سیستمی پەرلەمانی

سیستمی پەرلەمانی بەمانای ئەوە دێت کەوا وڵات لەلایەن کابینەیەکی نوێنەری بەڕێوەدەچێت کە تیایدا لە ڕێگەی کۆبوونەوە و دەنگدانەوە بڕیار دەدرێت یاسا دروست بکرێت یان ھەڵبوەشێنرێتەوە. نوێنەرانی کابینەکە لەلایەن خەڵکەوە ھەڵبژێردراون بۆ ئەوەی نوێنەرایەتی وڵات بکەن، پەرلەمان لە ئەندام و سەرۆک پێکھاتووە، ھەر کاندیدێکی پاڵێوراوی سەرکەوتوو کە دەبێتە ئەندامی پەرلەمان دەچێتە پاڵ گرووپێک، پەرلەمان لە چەن گرووپێک پێکھاتووە، کە ھەر گرووپێک دروشم و ئامانج و بیرۆکە و بیروباوەری تایبەت بەخۆی ھەیە لەسەر چۆنییەتی بەڕێوەچوونی وڵات، ھەرچۆنێک بێت بەپێی زۆری ژمارەی دەنگەکان کاریگەری لەسەر بڕیارێک دروست دەبێت و سەرۆکی پەرلەمان یەکلایی دەکاتەوە، وە ھەر گرووپێک ئەندامی زیاتر بێت زیاتر دەتوانێت دەنگ و بیرۆکەکانی لە پەرلەمان گەشەپێدات و بڵاوی بکاتەوە بۆ جێبەجێبوون[١][٢]
مێژوو
[دەستکاری]لە سەردەمە کۆنەکانەوە، کاتێک کۆمەڵگەکان ھۆزەکی بوون، بڕیارەکانی سەرۆک یان ئەنجومەن لەلایەن پیرانی گوندەکەوە ھەڵدەسەنگێندران. ئەم ئەنجومەنانە دواتر بە ھێواشی گەشەیان کرد بۆ سیستمی پەرلەمانیی سەردەمیانە.
مێژووی یەکەمین پەرلەمانەکان دەگەڕێتەوە بۆ ئەورووپا لە چەرخی ناویندا، بە تایبەتی لە ساڵی ١١٨٨ لە ماوەی فەرمانڕواییی ئەلفۆنسۆی نۆیەم، پاشای لیۆن (ئیسپانیا).[٣][٤] نموونەیەکی سەرەتاییی حکوومەتی پەرلەمانی لە ھەریەکە لە ھۆڵەندا و بەلجیکا لە ماوەی شۆڕشی ھۆڵەندیدا (١٥٨١) گەشەی کرد، کاتێک پەرلەمانی ھۆڵەندا دەسەڵاتە سەروەری، یاسادانان و جێبەجێکردنەکانی لە فیلیپی دووەمی پاشای ئیسپانیا سەندەوە. چەمکی سەردەمیانەی حکوومەتی پەرلەمانی لە شانشینی بەریتانیای مەزندا لە نێوان ساڵانی ١٧٠٧–١٨٠٠دا دەرکەوت. سیستمی پەرلەمانیی ھاوچەرخیش لە سوێد لە نێوان ساڵانی ١٧٢١–١٧٧٢دا دەرکەوت.
لە ئینگلتەرا، سیمۆن دی مۆنتفۆرت بە یەکێک لە باوکانی دیموکراسیی نوێنەرایەتی دادەنرێت کە دوو پەرلەمانی بەناوبانگی بەست.[٥][٦][٧] یەکەمیان پەرلەمانی ئۆکسفۆرد بوو، لە ساڵی ١٢٥٨، کە تێیدا پاشا لە دەسەڵاتی بێ سنوور داماڵدرا، دووەمیشیان پەرلەمانی سیمۆن دی مۆنتفۆرت بوو، لە ساڵی ١٢٦٥، کە ھاووڵاتیانی ئاساییی شارەکانیشی لەخۆ گرت.[٨] دواتر، لە سەدەی حەڤدەیەمدا، پەرلەمانی ئینگلتەرا پێشەنگ بوو لە ھەندێک بیرۆکە و سیستمی دیموکراسیی لیبڕاڵیدا کە لە شۆڕشی شکۆدار و پەسەندکردنی یاسای مافەکانی ١٦٨٩دا گەیشتنە لووتکە.[٩][١٠]
لە شانشینی بەریتانیای مەزندا، پاشا لە ڕووی تیۆرییەوە سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانی دەکرد و وەزیرەکانی ھەڵدەبژارد. لە ڕووی پراکتیکییەوە، نەبوونی توانای پاشا جۆرجی یەکەم بۆ بەڕەوانی قسەکردن بە زمانی ئینگلیزی بووە ھۆی گواستنەوەی بەرپرسیارێتیی سەرۆکایەتیی حکوومەت بۆ وەزیری یەکەم، کە سەرۆک وەزیران یان وەزیری یەکەم، ڕۆبێرت واڵپۆڵ بوو. گۆڕانی دیموکراسیی قۆناغ بە قۆناغی پەرلەمان لەگەڵ بەرفراوانکردنی مافی دەنگدان، بووە ھۆی زیادبوونی ڕۆڵی پەرلەمان لە کۆنترۆڵکردنی حکوومەتدا، و دیاریکردنی ئەوەی کێ پاشا دەتوانێت داوای لێ بکات بۆ پێکھێنانی حکوومەت. لەگەڵ ھاتنی سەدەی نۆزدەیەمدا، یاسای چاکسازیی مەزنی ساڵی ١٨٣٢ بووە ھۆی باڵادەستیی پەرلەمانی، بە تایبەتی لەگەڵ ئەو بڕیارەی کە دەقەکەی لەسەر ھەڵبژاردنی بەردەوامی سەرۆک وەزیران و پێکھێنانی حکوومەت لەلایەن پەرلەمانەوە بوو.[١١][١٢]
وڵاتانی دیکە قۆناغ بە قۆناغ ئەوەی پێی دەگوترا مۆدێلی وێستمینستەری حوکمڕانییان گرتەبەر، لەگەڵ بوونی بەرپرسێکی جێبەجێکار کە لەبەردەم پەرلەماندا بەرپرسیارە، بە ناوی سەرۆکی دەوڵەتەوە، دەسەڵاتگەلێک بەکار دەھێنێت کە بە ناو بە سەرۆکی دەوڵەت سپێردراون. لێرەشەوە بەکارھێنانی دەستەواژەکانی وەک «حکوومەتی خاوەنشکۆ» یان «حکوومەتی خاوەن پایە» ھات. ئەم سیستمە بە تایبەتی لەو ناوچانەی کە لە ژێر کۆنترۆڵی کۆنی بەریتانیادا بوون باو بوو، کە پەرلەمانی بەریتانیا یاسای بۆ زۆربەیان دانا، وەک ئوسترالیا، نیوزیلاند، کەنەدا، دەوڵەتی ئیرلەندی ئازاد و یەکێتیی باشووری ئەفریقا. ھەندێک لەم پەرلەمانانە گۆڕانیان بەسەردا ھات، یان لە سەرەتادا بە جیا لە مۆدێلە ڕەسەنە بەریتانییەکە گەشەیان کرد. بۆ نموونە، ئەنجومەنی پیرانی ئوسترالیا لە کاتی دامەزراندنییەوە زیاتر لە ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا دەچێت تا ئەنجومەنی لۆردانی بەریتانیا، لە کاتێکدا لە ساڵی ١٩٥٠ەوە چیدیکە ئەنجومەنی پیران لە نیوزیلاند نییە.
دیموکراسی و پەرلەمانتاریزم لە ئەورووپادا لە ساڵانی دوای جەنگی جیھانیی یەکەمدا بە شێوەیەکی بەرچاو باو بوون، چونکە سەرکەوتووە دیموکراتەکان وەک ویلایەتە یەکگرتووەکان، بەریتانیای مەزن و فەڕەنسا، بەشێکیان بەسەر وڵاتە شکستخواردووەکان و جێگرەوەکانیاندا فەرز کرد، بە تایبەتی کۆماری ڤایماری ئەڵمانی و کۆماری نوێی نەمسایی. شارنشینی لە سەدەی نۆزدەیەمدا، شۆڕشی پیشەسازی و مۆدێرنیتە، ھێزی خەباتی چەپی ڕامیارییان لەپێناو دیموکراسی و ڕەوتی پەرلەمانتاریدا بۆ ماوەیەکی درێژ زیاتر کرد. چاکسازییە دیموکراتییەکان لە کاتەکانی توندڕەویدا لە کۆتاییی جەنگی جیھانیی یەکەمدا، زۆرجار وەک ئامرازێک بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڕەوتە شۆڕشگێڕییە جەماوەرییەکان سەیر دەکران.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ «parliamentary system | Definition & Facts». Encyclopedia Britannica (بە ئینگلیزی). لە ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ↑ «Parliament | United Kingdom government». Encyclopedia Britannica (بە ئینگلیزی). لە ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ↑ «The Decreta of León of 1188 – The oldest documentary manifestation of the European parliamentary system». UNESCO Memory of the World. ٢٠١٣. لە ٢٤ی حوزەیرانی ٢٠١٦ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢١ی ئایاری ٢٠١٦ ھێنراوە.
- ↑ John Keane: The Life and Death of Democracy, London 2009, 169–176.
- ↑ Jobson، Adrian (٢٠١٢). The First English Revolution: Simon de Montfort, Henry III and the Barons' War. Bloomsbury. لاپەڕە ١٧٣–٤. ژپنک ٩٧٨-١-٨٤٧٢٥-٢٢٦-٥. لە ١ی ئابی ٢٠٢٠ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ↑ «Simon de Montfort: The turning point for democracy that gets overlooked». BBC. ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٥. لە ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٥ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٥ ھێنراوە
- ↑ «The January Parliament and how it defined Britain». The Telegraph. ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٥. لە ٢٣ی کانوونی دووەمی ٢٠١٥ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٨ی کانوونی دووەمی ٢٠١٥ ھێنراوە.
- ↑ Norgate، Kate (1894). . لە Lee، Sidney (ed.). Dictionary of National Biography (بە ئینگلیزی). بەرگی 38. London: Smith, Elder & Co.
- ↑ Kopstein، Jeffrey؛ Lichbach، Mark؛ Hanson، Stephen E.، eds. (٢٠١٤). Comparative Politics: Interests, Identities, and Institutions in a Changing Global Order (چاپی 4, revised). Cambridge University Press. لاپەڕە ٣٧–٩. ژپنک ٩٧٨-١١٣٩٩٩١٣٨٤. لە ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
Britain pioneered the system of liberal democracy that has now spread in one form or another to most of the world's countries
- ↑ «Constitutionalism: America & Beyond». Bureau of International Information Programs (IIP), U.S. Department of State. لە ڕەسەنەکە لە ٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ ھێنراوە.
The earliest, and perhaps greatest, victory for liberalism was achieved in England. The rising commercial class that had supported the Tudor monarchy in the 16th century led the revolutionary battle in the 17th, and succeeded in establishing the supremacy of Parliament and, eventually, of the House of Commons. What emerged as the distinctive feature of modern constitutionalism was not the insistence on the idea that the king is subject to law (although this concept is an essential attribute of all constitutionalism). This notion was already well established in the Middle Ages. What was distinctive was the establishment of effective means of political control whereby the rule of law might be enforced. Modern constitutionalism was born with the political requirement that representative government depended upon the consent of citizen subjects.... However, as can be seen through provisions in the 1689 Bill of Rights, the English Revolution was fought not just to protect the rights of property (in the narrow sense) but to establish those liberties which liberals believed essential to human dignity and moral worth. The "rights of man" enumerated in the English Bill of Rights gradually were proclaimed beyond the boundaries of England, notably in the American Declaration of Independence of 1776 and in the French Declaration of the Rights of Man in 1789.
- ↑ Blick، Andrew؛ Jones، George (١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٢). «The Institution of Prime Minister». History of Government Blog. Government of the United Kingdom. لە ١٠ی ئازاری ٢٠١٦ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە.
- ↑ Carter، Byrum E. (٢٠١٥) [1955]. «The Historical Development of the Office of Prime Minister». Office of the Prime Minister. Princeton University Press. ژپنک ٩٧٨١٤٠٠٨٧٨٢٦٠. لە ١٩ی ئابی ٢٠٢٠ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ ھێنراوە.