  15. ^ Naresh Chandra Pattanayak (2011-09-01). "Oriya second language in Jharkhand". The Times of India. Archived from the original on 2012-07-07. ٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  16. ^ "Bengali, Oriya among 12 dialects as 2nd language in Jharkhand". daily.bhaskar.com. 2011-08-31. Retrieved 2012-11-29.
  17. ^ "Classical Language : Odia" (PDF). Archived from the original (PDF) on 25 November 2015. Retrieved 9 December 2018.
  18. ^ "Odia gets classical language status". The Hindu. 20 February 2014. Retrieved 20 February 2014.
  19. ^ "Odia becomes sixth classical language". The Telegraph. Archived from the original on 11 October 2017. Retrieved 29 March 2015.
  20. ^ "Milestone for state as Odia gets classical language status". The Times of India. 21 February 2014. Retrieved 29 March 2015.
  21. ^ Pattanayak, Debi Prasanna; Prusty, Subrat Kumar. Classical Odia (PDF). Bhubaneswar: KIS Foundation. p. 54. Retrieved 26 July 2016.
  22. ^ Misra, Bijoy (11 April 2009).
  23. ^ "Odia Language". Odisha Tourism. Archived from the original on 10 October 2021. Retrieved 8 February 2021. ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  24. ^ Tripathī, Kunjabihari (1962). The Evolution of Oriya Language and Script. Utkal University. p. 29, 222. Retrieved 21 March 2021.
  25. ^ James Minahan (2012). Ethnic Groups of South Asia and the Pacific: An Encyclopedia. ABC-CLIO. p. 233. ISBN 978-1-59884-659-1.
  26. ^ "Oriya language". Encyclopedia Britannica. Retrieved 2020-07-02. Oriya language, also spelled Odia, Indo-Aryan language with some 50 million speakers.
  27. ^ ئ ا Institute of Social Research and Applied Anthropology (2003). Man and Life. Vol. 29. Institute of Social Research and Applied Anthropology. Retrieved 31 July 2012.
  28. ^ Subhakanta Behera (2002). Construction of an identity discourse: Oriya literature and the Jagannath cult (1866–1936). Munshiram Manoharlal Publishers. Retrieved 31 July 2012.
  29. ^ Statt, Nick (26 February 2020). "Google Translate supports new languages for the first time in four years, including Uyghur". The Verge (بە ئینگلیزی). Retrieved 27 February 2020.
  30. ^ "Odia Language Text Translation is Now Available in Microsoft Translator". Microsoft. 13 August 2020.


بەستەری دەرەکی

[دەستکاری]

داڕێژە:Odia languageداڕێژە:Languages of India


ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگەکانی <ref> بۆ گرووپێک بەناوی «kurdish-alpha» ھەن، بەڵام ھیچ تاگێکی ھاوتای <references group="kurdish-alpha"/> نەدۆزرایەوە